Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
زانكۆى كەركوك زەنگێكى مەترسیدارى سەر كەركوكە

زانكۆى كەركوك زەنگێكى مەترسیدارى سەر كەركوكە

Closed
by May 24, 2008 گشتی

  كۆسرەت عەبدولرەحمان……

 لەدواى پرۆسەى ئازادى عیراقەوە زۆریك لەو بەرێوبەرایەتیانەى نێو كەركوك شێوازى سەردەمى ڕژێمە و نەیگۆریەوە، میكانیزمى كاركردنى سەردەمى ڕژیمە و نەیانتوانیوە میكانیزمى كاركردنى خویان بگۆرن، هەموو ئەمانەى باسمكرد لە زۆریك لە بەڕیوبەرایەتى و دەزگاكانى ناو كەركوكدا بەدیدەكریت، ڕەنگە لە ئایندەیەكى نزیكدا تادایەك بخەمە بەرچاوى خوینەرى ئازیز لە پرۆژەمدایە لەسەر كاركردنى ئەو بەرێوبەرایەتیانەى لەسەر شێواز و میكانیزمى ڕژێمى دیكتاتۆرە كاردەكەن سیستەمى نەگۆراوەى بەعس بەكار دێنن تاوەكو ئێستا لە كركوكدا .
  بەلام قسەى ئێستام لەم نوسینەدا قسەم لەسەر زانكۆى كەركوكە ئەو زانكۆیەى هەموو خەلكى كەركوك بە ئایندى منداڵەكانى خۆیانى دەزانن، بەڵام نەك ئەم زانكۆیەى ئێستاى كەركوك، بەڵكو زانكۆیەك بەئایندەى منداڵەكانى خۆیان دەزانن هەڵقوڵاوەى كركوك بێت، كەركوك زانكۆیەك بەمۆركى خۆى دەزانن كەوا پاك كرابێتەوە لە هەرچى كۆنە بەعسى و عەقل پیر وجاهیل و پیاوى قەزەم كۆنە مونازیل هەیە، ئەوە ئەو زانكۆیە زانكۆى ڕاستەقینەیە و زمانحالى كەركوكیەكانە، بەڵام هەندىَ جار پشتگۆى خستنى بەرپرسانى كورد ئاوڕ نەدانەوەى كورد زور بە جدییانەتر لە زانكۆى كەركوك پشتگوىَ خستنى خۆى لەخۆیدا ئایندەى ناشرین ومەترسیدار دەبیت وەكو ئێستا زانكۆى كەركوك، زۆرجار زانكۆمان واسەیركردوە تەنها وتەنها جێگاى خوێندنەوە بیت، ئەم جۆرە بیركردنەوەشمان لە كالفامى و عەقل بچوكى گەورەكانمانە بەهیچ جۆرێك زانكۆیان بەبیر نایەتەوە، زۆرجاریش بیریانە، بەلام لە قازانجیان نیە بۆیە قسەى لەسەر ناكەن، بەڵام مەترسیدارترین زەنگ لەسەر ئایندەى ئێمەى كورد لە كەركوكدا زەنگى ترسناكى ئێستاى زانكۆی كەركوكە ئەوەش قەدەغەكردنى زمانى كوردى و نەخوێندنى زمانى كوردیە، زەنگێكى ئاوەها لەو جۆرە بریارەمانى وایە بروا نەهینانە ئیعتراف نەكردنى كەركوك بە كوردستانەوە گەر ئێمەى كركوكى ئەمە بە كارەسات نەزانین بە زەنگى مەترسیدار نەزانین ئەوە ڕۆژێك دێن شتى نزیك لە شەرەفمان لىَ داگیر دەكەن. ڕەنگە زۆرێك لە ئێمە دركمان پىَ نەكردبىَ زۆرێكیش لە ئێمە پشتگوێمان خستبىَ ئەمجورە باسانە، بەڵام زۆرێكى ئێمەش ترساوین قسەى لەسەر بكەین، زانكۆیەك بۆنى خانەقاى لێبێت بونى تریقەكانى خانقاو بونى پاشماوەى ئەنفالچیەكان بونى كالفامى وعەقل پیرەكانى لێبت و ئەوانیش بێن فێرى وانەكانى موحیبەتمان بكەن دەبیت تەنهاو تەنها فێرى سرودى ( تو. تو. توپیاوە گەورەكە ) مان بكەن نەخوا نەخواستا فێرى یاساو رێساى ژیانمان بكەن دەبیت چى زانكۆیەك بێت، زانكۆیەك كۆمەڵىَ عەقل پیرو كومەڵى پیاوەى قەزەم بیبات بەڕێوە ئەبێت ئایندى چۆن چۆنى بێت، لاتان سەیر نەبێت ئێستاى زانكۆى كەركوك ئەمەبێت ئەو جۆرە پیاوانە بیبەن بە ڕێوە، هەموو ئەمانە پرسیارن ئێمەى كەركوكى بەردەوام لە خۆمانى بكەین بپرسین: ئایا ئەو زانكویى ئێستاى كەركوك زمانحاڵى كەركوكە یان بەعس یان ئەو زانكۆیەى ئێستاى كەركوك بۆچى زمانى كوردى تێدا حەرام بیت؟ پرسیار زۆرن لەخۆمانى بكەین بزانین ئەگەر هاتو بەرپرسەكان بوێر بوون لە ئاستى پرسیارەكانمان خاوەن وەڵامیكى راست و دروست بن، ئەركى سەر شانى ئێمەى كەركوكیە بپرسین قسەمان هەبێت بێدنگ نەبین لە ئاستى زانكویەكى پر لە جەهل و عەقل كالفام قسەكردن لەسەر ئایندەى وڵاتەكەى خۆمان هێندە جێى ترس و دڵەراوكىَ نیە، هێندەى قەدەغە كردنى خوێندنى كوردى وقەدەغە كردنى زمانى شرینى كوردى ترسناك بێت لەسەر ئایندەى كەركوك، بۆیە بێدەنگ بوونمان لەو پرسە سەقەتەى سەرۆكایەتى زانكۆى كەركوك پاڵپشتى كردنى كۆنە بەعسى و عەرەبە شوڤینى، ئەركى سەرشانى هەموو تاكێكى ئەم كومەلگاییە بجەنگىَ دژى ئەو كارەكتەرانەى نێو زانكۆ كەناویان لێنراوە مامۆستاى زانكۆ، تاوەكو زمانى كوردى جارێكى تر قەدەغە نەكرێت.
 
 
Kosret_k@yahoo.com   
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.