سێبه‌ری نیگار له‌جه‌نگی باكور و باشووردا
ئازیزه‌كه‌م (نیگار) سه‌ره‌تا به ژماردنی رۆژه‌كان ده‌ستم پێكرد دواتر مانگه‌كان، به‌ڵام له ئێستادا هیچ كارێكی تر ناكه‌م، جگه له‌وه‌ی كه هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆم هه‌یه، له‌گه‌ڵ ترسی بێده‌نگی به تێپه‌ڕبوونی ساڵه‌كان، له‌و رۆژه‌ی كه یه‌كتریمان بینی، ئه‌م جه‌نگه!، ئه‌م جه‌نگه ترسناكه، له‌یه‌ك دووری كردینه‌وه تا دورترین سنوور.
له كاتی جه‌نگه‌كه‌ی نێوان باشووری و باكورییهكاندا، له شوێنێكدا نزیك ببونه‌وه له‌یه‌ك و هه‌ردوولا، لهنزیكیی یه‌ك ئاگادارن، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك هێرش ناكه‌نه سه‌ر ئه‌وی دی.
باشورییه‌كان چاوه‌ڕێی هێرشی باكوورییهكانن، ئه‌وانیش به‌نهێنی چاڵێك له‌ژێر باشوورییه‌كان هه‌ڵده‌كه‌نن و بۆمب رێژیان ده‌كه‌ن، له نێوان هه‌ردوو لادا كه‌روێشكێك له كونه‌كه‌ی خۆیه‌وه سه‌ر ده‌هێنێته ده‌ره‌وه و به‌ره‌و لایه‌نی باشووریه‌كان ده‌روات.
له حه‌شارگه‌ی باشورییهكانیشدا سه‌ربازه‌كان سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردن بوون بۆ شه‌ڕكردن و یه‌كێك له‌و سه‌ربازانه به عه‌ره‌بانه‌یه‌كی ده‌ستیه‌وه كۆمه‌ڵێك جل و به‌رگی به‌سه‌ر سه‌ربازه‌كاندا دابه‌شده‌كرد، دوو سه‌ربازی دیكه‌ش پێكه‌وه قسه‌یان ده‌كرد، یه‌كێكیان وتی:
ـ ئه‌و سه‌ربازه زۆر داماوه، زۆر دوره له وڵاتی خۆیه‌وه.
كوڕه‌كه‌ش هه‌ر سه‌رقاڵی كاره‌كه‌ی خۆی بوو جل و به‌رگی به‌سه‌ر سه‌ربازه‌كاندا دابه‌شده‌كرد و سه‌ربازه‌كانیش جله‌كانیان لێ وه‌رده‌گرت و سوپاسیان ده‌كرد.
هه‌ر به‌ده‌م سه‌رقاڵی و خۆئاماده‌كردنی سه‌ربازه‌كانه‌وه بۆ شه‌ڕكردن، له نێوان خۆیاندا پرسیاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد،
ـ ئاخۆ باكووریه‌كان بۆچی هێرش ناكه‌ن؟
هه‌موویان به چه‌كه‌كانیانه‌وه له ئاماده‌باشیدا بوون‌و رووی بۆمب و موشه‌كه‌كانیان له دوژمنه‌كانیان كردبوو.
كوڕه‌كه‌ش به عه‌ره‌بانه دهستییهكهیهوه له نێو سه‌ربازه‌كاندا ده‌گه‌ڕا سه‌ربازێك لێی پرسی ئه‌وه كراسێكت پێی نییه بۆ من بگونجێت؟
له‌وێدا كوڕكی چاوشینی قژ زه‌رد به‌ناوی ( ره‌وه‌ند) كه به‌هۆی نه‌بوونی كاته‌وه ریشی زۆر درێژ ببوو، له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی تردا قسه‌ی ده‌كرد ئه‌و سه‌ربازه‌ش شێوه‌ی به هیندییه سوره‌كان ده‌چوو كه قژێكی درێژی هه‌بوو و وه‌كو كه‌زی درێژی كردبووه و پێستێكی ئه‌سمه‌ری هه‌بوو.
(ره‌وه‌ند) وتی :
ـ ئه‌وه كوڕه ته‌منی زۆر مناڵه شایه‌نی ئه‌وه نییه له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شداربێت، وا نییه؟
كوڕه‌كه‌ش هه‌ر به‌به‌رده‌وامی جله‌كانی به نێو سه‌ربازه‌كاندا ده‌برد و ده‌هێنا، سه‌ربازه‌كان هه‌ر یه‌كه‌وه له په‌نای حه‌شارگه‌یه‌كدا دانیشتبون ، كاتێك گه‌یشته ره‌وه‌ند ، پێی وت:
– به‌یانیت باش،
-به‌یانیت باش كوڕی خۆم.
-هه‌ندێك پێڵاو و چاكه‌تم ده‌ست كه‌وتووه، هیچ ناوێت؟”.
ره‌وه‌ند چاكه‌تێكی هه‌ڵگرت و وتی:
ـ ئه‌م چاكهتهم ده‌وێت سپاس.
هه‌ر له‌وینده‌ر كوڕه روخساری هیندیه‌كه پێڵاوێكی لێی وهرگرتو وتی: هیوادارم ئه‌م پێلاوه به‌رگه‌ی (400) میل رۆیشتنبگرێت، تا ده‌گه‌مه وڵاته‌كه‌ی خۆم.
