دوو شیعر بۆ مناڵان …. ئه‌مین محه‌مه‌د
توتكهكهم
تــوتكه گـــوێ قوته‌ی جرپن
بۆچــــــــــی ده‌وه‌ڕیت بــــه من؟
خـــــــــــواردنم بـــــۆ هێناوی
ئهوهتـــــــــــــا بۆم دانـــــاوی
بۆ تـــــــــــووڕه ئه‌بیت وا زوو؟
به‌س خۆت له قاچــم ههڵســـوو
واز له‌م كـــــــــــــرداره بێنـــه
كــــلـــكــــم بۆ مــــهلــهقێنه
بۆچی كــــردووته به خــــــــوو
هـــــــهركـــهس نانێكی پێ بوو
ســــــــــــهری بۆ ئهكــهی نه‌وی
بهســــــــــــهر قاچیا ئهكــهوی
ده هــــهســـــــته پاڵ مهكــهوه
من ڕائهكــــهم دوام كــــــــــهوه
كه تۆپهكــــــــــهم ههڵــدهدهم
تۆش بیــــــــــــهێنــهوه به ده‌م
ده‌ی خێراكــــــــــــــــه ڕێكــهوه
یاری ئهكـــــــــــــهین پێكـــهوه
*** 8/6/2009
ماڵی باران
ئێوه‌ش وه‌رن منــــــــــــــاڵان
ده‌چین بۆ ماڵی بـــــــــــاران
بهفـــــر و بــاران و تـــهرزه
ماڵیــــــــان له شوێنی به‌رزه
هـــــــهور ماڵی بــــــــارانه
دڵگــــــــیره و فـــــــــراوانه
ده‌ی با ده‌ست بگرین به ( با )
به‌ره و ئاســــــــمان بمانبا
له‌گه‌ڵ ئه‌ودا دهگــــــــهڕێین
( با ) ڕوی له كوێ بوو له‌وێین
ئای خۆ دڵــــــــــۆپهی باران
وا ســـــــــــهرگۆنامی ته‌زان
*** 16/9/2009