شاملو ڕوناكبیرێكی سوسیالیست و ئازادی خواز
“شاملو ڕوناكبیرێكی سوسیالیست و ئازادی خواز
ریفۆرم خواز و لیبڕاڵه‌كان ناتوانن ده‌ستی به‌سه‌رابگرن”
ئا: سه‌عید ئه‌مانی
له پانزه ساڵی ڕابردوودا و به تایبه‌تی دوای كۆچی دوایی شاملو (1379) و دوا به دوای ئاڵوگۆڕه‌كانی ناسراو به بزوتنه‌وه‌ی دووی خوردادی 76 لیبڕاڵه‌كانی نێو ئێران له ڕێگای بڵاوكراوه‌كانی سه‌ر به ڕیفۆرمخوازی هه‌وڵێكی به‌رینیان ده‌ست پێكرد تا شایه‌د بتوانن له پله و پایه‌ی بێوێنه‌ی شاملو بۆ یارگیری و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئیعتباری ڕێكخراوه سیاسیه‌كه‌یان كه‌ڵك وه‌ربگرن. به‌ڵام شاملو به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی “ڕوناكبیران”ی موده‌عی پێشكه‌وتنخوازی هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بڵاوكراوانه‌وه (جامعه، توس، نشاگ، عصر ێ‌زادگان و …) درگای ماڵه بچوكه‌كه‌ی به ڕوویاندا نه‌كرده‌وه و داواكاریه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌وانی بۆ وت و وێژ وڵام نه‌دایه‌وه. به‌م حاڵه‌شه‌وه ڕیفۆرم خوازه دووی خوردادیه‌كان چه‌ندین جار له بڵاوكراوه‌كانی خۆیاندا سه‌ردێڕ گه‌لێكیان تایبه‌تدا به ئه‌حمه‌د شاملو. ناوی وتار و یادداشته‌كانی خۆیان له شێعره‌كانی ئه‌و وه‌رده‌گرت – به‌بێ ئاماژه به ناوی شاعیر – و له مردنی شاملودا فرمێسكی تیمساحیان ڕشت. له كاتی خۆیدا تا ئه‌و جێگایه‌ی كرابێ ڕه‌خنه له‌م فرسه‌ت ته‌ڵه‌بیه‌ی ریفۆرم خوازه‌كان گیراوه. به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێ كه لیبڕاڵه‌كانی ئێران نایانه‌وێ ده‌ست له‌كۆڵ شاملو بكه‌نه‌وه. و ڕواڵه‌تی مه‌سه‌له‌كه به‌م چه‌شنه‌یه كه بورژوازی لیبڕاڵی ئێرانی به مه‌به‌ستی بێ ئیعتبار كردنی شاملو –یان به‌ده‌ست هێنانی ئیعتبار و شكۆبۆخۆی- بۆ چه‌نده‌مین جار و ئه‌م جاره‌ش به شێوه‌یه‌كی زه‌بونانه خۆی به ته‌نافی شاملوه‌وه هه‌ڵواسی. ڕیفۆرم خوازانی چالاك له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا به‌دوای شكستی دووی خورداد دا به هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر توانی یه‌ك دوو بڵاوكراوه‌ی پڕ سود بێنێته ژێر چنگی خۆی و به شێوه‌ی باقی هاو قه‌تاره‌كانی هاوكات له‌گه‌ڵ كوتان و به خه‌تاكار دانانی ڕێبازی چه‌پ به چه‌شنێك ده‌ستیان دایه ده‌ست به‌سه‌را گرتن و وێران كردنی كه‌سایه‌تی شاملو كه به‌ڕاستی جێی سه‌ر سوڕمانه. هه‌ر ئه‌ڵێی ئه‌یانه‌وێ تۆڵه‌ی گشت ئه‌و ڕخنه و هه‌ڵوێسته بوێرانه‌یه‌ی به‌رانبه‌ر به چه‌وسێنه‌ران و شكه‌نجه گه‌رانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی سه‌رمایه‌داری گرتویه‌تی له شاعیر بكه‌نه‌وه. مه‌به‌ستی كۆتایی لیبڕاڵه‌كان –كه له سایه‌ی سه‌رمایه زۆر و زه‌وه‌نده‌كه‌یانه‌وه خاوه‌نی به‌شێكی به‌رچاو له بڵاوكراوه‌ی به‌هێزن- هه‌ڵبه‌ت واوه‌تر له هێرش بۆسه‌ر شاملوی شاعیره. شاملو وه‌ك ڕوناكبیرێكی سوسیالیست و ئازادی خواز سه‌كۆیه‌كه كه لیبڕاڵه‌كان له ڕێگای هێرشی مه‌به‌ستدار ڕوو به‌و سه‌كۆیه، له ڕاستیدا ڕه‌وت و ڕێبازی چه‌پیان كردۆته ئامانج. هاوبیرانی ئێحسان نراقی و هاو قه‌تارانی برایمی یه‌زدی له ڕێگای ئه‌م بڵاوكراوانه‌وه، هاوجیهه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ڵته‌نه‌ت خوازه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ نوێ محافزه‌كارانی ئا‌مریكا (فارن ئه‌فیر) به چه‌شنێكی پلان بۆ داڕێژراو ده‌ست ده‌ده‌نه وه‌رگێڕان و ته‌بلیغی ئه‌فكاری فون هایك و هانتینگتۆن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له زمان مو‌سا غه‌نی نیژاده‌وه ده‌ڵێن وڵاتانی ئیستیعمارگه‌ر هیچكات ئێمه‌یان نه‌چه‌وساندۆته‌وه به‌ڵكوو ئه‌وه ئێمه‌ین كه هه‌وڵ و ته‌لاشی چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی ئه‌وانمان به قیمه‌تی چه‌ند به‌رمیل نه‌وتی بێ بایه‌خه‌وه داگیر كردوه. وه‌ك بڵێی هێرشی ئا‌مریكا بۆسه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان به‌هۆی مه‌یلی مازوخیستی ئه‌وانه‌وه‌یه به چه‌وسێنرانه‌وه و ئیستسمار كران. ئه‌م عالی خه‌نابانه هێرش بۆسه‌ر ڕوناكبیرانی چه‌پیان خستۆته ده‌ستوری كاری خۆیانه‌وه و هه‌ر به‌م به‌هانه‌یه‌ش شاملویان كردۆته نیشانه.
