دیدار لەگەڵ بورهان ئەحمەد
سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی نوسه‌رانی كورد:
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان نه‌بن به په‌یوه‌ندی گه‌لێكی رۆشنبیریی‌و مه‌عریفی.. هیچ به‌رنامه‌و پرۆژه‌یه‌كی تۆكمه سه‌رناگرێت
دیدار/هێمن ده‌لۆ
بورهان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد، له‌دوا به‌شی ئه‌م دیداره‌ی(كه‌ركوكی نوێ)دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كتێبیان بۆ نوسه‌رانی به‌شه‌كانی تری كوردستان چاپكردووه‌و لقه‌كه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند ئاراسته‌یه‌ك كاری كردووه‌و هیچ لایه‌نێكی فه‌رامۆش نه‌كردووه، ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕو كه بایهخو گرنگیان به كه‌لتوری نێو كه‌ركوك داوه. ئه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وه چ عهقڵیكی بچوكه ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌نده بچوك بكاته‌وه تا له‌ناو شارێكدا قه‌تیسی بكات.
به‌شی دووهمو كۆتایی
(ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم بودجه‌ی لقهكهتان(12.5) دوانزه ملیۆن و نیو دیناره، كه‌چی ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌چاو لقه‌كانی تر، چالاكییه‌كانتان زۆر كه‌م ده‌بینرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له نوسه‌ران، ئێوه به زۆر سست ده‌زانن، له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟)
بورهان ئه‌حمه‌د: ئێمه وه‌ك لقی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له كه‌ركوك كۆمه‌ڵێك چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجامبده‌ین. نزیكه‌ی (50) كتێبی جوراوجۆرمان به هه‌ردوو زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی چاپكردووه. نووسه‌ره كه‌ركوكییه‌كان له‌م كتێبه چاپكراوانه پشكی شێریان به‌ركه‌وتوه، كتێبمان بۆ نوسه‌ری برا عه‌ره‌به‌كان چاپكردوه كه بریتیه له لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی كوردی، كتێبمان بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی جوانی توركمانی وه‌ك مامۆستا (فاروق مسته‌فا) چاپكركردوه كه له‌باره‌ی شوێنه‌وه ده‌رباره‌ی مێژوی شاری كه‌ركوك ده‌دوێت، ته‌نانه‌ت ئێمه كتێبمان بۆ به‌شه‌كانی تری كوردستان چاپكردووه، بۆ نوسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی چاپكردووه، له‌م رووه‌وه لقه‌كه‌مان له‌سه‌ر چه‌ند ئاراسته‌یه‌ك كاری كردووه‌و هیچ لایه‌نێكی فه‌رامۆش نه‌كردووه، ئه‌و ئاستانه‌ش بریتین له‌ئاستی ناوهكیو ده‌ره‌كی، له‌ئاستی ناوهكیدا گرنكیمان به كه‌لتووری نێو كه‌ركوك داوه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سته‌گوڵه جوانه‌كه، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش ئێمه توانیومانه كرانه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌لتوره‌كانی تردا بهێنینه ئاراوه، كتێب هه‌یه به زمانی عه‌ره‌بی له لقه‌كه‌ی ئێمه‌دا چاپكراوه ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی عهرهبیو ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه، به‌ده‌یان رۆژنامه‌و سایت له‌سه‌ریان نووسیوه‌و ده‌ستخۆشیان له لقه‌كه‌مان كردووه، كتێبی لقه‌كه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئاستی جیهان خه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه كه له‌لایه‌ن نوسه‌رێكی كه‌ركوكییه‌وه ئه‌نجامدراوه. ئه‌مه چ عهقڵیكی بچوكه ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌نده بچوك بكاته‌وه‌و له‌ناو شارێكدا قه‌تیسی بكات. ئه‌مه چ ویژدانێكی نه‌خۆشه ده‌یه‌وێت لێكدانه‌وه‌و ته‌فسیر بۆ دیارده‌كان بكات، ئاخر به‌ڕێز پێمبڵێ له‌كوێی ئه‌م گۆزهوییهدا به‌م نا ئینسافییه له ئه‌ده‌ب ده‌ڕوانرێت. له‌ناو كه‌لتوری خۆت ئه‌وپه‌ری بێڕێزی بهداهێنهرو نوسهرهكانت بكرێت، كه‌چی له‌ناو كه‌لتورێكی تردا ئه‌وپه‌ڕی رێزوحورمه‌ت له رهنجو ماندوبونت بگێرێت، من ده‌پرسم ئه‌م بێنرخكردنو بێڕێزیه هه‌تاكو كه‌ی له‌م شاره‌دا به‌رده‌وام ده‌بێ؟ ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ته‌وه‌ری دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت كه ئه‌وه‌ش سازدانی دیدار یان فیستڤاڵو ۆركشۆپ، له‌م شاره له‌به‌رچی سازناكرێ. ئه‌مانه‌ی به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێكردون، تۆ له‌م رووه‌وه كه‌ركوك به شاره‌كانی وه‌ك سلێمانی‌و دهۆك به‌راورد ده‌كه‌یت، كه له‌و شارانه‌دا باری ئه‌منی سه‌قامگیره‌و شوێنی حه‌وانه‌وه له‌وپه‌ڕی رازاوهییدایه، پێمبڵێ له‌م شاره‌ی كه هه‌موو شهقامو جادهوبانێكی هه‌ڵدڕاوه میوانانی ئه‌و فیستڤاڵانهی ئه‌وانه‌ی ئێمه بهسست ده‌رحه‌ق بهسازنهدانیان ده‌زانن، ئاخر ئێمه ئه‌و میوانانه بۆ كام ئوتێلی راقی ببه‌ین، كام روی شارستانی شاره‌كه‌یان نیشان بده‌ین، بیانبه‌ین بۆ كام مۆزه‌خانه‌و كام باخچه‌ی گشتی‌و شوێنی حه‌وانه‌وه. ئه‌م پێشنیاره له ناوه‌ڕۆكدا گه‌لێك جوانه، به‌ڵام بۆ ئێستای كه‌ركوك دووره لهواقعیهوه، ده‌شێ كه‌ی ئه‌م بارودۆخه گۆڕا بیری لێبكرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئێمه وه‌ك لق له پارساڵدا به‌كۆی ده‌نگ بڕیارمان له‌سه‌ر دیدارێكی ره‌خنه‌سازییدا كه له‌شارۆچكه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر ئهنجامبدرێتو هۆڵێشی بۆ دابینكرا، به‌ڵام دیسانه‌وه منیش وه‌ك تۆ‌و ئه‌وان پرسیار ده‌كه‌م بۆچی ئه‌نجامنه‌درا ….؟
5(ئایا ده‌كرێت باس له موچه‌ی هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی لقهكهتان بكه‌یت، چونكه به‌بۆچونی هه‌ندێك ئه‌و موچه‌یه‌ی ئێوه وه‌ریده‌گرن زۆره‌و له‌ئاستی ئه‌و كارانه‌دا نیه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؟ له‌كاتێكدا هه‌ریه‌ك له ئێوه چه‌ندین موچه‌ی تری هه‌یه؟)
بورهان ئه‌حمه‌د: ببوره ئه‌و ده‌سه‌ڵات ومافه به‌خۆم نابه‌خشم ده‌ست بخه‌مه ناو ژیانی تایبه‌تی كه‌سانی تره‌وه، ئه‌مه بیركردنه‌وه‌و میتۆدی به‌عسییانه‌یه كه من چاودێریی وردودرشتی ژیانی ئه‌وانه‌ی تر بكه‌م، من ته‌نیا مافێكم هه‌بێت له‌م روه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و جێگایه‌ی خۆم كاری تێدا ده‌كه‌م چاودێریی كاره‌كان بكه‌م‌و به به‌رپرسیارێتیی خۆم له‌چوارچێوه‌ی یاسادا ههڵبسم، من چ كارێكم به‌سه‌ر ژیانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه نییه‌و جگه له‌خۆم له‌بری هیچ كه‌سێك نادوێم. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئاشكرای ده‌كه‌م كه من وه‌ك هه‌موو سه‌رۆك لقه‌كانی دی موچه‌یه‌كی (750) حه‌وت سه‌دوو په‌نجا هه‌زاری وهردهگرمو ده‌سته‌ی كارگێڕیی لقه‌كه‌ش وه‌ك هه‌موو ده‌سته‌ی كارگێڕیی لقه‌كانی تر هه‌مان موچه‌یان هه‌یه كه هه‌موشیان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی جێگیركراوه. به غه‌یری ئه‌مه من له‌هیچ ده‌زگایه‌كی رۆشنبیریی تر‌و ناوه‌ندێكی حیزبی یه‌ك عانه‌و مووچه‌م نییه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی تری رۆشنبیریی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن، كه ئه‌مه ده‌شێ مافی خۆشیان بێ‌و به‌ری ره‌نجی ماندوبوونیانی لێ بچنه‌وه، ئێ باشه كه كه‌سێك كتێبێكی (400) (500) لاپه‌ره‌یی له‌زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تری وه‌رده‌گێڕێت. بۆچی خه‌تاو گوناهی كردبێ له وه‌رگرتنی مافی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی. هه‌ڵه‌و گوناهی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه بێ رهنجو ماندوبون به دوای دهستكهوتا بگهڕێیو شه‌ڕی ناشهرعیو ناعادیلانه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ی. كه سه‌ره‌نجام ناوهندێكو شارێكی به‌ته‌واوی پێ ناشرین ده‌كه‌ی. ئه‌وه‌ش راده‌گه‌ینم ئه‌و مهنحهیهی وه‌ك لق وه‌ریده‌گرین به‌پێی رێنماییه‌كانی چاودێریی دارایی دوا فلسی ده‌خرێنه خزمه‌ت ناوه‌نده‌كه‌و نووسه‌رانه‌وه.
6(هه‌ندێك گله‌یی ئه‌وه له ئێوه ده‌كه‌ن كه تاكو ئێستا هاوشێوه‌ی لقه‌كانی تری كوردستان، نه‌تانتوانیوه له‌رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا رێز له‌كۆمه‌ڵێ نووسه‌ری به‌ساڵاچوو خاوه‌ن ئه‌زموونی شاره‌كه بگرن، بۆ نمونه نووسه‌رێكی وه‌ك “زاهیر رۆژبه‌یانی” سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێشكه‌ش ده‌كات، به بۆچونی هه‌ندێك، ئه‌وه ئه‌ركی ئێوه‌بوو ئه‌و رێزلێنانه پێشكه‌ش بكه‌ن، وه‌ڵامت له‌م باره‌یه‌وه چییه؟)*
بورهان ئه‌حمه‌د: له‌سه‌ره‌تادا پێشنیاری ئه‌وه‌مان كرد له‌ناو لقه‌كه‌دا ساڵانه له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له(5) بۆ (10) نووسه‌ری به‌ساڵاچوی شاره‌كه خه‌ڵات بكرێن، ئه‌مه خاڵێك بووه له‌و پرۆژه‌یه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ست بهكاربوونمان لهلقهكهدا پێشكه‌ش به‌مه‌ڵبه‌ندی گشتی نوسه‌ران كراوه، لهبهرگیراوهكهشی لهمهڵبهندو لای خۆشم پارێزراوه، ناچارم جارێكی تر بڵێم له‌به‌ر چی نه‌كرا…؟ هه‌رچه‌نده من حه‌زناكه‌م له‌به‌ر رێز‌و حورمهتو كبریای ئه‌و نووسه‌ره به‌ڕێزانه‌ی كه لقه‌كه‌مان له‌كاتی نهخۆشیو ته‌نگانه‌دا هاوكاری‌و كۆمه‌كمان پێ به‌خشیون ناویان بهێنم، ئه‌مه ده‌كرێت له‌كاتی پێویستوجێگای شیاوی خۆیدا ئه‌گه‌ر راگه‌یاندن ده‌خوازی سه‌رجه‌م ناوه‌كان به‌رچاو بخه‌ین كه‌به پسووڵه وئیمزا یارمه‌تییان دراوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی به‌ڕێزو نوسه‌ری گه‌وره(زاهیر رۆژبهیانیتان) هێناوه ئێمه له‌ساڵی رابردوودا وه‌فدێكی لقه‌كه‌مان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئه‌و، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی سه‌ردانمان كردووه، من رێزم بۆ ئه‌و هه‌نگاوه جوانه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان هه‌یه‌و به‌رزی ده‌نرخێنم، به‌ڵام نازانم ئه‌و خهڵاتو درعانهی كه‌وه‌ك موجامه‌له‌یه‌كی بێناوه‌ڕۆك له‌هه‌مو بۆنه‌و فیستیڤاڵه‌كاندا به لێشاو دابه‌ش ده‌كرێن مانای چییه؟ ئه‌مه ئه‌ركی هه‌موو ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كانه بهلقهكهی ئێمه‌شه‌وه، من بۆ خۆم ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه له‌ناخه‌وه ئاسووده‌م ده‌كات.
