Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
سڵاو لەوگەنجەى لەدواى ( وچنانێكى كورت )  نەگەڕایەوە

سڵاو لەوگەنجەى لەدواى ( وچنانێكى كورت ) نەگەڕایەوە

Closed
by October 6, 2008 ئەدەب

 سڵاو لەوگەنجەى لەدواى ( وچنانێكى كورت )  نەگەڕایەوە
 پێشڕەو حەمید
 ئەو خۆى دەیزانى مەرگ بەردەرگاى پێگرتوە, هەربۆیە هەمیشە لە دوا بەرنامەكەیدا دەگوت ( بیرتان دەكەین , بیرى بینەراكانم دەكەم ,وەك چۆن ئەوان بیرمان دەكەن ) دڵنیابە بینەراكانت بیرت دەكەن گەنجە جوانەكە , بەداخەوە هەروەك خۆت هەمیشە دەتگوت ( دواى وچانێكى كورت دێمەوە لاتان ) بەڵام زۆرمان چاوەڕوان كردى نەهاتى تەوە لامان ,   گەنجە ئازیزەكە میوانە ئێسك سوكەكە , بڕوابكە من بۆخۆم نەكەوتومەتە ژێر هەیمەنە یان حەماسەتى كەناڵەكانى ڕاگەیاند بۆ دوا ماڵئاوایت , نا نەخێر , بەڵكو تۆخۆت شیرن بویت , گەنجێكى چالاك و ڕوخۆش بویت , پڕبویت لە گەشیبینى بۆ بینەراكانت , بەڵام ئەفسوس دوا دیارت بوە یادگارو خەوێكى بەدى نەهاتو  بۆ هەمومان (گۆران گیان )  ئەوە دوا بەرنامە و دوادیدارت جارێكى تر بوە میوانى ماڵەكانمان بەڵام , ئەم جارەیان جیاوازجیاواز بو ؟ گۆران گیان , من دڵنیام تۆ لەژێر یەكێك لە كڵاوەكانى دوا بەرنامەجوانەكەتدا  چارەنوسى خۆتت دەبینى ؟! بۆیە غەمبارانە دەهاتیەتە پێش چاوەكانمان , من دڵنیابوم دەتزانى ئەوە دوا دیارە هەربۆیە هەمو ساتێك دەتوت " بیرتان دەكەم و ئەمە دوا بەرنامەیە "  گەنجە جوانە مەرگەكە , گەنجە خۆشەویستەكە , لەدواساتى بەرنامەكەتدا كاتێك دەستەكانت بەرزكردەوە بۆ ماڵئاویى , من دڵنیابوم كە دەتزانى ئەوە دوا دیارە و دوا ساتى ژیانە ( گۆران گیان ) تۆ  نەكوڕى بەرپرسێك بویت نە سەرۆك كۆمارێك , تابە ناوبەنگ بیت و بەمردنت هاودارنت گریان بیانخنكێنێت , نا نەخێر ( تۆ )  بە خۆش ڕوى خۆت و بە تواناى خۆت , خۆت خزاندە دڵەكانەوە , هەربۆیە هەمیشە لەیاد ناچى , هەمومان خۆشمان ویستى و خۆشمان دەوێیت وەك هەموئەو گەنجەكوردانەى  تر كە لە پەناى بن بەردێكى گۆڕەپانى شەڕەكانەوە یان لەو دیو سنورەوە یان لەنێو دەریاكانادا ماڵئاویان كردو ئیدى نەهاتنەوە , خۆشمان دەوێن ئەى ئەو گەنجانەى داهێنەرو چالاك و ڕۆح سوك بون و بۆهەمیشە نەگەڕانەوە .
 دواجار گۆرانى جوان و ڕوخۆش , هەرچەندە لەنزیكەوە نەتم دەناسى , بەڵام مەرگى ناوادەت برینێكى قوڵى خستە دڵمەوەو لەدوا بەرنامە جوانەكەتدا تا نوسینەوەى ئەم برینانەش گریام و گریام و لەدواى ( وچانێكى كورت ) هەرنەهاتیتەوە .
 ماڵ ئاوا , ماڵ ئاوا  گۆرانى جوانتر لەشیعرەكانى گۆران  . 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.