راگه‌یاندنێك له سه‌ڵاح مه‌زن
رۆژنامه‌وان و چالاكوانی مه‌ده‌نی
هه‌ڕه‌شه‌كانتان نامترسێنێ !
بۆ سه‌رجه‌م رای گشتی كوردستان, عێراق‌و نێونه‌ته‌وه‌یی
كه‌ناڵه‌كانی میدیا,حیزبه‌كان, رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وئاژانسه‌كانی مافی مرۆڤ‌و كونسلگهكانی وڵاتانی بیانی..
بۆ گشت لایه‌نه كانی په‌یوه‌نددار
شه‌وی سێشه‌ممه 22ی شوباتی 2011, له كاتێكا خه‌ریكی ژیانی ئاسایی خۆم بوم, به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی بیستنی ئاكامێكی دڵخۆشكه‌ری كۆبونه‌وه‌ی 5 لایه‌نه سیاسییه‌كه بوم , ئا له‌و ئانه‌دا ,زه‌نگی موبایلێكی دره‌نگ وه‌خت لێیدا, كه لای من نه‌ناسراو بوو, دواتر خۆی ژماره‌و جێگای پهیوهنددیكردنی خۆی پێناساندم, به‌زمانێكی نه‌رم به‌ڵام پڕ له رێنماییكردن و هه‌ڕه‌شه ئامێز چه‌ند په‌یامێكی پێگه‌یاندم , گوتی من ناوم فلانهو له فلان جێگا قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م , تۆ كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بویت , گرفت نییه كه تۆ گۆڕانیت , به‌ڵام تۆ له ژێر چاودێریت و ده‌زانین كه تۆ چیده‌كه‌یت, ,ده‌زانین تۆ خه‌ریكی لاوه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ت كۆ ده‌كه‌یته‌وه , ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌ك بۆ هاندانی لاوان به مه‌به‌ستی خۆپیشاندان ژیانی خۆت ده‌خه‌یته مه‌ترسی , ئه‌گه‌ر به‌وه رازیت و داده‌نیشیت, ده‌توانی له هه‌ولێر بژیت, ئه‌گه‌ر نا بڕۆ سلێمانی .
منیش سه‌ره‌تا گوێم لێی گرت , دواتر كه‌وتمه قسه له‌گه‌ڵی و له سه‌ر له به‌ری قسه‌كانم, پێم گوت,هه‌روا به ئاسانی ده‌تانه‌وێ شاری خۆم به‌جێبهێڵم و هه‌روا به ئاسانی ده‌توانن كۆتایی به ژیانم بێنن, پێش كوشتن هیچ ده‌رفه‌تی دیكه نه‌ماوه, هه‌روا به ئاسانی ژیانی مرۆڤێك كۆتایی پێدێنن , ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی به‌رده‌وام بوو, تا له كۆتایی دووپاتیكردهوهو گوتی ( ئه‌گه‌ر ژیانی خۆت و ماڵ و منداڵت ده‌وێت , به ئارامی دانیشه ,ده‌نا بۆ خۆت بڕۆ سلێمانی!! )
شتێكی سه‌خته به‌عس به‌و دڕنده‌ییه‌ی خۆی رۆژێك نه‌یتوانی وام لێبكات ئه‌و شاره‌م به جێبهَێڵم , كه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه تێیدا ده‌ژیم , یان له‌سه‌رم بسه‌پێنێ كه شاره‌كه‌م به جێبهێڵم, شارێك له‌وه‌ته‌ی هه‌مه و له گشت بارودۆخه سهختو ئاساییه‌كاندا, له گه‌ڵ مرۆڤه‌كان , گیاندار و باڵنده‌كان, دار‌و به‌ردو كه‌شوهه‌واكه‌ی سه‌ربه‌رزانه تێیدا ده‌ژیم, هه‌میشه خه‌مخۆرو داكۆكیكه‌ر بومه له‌وان, ته‌نانه‌ت بۆ ده‌مێكی كورتیش نه‌متوانیوه لێیان داببڕێم, له‌گه‌ڵ به شێكی فراوانی خه‌ڵكه جوانه‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی رێز‌و خۆشه‌ویستی هه‌ڵسوكه‌وتمان كردوه , دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه جوان و به ئه‌مه‌ك‌و ره‌سه‌نی شاره‌كه‌م هه‌ولێر له ئاست هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی ناشارستانی یان نا مرۆیی و دور له دابونه‌ریتی كوردانه لێتان بێده‌نگ نابن., به‌ڵام تۆ بڵێی ئێوه له دامه‌زراوه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی پێش‌و تۆقێنهرو ترسناكتر بن, وا بكه‌ن به هه‌ڕه‌شه‌كانتان ئێمه مانان له خه‌باتی مهدهنیو خه‌ڵكی خۆمان داببڕێنن, سه‌یره له نێو وڵاتی خۆت مهنفات بۆ دروست بكه‌ن !
