Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
سەرەتای مێژویەكی نوێ‌ یان سەرەتای تاكتیكی نوێ‌

سەرەتای مێژویەكی نوێ‌ یان سەرەتای تاكتیكی نوێ‌

Closed
by November 19, 2013 گشتی

 

 

 

بەدرێژایی مێژوو دەسەڵاتداران‌و رەگەزپەرستەكانی توركیا لە رەهەندێكی رەگەزپەرستانەوە تەماشای كوردیان كردووەو دڵڕەقانە مامەڵەیان لەگەڵ كوردانی باكوركردووەوبەدیدێكی تاریكەوە لە دۆسیەی كوردیان ڕوانیوە، توركە دەسەلاتدارەكان كە هەتا ئێستایش لەناخەوە بوونی كورد ڕەتدەكەنەوە‌و وەك تاكتیكێكی نوێ‌ باسی كوردیان هێناوەتەوە پێشێ‌، دەنا مافەكانی بەهەند ناگر، هیچ گرنتیەك نیە ئەوەی كە بینیمان‌و بیستمان ئیرادەیەكی ناوەكی و بڕوای ئەردۆگان‌و توركەكان بێت، بەڵكو مێژوو ئەوەی ساغكردووەتەوەو ئێستاش سەنگی مەحەكە كە ئەوان بەشوێن چارەسەرەوەنین بەڵكو بە دوای ئامرازی نوێی لەخشتەبردن‌و دەست خەرۆكردندا دەگەرێن .

كاتێك سەرۆك ئەردۆغان دەبینین كە لەسەر ئاستی سیاسی‌و دیپلۆماسی پێشوازییەكی جیاوازتر لەبارزانی دەكات، بەدەمیەوە پێدەكەنی‌و باسی پرۆسەی ئاشتی دەكات‌و بۆخۆی دێتە دیاربەكرو لەوێوە سڵاو بۆ گەلی كوردستان دەنێرێت ! زیاتر لە سیناریۆی تاكتیكێك دەچێت نەك لە پێشوازی نوێنەری كورد بۆچارەسەر، چونكە سادەترین پرسیار ئەوەیە كێشەی ئەردۆگان‌و بەرپرسانی توركیا لەگەڵ بارزانی‌و كوردانی باشوردایە یان لەگەڵ بیركردنەوەی خودی خۆیان‌و دیدوتیروانی خۆیان گرفتیان هەیە ئەوان كەی لەوە تێگەیشتن توركیا كێشەی هەیەو كێشەكەشی لەگەڵ كورددایە ئەوسا دەبێت لەگەڵ كوردانی باكور بكەوێتە خۆو دیالۆگ دەست پێبكەن دەبێ‌ كێشەی كوردی باكور لەگەڵ ئەواندا تاوتوێ‌ بكرێت نەك لەگەڵ بارزانی كێشەی ئەردۆگان لە ئیمراڵی ‌و ئامەدو كوردستان‌و لەگەڵ نوێنەراندایە ئەگەر نیازی باشی هەیە چارەسەر لەوێیە ئەوەش هەم بۆ توركیاو هەم بۆ كوردیش گرنگە.

ئەم گۆرانكارییە خێرایە بۆهەر شتێك ئاسایی بێت بۆ توركیا دەرهەق بەكورد ئاسایی نیە، بە تایبەتیش بەوباگراوەندە شۆفینی‌ودوژمنكارانەیەی پێشتر لەگەڵ كورد هەیبووە، سیناریۆكە رون‌وئاشكرایە كە پەیوەندیەكی راستەوخۆی بە گۆرانكاریەكانی سوریاو بەتایبەتیش بە راگەیاندنی حكومەتی كاتی كوردانی خۆرئاواوە هەیە . هەڵبەت نابێت ئەوە لە بیر بكەین كەوا هەرێمی كوردستان بە تەواوی بۆ توركیا گرنگییەكی سیاسی وستراتیژی هەیە، بەڵام لەوە گرنگتر بۆ توركیا چارەسەركردنی قەیرانی دەوڵەتی توركیایە، بەپێچەوانەی ئەو تێڕوانینانەی توتی ئاسا تەنها دەنگە دەنگیان لەسەرە كە زۆربەی شوێنكەوتوانی پارتی دیموكراتی كوردستان تەفسیری سەیرو نالۆژیكی بۆسەردانەكەی بارزانی بۆ ئاماد دەكەن، هەن تەنها لە خەمی پركردنەوەی گۆشەكانیاندا تا برەپارەكەی مسۆگەر بێت هاتووەتە قسەو ئیدی بۆیان گرنگ نەبووەو نیە راستی و گۆڕانكارییەكان وەك خۆی ببینن، بەڵكو بەچاوی حزبی و فكری كۆنی دۆستایەتی بێبنەماو چەواشەكارانە تەماشای سەردانەكەی بارزانی بۆ ئامەد دەكەن، یان هەرلەبنەرەتەوە ئەوان راستیش ببینن مافی ئەوەیان لێزەوتكراوە راستی بلێن. بۆیە هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوە تەرخان كرد تا گرنگیی سەردانەكەی بارزانی لە قەوارەی خۆی گەورەتر وێنا بكەن .

لە ڕاستیدا كورد و تورك هیچ پێویستیان بەوە نیە وەك دوو پێكهاتەی سەرەكی ناكۆك‌و لە مێژودا ناتەباوبەزۆر پێكەوە لكێندراو پێكەوە بمێننەوە تەنها لەوكاتەدا نەبێ‌ كە بەئاشتی ‌و بەیەكسانی پێكەوە بژین.

  بەڵام پرسیارە سەرەكییەكە لێرەدایە كێ‌ ئاشتی دروست دەكات‌وكێش دەیشێوێنێ‌ ؟ ئایا هەر ئەوانەنین كە ئەمرۆ مزایەدەی ئاشتی خوازیمان بەسەروە دەكەن كە ستەمكارو تاوانكارن دەرهەق بەكورد ؟ نازانم ئەو دەستپێشخەری و كرانەوەیە چیە ئەردۆگان مزایەدەی پێوەدەكات ؟ چما هەتا ئێستا كێ‌ غەدرو زوڵمی لەكێ‌ كردووە ؟ كورد لەدەولەتی تورك یان بەپێچەوانەوە ؟ كێ‌ سامان‌وسەروەت‌و سامانی كێی خواردووە كێ‌ رۆڵەكانی كوردی كوشتووەو رۆڵەكانی توركیشی بەكوشتداوە ؟ ئەوە شتێك نیە مندالانی كوردستانیش نەیزانن چ جای سیاسەتمەدارانی تورك مزایەدەی ئاشتیمان بەسەرەوە بكەن !! ئیدی نازانم ئەم خێرە چیە بە كوردی دەكەن ؟ پرسیارێكی تریش ئەوەیە كە كورد بۆچی بەهار لەخۆی بێنێتە چۆكان ؟ توركیا ئەگەر مەستی نەوت‌و بازرگانی وبەرژەوەندی نیەو چاوی نەبڕیوەتە سەروەت‌و سامانی هەرێمی كوردستان‌و بەدوای چارەسەردا دەگەرێ‌ ئەوا چارەسەری كێشەی ئەوان لەگەڵ كوردی باشورو بارزانی نیە بەڵكو لەگەڵ ئۆجەلان‌و كوردانی باكورەو ئەگەر خوازیاری ئاشتین بفەرموون بزانین كێ‌ ئاشتی دەوێ‌ و كێش لە سەرزەمینەی واقع دژی ئاشتیە .؟

 

عومەر محەمەد

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.