Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
زیندە بەچاڵكردنى خۆشەویستى… شوان سدیق

زیندە بەچاڵكردنى خۆشەویستى… شوان سدیق

Closed
by December 6, 2008 گشتی

    زیندە بەچاڵكردنى خۆشەویستى… شوان سدیق
 
 چەند ڕۆژێك لە مەوبەر هەواڵى ئەوەیان پێراگەیاندم كە كوڕە گەنجێك بەبیانووى خۆشەویستى بۆ كچێك شەوێك لە شارۆچكەیەكى كودستان دەستگیركراوە، دواى ئەوەى ئازاد كراوە، ئاگاداركراوەتەوە لەوەى كەوا چیتر بەو ناوچەدا گوزەر نەكات، ئەگینا سزا دەدرێت، خۆشەوستى نێوان دوو رەگەز سنوور نانسێت، تا دەگاتە ئەو ئاستەى بەربەستت بۆ دروست بێت، بەربەست و كۆت لە بەردەم خۆشەویستى مرۆڤەكانى وڵاتى ئێمە جێگاى باوەر نییە لە هیچ وڵاتێكى دونیا دیاردەى لەو شێوە ڕەفتارە دووبارە بووبێتەوە، كوڕێك لەگەڵ كچێك ببینرێت بەچاوێكى گوومانەوە، لە پاركەكان سەیر بكرێت، ڕوو لەهەر كوچەو كۆڵان و كافتریایەك دەكەیت، چاودێر و كامێراى شاراوە، سەرنجت دەدەن، جگە بەچاوى نا باشەوە دەیان و بگرە سەدان پۆلیسى بێفەریان داناوە، بەدواى ئەسرارى گەنجاندا دەگەڕێن، داخۆ بزانن چى دەكەن و چۆن دەژین، ئەمە ژیانى رۆژانەى گەنجانە كاتێكیش دەسەڵاتداران دێنە گۆ گەنج بەیاخى و بێگانە پەرس ناوزەند دەكەن، ژیان لەم وڵاتە وەك سەردەمى خەلافەتى كۆنى لێهاتووە، پێدەچێت و زۆریش دوور نییە، هەڵگڕى هەمان  دروشمى ئەو خەلیفەیە پێڕە و بكەن، كە پیاوە گۆرانى بێژە جوولەكەى لە تواناى سێكس كردن خسست، بەبیانووى ئەوەى ئەو جوولەكەیە گۆرانى بۆ كچان و كوڕەگەنجەكان گوتووە، باچیتر تاقەى ئەوەى نەبێت گۆرانى بچرێت، پرەنسپ و گوتارە پێرە و نەكراوەكانى دەسەڵات و حكوومەتى هەرێم لە كاتێكدا دێت كە ئیدیعاى سەردەمیەت و بنەما دیموكراسیەكان دەكەن، وا خۆیان لەپێشچاوى دونیا وێنا دەكەن كەپێشككەوتووترین وڵاتى سەردەم بن كەچى لەو لاشەوە، ئەوە رەفتار و هەڵسوكەوتی دەستەو تاقمەكانیانە و خۆشەویستى نێوان كوڕ و كچێك زیندە بەچاڵدەكەن.  كاتى ئەوەیە چیتر گەنجان وابەستەى وەهمى كۆمەڵگە و خێڵ و دۆست و برادەرانیان نەبن، راستییەكانمان بۆ ڕوون بووەتەوە، و هەوڵەكانمان بخەینەگەر لە پێناو بەرەیەكى یەكگرتوو بۆ گۆڕینى  ئەو بەربەستانەى كە دێنە ڕێگاى هاوڕىَ و هاوژینەكانمان بۆ ئەوەى كەس نەتوانێت لەژێر ناو و ئایدیاى جۆراو جۆردا خۆى مەڵاس بدات، مەگەر نەتان بیستووە نەوەكانى چاخى بەردین، گەر گوێڕایەڵى گەورەكان بوونایە، دەبوایە تا ئێستاش هەر لە چاخى بەردیندابژینایە".

 shwansdiq@yahoo.com
   
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.