Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
زمانی بەرد …. دلێر محمد طاهیر

زمانی بەرد …. دلێر محمد طاهیر

Closed
by February 24, 2011 گشتی

گەر ئێمەش گەیشتینە قۆناغی باکردنەوەی شەقامەکان
بەردەکانی ١٧ شوپات فرێمەدەن

لاوانی سلیمانی ،منالە وەرکە توورەکانی سەرجادەکان .،گێرەشیوێنەکان .فیتەنە چییەکان ..نازانم   تاکو ئێستا جەند ناوی تریان لێناون ،سلاوتان لێبێت و  بەزمانی شارکەی خۆمان قوربان و بەساقەتان بم

 ئێوە ئۆپۆسیزۆنی راستن نەک ئەوانەی لە بارەگاو لە مقردکاندان و بە پارەی گەندەلیی دەسەلات  ،رووبەروی دەسەلات دەبنەوە نەک ئەوانەی بە پارەی حەرام پۆست و وەزارەتی کارتۆنی وەردەگرن ..ئێوە دیوە راستەقینەکەی نارەزاین نەکە ئەوانەی لەدەرەوەی نیشتامان مالپەروو لاپەرەکانیان پرکردوە لە نەسیحە تو ئامۆژگاری ..هەمووان فەشەلمان هێنا لە بەئاگا هێنانەوەی دەسەلاتدا ..تەنها ئیوە
.ئنەبێت ،ئێوە و خرکە بەردەکانی ناو دەستان
ئێمە هەموو مان چەند دوور رۆشتبووین بۆ ئەوەی دەسەلات ئاگادار کەینەوە .بەزمانی شانۆ .موزیک و ووتار و لێکۆلینەوە و رەخەنە رۆمان و چیرۆکەکان  نەمان زانی ئەم زمان بۆ ئەوان زۆر زۆر لە پێشە و  گەشەی ئەقلی سیاسی  ئەوانەوەیە  و تێی ناگەن  .ئێوە توانیتان زمانێک بدۆزنەوە کە بۆ ئەوانی خێلەکی گونجاو تربێت و ئاسانتر تێی بگەی ئەویش زمانی بەردە .

ئیوە کە نە لەگەمەی سیاسەت دەزان و نە لە ریاکاری ناو میدیاکاندا شارەزان ئیوە و سادەی خۆتان  ئیوە گەرووی پر لەهاوارتان بۆ ئازادی و بۆ یەکسانی ، زۆر گاری گەر ترە لە کارەکانی هەموان .

ئەگەر رۆژیک گەیشتینە قۆناغی نیشتمان باکردنەوە و شەقام باکردنەوە .ئەوە بەردانەی رۆژی ١٧ مانگ فرێمەدەن هەلیان گرن بۆ میژوو نەک لەبەر ئەوەی ئاراستەی پارتی کراوە بەلکو لەبەر ئەوەی کە ئاراستەی سیستەمیکی بەرێوەبردنتان کرد کە بیست سالە هەموانی گیرۆدەکردوە بە دەسەلاتیشەوە کە
نە بۆ ی چاک دەکریت نە بۆی پینە دەکرێت نە دەستبەرداریشی ئەبیت
.
ئەو بەردانە سەرەتایەک بۆ رۆخانی سیستەمیک دادەنیت .کە روخانیکە نەکفرەو نە حەرامەوە نە مووقەدەسە  نا هەرگیز گوێ لەوانە مەگرن کە ئەوداموو دەزگا سەقتانە بە پئرۆژ دەزانن و بەلام بەهایەک بۆ ئێوە دانانێت .نا  ئەوەی مووقدەسە ئێوەن ئینسانە  ،هەموو ئەو داموو دەزگایەنەی هەن ئەکرێت چەندینجار تێکیان بدەین و دروستاین بەکەینەوە ..هەروەک یاریەکانی منالی .تاو وای لێدێت جوان بیت بەدلی هەموان بیت و  بۆ هەمووانیش بیت  

ئەوبەردانە فریمەدەن بۆنی ئاراقەی ناو لەپی دەستی  رێژوان و سورکیو  و شێرزاد و زمناکۆ  وهەموو  هاوەلکانیانی لیدیت .جەند بەختەوەر دەبووم گەر بەردێکیشتان بۆمن هەلگرتایە تاکۆ لە پال وینەی منالەکانی خۆمدا لەپال ئەوە شتە جوانانەی کە لەژیانمدا پاراستوومن هەلیان گرم  لە مالەکمدا .    .
سلاو بٶ ئیوەی لە هەموان گەورەتر بۆ ئێوەی لە هەموان بویر تر  کەتوانیتان زمانێک بدۆزنەوە کە دەسەلات تەنها لەوزمانە دەگات  ..چاوتان ماج دەکەم توورەبوونەکانتانم خۆش دەوێت  .  

دلێر محمد طاهیر

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.