دیکتاتۆره‌کان .. دڕنده‌کان .. له ئاوێنه ده‌ترسێن
دیکتاتۆره‌کان .. دڕنده‌کان .. له ئاوێنه ده‌ترسێن !
کامه‌ران عه‌زیز
به‌شی یه‌که‌م :
ئاوێنه کامێرایه‌کی ڕاستگۆیه و بێ مونتاجکردن وێنه‌ی ڕوداوه‌کان پیشان ده‌دات ..! ئاوێنه هه‌موو شتێکی به‌رجه‌سته و بینراو ته‌نانه‌ت سێبه‌ر و ڕه‌نگه‌کانیش به بێ گۆڕان وه‌ک خۆی ده‌داته‌وه ..! ئاوێنه ده‌توانێ وێنه‌ی ده‌نگی ڕوداوه‌کان پێچه‌وانه بکاته‌وه و جارێکی دی بیکاته‌وه به ده‌نگ .. به‌ڵام ده‌نگێ که جیاواز و دژ به ئاراسته‌ی ده‌نگی پێش‌و بێت ..!
هه‌موو مرۆکان ناتوانن وه‌ک یه‌ک و به هه‌مان بڕوا بون له به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌دا خۆیان ڕابگرن ! به تایبه‌ت ئه‌و مڕۆڤانه‌ی که گومانیان له خۆیان هه‌یه و هه‌ست به ناشیرینی چه‌ند ڕوویی و درۆزنی که‌سایه‌تی خۆیان ده‌که‌ن ، هه‌ست به دژ بونی ویژدانی مرۆیی ده‌که‌ن له که‌سیه‌تی خۆیاندا .. ! چونکه ئاوێنه راستگۆترین وه‌ڵام و کاردانه‌وه‌ی پێ‌یه ، که به هیچ ده‌سته‌ڵاتێک ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت و درۆی پێ بکرێت ..! وه به داخراوترین کولتور شه‌رمن نا‌کرێت ..! وه به په‌یامی هیچ ئاینێک ته‌ڵخ و تاریک نا‌کرێت ..! به خه‌یاڵی هیچ ئایدۆلۆژیایه‌ک ڕه‌نگ نا‌کرێت..! وه به هیچ یاسا‌و شه‌رعێک وێنه‌کانی به‌ند نا‌کرێت ..! وه به وه‌رگرتن و کاردانه‌وه‌ی وێنه‌ی دڕنده‌ترین دیکتاتۆر ناله‌رێت و ناله‌رزێت ..!
ئاوێنه له پیشاندانی هیچ جیاوازیه‌کیش شه‌رم نا‌کات و ناتوانێت جیاوازی له نێوان سروشتی و ده‌ستکردا نه‌کات و هه‌ریه‌ک وه‌ک خۆیان پیشانیان نه‌داته‌وه!.
وه ئاوێنه ناتوانێت درۆ و مه‌رایی بکات و به درۆ ناشیرینی و پیسی و بێ میهری به جوانی و پاکی و میهره‌بانی ، به پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر پیشان بدات ..!
ئاوێنه ناتوانێت به درۆ ستایشی سه‌رۆکه دیکتاتۆر و لوت به‌رزه‌کان بکات و وێنه‌کانیان له سه‌ر ڕوو و سنگی خۆی به به‌رزی وجوانی ڕابگرێت ..! ناتوانێت وێنه‌ی چاوی سورو ده‌ست به خه‌نجه‌ر و باڵای وه‌حشیه‌تیان بشارێته‌وه ! وه ناتوانێت له ساتی پیری ده‌سته‌ڵاتیاندا به ناشیرنی و قێزه‌ونی پیشانیان نه‌دا!
گه‌ر که‌مێک ڕۆچین و به‌راوردێک له نێوان ڕابه‌ر و سه‌رۆکه دیکتاتۆره‌کان و گیانه‌وه‌ره دڕنده‌کان بکه‌ین ، ده‌بینین لێکچونێک له نێوانیاندا هه‌یه ..! ئه‌ویش ڕه‌نگ و ڕووی ترسناکیانه !
