Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
راپەرینی بەرھەقی جەماوەر بە كوشتنو زیندانو رفاندن كوتایی پێنایەت…!

راپەرینی بەرھەقی جەماوەر بە كوشتنو زیندانو رفاندن كوتایی پێنایەت…!

Closed
by February 26, 2011 گشتی

موزەفەر عەبدوڵا
mozafar_as@yahoo.com

راپەرێن و شورشی چین و توێژو خەڵكی ستەمدیدەو چەساوەی كومەڵگە بە درێژایی میژووی چینایەتی تا ئەمرو كە روویان داوە ئەگەر بە كوشتن و رفاندنو زیندانو سەركوت  بوایە لە لایەن چینی دەسەڵاتدارەوە ئەوە  مروڤایەتی نەدەگەیشتە ئەم قوناخەی ئەمروی.
ئەم راستی یە مێژوویی یە ھەموو دەسەڵاتداریك وەك روژی روون دەیزانێ ،كە تا ئەو جیگەیەی ناكوكی و ململانێ و ستەمی چینایەتی ھەبێت خەباتو تیكوشانیش ھەر دەبیت بو كەم كردنەوەو كوتایی ھینان بە ستەمو چەوسانەوە.
ئەمروش كە راپەرین و شورش زوریك لە ووڵاتانی روژھەڵات و جھانی عەرەبی گرتوتەوە ،لەوانە عیراق و كوردستانیش،دیارە كە  ئاكامی چەوسانەوەو ستەمی دەیان ساڵەو نەبوونی سەرەتایی ترین مافو ئازادی یە كە لەلایەن چینی چەوسێنەرو بزوتنەوەو حزب و رژێمە  قەوم و دینی و تایەفی یە دكتاتوری یەكانەوە فەرز كراوە بەسەر خەڵكیدا .
وە لە ئاكامی بیست ساڵ لە دەسەڵاتی سەركوتگەری رەھای پارتی و یەكێتی و حزبە ھاوپەیمانەكانیان و  بی بەش كردنی بەشی ھەرە زوری رەھای جەماوەر لە سەرەتایی ترین مافو ئازادی و بنیاد نانی خوشترین ژیان گوزەران بو خوشیان، دەبین ئەمرو خەڵكی چەوساوەی كوردستانیش لە دەست ستەمكارانیان دەستیان داوەتە خوپیشاندان و راپەرین بو بەدی ھینانی مافەكانیان و كوتایی ھێنان بە ستەم.
ئەوەتە ئەمرو لە زوربەی شارو شاروچكەكانی كوردستان دوای راپەرینی جەماوەری سلیمانی دەستیان داوەتە راپەرین و بەردەوامیش دەسەڵاتداران پەنا دەبەنە بەر ھەمو شیوازێكی نامروڤانە بو خاموش كردنەوەو كوتایی پێھینانی .ھەر لە یەكەمین روژەكانەوە بە تەقەو كوشتارو دەسگیر كردن وەڵامی راپەرینی خەڵكیان دایەوە .ئەمە جگە لە ھەڵبەستنی دەیان تومەتی، ئاژاوەگێری و بەكرێگیراوی و تیكدەرو…ھتد  نەك ھەر نەیان توانی راپەرین خاموش كەنەوەو كوتایی پێ بێنن، بەڵكو زیاتر پەرەی سەند. بویە ئێستا دامو دەزگا سەركوتگەرەكانی دەسەڵات لە ئاساییش و زانیاری و پاراستن و دەزگا توقێنەرەكانی تریان پەنایان بردوتە بەر رفاندنو دزینی ھەڵسوراوان و رابەرانی نارەزایەتو رەپەرینەكانی خەڵك و   خوشیان لەو كارە تاوانباری یە بێ ئاگا رادەگرن.
بێگومان ھەر بە ئومیدی كوتایی ھێنانش بە راپەرینی جەماوەری سلێمانی یە ،كە ئەوە زیاتر لە ھەفتەیە كە دەستی پی كردوە ،دونێی شەو جەللادەكانی دەسەڵات چەند كەس لە رابەران و ھەڵسوراوانی رفاندووەو تا ئێستاش بێ سەرو شوێنن، وەك نەوزاد بابان و مەئەیەد ئەحمەدو وشاخەوان ناسح و خالد مەجید.
ھەڵبەت ئەمە تاوانێكەو راستەوخو دەرحەق بە خەڵكی راپەریو دەكرێت. بویە ھەچ كەسێك و گەر كەمترین لایەنگری بو داواو مافو ئازادی یەكانی خەڵكی ستەم دیدەی راپەریو ھەبێت نابێت بێ دەنگ بێت ،و دەبێت وێرای سەركونە كردنی ئەم تاوانە،و فشارھێنانی زیاتر بو دەسەڵاتداران ،ھاوكات پەیوەست بن بە ریزی نارەزایەتی و راپەرینەكانی خەلكی یەوە لە دەرەوەو ناوەوەی كوردستان.وە رفاندنی ئەمانە وەك تاوانێك دەبێت ببێتە ھوكارێكی تر تا ئەو كەسانەی بەھەر بیانویەك كە تا ئێستا تەفرەیان خواردوە یان خوشخەیاڵ بونە بەم دەسەلاتە پێویستە زیاتر ئاگادار بنەوەو رێزەكانی دەسەڵاتداران بەجێبێلن و پشتیوانی لە خواستەكانی خەلك بكەن و تەنانەت پەیوست بن بە خەڵكی راپەریوەوە . ھەر وەك دەبینین كە روژ بە روژ زیاتر نەك ھەر خەلكی دەرەوەی دەسەلات بەلكو ئەوانەشی كە بەھەر بیانویەك كە ئەندام پەرلەمانن یان لە دامودەزگاكانی دەسەلاتداران دان پەیوەست دەبن بە نارەزایەتی و راپەرینی خەلكەوە.وە بەم شێوازە نەك ھەر راپەرین خاموش نابێتەوەو كوتایی پێ نەیەت بەڵكو لەسەركەوتن نزیك دەبێتەوە.
26-2-2011

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.