ناشاردرێته‌وه كه ئێوه پاره‌و پولێكی زۆر له بودجه‌ی گشتی وڵات كه له بنه‌ڕه‌تدا داهاتی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ته, بۆقهبهكردنی ئه‌و جۆره ده‌زگایانه‌ی چاودێری , تۆقاندن‌و ترساندنی داكۆكیكه‌رانی ماف و ئازادی خه‌ڵك ته‌رخان به‌كه‌ن, به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه , هه‌روه‌ك له گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی دوێنێ شه‌ویش پێم گوتن , كه تاكه رێگا بۆ ده‌رباز بون له‌م قه‌یرانه به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازیكردنه, چونكه ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی له به‌رامبه‌ر خه‌لك پیاده ده‌كرێت, ئێوه‌و هه‌موو لایه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن ,كه گه‌نده‌لی هه‌موو سنوره‌كانی ئه‌خلاقی و مرۆیی بهزانوه, پیویستی به ریگاچاره‌ی گونجاو هه‌یه.
پاشان هه‌رده‌سه‌ڵاتێك چه‌نده دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌و به هێزی هه‌بێت , گه‌ر گوێ له ماف , ئازادی و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك نه‌گرێت, زه‌مه‌ن لولی دهداتو هیچ شتێكیش دادی نادات , ئه‌وه‌تانێ چه‌ند ساڵ لهمهوبر به چاوی خۆمان بینیمان چۆن یه‌كێتی سۆفیه‌ت و یۆگۆسلافیای جاران كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی و ده‌زگای تۆقاندن‌و پۆلیسی نهێنیی بوون, كه‌چی له شه‌وو رۆژێكا بهفرئاسا توانه‌وه, بنواڕنه روداوه دراماتیكییه‌كانی ئه‌و دوایه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ناوچه‌كه,چۆن دامه‌زراوه‌كانی پۆلیسی نهێنی تونس, مهباحیسی میسری و رژێمه عهشیرهتگهرییهكهی یهمهنو لیبیا له‌به‌رده‌م خواستی گه‌ل چۆكدادهدهن, ئه‌گه‌ر له ئه‌زمونی شێوه حوكمی سه‌دام شتێك له بیر نه‌مابێ, ئه‌وه پێویسته له ئه‌زمونی هه‌نوكه‌ی یه‌ك له‌دوایی یه‌كتر هه‌ڵوه‌رینی دیكتاتۆره كارتۆنییه‌كان په‌ندو عیبره‌ت وه‌ربگیرێت.
زه‌مانی تاك حزبی و هه‌موو شت بۆ من , یان بۆ ئه‌ندامانی حیزب‌و هێزی چه‌كدار, كه‌سایه‌تییه‌كانی بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌ته‌كان و یان بۆ رازیكردنی هه‌ندێ نوخبه‌ی سیاسیی , رۆسنبیری, ئایینی, عه‌شیره‌تی, ته‌كنوكرات و .. تاد.. یان رازیكردنی هه‌ندێ حزب و گروپی سیاسی , كۆمه‌ڵی به ناو مه‌ده‌نی , دامه‌زراوه‌ی به ناو سه‌ربه‌خۆ , كه هه‌موو ئه‌وانه له‌سه‌ر سامانی گهلو وڵات تێر ده‌كرێن, ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ له به‌شی تاكه‌كان له بودجه‌ی گشتی‌و داهاتی نه‌ته‌وه‌یمان ده‌بردرێن, له‌ولاشه‌وه به ناهه‌ق به‌شی زۆری خه‌ڵك پشتگوێ ده‌خرێ, كه‌چی له راپه‌ڕینه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات دهسبژێرهكهی خۆتان له‌و په‌ڕی خۆشی‌و چێژ وه‌رگرتن له ژیان و ئاو و هه‌وای وڵاته‌كه‌مان گوزه‌ران ده‌كه‌ن , له‌و لاشه‌وه ئاخۆ ئه‌وه چه‌ند ره‌وایه كه به‌شێكی فراوان له خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی گه‌له‌كه‌م له تاریكی, نه‌خۆشی و نه‌بونی ساده‌ترین خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژیانی سه‌رده‌م بژین.
