دڵەی دووگیانم……فەریبا(میمی)
Closed
دوێشەو دڵی ناشادم
بیانووی زۆری پێ گرتم
لە گەڵ خۆما بۆ ژووری تەنیایی بردم
وتم لەوێ بیدوێنم
بە دو قسەی خۆش بیسرەوێنم
بەڵام لە پڕ
دایە ژێر پڕمەی گریان
وتی بیرته شهوی باران
یاری جوان
له لاتابوو
بە دەس بازی تا بەیانی
بیر و هۆشتان لا نەمابوو
کاتێ کە یاری هەرزەکار
بە هەستی جوان
بە هەناسەی گەرم و نیان
لێوی لە سەر لێوت دەخشان
هەناسەی ئەو لە گەڵ رۆح و گیانی تۆدا تێکەڵ بوو
نەرمە نەرمە لە گەڵ خوێنی دەروونی من ئاوێتە بوو
ئێستا ئەمن دووگیانم
بێزووی هەناسەی چاو جوانم
دوای بیستنی ڕازی دڵم
ئاگر بهربوو له گیانم
هاوار هاوارئاخ بۆ دڵەی بێ دهرمانم
داخ بۆ دڵەی بێ سامانم
ئیستا من ماوم و دڵه دوو گیانهکهم
نازانم دهرمانی خۆم و دڵم چۆن کهم
کۆرپهی دڵم له بهین بهرم
یاکو به بێ باوکی ئهوین
لهم ژووره تهنیا ڕای گرم
١٧/٣/٢٠١٢