دیمانه له‌گه‌ڵ پشکۆ ناکام …. ئاماده‌کردنی ئاسۆ عوسمان
دیمانه:ئاسۆعوسمان .
* له 31 ئابدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا بووم، له‌قاسمه‌ڕه‌ش ده‌مبیست كه ده‌بێت چاكسازیی بكه‌ین ومام جه‌لال پێیوتین سه‌ركردایه‌تی چاك ده‌كه‌ین به‌ڵام ئێمه هیچمان نه‌بینی
*ده‌توانم بڵێم میدیای ئازاد تۆوی خۆی چاندووه، ره‌نگه دره‌نگ گه‌وره ببێت یان ره‌نگه وشكهساڵیشی به‌سه‌ردا بێت، به‌ڵام هه‌ر گه‌وره ده‌بێ
* ئۆپۆزیسیۆن كه‌ده‌چێته په‌رله‌مان له‌سه‌دا سه‌د ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه نییه كه ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین، یان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی پێشكه‌وتوو نییه
دیمانه: شه‌نگه
پشكۆ ناكام، نووسه‌ر و شانۆكار وپێشمه‌رگه‌ی دێرین ویه‌كه‌مین بێژه‌ری رادیۆی شۆڕش "ده‌نگی شۆڕشی عێراق"، له‌رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگی گرێ‌دراو به‌دۆزی گۆڕان و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریی له‌ناو یه‌كێتی وچاره‌نووسی سیاسیی ئه‌و حزبه سیاسییه.
پشكۆ ناكام له‌رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت سیستمی سیاسیی یه‌كێـتی به‌شێوه‌یه‌كه ناتوانرێت ریفۆرمی تێدا بكرێت هه‌ربۆیه خودی نه‌شیروان مسته‌فا هاته ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی. له‌به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا باس له‌جه‌نگی میدیایی و به‌كارهێنانی شێوازی ته‌قلیدیی بانگه‌شه‌ی میدیایی یه‌كێتی ده‌كات كه پاشماوه‌ی هه‌مان بانگه‌شه‌ی ته‌بلیغاتی قۆناغی شاخه.
ئاسۆ:هه‌رچه‌نده پشكۆ ناكام كه‌سێكی ناسراوه به‌ڵام با به‌و پرسیاره باوه ده‌ست بهدیمانهكه بكه‌ین و بپرسین پشكۆ ناكام كێیه؟.
پشكۆ ناكام:من پشكۆ سه‌عید ناكام ساڵی"1958" له‌گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی له‌سلێمانی له‌دایكبووم، تا قۆناغی ناوه‌ندیم خوێندووه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌بواری هونه‌ری شانۆ كارم كردووه. وه‌ك سه‌ره‌تا له‌ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردیی كارم كردووه. پاشان له‌ساڵی"1976" په‌یوه‌ندییم كردووه بهڕێكخستهنهكانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان كه ئه‌وكاته (كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان) بوو. له‌ساڵی"1978"چوومه ده‌ره‌وه، مه‌به‌ستم چوونه ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و كاته‌یه. له‌ساڵی"1979"بووم به‌یه‌كه‌م بێژه‌ری ئه‌وه‌ی ئێستا پێی ده‌وترێت رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ئه‌و كاته ناوی ده‌نگی شۆڕشی عێراق بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاته یه‌كێتی پابه‌ندبوو به‌گروپێك كه پێیان ده‌وت "التجمع الوگنیالعراقی"، ئه‌وان پێیان باش بوو به‌ناوی ده‌نگی شۆڕشی عێراقه‌وه بێت، واتا رادیۆی سه‌رتاسه‌ری عێراق. تاساڵی" 1982" به‌رده‌وامبووم پاشان له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تایبه‌تی كه ئه‌گه‌ر ئێستاش دووباره ببێته‌وه هه‌مان هه‌ڵوێستی ئه‌و كاته وه‌رده‌گرم؟! ناچاربووم شۆڕش به‌جێبهێڵم و روو له‌ئه‌وروپا بكه‌م و له‌وڵاتی سوێد نیشته‌جێ بووم. له‌و وڵاته‌ش كۆمه‌ڵێك كاروباری هونه‌ریمان كردووه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی دیار‌و به‌توانای كورد، د.فازڵ جاف، له‌وانه‌ش جێژهن، رووتبوونه‌وه، گهلاوێژو گورگ وكۆمه‌ڵێك چالاكی تر. ئێستاش گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ كوردستان، وه‌ك هه‌ڵویستی خۆم پشتیوانیی لیستی گۆڕِان ده‌كه‌م و له‌یه‌كه‌م رۆژی دابه‌زینی ماڵپه‌ڕی سبه‌ی و ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌وه پشتیوانیم لێكردوون.