داهات و سامانی وڵاته‌كه‌م هێنده زۆره, گه‌ر به عه‌داله‌تی دابه‌شبكرێت, كه‌س لێی بێبه‌ش نابێت , ماف‌و ئازادییه‌كان گه‌ر به یاسا‌و ئینساف رێكبخرێت و به‌شێك له خۆشییه‌كانی خۆتانی لێبگرنه‌وه , به‌شی گشت تاكێك ده‌كات , دهكرلێ هه‌موومان پێكه‌وه, چێژ له ماف‌و ئازادی و خێروبێری وڵاته‌كه‌مان وه‌ربگرین, له‌به‌رچاوه كه گه‌نده‌ڵی بۆته په‌تایه‌كی كوشنده, گه‌ر بێت‌و ویست‌و به‌رنامه هه‌بێت بۆ بنبڕكردنی, ئه‌وه به‌شێكی زۆری داخوازییه‌كان‌و بگره ناڕهزاییهكانیشی پێچاره‌سه‌ر ده‌كرێت, به‌ڵام ئه‌وه خۆتانن ناتانه‌وێ ئه‌و په‌تایه بنبڕ بكه‌ن !
چونكه به بنبڕكردنی گهندهڵیو فه‌راهه‌مكردنی ماف,ئازادی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێك له خۆشی‌و ئیمتیازاتهكانتان له ده‌ستده‌ده‌ن.
ئه‌مجار گه‌فی ئه‌وه‌م لێده‌كه‌ن, كه له سلێمانی به‌ردبارانی لق كراوه , بۆیه پێشوه‌خت دادگای پێش مه‌رگ پیشانی من ده‌ده‌ن, ئێ خۆ جارێ به‌ردێكم نه‌وه‌شاندوه , جگه له‌وه‌ی نه له رابردوو نه له ئێستا و نه له ئایینده‌شدا,شێوازی به‌ردبارانكردن زمان و شێوازی من نه‌بوه ,له كاری دیموكراسی‌و چالاكی رۆژنامهوانیو مه‌ده‌نیدا , به‌ڵكو هه‌میشه هه‌وڵمداوه به مۆدێرنترین شێوازی سه‌رده‌م و په‌نابردن بۆ زمانی دایه‌لۆگ‌و رێزگرتن له بهرانبهرهكهم هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م, نوسینه‌كانم , چالاكییه‌كانم ئه‌و راستییه‌یان لێدهدرهوشێتهوه, هه‌میشه له چوارچیوه‌ی یاسا و ته‌نانه‌ت وه‌ك رێزگرتنێك له‌وانی دیكه‌وه , هه‌وڵمداوه له هه‌ندێ سیستهمودابونهریتی گشتیش ده‌رنه‌چم, باشترین نمونه ئه‌و خۆپیشاندانه فراوانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر بوو ,كه من‌و هاوڕێكانم له كۆمه‌ڵی مهدهنیو رۆژنامه‌وانان له به‌رامبه‌ر یاسای خۆپیشاندانی ژماره 11ی ساڵی 2011 بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌مان برد, چۆن به به‌شداری خه‌ڵكی هۆشیارو جوامێری شاره‌كه‌مان, جارێكی دیكه سیمای هه‌ولێرمان جوانكردو , خۆپیشاندانهكهش به هێمنی و له چوارچیوه‌ی یاسا ئامانجه‌كانی خۆی پێكاو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌و په‌ڕی گه‌رمی پیشوازییان له داواكانمان كرد.
