Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى توندوتیژى دژبە ئافرەتان

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى توندوتیژى دژبە ئافرەتان

Closed
by November 2, 2008 ژنان

 روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى توندوتیژى دژبە ئافرەتان
 لەدیوانى
 وەزارەتى هەرێم بۆ كاروبارى ناوخۆ

 
 
  پاش ئەوەى لە رێكەوتى (23/9/2008) كاتژمێر (10)ى سەر لە بەیانى كچێكى تەمەن (17)ساڵان بەناوى (ل، م،ر،) لەناو ماڵەكەى خۆیدا لەگوندى (سۆفى برایم)ى سەربە ناحیەى قوشتەپە كوژراو خوشكێكى تریشى لەهەمان كات و رێكەوتدا بەناوى (ك،م،ر)ى تەمەن(16)ساڵان دواى زامداربوونى و لەبەر سەختى برینەكەى نەتوانرا وتەى ناوبراو وەربگیرىَ  ، بەداخەوە لە رێكەوتى (11/10/2008)لە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا ، دواى لێكۆڵینەوەى ورد لە سەر شوێنى رووداوەكەو كۆكردنەوەى زانیارى لەسەر ئەنجامدەرانى ئەو تاوانە دەركەوت كە بەپاساوى بىَ بنەما ئەم دووتاوانە گەورەیە لەلایەن كەسانى ناو خودى خێزانى ناوبراوان ئەنجامدراوە، لەبەرئەوە (دادوەرى لێكۆڵینەوە) بڕیارى دا بە فەرمانى دەستگیركردنى تۆمەتباران هەریەك لە (باوك و دوبراى كوژراوان و كەسێكى ترى دەرەوەى خێزانى كوژراوان) ، دواى بەدواداچوونى پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتیەكەمان لە رێكەوتى (19/10/2008) دا تۆمەتبار (ب،م،ر) لە دایك بووى (1984)  دەستگیركرا بە پێى ماددەى (406/47/48/49/) ، دواتر دادوەرى لێكۆلینەوەى بریارى دا بەبەندكردنى تۆمەتبار (ب، م، ر) بەپێى ماددەى (406 لەیاساى سزادانى عێڕاقى).
  هەروەها دواتر وتەى برایەكى ترى كوژراوان بە ناوى (ش، م، ر) وەرگیرا و دانى بەوەدانا باوكیان هانى یەكێك لە كوڕەكانى خۆى داوە بە ناوى (ت،م، ر) تاكو ئەم دوو تاوانە گەورەیە ئەنجام بدەن ،هەروەها وتەى دایكى كوژراوان بە ناوى (خ، ا ، م) وەگیرا ، هەروەها پاش گەڕان و هەولێكى زۆر بەڕێوەبەرایەتیەكەمان و بنكەى پۆلیسى قوشتەپە، توانرا  تۆمەتبار (م، ر، ق)ى تەمەن (46) ساڵ كە دەكاتە باوكى هەردوو ئافرەتى كوژراو(ك، م، ر) و( ل، م، ر) ، (دادوەرى لێكۆڵینەوە) بڕیارى دا بە بەندكردنى تۆمەتبار (م ر، ق)و(ب، م، ق) بى پێى ماددەى (406 لەیاساى سزادانى عێڕاقى ) .
 
 جارێكى تر هاووڵاتیانى كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە لەداهاتوودا دەرئەنجامى دادگایى كردنیان بە راگەیەندراوێكى تر بڵاودەكەینەوەو دڵنیایى دەدەینە هاووڵاتیانى كوردستان كە تاوانباران بەسزاى یاسایى دەگەیەنین .
 
 
 
 بەپێویستى دەزانین جارێكى تر هاووڵاتیانى كوردستان لەم بانگەوازەى خوارەوە ئاگادار بكەینەوە:                                                                     
 
 
 بەمەبەستى كەم كردنەوەى توندوتیژى و بە هاناوەچوونى ئەو ئافرەتانەى كەروبەڕووى هەر جۆرە توندوتیژى و فشارێكى دەروونى و جەستەى دەبنەوە لەلایەن هەركەسێك و لە هەر ناوچەیەكى كوردستان و بە هەر بیانوویەكەوەبىَ ، داوادەكەین لەرێگەى پەیوەندى كردن بەم ژمارە تەلەفۆنانەى خوارەوە ئاگادارمان بكەنەوە،  تاكو لەڕێگەى هێزەكانى پۆلیسى فریاكەوتن و (پۆلیسى بەدواداچونى توندوتیژى دژبە ئافرەتان)ەوە بەپىَ ى یاسا مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان بكەین .                                
 
 ژمارەى تەلەفۆنەكانى بەڕێوەبەرایەتى و نوسینگەكانمان لە شارو شارۆچكەكانى كوردستان .
                                                                                     
    
 یەكەم /            بەرێوەبەرایەتى بەدواداچوونى توندوتیژى دژبە ئافرەتان
  لە پارێزگاى هەولێر 
 ( 07507598172 – 0662568172 )
 دووەم /            بەرێوەبەرایەتى بەدواداچوونى توندوتیژى دژبە ئافرەتان
 لە پارێزگاى دهۆك
     (07507851881 _ 7229181 062 _ 7614544 062 _ 5099181 0760 )
 
 سێیەم /             نوسینگەى بەدواداچوونى توندوتیژى دژبە ئافرەتان
 لە قەزاى سۆران
 07504464860-07507330104-3221010)
 
 چوارەم /           نوسینگەى بەدواداچوونى توندوتیژى دژبە ئافرەتان
 لە قەزاى ئاكرىَ
 (0627801977)
 
 
            پێنجەم /
           سەرجەم بنكەكانى پۆلیسى فریاكەوتن  لە پارێزگاى هەولێر
  دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندى بە بنكەكانى پۆلیسى فریاكەوتن بكەن ، یاخود لەرێگەى پەیوەندى كردن بەژمارە تەلەفۆنەكانى (104_144_124) یاخود پەیوەندى بكەن بە ژمارە مۆبایلى (07504460104) .
 
     
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.