ئاسۆ:وه‌ك باستكرد لهگهڵَ ئه‌وه‌ی كه له‌بواری راگه‌یاندن كارتكردووه له‌هه‌مانكاتیشدا له‌گه‌ڵ هونه‌ری شانۆش سه‌روكارت هه‌بووه، با ئه‌وه بپرسم بۆچی هونه‌ری كوردیی وه‌ك ده‌ڵێن چهقیبهستووهو پێش ناكه‌وێت، له‌كاتێكدا له‌ساڵانی حه‌فتاكاندا هونه‌ری كوردیی له‌سه‌رده‌مێكی زێڕیندا بوو، به‌ڵام ده‌بینین له‌وكاته‌وه تا ئه‌مڕۆ هونه‌ری كوردیی ئه‌گه‌ر به‌ره‌و دواوه نهگهڕابێـتهوه نه‌چۆته پێشه‌وه! ئه‌مه بۆچی؟.
پشكۆ ناكام:دیاره تۆمهبهستت لهنواندنه، من له‌شانۆدا كارم كردووه، دیاره دوایین ساڵه‌كانی شه‌سته‌كان وسه‌ره‌تای حه‌فتاكان هونه‌ری كوردیی به‌قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوودا تێده‌په‌ڕی، ده‌توانین بڵێین ئه‌و پێشكه‌وتنه دوو هۆكاری هه‌بوو: یه‌كه‌میان پابه‌نده بۆ بوونی ده‌قی كوردیی كه ئه‌وكاته تازه خه‌ریك سهریههڵدهداو بۆئه‌وه‌ی ببێتـه سه‌ره‌تایه‌كی باش كه ئێمه‌ش له‌پاشه‌ڕۆژدا بتوانین خاوه‌نی ده‌قی خۆمان بین كه له‌هه‌ركوێیه‌كی ئه‌م دونیایه پێشانت بده‌ن بیناسیتهوهو جه‌ماوه‌ر بیناسێـتهوه. بۆ نموونه تۆ ده‌زانی ده‌قی فه‌ڕه‌نسی چۆنه، ده‌قی سوێدیی چۆنه، هه‌ریه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، ده‌توانم بڵێم ئه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌نده‌كانی تیپی پێشڕه‌وی شانۆی كوردیی دروستبوو له‌و ده‌مه‌داو نووسینی ده‌قه‌كان له‌نووسینی سمكۆ ناكام بوو.
