Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ستایشی حكومه‌تێكی بێ‌ حیكمه‌ت..!

ستایشی حكومه‌تێكی بێ‌ حیكمه‌ت..!

Closed
by August 29, 2010 گشتی

كاتێ‌ نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس نانی ئه‌كه‌وێته‌ ڕۆنی چه‌ندجار قرچاوی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌،فه‌وری ئه‌ویش ده‌كه‌وێته‌ ستایشی ئیداره‌و وه‌زیرو كارمه‌ند و خزمه‌ت كارو پاسه‌وان وپاكه‌وانه‌كانی و گشت هه‌ڵه‌گۆو چه‌وت كارییه‌كانی به‌ حیكمه‌ت ئه‌شوبهێنێ‌،ئه‌م ستایشه‌ عه‌ینه‌ن ئه‌و ڕیكلامه‌یه‌ كه‌ بۆ كاڵای ناباش و به‌سه‌رچو ئه‌كرێ‌ و به‌ زه‌بری بانگه‌شه‌ له‌ بازاڕدا سه‌رف ئه‌كرێ‌،قسه‌ قسه‌ دێنێ‌ ئه‌وه‌ی  ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌كیش ئه‌یڵێن له‌ كۆكردنه‌وه‌و بچوك كردنه‌وه‌ی جیهان ئیسرافه‌ له‌ ڕیكلامداو ده‌نا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ردو كۆمپانیاو جوته‌ حزبی خاوه‌نیان یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه‌ به‌ ته‌واوی تا ئێمه‌ی هاوڵاتیش دور و په‌رشوبڵاو بین ،ئه‌وان زیاتر كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌و دووشه‌ش یانه‌ ، شه‌ش به‌ڵێ‌ نزیكه‌ی بۆ شه‌ش مانگ ئه‌چێ‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كراوه‌، كه‌چی هێشتا حكومه‌ت پێی نه‌گرتووه‌،مشتومڕو پاڵ پاڵێنی سیاسی و شه‌ڕی ساردو سڕی سه‌ر ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان و تۆخ كردنه‌وه‌ی مانشێته‌كانی شه‌یدایانی پۆست و كورسیی دۆخێكی شلۆقی خولقاندووه‌،ئه‌م كوتله‌یان بڵێ‌ سیر ئه‌وی تریان ئه‌ڵێ‌ پیاز ،له‌ به‌رئه‌وه‌ چاودێرانی سیاسی و خه‌م خۆرانی ئه‌م دۆخه‌ دژواره‌ پێیان باشه‌ سیرو پیاز هیچیان له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا نه‌خوری ،نه‌كا خوا په‌نابا قسه‌كان بۆنی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیان لێبێ‌ و به‌ فیتی فڵان و فیسار كوده‌تایه‌ك ئیزافه‌ بكرێ‌ بۆ زیاتر به‌ كوشت دانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ خوێن له‌ به‌ری ئه‌ڕوا،
هه‌روه‌ك ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ ئه‌ڕواو كه‌س بۆی ساخ نه‌بۆته‌وه‌ كامه‌یه‌ به‌رهه‌م و پڕۆژه‌ مه‌زن و گرنگه‌كانی ،
له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردودا به‌ فه‌رمی بایی 171 ملیار دۆلار نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌،كه‌چی هاوڵاتیانی دانیشتوی سه‌ر ئه‌م خاكه‌ زێڕنه‌ كاته‌ زێڕینه‌كانیان له‌ به‌ر چرادا به‌ باوه‌شێنكردنی مناڵه‌كانیا به‌ سه‌ر ئه‌به‌ن،چش له‌پیره‌كان ئه‌بێ‌ مناڵ چ خه‌ونێكی تاڵ به‌  ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ببینێت،كه‌ مه‌حرومه‌ له‌ مه‌ئوایه‌ك بۆ ژیان و شوێنێك بۆ  گه‌مه‌و وازی،گه‌نجه‌كان چۆن دڵیان به‌ ئاینده‌ خۆشبێت كه‌ حكومه‌تێكیان هه‌یه‌ یاریگای( تاتانی) بۆ دروست كردون تا به‌ پاره‌ی گیرفانی خۆیان یاری تێدا بكه‌ن،كه‌چی له‌ كاتی هه‌ڵبژاردندا داوا له‌ تاك به‌تاكی ئه‌م یاری چییانه‌ ئه‌كرێ‌ پاس بده‌ن و مه‌منونی خه‌ڵكی ئه‌بن هه‌ڵیان بژێرنه‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێم و ناوه‌ندیش خۆیان ماف خۆری خه‌ڵك بن،
كاتێ‌ باسی كۆسپ و ئاریشه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌كرێ‌ ئۆتۆماتیكی ده‌م ئه‌كرێته‌وه‌و
وشه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ هه‌ده‌ردانی سامانی میله‌ت له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زمان و بیشی دركێنی ڕاپێچی دادگات ئه‌كه‌ن،بۆ یان بلوێ‌ به‌ به‌رچاوی دنیاوه‌ ده‌روازه‌ی ئازادی قفڵ ئه‌ده‌ن و كلیله‌كه‌شی ئه‌خه‌نه‌ بیره‌ نه‌وتێكه‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێت بڵێ‌ له‌ل،ئه‌م خه‌یاڵه‌ خاوه‌ هه‌روه‌كو قیری ئه‌و جادانه‌ وایه‌ كه‌ دوای ئیفتیتاح كردنی یه‌ك پارچه‌ گوپ ئه‌یاو ئه‌بێ‌ به‌ دوومه‌ڵ و دوای ڕشێنێك باران خاو و شیئه‌بێته‌وه‌،شیكردنه‌وه‌و شرۆڤه‌و ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاستگۆ ،خه‌بات و خزمه‌تێكی بێ‌ وێنه‌یه‌و ئه‌وانه‌شی عه‌یبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌پۆشن قبوڵی كه‌ن یان نا،له‌ به‌ره‌ی میلله‌تدا نین و وته‌و تێكستیان له‌و ستایش و ڕیكلامانه‌ ئه‌چێ‌ كه‌ كاڵای پیێ‌ ساخ ئه‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاڵایه‌ بێ‌ بایه‌خیش بێت.

نوسینی :ئاوات ئالانی
awatalany@yahoo.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.