بۆیه گیانه‌وه‌ره دڕنده‌کانیش له کێو و جه‌نگه‌ڵه‌کاندا کاتێک وێنه‌ی خۆیان له‌سه‌رابی ئاوی که‌نار ڕوبار و گۆماوه‌کان ده‌بینن به هه‌مان شێوه‌ی دیکتاتۆره‌کان به‌بینینی وێنه‌کانیان ڕاده‌چڵه‌کێن و به‌شه‌ڕ دێن ..! چونکه له دڕنده‌یی و که‌ڵبه‌ی درێژی خۆیان ده‌ترسێن و بڕوا به وێنه‌ی دڕنده‌یی خۆیان ناکه‌ن .. !
به‌ڵام مرۆ میهره‌بان و به سۆزه‌کان له به‌ر ئاوێنه‌دا زیاتر خه‌نده ده‌یانگرێ و پێ ده‌که‌نن ، وه له‌به‌ر ئاوێنه‌دا زیاتر هه‌ست به جوانی خۆیان ده‌که‌ن ، وه له به‌ر ئاوێنه‌دا بۆ خۆیان ده‌له‌نگێن و سه‌ما ده‌که‌ن . وه مرۆ .. به‌ریئه‌کان .. ئازادیخوازه‌کان .. ژیان دۆسته‌کان ، به پێچه‌وانه‌ی دیکتاتۆره‌کانه‌وه له هه‌ردوو باری خۆشی و ناخۆشی .. هیوا و بێ هیوایدا شه‌یدای ئاوێنه‌ن و ناتوانن بۆ ته‌نها ساتێک به‌بێ بونی ئاوێنه بژین ! چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام ژیانیان ببینن ..جه‌سته‌یان ببینن .. جونکه ئه‌و کات هه‌ست به ژیان کردن ده‌که‌ن هه‌ست به نوێ بونه‌وه ده‌که‌ن .. هه‌ست به هه‌ستانه‌وه ده‌که‌ن ،وه له بینینی بچوکترین نه‌گۆڕان و وه‌ستاویاندا هه‌ست به بێزاری و توڕه‌یی ده‌که‌ن ..!
سه‌یرنی‌یه گێرانه‌وه‌ی چیرۆک و سه‌رگوزشته‌ی پێشمه‌رگه‌کان ،زیندانه‌کان، بریندار و نه‌خۆشه‌کان بێ ئاوێنه نی‌یه ..! وه‌ک هه‌ناسه و نان و ده‌رمان و هێز و ئازادی ، باسی بونی ئاوێنه ده‌که‌ن و ده‌ڵێن به دوای ئاوێنه‌دا زۆر ماندوو بوون ، وێڵ بوون ، چوون و گه‌ڕاون تا پارچه‌یه‌کیان وه ده‌ست که‌وتوه ، چونکه ئاوێنه دڵنیایی و ئومێد و به‌رگری و مانه‌وه به ژیانی مرۆڤ ده‌به‌خشێت .. !
گه‌ر مرۆکان بونی خۆیان و ئاستی ژیانی یه‌کدیان له سایه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌کاندا به بێ گه‌ردی و ڕوونی وه‌ک ئاوێنه نه‌دییایه ،ئه‌وا هیچ شۆڕش وهه‌ڵـمه‌ت و گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنێک ڕووی نه‌ده‌دا ..!
که‌واته دیکتاتۆره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای حه‌قیقه‌ت ون بکه‌ن ، بۆئه‌وه‌ی زهنی ئاگایی ون بکه‌ن ، ده‌بێت هه‌میشه له گه‌ڵ ڕاستگۆیی ئاوێنه‌دا شه‌ڕبکه‌ن ده‌بێت زریان و تۆفان هه‌ڵکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاوێنه ته‌ماوی بکه‌ن ! ده‌بێت ته‌پ و تۆز و ڕه‌شه با هه‌ڵکه‌ن تا ڕووی ئاوێنه تۆزاوی بکه‌ن ! ده‌بێت جه‌نگ و ئاگر و دوكه‌ڵ هه‌ڵگرسێنن تا ژیانی ئاوێنه‌یی پێ لێڵ بکه‌ن ! ده‌بێت که‌له‌بچه دروست بکه‌ن تا مرۆڤه ئاوێنه‌یی‌یه‌کانی پێ به‌ند بکه‌ن ! ده‌بێت یاساوڵ و جه‌لاد .. زیندان دروست بکه‌ن تا ڕۆژنامه و ئامێر‌ه ئاوێنه‌یی‌یه‌کانی پێ سانسۆر بکه‌ن ! بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌واوکراوی وێنه ئاوێنه‌یی‌یه‌کانی پێ کپ بکه‌ن ..!