بێگومان هه‌لومه‌رجی سیاسیش رۆڵی خۆی هه‌بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌دوای به‌یانی "11ئازار " نیمچه ئازادییه‌ك هه‌بوو كه لهباروودۆخی پێشتر باشتر بوو، جگه له‌مانه‌ش خه‌ڵكی وهونهرمهندهكانیش زۆر بایه‌خیان به‌لایه‌نی داهاتی دارایی نه‌ده‌دا له‌كاری هونه‌رییدا، به‌باوه‌ڕه‌وه ئیشیان بۆ هونه‌ر ده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه هونه‌ری نواندن جارێكی تر شكستی خوارد‌و بێگومان زه‌بروزه‌نگی حزبی به‌عسیش رۆڵی خۆی هه‌بوو. جگه له‌مانه‌ش هونه‌رمه‌نده‌كان په‌رته‌وازه بوون هه‌ریه‌كه‌و به‌لایه‌كدا رۆشتن وتیپهكان وه‌ك خۆیان نه‌مان، پاشانیش نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه بینه‌ری هه‌شتاكان به‌دوای به‌رهه‌می به‌پێزی حه‌فتاكاندا ده‌گه‌ڕان كهئهوهشی له‌هه‌شتاكاندا نه‌ده‌بینییه‌وه هێواش هێواش ئه‌ویش تۆراو ته‌ره بوون و كشانه‌وه دواوه، كاتی خۆی خه‌ڵك ده‌چوو بۆ سه‌یری چه‌خماخه، یان بۆسه‌یری ره‌جه‌ب و پیاوخۆرانی، یان بۆ زۆر شانۆنامه‌ی تر كه ئه‌وه له‌هه‌شتاكاندا نه‌ده‌بینرا. جگه له‌وانه‌ی كه باسم كردن، هونه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌كوردستان تێكه‌ڵ به‌ژیانی هونه‌رمه‌نده‌كه نه‌بووه، له‌ئه‌وروپا كه ده‌ڵێن كه‌سێك هونه‌رمه‌نده له‌هه‌ر بوارێكدا بێت هونه‌ره‌كه‌ی تێكه‌ڵ به‌ژیانی رۆژانه‌ی ده‌بێت.
ئاسۆ: له‌سه‌ره‌تادا باست له‌وه كرد كه تۆ یه‌كێكی له‌پشتیوانانی لیستی گۆڕان، ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كارده‌كه‌یت. ده‌مه‌وێت به‌م پرسیاره له‌دونیای هونه‌ر دوورتبخهمهوهو ئه‌وه‌ت لێبپرسم چۆن ده‌ڕواننه ئاستی ده‌نگه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، به‌تایبه‌ت رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی لیستی گۆڕان كه‌وا پێشبینی ده‌كرا زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ستبهێنن؟ پرسیاره‌كه با ئه‌وه بێت بۆچی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به‌گۆڕان نه‌دا؟.
پشكۆ ناكام:به‌عس كه‌سایه‌تی كوردی زۆر تێكشكاندبوو، له‌ساڵی"1980 "سه‌رژمێرییه‌كمان كرد بۆ هێزی پێشمه‌رگه، به‌وپێیه‌ی كه من له‌راگه‌یاندن بووم ئه‌و كارانه به‌زۆری كاری ئێمه بوون، له‌كوردستاندا ئێمه نزیكه‌ی پێنچ هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان هه‌بوو، پێنج هه‌زار پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر "175" هه‌زار كه‌س له‌جاشی خه‌فیفه‌و سه‌قیله. لێره‌وه سه‌یر بكه كه راپه‌ڕین روویدا هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه بوو راپه‌ڕینی كرد، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه بوون له‌وكاته‌دا قۆناغێكی گواستنه‌وه‌مان نه‌بوو كه بێنه‌وه سه‌ر خۆمان وهیچ نه‌بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و درووستكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی تاكی كوردیی سه‌ر له‌نوێ.
ئه‌نفال وكیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و گۆڕینی باری دیموگرافیای كوردستان ئه‌مانه له‌كوردستاندا روویداوه، تۆ ده‌ته‌وێت له‌وڵاتێكی ئاوهادا ئۆپۆزیسیۆن دروست بكه‌یت، ئه‌وه‌ش كارێكی ئاسان نییه، هه‌رچه‌نده له‌دایكبوونی ئۆپۆزیسیۆن به‌ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌بووه به‌ڵام من به‌ش به‌حاڵی خۆم چاوه‌ڕوانی له‌وه كه‌مترم ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مه هه‌نگاوێكی باش و گرنگ بوو بۆ ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه سبه‌ی ئۆپۆزیسیۆنهكهمان كه‌ده‌چێته په‌رله‌مان له‌سه‌دا سه‌د ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌یه كه ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین، یان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی پێشكه‌وتوو بێ، وه‌ك وڵاتانی رۆژئاوا كه سیستمی دیموكراسی وده‌ستووریی كاری تێدا ده‌كه‌ن.
