رۆژنامه‌نووسی زیندانی كورد كه‌ماڵ شه‌ریفی دادگایی ده‌كرێت
رۆژنامه‌نووسی زیندانی كورد كه‌ماڵ شه‌ریفی دادگایی ده‌كرێت
رۆژی 16/11/2008 ی زایینی به‌رامبه‌ر به 26/8/1387 ی هه‌تاوی له دادگای شاری سه‌قز له رۆژهه‌لاتی كوردستان، كه‌مال شه‌ریفی رۆژنامه‌نوس‌و چالاكی سیاسی داداگایی ده‌كرێت. سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنه‌مالڵه‌ی ناوبراو له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: به بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی‌و له سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی شاری سنه، رۆژنامه‌نووسی زیندانی كورد كه‌مال شه‌ریفی كه ئیستا له زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ره، (3) رۆژی تر ده‌گوازرێته‌وه بۆ دادگایكردنی له دادگای شاری سه‌قز.
هه‌مان ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ئاشكرایكرد كه ناوبراو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیه‌وه تۆمه‌تبار كراوه به دژایه‌تیكردن له گه‌ڵ خوا‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران.
له گه‌ل بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، كه‌مپێنی پشتیوانی له كه‌مال شه‌ریفی له روونكردنه‌وه‌كیدا داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات به ده‌نگ بانگه‌وازی كه‌مپێنی پشتیوانی له كه‌مال شه‌ریفیه‌وه بێن بۆ رزگاركردنی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌و له حوكمی داسه‌پاو به سه‌ریدا‌و هاوكات رێكخراوه‌كانی مافی مرۆژ له ئێران‌و جیهان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بۆ رزگاری كه‌مال شه‌ریفی ده‌ستبه‌كار بن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رۆژنامه‌نووس خالید محه‌مه‌دزاده وته‌بێژێكی كه‌مپێنی پشتیوانی له كه‌مال شه‌ریفی ئاشكرایكرد: ناوبراو تومه‌تبار كراوه كه دژی خوا‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران جووڵاوه‌ته‌وه‌و نوسینی دژ به كۆماری ئیسلامی له سایته‌كانی سه‌ر به دژی شۆرش بلاوكردوته‌وه. ووتیشی: تۆمه‌تبار كراوه ناوبراو بۆ رووخانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان كاری كردوه‌و هه‌وڵی داوه خه‌ڵك دڵ‌سارد بكاته‌وه له حكومه‌ت‌و پرۆپاگه‌نده‌ی مه‌نفی دژ به حكومه‌ت بڵاكردوته‌وه.
ناوبراو نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربری له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری زۆره حوكمی قورس به سه‌ر ناوبراودا بسه‌پێت‌و داوایكرد بۆ گیانی ئه‌م چالاكوانه‌ی بواری رۆژنامه‌نوسی‌و سیاسی هه‌نگاوی جیددی هه‌لبگیرێت.
هاوكات راگه‌یه‌ندرا كه كه‌مپێن پشتیوانی له كه‌مال شه‌ریفی له رۆژی ده‌ستگیركردنی ناوبراوه ده‌ست به كار بووه‌و ئێستاش له گه‌ڵ یاساناسان‌و پارێزه‌رانی ئێرانی له په‌یوه‌ندیه‌دا بۆ رزگاركردنی كه‌مال شه‌ریفی له هه‌ر حوكمێكی ناره‌وا كه به سه‌ریدا بسه‌پێت.
ناوبراو رۆژی 25ی ئوتی 2008 له شاری سه‌قز له كوردستانی ئێران له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و له‌و كاته‌وه تا ئیستا دادگایی نه‌كراوه.