ره‌وه‌ند كتێبێكی بچوكی ده‌رهێنا، كه لولی داب‌و و به په‌تێك به‌ستبووی، شریته‌كه‌ی كرده‌وه‌و له دڵی خۆیدا وتی:
ـ “له ئێستادا بیری ئه‌و چه‌ند ساته‌ی نێوان هه‌ردووكمان ده‌كه‌م كه پێكه‌وه بوین. له نێوان په‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌دا ره‌سمی (نیگار)ی خۆشه‌ویستی ده‌رهێناو و ته‌ماشای كرد و وتی:
خۆزگه بتوانم ئه‌و كه‌سایه‌تیه كه‌له ره‌قه‌م بگه‌ڕێنمه‌وه،و ئه‌و شتانه‌ی كه به یه‌كمان نه‌وتووه بیانڵێین”.
باكورییه‌كانیش له ژێر زهویكهوه خه‌ریكی بۆمبڕێژكردنی سه‌ربازگه‌ی باشوورییه‌كان بوون.
باكورییه‌كان له‌نێوان خۆیدا ده‌یانوت:
ـ هێنده‌مان باروت داناوه به‌شی ئه‌وه ده‌كات كه كونێك له ئاسمان بكاته‌وه.
ـ به‌ڵێ، به‌یانیه‌كی خۆشه بۆ داگیركردن له‌لایه‌ن باكوریهكانهوه.
له‌و كاتانه‌دا ره‌وه‌ند ره‌سمی كچه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه نێو كتێبه‌كه و خستییه كۆڵه پشتهكهیهوه.
هاورێ روخسار هیندییه‌كه پێی وت:
ـ ره‌وه‌ند كتێبه كۆنه‌كه‌ت خه‌رێكه به ته‌واوه‌تی ده‌رزێت.
ـ به‌ڵی كتیهبهكهشم وه‌كو خۆمان جه‌نگی زۆری بینیه‌وه
لهوچركهیهدا كوڕه ته‌مه‌ن مناڵه‌كه سه‌رێكی له حهشارگهكهوه ده‌رهێنا بۆ زانینی ره‌وشه‌كه‌یان.
سه‌ربازێك پێی وت “نێگه‌ران مه‌به باكوورییه‌كان پابه‌ندن به‌ده‌ستووری خۆیانه‌وه و جارێ هیرش ناكه‌ن.
له‌و كاتانه‌دا باكوورییه‌كان شقارته‌یان نا به فتیلی بۆمبهكانهوهو سه‌ربازه‌كانیان له شوێنێكی كه‌مێك دوورتر و زۆر به رێكوپێكی له‌سه‌ر سكیان راكشان و خۆیان ئاماده كردبو بۆ هێرش كردنه سه‌ر باشورییه‌كان. به‌ڵام له حه‌شارگه‌ی باشورییهكاندا ئه‌و كه‌روێشه‌كه‌ی له نێوان هه‌ردوو لاوه ده‌رچووه ده‌ره‌وه له‌نێوان دار و سندوقه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی باشووریهكاندا سه‌ری ده‌رهێنا و یه‌كێك له سه‌ربازه‌كان وتی:
ئه‌وه له كوێوه هاتی به‌خوا خواردنێكی خۆشه، و ده‌ستی برد بیگرێت به‌ڵام كه‌روێشكه‌كه هه‌ڵهات و هه‌موو سه‌ربازه‌كان له جێگه‌ی خۆیاندا ده‌رچوون بۆ ئه‌وه‌ی كه‌روێشكه‌كه بگرن هه‌موو و خۆیان هه‌ڵدا بۆ ئه‌وه‌ی بیگرن سه‌ربازه‌كان كردیان به هه‌را و له‌م به‌زه‌م و بگره و به‌رده‌یه‌دا به‌دوای كهروێشكهكهدا سه‌ربازێك ده‌یگوت خۆم یه‌كه‌م جار بینیم كه‌روێشكی خۆمه، ها بیگره، ها رانه‌كات.
ره‌وه‌ندیش به‌چاوێكی پێكه‌نینه‌وه دیڕوانیه سه‌ربازه‌كان ، فتیله‌ی بۆمبهكهش هێدی هێدی به‌ره‌و بۆمبه‌كان ده‌سوتا،
له‌و كاتانه‌دا سه‌ربازێك كه هه‌ر به‌دوای كهروێشكهكهدا رایده‌كرد زه‌ویه‌كه‌ی ژێر پێی وه‌كو تلۆق به‌رز بۆوه و له‌ناكاو دنگێكی زۆر به‌هێز له‌گه‌ڵ ئاگر و گڵ‌دا چوو به ئاسماندا ،حه‌شارگه‌ی باشوریه‌كان به ته‌واوه‌تی تێك شكا و هه‌موو سه‌ربازه‌كانی هه‌ڵدایه به ئاسمان، یه‌كێك له‌و سه‌ربازانه ره‌وه‌ند بوو، ئاگر لاپه‌ڕه لاپه‌ڕه كتێبه كۆنه‌كه‌ی ده‌سوتاند تا ئاگر گه‌یشت به وێنه‌كه‌ی نیگار.
………..
بیرۆكه‌ی ئه‌م چیرۆكه له فیلمی (كوڵد ماونتن)ه‌وه وه‌رگیراوه
توانا حه‌مه‌نوری