(هه‌ندێك له نوسه‌ران ره‌خنه‌ی ئه‌وه له ئێوه ده‌گرن كه په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ده‌زگاو ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان به‌پێی پێویست نیه، كۆمێنتت له‌م باره‌یه‌وه چیه؟)
بورهان ئه‌حمه‌د: ئێمه كه باس له‌په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین ده‌بێت له ناوه‌ڕۆك‌و ماهییه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان بگه‌ین، ئێمه لهپێكهینانی په‌یوه‌ندیگه‌لێكی رۆشنبیرییانهو ئهپستملۆژییانهو كهلتورییانه له‌گه‌ڵ كۆی ده‌زگاكانی ناو شاری كه‌ركوك پهیوهندیو كۆمینتمان هه‌بووه، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه ئهدهبیو به‌رچاوه‌كانی ناو شار په‌یوه‌ندی پته‌ومان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نووسه‌ره غه‌یره كورده‌كان، په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نووسه‌رانی عێراق‌و یه‌كێتی نووسه‌رانی توركمان هه‌بووه‌و هه‌یه، هاتوچۆو سه‌ردانی یه‌كتر ده‌كه‌ین. به‌شی په‌یوه‌ندیمان یان لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌ناو لقدا هه‌یه‌و به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێ. له‌م رووه‌وه درێغی نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوای په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیمان لێده‌كرێت، ئه‌وه كاری یه‌كێتی نووسه‌ران نییه، بۆ چایو قاوه خواردنه‌وه‌و پێكه‌نین سه‌ردانی بنكه‌كان بكرێت‌و شهوانیس له‌فه‌یسبووك دابگیریت، ئێمه دهزگاكایهكی ئه‌ده‌بین، ناكرێ قسه له‌سه‌ر دین‌و سیاسهتو ئابوری‌و بازاڕ‌و.. هتد، له‌یه‌ككاتدا بكه‌ین، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردنی ئه‌و فه‌وزایه‌ی له‌ئارادایه بخرێنه كاره‌وه، نه‌ك بۆ زیاتركردنی، واته ئه‌ركی ئێمه جارێ كوشتنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه. ئینجا بنیاتنانی رایه‌ڵێكی په‌یوه‌ندی یانه‌ی دروست.