له‌و نموونانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ شاملوی پێ بشكێنن سه‌رنج بده‌نه ئه‌م دێڕانه‌ی خواره‌وه له زمان موفه‌تیشی فه‌رهه‌نگیه‌وه:
(( ته‌نانه‌ت ڕادیكالیسمی نوستوو و شاراوه له شێعری مودێرندا –كه شاعیران به دژی سه‌ڵته‌نه‌تی شا به‌كاران دێنا- خۆی یه‌كێك له ئاسه‌وار و نیشانه‌كانی شێوه مودێرنیسمی په‌هله‌وی بوو كه له شێعری شاعیرانێكی وه‌ك ئه‌حمه‌د شاملودا خۆی ده‌رده‌خست و ئه‌وان له‌گه‌ڵ بوونی مه‌رزبه‌ندی سیاسی له ئاسۆی فه‌لسه‌فی و دنیا بینی ئاینی (لائیسیزم)دا له‌گه‌ڵ ئه‌م نیزامه سیاسیه‌دا هاوڕێ و هاوڕا بوون…)) (سه‌ر وتاری شهروند امروز، ساڵی 1386، ش 33)
وه‌ها بێ شه‌رمیه‌ك كه ده‌كۆشێ دنیا بینی سوسیالیستی شاملو له ڕێگای ئۆپۆرتونیسمی ژورنالیستیه‌كی هاو جیهه‌ت له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك دژه ئاخوندی ڕژیمی شادا بگونجێنێ، به‌وه‌شه‌وه ناوێستێ و ده‌ڵێ: ((شێعری مۆدێرن له هه‌ڵوێست گرتنی سیاسی‌دا هه‌ندێكجار شێعرێكی شۆڕشگێڕانه بووه له پێناو ڕه‌خنه له دیكتاتۆری په‌هله‌وی و سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی و ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوا كه ئه‌وكات به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پا. ده‌سته‌یه‌ك له شاعیران له ئاستی جه‌ده‌لێكی سیاسی‌دا ده‌مانه‌وه و به هۆكاری كورتی ته‌مه‌ن و گیان به‌ختكرن (نه‌وه‌ك شاعیرێك به‌ڵكوو وه‌ك چریك و پێشمه‌رگه‌یه‌ك) له گه‌یشتنه لوتكه‌ی شێعریدا سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بوون و زیاتر له‌به‌ر بیر و باوه‌ڕه سیاسیه‌كه‌یان ده‌بوونه شاعیرانێكی ناودار و ده‌سته‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌رچه‌ند له ڕوانگه‌ی جیاوازی سیاسیه‌وه حیسابی ئۆپۆزسیۆنیان بۆ ده‌كرا به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رجه‌سته كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی فكری خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات هه‌وڵیان ئه‌دا سود له لایه‌نی لائیك بوونی حكومه‌ت وه‌رگرن و حه‌یاتی شێعری خۆیان تا داگیر كردنی لوتكه به‌رزه‌كانی شێعر درێژه پێبده‌ن. خوسره‌و گوڵسورخی شاخس و نموونه‌ی ده‌سته‌ی یه‌كه‌م و ئه‌حمه‌د شاملوش نوێنه‌ری ده‌سته‌ی دووهه‌م بوو كه ڕژیمی په‌هله‌وی له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵیاندا تووشی حاڵه‌تێكی هاودژ و جیاواز كردبوو. له‌لایه‌كه‌وه شاملوی هاوجیهه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌دیت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ستی به دژایه‌تی بۆچوونی سیاسی له‌گه‌ڵیدا ده‌كرد.))
