Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
سۆزى نیگایێك……. كاوەى خەسرەوكاوانى

سۆزى نیگایێك……. كاوەى خەسرەوكاوانى

Closed
by June 1, 2008 ئەدەب

 نیگایێك خۆی كردبەسۆزو
 سۆزیش خۆی كردبەئەوین و
 ئەوینیش بەس نەسیمەكەی
  تەنیالەتۆدەست پىَ دەكا…
  دەرگای دڵم كراوەیەو
 هەمووجوانیك تەنیاكەمیك  لەناوی دادەمێننەوە
 چونكە دڵم تەنیا بەتۆ
 خوشەویستی هەست پىَ دەكا…
 دڵم پەرڵەمانی عیشقەو٣٦٥كورسی لەناودایە
 هەموروژزێك لەسەركورسیێك دانیشە و
 بمێنەوەبەقەدەریەك ساڵی تەواو…
 ساڵی تازەلەیەكەوە دەست پىَ بكەوەو
 لەنێوپەرڵەمانی دڵم خۆت بكە بەپرۆگرام وئادرەس وناو….
 یان لەهوڵی پەرڵەمانی دڵی من دا
 ئامادەبەوبەچاوانی خۆت ببینە
 هەرچی زمانی تۆ ئەڵی…
 ئەندامەكان بەسەرۆكی پەرڵەمانی دڵیشمەوە
  بێ دوودڵی و بەبێ وەستان بەتۆ دەڵین بەڵێ …بەڵێ…
                                                                      1/5/2008
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.