(به‌شێك له نوسه‌ران به ئێمه‌یان وت كه چه‌ندین كتێبتان بۆ نوسه‌رانی شاره‌كانی تری كوردستان چاپ كردووه. وه‌كو (د.موحسین و د.هیمدادو ئازاد عه‌بدولواحیدو كاكه مهم بۆتانی) له‌كاتێكدا ده‌یان كتێبی نوسه‌ره كهركوكییهكانتان فه‌رامۆش كردوه، وه‌ڵامت له‌م بارهیهوهچیه؟)
بورهان ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر بڕوامان به‌كرانه‌وه‌ی خۆمان به‌سه‌ر شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و دونیادا هه‌بێ، ئه‌وا ئه‌ده‌ب كاریگه‌رترین كه‌ناڵی ئه‌م كرانهوهیهیه، ئه‌ده‌ب پردی په‌ڕینه‌وه‌و گۆڕینه‌وه‌ی ئهزموونهكانهو سوودوه‌رگرتنه لێیان، كاركردن له‌ناو یه‌ك فه‌زاو یه‌ك كه‌لتوردا كوشتنی روحی داهێنانه‌و مه‌رگی نوسه‌ره. ده‌ستبردن بۆ یه‌ك بوونیاد خۆگۆشهگیركردنه له گۆشه‌یه‌كی تاریكدا، له‌وه ده‌چێ كه‌ركوكمان خۆش بوێوخۆشمانیش نه‌وێ، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خۆشمان ده‌وێ ده‌بێت هه‌موو قوفڵه‌كانی بۆ بشكێنین، ئه‌ده‌ب زۆر له‌وه گه‌وره‌تره هه‌ناسه‌كانی به‌تاقه شوێنێكه‌وه گرێبده‌ین، به‌م خۆ ئه‌گه‌ر پێیه‌و بیركردنه‌وه‌یه بێت، كه‌واته نابێت نوسه‌رێكی كه‌ركوكیش له سلێمانی كتێبی بۆ چاپبكرێت یان لێپرسراوێتیی وه‌رگرێت بۆ نمونه سه‌رنوسه‌ریی رۆژنامه‌یه‌ك یان گۆڤارێك! من نازانم له كوێدا عه‌قڵی ئه‌وه‌نده بچوك ماوه‌ته‌وه ئه‌م جۆره تێڕامانانه بكاته پێوه‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه ئهرناشیزمیو قهیراناوهییه. ئه‌و چوار نوسه‌ره به‌ڕێزانه‌ی ناوت هێناون (د.موحسینو د.هیمدادو ئازاد عه‌بدولواحیدو كاكه مهم بۆتانی) به‌ڵێ كتێبمان بۆ چاپكردون، وابزانم بۆ سێ یان چوار نوسه‌ری دیكه‌ی ناكهركوكیش، بۆ نوسه‌ری كوردستانیی كتێبمان بۆ چاپكردوون. سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه‌ی (د. موحسین) ئه‌و كتێبه به‌زمانی كوردی نوسراوه‌و له ئه‌ستێره‌یه‌كی تریشه‌وه نه‌كه‌وتبووه ناو شاری كه‌ركوكه‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵه چیرۆكه هه‌ڵقوڵاوی هه‌ناسه‌كانی كه‌سێكه له‌ناخه‌وه هه‌ستی به مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستان كردووه له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه، تكایه حیكایه‌ته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ناو ناهۆشیاریدا مه‌كوژن، نازانم بێجگه له كورد میلله‌تێكی تر هه‌یه كه‌سه جوانه‌كانی خۆی فڕێبداته ده‌ره‌وه‌ی كه‌لتووری خۆی. سه‌باره‌ت كتێبه‌كه‌ی د. هیمدادیش، ئه‌و كتێبه باس له‌قۆناغێكی ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كات كه‌قۆناغی روانگه‌یه، كه ئه‌مه‌ش زه‌روره‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو میلله‌تانی دونیا، لهزانكۆكانیشدا پێویستیان پێیه‌تی، كتێبی (په‌نجه‌ره بچووكه‌كانی) كتێبێكه ئه‌سڵه‌ن ده‌بێت هه‌موو تاكێكی رۆشنبیری كورد بیخوێنێته‌وه، چونكه ئه‌و كتێبه زۆر مه‌عریفیانه په‌نجه ده‌خاته سه‌ر قه‌یرانه‌كانی ناوه‌ندی رۆشنبیریی‌و كه‌لتوری كوردی ، من كۆڵێك دڵم به‌وه خۆش ده‌بو كاتێك قوتابیانوخوێندكارانی زانكۆ ده‌هاتن بۆ باره‌گای نووسهرانو داوای كتێبی په‌نجه‌ره بچوكه‌كانیان لێده‌كردین. رۆمانه‌كه‌ی كاكه مهم بۆتانی یه‌كێكه له‌و رۆمانانه‌ی كه باس له‌قۆناغێكی دیاریكراوی میژووی ئه‌م شاره دهكاتو روداوه‌كانیش هه‌ر له‌م شاره‌دا روویانداوه. ئیدی به چ عهقڵێكهوه بوترێ ئه‌م كتێبانه نابێت له كه‌ركوك چاپبكرێن. پاش ئه‌م روونكردنهوهیهش ئێمه له یه‌كێتی نووسه‌ران لێژنه‌ی كتێبمان هه‌یه‌و ئازادن لهههڵبژاردنو ده‌ستنیشانكردنی كتێبه‌كان. هه‌روه‌ها ئێمه هیچ لایه‌نێكمان به‌ئه‌نقه‌ست فه‌رامۆش نه‌كردووه.