ئاسۆ:بۆ میدیا سه‌ربه‌خۆكانی كوردستان كێبڕكێكردنی راسته‌قینه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات به‌م فۆرمه‌ی ئه‌م جاره شتێكی ئێجگار نوێ بوو. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت لێبپرسم له‌سه‌روه‌ختی سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزیسیۆن رۆڵی میدیا سه‌ربه‌خۆكان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟.
پشكۆ ناكام:ئه‌گه‌ر میدیای ئازاد نه‌توانێت كاری خۆی سه‌د له‌سه‌د جێبه‌جێبكات خه‌له‌له‌كه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ میدیا خۆی به‌قه‌د ئه‌وه كه ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسه. ئێوه خۆتان وه‌ك یه‌كێك له‌گۆڤاره‌كان تووشی گیر‌و گرفتی ماددیی بوون، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا خۆشبه‌ختانه میدیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی "مه‌به‌ستم میدیا ئازاده‌كانه"، ده‌وریان كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه به‌هۆی گووشاری ئابوورییه‌وه. شتێك كه لای من جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات وا راده‌گه‌یه‌نێت كه میدیای ئازاد ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بێت، له‌تێڕوانینی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌گه‌ر میدیا له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌بێت نابێت زۆر به‌گژیدا بچێت و ره‌خنه لهكهموكوڕییهكانی بگرێت، له‌كاتێكدا میدیای ئازاد ئیشی ئه‌وه‌یه چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه، جیاواز له‌میدیای حزبی ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌میدیای حزب بیت ئه‌وه جیاوازه‌و ده‌بێت ده‌هۆڵ و زوڕنایهكت پێبێت ودوای گۆرانییه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت. ده‌توانم بڵێم میدیای ئازاد تۆوی خۆی چاندووه‌و ره‌نگه دره‌نگ گه‌وره ببێت یان ره‌نگه وشكهساڵیشی به‌سه‌ردا بێت، ره‌نگه ره‌شه‌بای تووندیشی به‌سه‌ردا هه‌ڵبكات، یان ده‌سه‌ڵات جارجار لقێكی لێ بشكێنێت، به‌ڵام هه‌ر گه‌وره ده‌بێت.
ئاسۆ:باڵی ریفۆرم له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جیابووه‌وه‌و سه‌رئه‌نجام لیستی گۆڕان پێكهات ویه‌كێتیش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا تووشی شكست بوو. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا توانیبێـتی به‌و ماوه كورته ئه‌و سه‌ركه‌وتنه تۆمار بكات، ئایا تاڵه‌بانی كه كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه ده‌توانێت ئه‌و شكسته تێپه‌ڕێنێت كه به‌سه‌ر حزبه‌كه‌یدا هاتووه؟.
پشكۆ ناكام:دیاره ده‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره بگه‌ڕێینه‌وه بۆ باكگراوندو خه‌لفیه‌تی سیاسیی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه سیاسییه. من پێموایه تێڕوانین وبیركردنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌گه‌رچی له‌نێو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیشدا بووه ساڵه‌های ساڵه‌و یه‌كێكیش بووه له‌نزیكترین هاوڕێكانی تاڵه‌بانی به‌ڵام جیاوازه له‌و، كاك نه‌وشیروان چه‌ند جارێك ویستوویه‌تی ریفۆرم بكات بۆی نه‌گونجا و نه‌یانهێشت. چۆنی ناوده‌نێیت ناوی بنێ به‌ڵام گرنگ ئه‌وه بوو كه نه‌فه‌سی كورت نه‌بوو، هێشتییه‌وه بۆ رۆژگار‌و جێگا‌و كاتی دیاریكراوی