بیستویه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش ,من‌و هاوڕێكانم له گشت حزب‌و لایه‌نه سیاسییه تێكۆشه‌ره‌كانی ئۆپۆزسیۆن‌و به پشتیوانی خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری قه‌ڵاو مناره, سه‌ركردایه‌تی راپه‌ڕینی 6 و 11ی ئاداری هه‌ولێرمان كرد , ئه‌وده‌مه‌ش ئێمه هه‌ر به زمانی گوڵ توڕهییو ناڕه‌زاییه‌كانی خۆمان له به‌رامبه‌ر دیكتاتۆری داگیركه‌ر هه‌ڵده‌ڕشت , ئه‌و ده‌مه‌ش له ته‌ك هاوڕێكانمان نه‌ك ته‌نها دامه‌زراوه‌كان به‌ڵكو سه‌رو سامانی خه‌ڵكیشمان ده‌پاراست , له رۆژانی به‌رایی راپه‌ڕینیش هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌و به‌كارخستنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی ئاو‌و كارهباماندا , به راستی سه‌یره شارێك به ده‌ستی خۆت و گه‌له‌كه‌ت رزگارت كردبێ , ئه‌مڕۆ فرمانت له‌سه‌ر بكه‌ن , كه ده‌بێ به پێی مه‌رج و رێسا تێیدا بژیت , ئه‌گه‌ر نا ژیانی خۆت و خێزانت ده‌خه‌یته مه‌ترسییه‌وه. به راستی سه‌یره جارێ هێشتا هیچ نه‌بوه, هه‌ڕه‌شه له تێكۆشهرو چالاكوانانی مه‌ده‌نی ده‌كرێت .
من وه‌نه‌بێ ئه‌و به‌ڵێنه‌م بۆ ئێوه بێت, به‌ڵام بۆ خه‌ڵكه جوانه‌كه‌ی خۆمی دوپاتدهكهمهوه, كه تا له ژیانم مابم له پێناو ماف و داواكارییه‌كانی ئهوانوله پێناو ژیانێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌رز و له چوارچیوه‌ی ئه‌و یاسا‌و دامه‌زراوانه‌ی كه به خوێنی تێكۆشان و قوربانی تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌م هاتۆته دی , درێژه به چالاكییه‌كی مهدهنیو دیموكراسی خۆم ده‌ده‌م, ئه‌مجار نه‌خوازه‌ڵا به‌ردبارانكردنی دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌م , به‌ڵكو پاراستن‌و پێشخستنیان به ئه‌ركی خۆم ده‌زانم , هه‌روه‌ك رابردو پێیه‌وه پابهندبویمه , ئه‌وه له‌مه‌ودواش به ئه‌ركی ئهخلاقیو نیشتمانی خۆمی ده‌زانم, دیاره به‌شێك له خه‌ڵكی شاره‌كه‌شم گه‌واهی بۆ ئه‌و راستییه ده‌ده‌ن,دڵنیاشم له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی سڤیلی ناڕهزاش شتێك ناسوتێنێ گه‌ر به هی خۆی بزانێ, نه‌باداش گه‌ر بۆ سودو قازانجی ئه‌وان دامه‌زرابێ, كاری گێرهشێوێنیش زۆربه‌ی جاران ده‌ستێ له پشته‌وه‌یه‌تی .
من له كاتێكا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نم, به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی‌و مێژویی ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نه‌ی له پشت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه, پێیان ده‌ڵێم گیانه له‌سه‌رخۆ, جارێ بۆ ئه‌و زمانی هه‌ڕه‌شه‌و تونوتیژی نواندنه, له به‌رانبه‌ر خۆشك‌و براكانی خۆتان زۆر زووه, ئه‌من له كاتێكدا ئه‌و شاره‌ی زێدی بابوباپیرانم به هی خۆم ده‌زانم, ناكرێ له نێو زێدی خۆم هه‌ڕه‌شه‌م لێبكرێت, دیاره هه‌ڕه‌شه‌و گولله‌ش تاكه رێگه نییه, وه‌ڵامی گوڵاڵه‌كانی به‌هاری راپه‌ڕینی پێبدرێته‌وه .
سه‌ڵاح مه‌زن
رۆژنامه‌وان و و چالاكوانی مه‌ده‌نی
كاندیدی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
22ی شوباتی 2011 / هه‌ولێر