(گله‌یی ئه‌وه له ئێوه ده‌كرێت كه به پێشنیاری ئێوه‌و له‌سه‌ر بودجه‌ی یه‌كێتی نوسه‌ران، شاعێرێك كه ئه‌ندام نیه‌و له‌م شاره‌شدا ناژیت، نێردراوه بۆ فیستیڤاڵی دوبه‌ی، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئاخۆ شاعیرێكی كه‌ركوكیی نه‌بوو، ئێوه له بری ئه‌و كه‌سه بینێرن؟)
بورهان ئه‌حمه‌د: ئازیزم ئه‌و كه‌سه پێشتر نوێنه‌رایه‌تی عێراقی كردوه له چه‌ندین فیستیڤاڵی ئهدهبیو كه‌لتوری‌و شیعری‌و نێوده‌وڵه‌تی له ئهمهریكاو چه‌ندین وڵاتی ئهوروپیو عه‌ره‌بی وه‌ك ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، توركیا، له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش وه‌كو كویهتو یهمهنو سوریا‌و ئهردهنو میسر‌و …تاد، دوا فیستیڤاڵیش ، فیستیڤاڵی پۆڵه‌ندا بوو، كه خه‌ڵاتی(فیسۆتسكی) به‌ده‌ستهێنا، سه‌باره‌ت به فیستیڤاڵی دوبه‌ییش، ئه‌وه راسته‌وخۆ له‌وێوه داوه‌ت كرابو، لقه‌كه‌ی ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یه‌ك دیناری بۆ خه‌رج نه‌كردوه.
(ئایا هیچ پرۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌كتان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ بره‌ودانو پێشخستنی ره‌وشی ئهدهبیو رۆشنبیریی له كه‌ركوك؟)
پێموایه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ناو ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كانی شاری كه‌ركوك نه‌بن به په‌یوه‌ندی گه‌لێكی رۆشنبیریی‌و مه‌عریفی. له‌ئاستێكی فهوزاوییهوه نه‌چنه ئاستێكی ئارام‌و ته‌ندروست، له به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كانه‌وه نه‌بنه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، له جیاتی گیانی رق‌و كینه نه‌بێته گیانێكی خۆشهویستییو یه‌كتر خوێندنه‌وه‌و یه‌كتر قبوڵكردن، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌و پرۆژه‌یه‌كی تۆكمه‌و كامڵ سه‌رناگرێت‌و ناكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
(دوا وته‌ت؟)
دووا وته‌م ئه‌مه‌یه .. من له‌رووداو ومێژوو زۆر ترساوم، مێژووی پیلانگێڕیی جه‌زائیر له‌ساڵی 1975 ده‌رحه‌ق بهمیللهتهكهم، مێژووی كیمیاباران‌و ئه‌نفال، مێژوی كۆڕه‌و، مێژووی برا كوژیی. ناپاكیی گه‌وره به‌رانبه‌ر به كۆماری مهاباد، ئه‌مانه وایانلێكردوم له‌هه‌موو رووداوێك سڵبكهمهوه، تكایه ئێوه‌ش له‌رووداو و مێژوو بترسن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه پێش كۆچی دوایی مامۆستا (زاهیر رۆژبه‌یانی سازكراوه).