مرۆڤ ئه‌بێ له‌لایه‌نی ئه‌خلاقیه‌وه گه‌لێك داڕما و و ڕووخاو بێ كه ئه‌و گشته ستایش و لایه‌نگریه‌ی شاملو له خه‌باتگێران و تێكۆشه‌رانی چه‌پ و دژی دیكتاتۆری په‌هله‌وی –له‌وانه ته‌قی ئارانی، مورته‌زا كه‌یوان و كه‌سانی تر- كه هه‌م خاوه‌نی لایه‌نی به‌هێزی مه‌عریفه شناسییه و هه‌م له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵناسی سیاسییه‌وه ده‌رخه‌ری سه‌رده‌می نه‌گبه‌تیار و قه‌ره‌قوشی ڕۆژگاری نیزامی پاشایه‌تیه له‌به‌رچاو نه‌گرێ و شاملو له‌گه‌ڵ ڕژیمی په‌هله‌ویدا –ته‌نیا به‌هۆی به ڕواڵه‌ت لائیك بوونیه‌وه- هاو جه‌هه‌ت نیشان بدات و بڵێ كه ته‌نیا له‌باری سیاسیه‌وه بۆچوونی جیاوازیان بووه! شتێك له ئاستی جیاوازی و دژایه‌تی مێهدی بازرگان و شادا. ئه‌م چه‌شنه دنیا بینیه‌ی لیبڕاڵی ئێرانی كه به توندی په‌له‌قاژه‌یه‌تی تا شایه‌د بتوانێ دژایه‌تی سیاسی كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی گوێله مستی شادا كه‌م بایه‌خ ده‌ربخات چه‌ندان جێی سه‌ر سوڕمان نییه. ئه‌وان (سه‌رانی جه‌بهه‌ی میللی و نێهزه‌تی ئازادی) به‌م هۆیه‌وه كه ته‌نیا كه‌مێك دڵ ئێشاوی سیاسیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بوو و داوایان له “ئه‌علا حه‌زره‌ت” ده‌كرد به مقامی شكۆداری سه‌ڵته‌نه‌ت ڕازی بێت و یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات به كرده‌وه ده‌ربێنێ و بفه‌رمێ كه‌مێكیش جێگا بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه له ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌نه‌وه، بێشك گشت خه‌باتگێرانی چه‌پ و سوسیالیست و دژی سه‌رمایه‌داریش به هاوجه‌هه‌تی خۆیان ده‌زانن.
ئه‌م ته‌یفه له لیبڕاڵه‌كانی سه‌رده‌م بۆ درێژه‌دان به‌م پلانه‌یان له ڕێگای بڵاوكراوه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كانیانه‌وه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌سانی وه‌ك ده‌وڵه‌ت ئابادی (وه‌ك ئه‌وه‌ی هێنایانه قسه بۆ نه‌قدی شێعر و هه‌ڵوێسته ته‌عه‌هوددار و سیاسیه‌كانی شاملو –شهروند امروز 18 ێ‌ژر 1387 ش 38، ص 73) كه‌وتونه‌ته شكاندنی كه‌سایه‌تی و ڕه‌د كردنه‌وه‌ی ستایشی قاره‌مانیه‌تی خه‌باتگێرانی ئازادی خواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ت و شاملوی شاعیر. جێی داخه له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا به‌هۆی نا سیاسی بوون و كه‌م ده‌ركییه‌وه و نه‌ناسینی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌كان كه‌س یان كه‌سانێكی خۆش ناو له بواری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتدا ده‌كه‌وێته داوی ئه‌و ڕیاكارانه‌وه و ده‌بێته ئامرازی به‌ره‌و پێش چوونی مه‌رامه ئاشكرا و شاراوه‌كانیان (له هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌ركۆماریدا هه‌ر هه‌مان ئاغای ده‌وڵه‌ت ئابادی بوو به جاڕده‌ر و لایه‌نگری سیاسه‌ت و بۆچوونه‌كانی ئاغای موسه‌وی.) ئایا ستایشی خه‌بات و خۆ ڕاگری ته‌قی ئارانی و كاك فواد و وارتان و تێكۆشه‌رانی دیكه‌ی ڕێگای ڕزگاری ئینسان له هه‌ر چه‌شنه سته‌م و زۆرداریه‌ك له شێعردا و له‌لایه‌ن شاملوه‌وه كۆنه گه‌رایی و كۆنه پارێزیه یان لایه‌نگیری له سیاسه‌ته‌كانی میر حوسێنی موسه‌وی كه تا ئه‌نیشك ده‌ستی به خوێنی تێكۆشه‌رانی چه‌پ و ئازادی خوازی ئێرانی سووره له ماوه‌ی نزیك به یه‌ك ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداری دا، وه‌ك ئاغای ده‌وڵه‌ت ئابادی ده‌یڵێت و ده‌یكات!! ((شاملو ده‌ڵێ پێویسته هونه‌رمه‌ند تا سه‌ر ئێسقان موته‌عه‌هێد بێت. من بایه‌خ بۆ هونه‌ری بێ ته‌عه‌هود دانانێم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێموایه خۆم تا ناخی وجودم موته‌عه‌هدم.)) (قه‌راگوزلو، 1382،ص 84)
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕانێكی ئازاده له وتارێكی به‌ڕێز محه‌مه‌د قه‌راگوزلو له‌ژێر ناوی “احمد شاملو خار چشم اصلاح گلبان” 39 تیر 1389