سه‌ده‌ی قوپاندن … گۆران ڕه‌ئوف
من له سه‌رده‌می خۆم وه‌ڕسم
له خه‌یاڵی شاعیرانه‌ش ماندووبوم
باوه‌ڕموایه ده‌بوو
سه‌بازێكی روسی بومایه
له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا
وه‌ك پاسه‌وانێكی بێده‌نگ…
له زیندانییه‌كانی سیبریا.
یان
ده‌بوو ڕۆژنامه‌فرۆشێكی
ده‌ستگێربومایه
له شاره‌كانی ڤینیسیا و
میلانۆ و رۆما..
له سه‌رده‌می مۆسۆلینیدا.
خۆشده‌بوو
له نێو بازاڕه‌كانی له‌نده‌ندا
به گالیسكه‌یه‌كی شه‌قوشڕ
ئه‌و ژنانه‌م گواستایه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه
كه له‌بازاڕكردن ته‌واو ببوون..
له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا.
زه‌مه‌نی خۆم چی تێدایه،
جگه له نائومێدییه‌كی كرچوكاڵ؟
لێره‌دا ئینسانه‌كان هه‌مویان له‌یه‌ك ده‌چن
هه‌مووان پێكه‌وه یاخیین
هه‌مووان پێكه‌وه وه‌ڕسن
واده‌زانم ئیدی كاری شاعیره‌كان ته‌واوبوه
ئه‌ی مه‌گه‌ر شاعیره‌كان
له‌هه‌وڵی یاخیبوندا نین؟!
من وه‌ك منداڵێكی شه‌رمن
كه خاوه‌ن قوفڵێكی بێئه‌ندازه زه‌به‌لاحم!
قوفڵێك خه‌یاڵه‌كانم…
قوفڵێك خه‌ونه‌كانم..
قوفڵێك ئاره‌زه‌وه‌كانمی به‌ندكردوه و
هیچ كه‌سێك توانای بینینیانی نییه،
تا كلیلی ژماره 7ی پێنه‌بێت!!
ئه‌م سه‌ده‌یه، چی پێ‌بوو بۆمن؟
جگه له بێده‌نگكرنم و
هه‌ڵگرتنی وه‌سوه‌سه‌كانم
بۆ كۆتایی دونیا!
ئه‌م سه‌ده‌یه چی به‌من به‌خشی؟
جگه له یه‌ك رۆژ له هه‌مو رۆژه‌كاندا!!
ئه‌م سه‌ده‌یه…
كوشتنی جیاوازییه‌كان بوو
بۆ گه‌مژه‌یی.
تێكدانی هه‌مو ته‌لاره‌كانی رۆحبوو
به سه‌ودایه‌كی زۆر كه‌م!
كه‌سێك نییه، پرسیاره‌گه‌وره‌كان بكات!
هه‌سته‌كه‌م لێره‌وه‌یه كۆتایی ژیان.
لیره‌وه‌یه مردنی چاخی زێڕینی زه‌وی!
من شتێكی كه‌م له‌باره‌ی
ڕابردووه‌وه ده‌زانم،
هه‌رنه‌بێت ئاشنام
به‌مێژوی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی پێش خۆم
ده‌زانم جه‌نگ چ وێرانه‌یه‌ك ده‌خوڵقێنێ!
ده‌زانم برسێتی یانی چی!
ئاشنام به لاسه‌نگی ڕه‌گه‌زه‌كان و
جیاوازییه زۆره‌كانی چینایه‌تی!
به‌ڵام دڵنیام له‌سه‌ده‌كانی تردا
به‌و هه‌مو بێئومێدییه‌وه
هیواهه‌بوه،
به‌و هه‌مو ماندوبونه‌وه شتێك هه‌بوه
رێگه هه‌بوه بۆ گه‌یشتن به ئامانج!
له‌م سه‌ده‌یه‌دا هه‌مو زه‌وی ته‌یبكه
ئامانجێك نادۆزیته‌وه؟!
بڕۆ قوڵاییه‌كانی ناوه‌وه‌ی
ڕێگه‌یه‌ك نابینییه‌وه بۆ ده‌ربازبون
له‌م ماتییه!
جیاوازی من له‌گه‌ڵ
ده‌وروبه‌ردا ئه‌وه‌یه
ناتوانم گوێنه‌ده‌م به‌م هه‌مو توڕه‌هاته
من به‌رده‌وام هه‌سته‌كه‌م هێنده‌ی
ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كان غه‌ریبم به‌م سه‌ده‌یه!
گشت ساته‌كان
ته‌واوی چركه‌كان
ناتوانم واهه‌ستنه‌كه‌م
“من هه‌ر ده‌بو ژیانم له‌سه‌رده‌مێكی تردابوایه!”
هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دام ڕابێم به‌م ڕۆژگاره
ده‌مه‌وێت فێربم چۆن كوڕه هاوسێكانمان
گۆرانی بۆ كچه قوپاوه‌كان ده‌ڵێن
منیش فێربم
ئاوه‌ها گۆرانی بۆ
فرمێسه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه بڵێم!
ئه‌م شیعره له ژماره (59) ی (گۆڤاری گه‌لاوێژی نوێ)دا بڵاوبۆته‌وه.