سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌خێربێیت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
فراوانخوازی حیزب له سه‌ر ئاستی گشتی ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و فراوانتر ده‌چێت و چی تر پرۆسه‌یه‌ك یان پڕۆژه‌یه‌ك نه‌ماوه كه ده‌ستی حیزبی تیا نه‌بێت حكومه‌ت به شێوه‌یه‌ك تێكه‌ڵی حیزب بوه كاتێ بۆ ئیشێك سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ییه‌ك ده‌كه‌یت نازانی باره‌گای حیزبه یان دامه‌زراوه‌ی حكومی ئه‌مه به ته‌واوه‌تی له سنوری زه‌رد زۆر گه‌وره بوه وه‌ك ئه‌و سه‌ره‌تانه‌ی كه زه‌حمه‌ت بێت چاره‌سه‌ر بكرێت به تایبه‌ت پارتی كه خه‌ریكه به ته‌واوه‌تی هه‌موو جومگه ئابوریه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی قۆرخ ده‌كات له به‌رامبه‌ر بێده‌نگ بونی یه‌كێتیدا و وه به پرۆسه‌ی به كارتۆنی كردنی یه‌كێتی , ئه‌م تێكه‌ڵ بونه‌ی حیزب و حكومه‌ت ئاراسته‌یه‌كی تری وه‌رگرتوه به‌ره‌و دۆخی حیزبی ئابوری و داگیركاری ئابوری ده‌ڕوات به مانا فراوانه‌كه‌ی گۆڕانی حیزبی ده‌سه‌ڵات بۆ حیزبی كومپانیایی گه‌وره كه ته‌نها له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری بیر له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بكاته‌وه به جۆرێك هه‌ر ناوچه‌یه‌ك دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر زۆنی نه‌وت و به‌ركه‌وته‌ی نه‌وتیدا بێ له‌به‌رچاو گرتنی داتایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌ی دانیشتوان و ڕێژه‌ی كاولكاری قوربانی دان ڕێژه‌ی بێكاری و ئاستی بژێوی تاك و خێزان .
هه‌مومان ده‌زانین ده‌شتی شاره‌زور به‌یه‌ك جار كاولكرا و به تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه كه چۆن بوته دۆسیه‌یه‌كی جیهانی كه ده‌كرێت له ناو بودجه‌ی گشتیدا حسابی تایبه‌تی هه‌بێت به له به‌رچاوگرتنی پێوه‌ره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه و حكومڕانی و ده‌سه‌ڵاتی جێ به جێ كردن و چه‌ندین ساڵه خه‌ڵكی شاره‌زور و به تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه هاوار ده‌كه‌ن و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و گاریگه‌ریه‌كانی كیمیابارانكردن تا ئێستاش به‌رده‌وامه به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ته‌نها له یه‌ك هه‌فته‌دا بیری هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش وه‌ك پێویستی خۆی پڕۆژه‌ی بۆ نه‌كراوه ئه‌گه‌ر كرابێتیش له ئاست ئه‌و بودجه‌یه‌دا نه‌بوه كه به هه‌ده‌ر ده‌درێ ..با بپرسین بۆچی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌م ساڵ زۆرترین پڕۆژه‌ی پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه كرد..؟
دوای ئیمزا كردنی گرێبه‌ستێك له نێوان كۆمپانیای گاز پڕۆمی نه‌وتی ڕوسی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی 80% نه‌وتی بلۆكی هه‌ڵبجه كه له 80% بۆ كۆمپانیاكه و 20% بۆ حكومه‌تی هه‌رێمه كه تا ئێستا ڕون نیه ئایا له‌م پشكه نه‌وته پترۆدۆلار بۆ هه‌ڵه‌بجه دیاری ده‌كرێت یان نا..؟
ئه‌مه له كاتێكدایه كه 80 بۆ 100 ملیۆن تۆن نه‌وتی تێدایه ئه‌مه بۆ خۆی ئه‌و هۆكاره بوو كه سه‌رۆكی حكومه‌ت پێش یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه بكات كه ئه‌م سه‌ردانه و ئه‌و به‌ڵێنانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به كاره‌ساتی كیمیابارانكردن و ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌وه نیه هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به لایه‌نی ئابوری و نه‌وته‌وه هه‌یه كه به‌ڵینه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ خۆی ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێت كه به‌ڵینی جێبه‌جێكردنی 88 پڕۆژه ده‌دات بۆ هه‌ڵه‌بجه كه ده‌كرێت بپرسین ئه‌ی بۆ پێشتر ئه‌م به‌ڵێنانه‌تان نه‌داوه له ئاستی جێبه‌جێكردندا ..؟
ئه‌مه بۆ خۆی دیارده‌یه‌كی ترسناكه كه حكومه‌ت ببێته نوێنه‌ری كۆمپانیایه‌كی گه‌وره تا بڕیاری پڕۆژه بداته شوێنیك كه نه‌وتی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه كه پێشتر وه‌ك پێویست كاری بۆ نه‌كراوه و په‌راوێز خراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه وه‌ربگرێ دێت به‌ڵینی جێبه‌حێكردنی 88 پڕۆژه ده‌دات كه جۆرێكه له خۆدزینه‌وه له پترۆدۆلار و نمایشكردنی نماینده‌ی كۆمپانیایی گازپڕۆمی ڕوسی كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی بڵێن ده‌كرێت پێوه‌ره‌كان بۆ جێ به‌جێ‌كردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئاستی حكومی پلان بۆدڕێژراو بێت به پێوه‌ری تایبه‌تی دراسه‌كراو كه ده‌بوایه بۆ شاره‌زور و به تایبه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه ساڵانه پڕۆژه‌ی تایبه‌تی هه‌بوایه نه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌ی پێش نه‌وتی په‌راوێزخراو جیاوازی ئه‌رز و ئاسمان بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ی دوای نه‌وت كه ده‌كرێت بڵێن …به‌خێر بێیت نوێنه‌ری كۆمپانیای نه‌وتی گاز پڕۆمی به‌ڕێز (فادیم یاكلۆف لۆڤ ) بۆ هه‌ڵه‌بجه .