سلێمانی… شاره بێ كه‌سه‌كه!
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له سلێمانی روویدا هیچ نه‌بوو جگه له بێزاری و بێ ئومێدی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه هه‌ست ده‌كه‌ن هیچ كه‌س پشت و په‌نایان نییه و هیچ كه‌س به‌دیهێنه‌ری خه‌ونه‌كانیان نییه خۆیان نه‌بێت، چونكه زیاتر له ده رۆژه خوێنی گه‌نجانی ئه‌م شاره و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ڕژێت هیچ كام له سه‌ركرده‌كانی كورد ئاماده‌نه‌بوون گوێ له داواكارییه‌كانیان بگرن، دیاره بیریان چوویه‌وه كه چه‌ند ساڵێك له مه‌وبه‌ر برا و باوك و كه‌س و كاری ئه‌م گه‌نجانه ئه‌وان بردنیان بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ و له (كه‌پكی حه‌مه‌د ئاغا و زیاره‌ت و كه‌سنه‌زان و شه‌ڕه‌كانی تردا ) به كوشتیاندان!
بیرم نایه‌ت هیچ چركه‌یه‌ك له ژیانمدا هه‌بوبێت هه‌ستی شارچییه‌تی و شارپه‌رستیم تێدا بووبێت، به‌ڵام ئه‌م جاره هه‌ستی سلێمانییه‌تی و ئازایه‌تی ئه‌م شاره هێنامیه گۆ و ئه‌وه‌یان پێوتم ئه‌م شاره‌و هه‌موو شارچكه‌كانی ده‌وره‌وبه‌ری وه‌ك (هه‌ڵه‌بجه و رانیه و چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار…هتد) سه‌لماندیان هه‌میشه له‌سه‌ر شه‌قامن بۆ بۆ ئازادی و به به‌ده‌ستهێنانی ماف و خه‌ونه‌كانیان.
ئه‌و قسانه لای من فلسێك ناكات كه هه‌ندی َمیدیا درۆزن و چه‌واشه‌كار رۆژانه وه‌ك حیكایه‌تی مێش ده‌یڵێنه‌وه گوایه هه‌ندێ كه‌ناڵ و گروپ و كه‌س ئه‌و گه‌نجانه ده‌بزوێنن و هانیان ده‌ده‌ن و به كوشتیان ده‌ده‌ن، ئه‌م درۆیانه جگه له ئیفلاسی نه‌وه‌یه‌كی پیر و په‌كه‌وته و بێ خه‌ون هیچی تر نییه.
بێ ئومێدیشم له وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه ه(گوایه گه‌نجه)ی كه ساڵانێك بێزاریكردووین به‌وه‌ی گوایه كوڕی ئه‌م شاره‌یه و خولیایه‌تی شاره‌كه‌ی پێشكه‌وێت و بیكاته پایته‌ختی روناكبیری، به‌ڵام له میدیایكانه‌وه هه‌ڕه‌شه له گه‌نجی شاره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یانرێته به‌رده‌م دادگا و زۆر نا سیاسییانه‌ش له كاتێكدا شاری سلێمانی بووته خوێن ئه‌و له بری دڵدانه‌وه‌ی شار و گه‌نجه‌كانی و هه‌ڕه‌شه ده‌كا و داوای دادگای كردنی ئه‌و گه‌نجه تووڕانه‌ی شه‌قام و له‌ولاشه‌وه پێچه‌وانه‌ی بیری رادیكاڵانه‌ی خۆی خه‌ریكی (سوڵحی كۆمه‌ڵایه‌تی)یه له‌ته‌ك بكوژ‌و كه‌سوكاری شه‌هیداكانی شاردا.!
له‌ولاشه‌وه سه‌ركرده‌كانی تری وڵات له بری بانگه‌شه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم، جارێ خه‌می چاكردنه‌وه‌ی باره‌گا سوتاو وێرانكراوه‌كانی خۆیانن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ن ده‌ستی ئه‌و گه‌نجه توڕانه ده‌بڕنه‌وه كه راستگۆیانه گوزارشتیان له بێزاری و توڕه‌بوونی خۆیان كرد و هانی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌ده‌ن به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان گوزارشت له‌م بارودۆخه بكه‌ن.!.
ناكرێت بێ تاقه‌تی خۆشمان له بێ ده‌نگی سه‌رۆك كۆمار ده‌رنه‌بڕین كه زیاتر له نیو سه‌ده‌ی خه‌باتی رزگاری خوازی خۆی و حیزبه‌كه‌ی له سلێمانی و ئه‌و شارۆچكانه‌دایه كه ئێستا له سه‌ر شه‌قامن و ناڕازین له‌و بارودۆخه، نه‌یتوانی به چه‌ند دێڕێك پرسه و غه‌مگینی خۆی بۆ ئه‌و شاره حه‌یاته ده‌رببڕێت كه هه‌میشه ئه‌و به پشت و په‌نای خۆی و حیزبه‌كه‌ی ده‌زانی.
سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌بایه له یه‌كه‌م رۆژی كێشه‌كه‌وه وه‌ك ده‌رفه‌تێكی زێڕین و وه‌ك سه‌رۆكی هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی ئه‌م كوردستانه بێ لایه‌نی خۆی بسه‌لماندایه و كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی ئه‌وروپای بهێنایه و ئاوێكی بكردایه به‌م ئاگره‌دا.
ره‌خنه‌ش له‌و بێ ده‌نگییه كوشتنده‌یه‌ش ده‌گرم، كه ئۆپۆزسیۆن به گشتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به تایبه‌تی له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كانه‌وه نواندنیان، گه‌رچی به‌شی زۆری سه‌ركرده‌كانی گۆڕان كوڕی ئه‌م شاره‌ن، به‌ڵام له سه‌ره‌تای كێشه‌كه‌دا تاڕاده‌یه‌ك خۆیان كه‌نارگیر كرد له شه‌قام و له سلێمانی، گه‌ر بێت و ئه‌و دوو كه‌ناڵه ئاسمانییه‌ی (k n n و N.R.T) چه‌ند رۆژنامه و سایتێكی ئه‌هلی نه‌بوایه وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی تر ئه‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌یانه‌ش دیزه به‌ده‌رخۆنه ده‌كرا .
ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوردی و به‌رپرسانی (یه‌كێتی و پارتی) ئه‌و مه‌سجه‌یان پێبگات كه ئه‌و خۆپیشاندانانه له سه‌ره‌تایترین په‌یامدا داواكاریی هاوڵاتیانه له‌وان بۆ ئه‌وه‌ی له زوترین كات و ماوه‌دا خۆیان چاك بكه‌ن و گۆڕانكاری له سیسته‌می به‌رێوبردنی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بكه‌ن، نه‌ك وه‌ك خۆیان بیری لێده‌كه‌نه‌وه گوایه خۆپیشانده‌ران بیانه‌وێت سه‌ری ئه‌وان پان بكه‌نه‌وه!
كۆی ئه‌م دیمه‌ن و حاڵه‌تانه دواجار ئه‌وه‌ی پێوتم ئه‌و شاره‌ی كه هه‌ر سه‌ركرده و به‌رپرسێك ناوێكی لێده‌نێت، هیچی راست نین، ئه‌م شاره شارێكی بێ كه‌س و بێ پشت و په‌نایه.
Kamaran977@hotmail.com
كامه‌ران سوبحان