خۆی. من پێموانییه ئه‌و بهراروود بكه‌ین له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی. له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتـی به‌زۆر شكستدا رۆیشت زۆرجاریش شه‌خسی سكرتێری گشتیی وئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی بڕِیاریان نه‌دا گۆڕانكاریی بكه‌ن و چاكسازیی بكه‌ن، من به‌ش به‌حاڵی خۆم كه بووم به‌پێشمه‌رگه له‌ساڵی 1978 تا ئه‌و كاته‌ی چوومه ئه‌وروپا. له‌پاشانیشدا له(31 ئاب)دا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندابووم له‌قاسمه‌ڕه‌ش ده‌مبیست كه ده‌بێت ئه‌وه بكه‌ین، چاكسازیی بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه هیچمان نه‌بینی. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌بوو له سكرتێری گشتیی یان یه‌كێـتی نیشتیمانی ئایا به‌و چاكسازییه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت بیكه‌ن، یه‌كێتی وه‌ك یه‌كێتـی ده‌مایه‌وه؟. خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌ك حزب، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی حزبی بمایه له‌م دواییانه‌دا ئه‌وا ره‌نگه تاڵه‌بانی رێگه‌ی به نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌دایه، خۆی ئه‌و چاكسازییانه‌ی بكردایه. له‌بیرمه له31 ئابدا كه من ئه‌و كاته گه‌ڕابوومه‌وه كوردستان دواتر له‌گه‌ڵ براده‌ران چوومه‌وه بۆقاسمهڕهش، شه‌خسی سكرتێری گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ براده‌رانی راگه‌یاندن وپێیوتین ئه‌م جاره بڕۆینه‌وه سلێمانی سه‌ركردایه‌تی چاك ده‌كه‌م وهه‌ندێك قسه‌ی تریشی كرد ئێستا له‌بیرم نه‌ماوه، به‌ڵام خۆزگه ئه‌و كاتهمن بمتوانیایه تهسجیلێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نابتم پێبوایه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی قسه‌كانیم بكردایه. به‌هه‌رحاڵ ئێستاكه ده‌بینم قسه‌كانی واده‌رنه‌چوو. زۆر ده‌مێك بوو یه‌كێتـی پێویستی به‌چاكسازیی هه‌بووه به‌ڵام بۆنه‌كراوه؟. بڕوای من وایه كه‌یه‌كێتی نیشتیمانی سیستمێكی وای نه‌بووه كه یارمه‌تی چاكسازیی بدات هه‌ر بۆیه كاك نه‌وشیروانیش نه‌یتوانی له‌ناو یه‌كێتیدا چاكسازیی بكات.
ئاسۆ:له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گوێبیستی كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه ده‌بووین كه یه‌كێتـی له‌سه‌رده‌می شاخدا به‌كاریده‌هێنا له‌وانه: "با مێرووله نه‌چێت به‌گژ قووله‌ی قافدا، یه‌كێتی ته‌قله به‌فیل لێده‌دات، گێره‌شێوێن، سه‌رلێشێواو". به‌بڕوای تۆ ئه‌م ده‌سته‌واژانه بۆههڵمهتی هه‌ڵبژاردن له‌م سه‌رده‌مه‌دا شیاوه به‌كارهێنانیان؟.
پشكۆ ناكام:ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی به‌ڕێزت باستكرد تازه نییه، وه‌ك خۆت باستكرد هی سه‌رده‌می شاخه، له‌سه‌رده‌می شاخدا زۆر ده‌سته‌واژه‌مان به‌كارده‌هێنا، زۆربه‌ی پڕوپاگه‌نده بوو، زۆریشی درووستكرابوو، به‌شێكیشی بۆ جه‌نگی ده‌روونی به‌كارده‌هێنرا دژ بهدوژمنهكهت تاكو له‌هێزی كه‌مبكه‌یته‌وه. من له‌وتارێكدا ئاماژه‌م به‌وه‌كرد كه دوو مێرووله‌ی له‌ش ساغ زۆر باشتره لهفیلێكی نه‌خۆش، په‌ندێكی سوێدیی هه‌یه ده‌ڵێت پێنج مێرووله زۆرتره له‌چوار فیل. خۆ له‌هه‌ڵبژاردنیشدا به‌قه‌باره نییه ئه‌گه‌ر به‌قه‌باره‌و زلی بێت، هه‌رچی قهڵهوهكانه حزبێك دروستده‌كه‌ن و كه‌س ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌ت.