شانۆگه‌ری کۆتره‌کانیش .. ده‌گرین
شانۆگه‌ری
كۆتره‌كانیش.. ده‌گرین
نووسینی
عارف مه‌عروف داوودی
له غه‌فڵه‌تدا ئاوڕم له‌م تابلو ووشه‌یانه دایه‌وه كه به ڕاشكاوی نووسرابو تۆ ده‌بێ بمری یان ده‌بێ به‌جێی بهێڵی.. مه‌گه‌ر بۆچی.؟ باوه‌ڕ بكه ویستم نه‌مرم به‌ڵام ده‌ڵێی چی كورد ووته‌نی مردن برا گه‌وره‌یه و له هه‌ر كوێ بی هه‌ر ده‌تگاتێ ئه‌و به ڕاشكاوانه بۆمی نووسیبو تۆ له دووره‌وه ده‌توانی حوكمرانی ممله‌كه‌تی عه‌ده‌م بكه‌یت. تۆ هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانی كوانوی جوانیه‌كانی دڵم بیت هه‌تا ونی . ئه‌و نه‌یده‌زانی كه من گریونترین مناڵی ئه‌م ممله‌كه‌تم , من به گریان خه‌ونه‌كانم ده‌به‌خشمه هه‌ڵۆیه‌ك پێم چاكتره له نه‌عره‌ته‌ی ئه‌و دلێرانه‌ی له سه‌ر ئه‌رزی عه‌ده‌ما دانیشتون و به گه‌زی ئاو و به پشتوێنی پشت جوگرافیای بوونم لێ ده‌ستێنن و دابه‌شی ده‌كه‌ن .. ده‌واز له‌و پروسكانه بهێنه با جاریكی تر گۆڕ غه‌ریب نه‌بنه‌وه. منیش له سه‌ر قسه‌ی ئێوه وازم لێ هێنا به‌ڵام ده‌ڵێ چی كه ئه‌وان واز ناهێنن هه‌موو شه‌وی كاسه‌ی سه‌رم ده‌ده‌نه به‌ر بروسكه‌ی خۆ سه‌پاندن . له وێنه‌یه‌كی دره‌نگ مردن خۆی ئاشنا ده‌كا. تازه به تازه‌ش با یاری به سه‌ر و سیمای و ریش و ردێنی گه‌ردوون ده‌كا وه‌ك ئاڵایه‌كی سپی ده‌یشه‌كێنێته‌وه .. پێت سه‌یر نه‌بێ كه نه‌توانم غه‌فڵه‌ته‌كانم بشارمه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشام كه‌ی له لۆچه‌كانی ته‌وێڵمه‌وه بێهوده‌ێی به دی ده‌كه‌ی..
ئه‌مجاره‌یا وێنه‌یه‌كت بۆ به جێ ده‌هێڵم ده‌ستی شكاوم و قاچی بڕاوم و دڵی ده‌ره‌وه‌ی به‌ده‌نم سه‌رسامت كا له تابلۆیه‌كی هه‌زار به هه‌زاری ناو ئه‌و رۆژنامانه بچی كه له گۆڕستانكا بڵاوده‌كرێته‌وه. باوه‌ڕ بكه ویستم نه‌مرم و له غه‌فڵتدا ئاوڕم له‌و تابلۆ ووشه‌یانه دایه‌وه..ئێمه هه‌میشه بوونه مه‌عنه‌ویكان ده‌كوژین. هر چێه‌ك بێته ژیانمانه‌وه ده‌مرێ هێنده‌ش هه‌یه ئه‌شق پێش ئه‌وه‌ی بمرێ جه‌نكێكی شیداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه . تۆ بۆ له‌بیر چوونه‌وه مبیش بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و یادگاریانه ده‌جه‌نگم كه پرن له داری گڵا وه‌ریو پڕن له ئاوازی خه‌فت و شیعری باڵ سووتاو . پڕن له ئینجانه‌ی شكاو كه به‌س بۆ یاده‌وه‌ری هه‌ڵگیراون.. ئیستاش له ژوانیكی په‌روانه بۆ لای مۆمێك بیر ده‌كه‌مه‌وه ..بۆیه ده‌ڵێم كه خۆم نه‌ده‌مه ده‌ستی تۆ غوربه‌ت له هه‌موو لایه‌كه‌وه نامۆ ترم ده‌كا .. چونكه له ناو هه‌موو چه‌شنه‌كانی كات و گه‌ردووندا ئاش هه‌یه ووردوخاشمان بكا . له ناو ئه‌و كاتژمێره‌ی كیژۆڵه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له مه‌چه‌كی به‌ستیویتی, ته‌نانه‌ت له ناو زه‌مه‌ن ڕه‌های ئه‌م كه‌ونه‌شدا ئاش هه‌یه و ئیبش ده‌كا گرمه‌و هاره‌ی دێ,, لیم ناگه‌ڕی بۆ له خۆم ناسكتر به شێوه‌ی بسماری و له سه‌ر ته‌خته قۆڕێك هیچی بۆ بنووسم.. ده‌با هه‌ر هاره‌ی بێ چونكه چاك ده‌زانین هه‌ر ئه‌و هاره‌یش جۆریكی تیری گریانه‌و جۆریكی تری ناڵه ده‌ربڕینه.ده‌با هه‌ر هاڕه‌ی بێ….!!!
هێنده‌م له خوا ده‌وێ پێم بڵێ تۆ كه‌ی بیرم ده‌كه‌ی. خۆ گه‌ر هیچشمان پێ نه‌كرێ ئه‌وه ژوانێك له ره‌نگی خوا ره‌نگی جنوكه‌كان له چاوانی خۆماندا ده‌خوڵقێنین ئه‌و كات تۆ به‌رگی ئاسمان بپۆشه‌و منیش به‌رگی ئاو كه بوومه هه‌ڵم دێمه لات كه خه‌ست بوویته‌وه ببارێ به‌سه‌رما و سه‌ر له نوێ زیندوم كه‌ره‌وه .. تۆ ببه به‌كانیه‌ك منیش شاخیكی گه‌وره له سیخماخی خۆماندا بته‌قێین بۆ هه‌تا هه‌تای ئه‌م ده‌وره‌ی ئاو هه‌ڵمه , ئه‌م به‌رگی ئاسمان و ئاوه‌ی ئێمه پۆشیمان نه‌بڕێته‌وه..
كه‌پومان تازه كرابوه‌وه .. تازه هه‌ڵم و با و بۆن وه‌رمانی ده‌چه‌رخان به‌ڵام چی خه‌سارتیكه بۆن كردن من خۆشم ده‌زانم ئه‌و بۆنه‌ی خۆشم ده‌ویست به ئاڵای ( ) ئاشنا نییه رۆژیك هه‌ر دێ و ده‌مخنكێنی . بۆیه براده‌ر گیان گه‌ر خنكام ئه‌وا سه‌ر له‌نوی ووردو خاشم كۆكه‌ره‌وه بۆ ته‌نها جارێك هه‌وه‌ره تریشقه‌ت و بارنت سه‌ر له نوێ زیندوو ده‌بمه‌وه..؟؟؟؟؟
كه‌سایه‌تیه‌كان
ئه‌میر :- باوكی عه‌لی بێ سه‌رو شوینه و پێشتر فیداكار بووه
ئافره‌ت 1 :- به ده‌نگ ده‌ور ده‌بینێ هه‌وڵ ده‌دا تۆزی له باری ئه‌میر كه‌م بكاته‌وه
ئافره‌تی2 :-دایكی عه‌لی و خێزانی ئه‌میره و خوشكی سه‌عه‌ده
سه‌عد :- وه‌ك ئه‌میر فیداكار ه بۆ رزگار كردنی زێدی باو باپیری
ده‌نگ :- ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یانه‌وی به هه‌ر جۆرێ بێ شكست به ئه‌میر بهێنن
سه‌ربازی 1 :-ئه‌میر باڵ به‌ست دجه‌كا له هاتنه ژووره‌وه
سه‌ربازی 2 :-له گه‌ڵ سه‌ربازی یه‌كه‌مدا هه‌مان كار ئه‌نجام ده‌ده‌ن
كۆتره‌كانیش.. ده‌گرین
نووسینی : عارف مه‌عروف داوودی
شانۆ ده‌كرێته‌وه له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ چه‌ند شتێكی تێكشكێنراو به‌دی ده‌كرێ..ئه‌وه به دی ده‌كرێ كه هیچ شتێ به دۆخی خۆیه‌وه نه‌ماوه..هیدی هیدی ده‌نگی نایه‌كی خه‌ماوی دێ وه‌ك مۆسیقایه‌ك له گه‌ڵ بار‌و دجۆخی شانۆكه ده‌گونجێ..
ئه‌كته‌رێ له ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیا خۆی ده‌كا به ناو شانۆیا به ناو شته تێكشكێنراوه‌كانا تێده‌په‌ڕێ تا ده‌گاته نزیك جه‌ماوه‌ر , ناوی ئه‌میره
ئه‌میر:- پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته خۆیان له ئاشتی به دوور خستووه‌ته‌وه و به‌ره‌و دۆزه‌خ هه‌نگاو ده‌نێن.. ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌زار و یه‌ك شه‌وه‌ی سندباد به باره نه‌لیسماویه‌كانی ناسراو بێ , ئه‌وه لێره كرده‌وه‌كانی مرۆڤ له‌وه ته‌لیسماویتره و زیاتر پڕ ئه‌شكه‌نجه‌یه. ترس لێره‌دا پاڵه‌وانی سه‌ره‌كییه و هه‌نگاو ده‌نێ به ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ر زه‌وی ڕاستی خۆێ بێ كۆتا ده‌بینێته‌وه..
(ده‌نگی ئافره‌تێ دێ و له گه‌ڵ ئه‌میردا ده‌دوێ ,ئه‌ویش ده‌نگی خێزانه‌كه‌یه‌تی..بۆی هه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه ده‌رده‌هێنێ ده‌وره‌كه بدات به ئافره‌تێ له سه‌ر شانۆ له به‌ره‌تی ده‌نگ , به‌ڵام نووسینه‌وه‌ی له لای منی نووسه‌ر ئه‌وه یه‌كڵا ده‌كاته‌وه كه ئه‌میر له گه‌ڵ ده‌نگدا ده‌دوێ)
ئافره‌ت:- ئه‌وه چییه ئه‌میر ؟! بۆ دیسانه‌وه په‌ژاره دایگرتووی ؟! بیر له چی ده‌كه‌یته‌وه؟!. به‌س به ته‌نها بێ ووره مه‌به هه‌موو شتێ ده‌بڕێته‌وه و ده‌بێ به قسه‌و باس
ئه‌میر:- ئافره‌ت هه‌موو شتێكیان كاول كردووه ئه‌وان وه‌كو شه‌مشه‌مه‌كوێره ته‌نها یبه شه‌و زه‌فه‌رمان پێ ده‌به‌ن . چونكه به رۆژ ده‌ستی ئێمه و به‌رد هه‌موو شتێكی ئه‌وانی دواخستووه .. ئه‌وان پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌مانان كارده‌كه‌ن به رۆژ له كوونه‌كان خۆیان ده‌شارنه‌وه و به شه‌ویش شاڵاوی كاولكاریمان بۆ ده‌هێنن
ئافره‌ت:- ئه‌وه چیته ده‌وه‌ره‌وه سه‌ر خۆت , هه‌موو شتێك كۆتایی هه‌یه .
ئه‌میر :- ڕاسته هه‌موو شتێ كۆتایی هه‌یه . من له كوێوه‌ی ئاوێته‌ی ناوی پارێزراوت بم كه‌چی ناوی خۆم له ئاونگ به‌ولاوه چیتر ئاشنای نییه. من له كوێوه سه‌ر كه‌ومه سه‌ر كۆشكی خۆێن كه‌چی خوێنی جه‌نابت له به‌نده‌رێكی دووره‌وه ئاماژه‌ی خوا حافیز بوونم لێ ده‌كا..كاتی نیوان من و شه‌ویش مه‌ودایی ده‌ریایه‌كی هیچ ڕه‌وه .. من له كوێوه ئاوینه‌ی بوونته‌وه گه‌ر بوونی ناوت جۆرێ بێ له زكر و ته‌لیله ته‌نانه‌ت خۆر و مانگ له پاڵ بێ هاوڕێتیا كرنووشس پادیشایه‌تیت بۆ ده‌به‌ن.. ئه‌ی هاوار ئه‌م سه‌ر یه‌شه‌یه ئۆقره‌ی له به‌ر بڕیوم ته‌نانه‌ت ناوی خۆشمی له بیر بردوه‌ته‌وه..
له‌م هه‌موو هێمای پرسیارانه چۆنی هه‌ڵبێم ؟! دیوار پرسیار ده‌كا ,,وێنه پرسیار ده‌كا خوله‌ك بگره هه‌موو شتێكی ئه‌م ژووره له پرسیار كردنن . ئه‌م ژووره وام لێ ده‌كا تامی سوێرێكی زۆر له ناو چاوما به دی بكه‌م و بۆ هه‌تاهه‌تایی چاوم نه‌چێته خه‌و
(زیاتر به ناو كه‌رسته تێشكێنراوه‌كانا ده‌ڕوا تا ده‌گاته وێنه‌یه‌ك جامه‌كه‌ی شكاوه .. به‌ڵام له چوار چێوه‌یه‌كی جوانا دانراوه .. ده‌س ده‌با هه‌ڵیده‌گرێ و چۆره‌ی فرمێسك به چاویا دێته خۆارێ .. زیاتر وێنه‌كه له سنگی نزیك ده‌كاته‌وه و هه‌ناسه‌یه‌ك پڕ به سنگی هه‌ڵده‌مژێ
ئه‌میر:- كاتێ هه‌ست ده‌كه‌یت له هه‌موو شتێك نزیك ده‌بیته‌وه ئاواتی ئه‌وه ده‌خوازی كه ئه‌و ماشێنه‌ی سواری بوویته هێواش بڕوا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند شتێك له‌م سروشته پڕ به دڵ و تێر به چاوی خۆت ببینی.. ئاخۆ ئێستا ڕۆڵه شرینه‌كه‌م چی ده‌كه‌ی ؟! هێنده‌تان به‌رد له‌و ناكه‌س به‌چانه گرت ته‌نانه‌ت به‌رده‌كانیش هه‌ستیان ده‌كرد باڵ ده‌گرنه‌وه و به‌ره‌وه له ناو بردنی دوژمن به ڕێده‌كرێن .. به‌ڵام ده‌ڵێ چی زۆر جار دناحه‌ز له به‌ر ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی ژیانا دۆڕاوه په‌نا ده‌باته به‌ر رق و قینه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاشتی
(ئافره‌تی له ته‌مه‌نی چل‌و پێنچ ساڵیا خۆی ده‌كا به ناو شانۆدا به‌ڵام ده‌گری و ڕوو ده‌كاته ئه‌میر )
ئافره‌ت:- پێویست ده‌كا لێره‌دا میله‌كانی كات بۆه‌ستێ .. تاوه‌كو ئه‌وانه‌ی ئه‌م ناكه‌س به‌چانه ده‌یكه‌ن وه‌ك شایه‌تێكی ڕه‌ش به نیو چاوانیانه‌وه بمێنێته‌وه..ئه‌میر چه‌ند كه‌سیبَكی دیشیان له كۆڵانه‌كه‌یا په‌ل كێش كرد بردوویانیان بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێ بۆ كوێیان بردوون
ئه‌میر:- ئه‌مانه كه‌ی وایان لێهاتووه بتواننن به‌و جۆره ره‌فتار بكه‌ن .. ئیتر له‌م ڕۆ به دواوه له‌م خانه وێرانه ده‌بێ به خوێن قاوه‌ڵتی بكه‌ین .. به خوێن ده‌ستمان بشۆین .. به خوێن فتاری رۆژووی چه‌ند ساڵمان بكه‌ین..چونكه هه‌موو شتێك له‌م ناوچه‌یه ڕه‌نگوبۆی خوێنی گرتووه و سوور هه‌ڵگه‌ڕوشیان نیشانه‌ی ئاوسانیانه له‌م باردۆخه.. چۆڕاوگه‌ی خوێن هه‌موو جێگایه‌كی گرتۆته‌وه ..ده‌س ده‌به‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ده‌س و ده‌م و چاوی نامۆیت بشۆی بۆڕیه‌كان خوێنیان پیا دێته خوارێ ناچار ده‌بی سیمای خۆت سوور بكه‌یت و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌یت كه بایی خۆت شته‌كان له باردۆخی ڕه‌سه‌نی نزیك بكه‌یته‌وه..
ئافره‌ت:- خوێن ..خوێن ..ئه‌م باسه نه‌بڕایه‌وه ؟! كه‌ی له باسه ده‌بڕینه‌وه كۆتایی پێدێت. كه‌ی .. كه‌ی ؟!
(له لایه‌كی شانۆوه به چۆكا دێ و ده‌س ده‌كا به گریان و ته‌ماشای هه‌مان وێنه ده‌كا كه ئه‌میر ته‌ماشای ده‌كرد).
ئه‌میر :- كاتێ له‌م باسه ده‌بینه‌وه كه مافی ڕه‌وای خۆمان وه‌ده‌س بهێنین و چیدی به چۆكا نه‌یه‌ین.
(ئافره‌ته‌كه به ده‌م بۆڵه‌و گریانه‌وه له لایه‌كی شانۆوه ده‌رده‌چێته ده‌ره‌وه و ئه‌میر به تاقی ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه و له پالً قه‌نه‌فه‌یه‌كی شكاوا دانیشتووه)
ئه‌میر :- ئه‌وه‌ی ئافره‌تێكی خۆش بوێ بۆی هه‌یه له كه‌س و كاری خۆی دوور كه‌وێته‌وه .. ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كه بوو به خۆشه‌ویستی خاك ئه‌وه كاره‌كه هینده‌ی تر مه‌زنتر ده‌بێ و ڕه‌گ و ریشه‌ی خۆی داده‌كووتێ .. كێ له ئێمه مانان هاواری شه‌ڕی كردووه و ویستووێتی وه‌ك لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ك بیخوێنێته‌وه .. ئێمه له ڕق و قینه‌ی ئه‌وانا له سه‌ر شۆسته‌كانا چاوی بینینمان زیاتر كراوه ده‌بێت و له سه‌ر دیواره‌كانا چرۆ ده‌كا و ده‌بێ به ڕۆحی به‌ردو به‌ره‌وه ناو چه‌وانی ئه‌وان گووزه‌ر ده‌كا, و له پاین رۆحمانا ئاره‌زوویه‌ك ئاو ده‌ده‌ین و داری هیوا به به‌ر ده‌هێنین.. ئه‌ی خۆایه گیان ئێمه ویستمان ئه‌وه‌یه شه‌ڕی داوامان ببێ به سروود و دوا به دوای خۆمان بوترێته‌وه…بیرم دێ كه وه‌ك فیداكارێ ڕه‌وانه‌ی ئێره كرام چونكه ئێمه هه‌موو بواره‌كانی خاك وه‌كو یه‌ك ته‌ماشا ده‌كه‌ین..به‌ڵێ كاتێ به‌ره‌و ئێره نێردرام دوژمن له به‌رامبه‌رمانا خۆی ڕانه‌ده‌گرت, هه‌رده‌م له‌م لاو ئه‌و لاوه هه‌ڵده‌هات زیاتر ناوی ئێمه چۆكه له‌رزێی پێ خستبوون .. توانیمان چه‌ند لایه‌نیك له گه‌مارووی دوژمن رزگار بكه‌ینو چه‌ندها زه‌وی زه‌وت كراویش به ده‌ست بهێنینه‌وه.. ئه‌و ماوه‌یه فیداكاریم له گه‌ڵ (سه‌عدا بوو كه‌ی خۆی له بنه‌ڕه‌تا خه‌ڵكی ئه‌م شاره بوو , به‌ڵێ لێی دوور خرابووه‌وه , كاتێ به سه‌ر به‌رزی گه‌ڕاینه‌وه (سه‌عد) داوای لێ كردم كه روو بكه‌ینه ماڵیان.. به‌ڵێ ماڵیان له‌وێ چاوم به دایكی و له‌یله‌ی خوشكی كه‌وت , هینده‌ی نه‌برد ڕه‌وشت به‌رزی له‌یله خۆی له ناخما چه‌سپاند ناچار كاره‌كه‌م به (سه‌عد) ڕاگه‌یاند ئه‌ویش به‌زو په‌ڕی ڕێزه‌وه ووتی:-
سه‌عد:- تۆیه‌ك له پێناوی ڕزگاری ئێمه‌دا گیانی خۆت به‌خت ده‌كه‌ی جا چی تیدایه كه ئێمه‌ش هه‌نگاویك لێت نزیك بینه‌وه,, ئه‌وا منیش به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه له‌یله‌ی خوشكم به كراسه‌كه‌ی به‌ری خۆیه‌وه پێشكه‌شت كرد
ئه‌میر:- گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س و كارم تێگه‌یه‌نم,, به‌ڵێ كه‌س و كاره‌كه‌م هه‌رچی ئه‌وان بوون به خۆش به‌ختیه‌وه ڕازی بوون .. له‌وێ ڕا له گه‌ڵ له‌یله‌یا له‌م شاره حێزانێكی كامه‌رانمان پێك هێنا.. چ له نیوان زه‌ماوه‌ندی ئێمه‌و چ له نیوان زه‌ماوه‌ندی خاك(لێره‌دا ده‌نگی زه‌ماوه‌ند به تۆمار كراوی لێده‌درێ).. دوای ماوه‌یك خوای گه‌وره (عه‌لی) پێبه‌خشین ژیانمان هێنده‌ی تر ئاسووده‌تر بوو ….به‌ڵام ده‌ڵێ چی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان واز له خوێن مژین ناهیّنن له شه‌ویكی تاریكی بێ ترووسكه‌ی مانگه شه‌و كه چاو چاوی نه‌ده‌دی هاتن و چرای خۆشی ئه‌م ماڵه‌یان كووژانده‌وه.. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌ویان برد بێ ئه‌وه‌ی بزانم بۆ كوێ هه‌ست ده‌كه‌م نه‌ویست رووی تێ كردووم و ده‌رگای مه‌ینه‌ت له سه‌ر پشته و نه‌گبه‌تی و بێ كه‌سی شاڵاوم بۆ دێنێ..ئه‌ی هاوار عه‌لی له كوێیت وه‌ره‌ئه‌م باوكه به ساڵا چووه‌ت له ده‌ردی چه‌ند ساڵه رزگار كه و ده‌سی به سه‌ر چاوه زه‌لیله‌كانما بهێنه تاوه‌كو بینایی رووی تێ بكاته‌وه..به‌ڵێ هه‌ر ده‌موده‌ست له كاتی بردنه‌كه‌یا پێیان ووتم ئه‌میان له به‌رتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ساڵانی ڕابردوا رووی لووله‌ی تفه‌نگه‌كه‌ت تێ ده‌كرن و ده‌تكووشتن.. به‌ڵێ ئه‌وان قینه له دڵ و ڕق له به‌سته‌ڵۆكی مێشكا هه‌ڵده‌گرن تاوه‌كو دێته به‌ر .. ئه‌وان مۆری پاش خۆیان له هه‌موو شوینێكا خوێنه .. به چاوی خۆم بینیم له پاین دار زه‌یتوونه‌كانا جۆگه‌ڵه‌ی خوێن به ڕێوه‌بوو.. ته‌نانه‌ت له سه‌ر سه‌رینه‌كانا ئاونگی چاوخۆی ڕاخستبوو و بستێ له‌وه‌ش به خۆاره‌وه په‌ڵه‌یه‌كی خوێناوی به سه‌ر چه‌رچه‌فه‌كانه‌وه بوو .. له سه‌ر ره‌حله‌ی قوتابخانه‌كانا په‌ڵه‌ی خوێن خۆی حه‌شار داوه .. وای لێ هاتووه ئێستاكانه هه‌وری خوێن به سه‌ر شارۆچكه‌كاندا ده‌بارێ و ڕه‌نگی كراسه‌كانی به‌رمانی سوور كردووه؟؟؟!!!!
ئافره‌ت:- (به په‌له خۆی ده‌كا به ناو شانۆدا)ئه‌میر گیان عه‌لی هاته‌وه,,به خودا هاته‌وه,,ئا ئه‌وه‌تا به كراسه جوانه‌كه‌ی به‌ریه‌وه به‌ره‌و ئێره هه‌نگاو ده‌نێ ,,ته‌ماشا ته‌ماشا چه‌ند به سووكی و هێمنی هه‌نگاو ده‌نێ ,, ده‌وه‌ره عه‌لی گیان ڕۆڵه‌كه‌ی دایكی ئه‌وه تۆ له كوێیت .خۆ باوكت بۆ تۆ زه‌لیل بووه ,, دجه‌وه‌ره ڕۆڵه گیان بۆ وه‌ستاوی؟!! ده‌وه‌ره ڕۆڵه ده تۆ بی خوا وه‌ره (له پڕ ده‌دا له پرمه‌ی گریان و هاواری لێ هه‌ڵده‌ستێ ) تاكه‌ی وێنه ڕاسته‌قینه‌كان له پێش چاو كاڵ بنه‌وه تاكه‌ی؟! تاكه‌ی به‌ری هیوامان به كۆرپه‌یی له ناو ببرێ بفه‌وتێنرێ تاكه‌ی؟!(به ده‌م گریانه‌وه ده‌لاوێنێته‌وه)
ئه‌میر:- ئه‌م ئافره‌ته به‌سته زمانه‌ش هه‌موو شتێكی ئه‌م گێتیه‌یی گۆڕیوه‌ته سه‌ر زمانی گریان .. ئه‌وه‌تا له‌و كاوله‌یا ڕۆژ تا ئێواره داده‌نیشێ و هه‌نسك ده‌داو ده‌گری , ده‌به‌سه چیدی مه‌گری .. ئه‌وا من پۆله كۆتره‌كان ده‌بینم به‌ره‌و ئێره دایان له شه‌قه‌ی باڵ و ده‌فڕن هێنده‌یان نه‌ماوه له‌م مۆڵگایه ئۆقره بگرن .. به هاتنیان هه‌موو شتێ ده‌گه‌ڕێننه‌وه بار‌و دۆخی خۆی ,, بۆیه به‌سه گریان ده به‌س بگری ئافره‌ت ,,تكات لێ ده‌كه‌م به‌س بگری ,, ئه‌م گریانه‌ت ده‌مخاته ریزی هه‌نگاو نان به‌ره‌و نامۆ بوون و سڕینه‌وه‌ی ئه‌درَسم
(له‌م كاته‌دا ده‌نگی گریان نامێنێ به‌ڵام غه‌ڵبه‌غه‌ڵبێ زۆر له ده‌ره‌وه دێ بێ ئه‌وه‌ی كه‌س له دانیشتوان له‌و زمانه بگا كه پێ ده‌دوێن ,,,ئه‌میر و ئافره‌ت له ناو شته تێكشكێنراوه‌كان حه‌شار ده‌ده‌ن)
ئه‌میر :- ئه‌م ترس و له‌رزه تاكه‌ی ؟ ئێمه له‌و سواڵكه‌ره یاخود ده‌رووزه كه‌ره ده‌چین كه ده‌یه‌وێ له ده‌رگای ماڵی خۆیان بدا‌و سواڵ بكا .. یاخود وه‌ك ئه‌و شێته‌ین كه ده‌یه‌وێ خۆی له سه‌ر له‌پی خۆی ڕابگرێ .. مه‌حاڵه .له ئاكامدا خۆمان ده‌خۆینه‌وه و لۆمه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی بێ بره‌وی خۆمان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌م و ئه‌و ..من ئاواتی ئه‌وه‌م ده‌خواست كه بۆ عه‌لی بووكی جوان و قه‌شه‌نگ بهێنم و خۆم به‌و په‌ڕی رێزه‌وه سه‌مای خۆشی و سه‌ر فرازی بۆ بكه‌م … به‌ڵام ده‌ڵێ چی ئه‌وه‌ی له لای تۆ خه‌یاڵه له سه‌ر زه‌وی ڕاستی به‌تاڵه ,, به‌ڵێ به‌تاڵه چه‌نكه وه‌ك ووتم ئێستا ترس خۆی له سه‌ر زه‌وی ڕاستی بێ كۆتا ده‌بینێته‌وه و منیشی خستوه‌ته ئه‌و رێچكه‌وه و سێبه‌ری بوونمی سڕیوه‌ته‌وه..تاوه‌كو خۆمی لێ رزگار كه‌م ده‌بێ مه‌زاره‌كانی خۆر هه‌موو رۆژی ئاو بده‌م و به‌و په‌ڕی لێ بووردنه‌وه بانگی بكه‌مه ئه‌م گوڵستانه‌وه تا بتوانن گوڵه‌كان خۆیان بگرنه‌وه و له ژاكان و سیس بوونه‌وه رزگاریان بێ.. به‌ڵێ له‌مه‌و دوا ده‌بێ به‌و كاره هه‌ڵسم..
(هه‌ڵده‌سێ و به ژووره‌كه‌یا دێ و ده‌ڕوا و هه‌مان ووته دووباره ده‌كاته‌وه تا له ئاكامدا داده‌نیشێ و هه‌ردوو چۆكی له باوش ده‌گرێ .. له‌م كاته‌یا له ده‌رگا دانه‌كه زیاد ده‌كاو و به زمانێكی بێ له‌وه‌ی شانۆكه‌ی پێ ده‌نوێنرێ داوای ده‌رگا كردنه‌وه ده‌كه‌ن.. هه‌رچی ئه‌میره به هیچ شێوه‌یه‌ك له جێگای خۆی ناجووڵێ ) ..
ئه‌میر :- ئه‌مجاره‌یان به هیچ شێوه‌یك په‌نجه‌كانی من ده‌رگای مه‌ینه‌تی له خۆی ناكاته‌وه مه‌گه‌ر بیشكێنن و بێنه ژووره‌وه..
(له‌و دیوی ده‌رگاكه‌وه ده‌نگێ دێ به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێ لێ تێ بگا .زتا دێ غه‌ڵبه غه‌ڵبه‌كه ده‌گۆڕێته سه‌ر زمانی ئه‌میر و داوای ده‌رگا كردنه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن)
ده‌نگ:- ده‌رگا بكه‌ره‌وه..ده‌زانیین له ژووره‌وه‌ی ..هێنده ئینكار مه‌به له هه‌ر كوێیه‌ك بی ده‌سی ئێمه‌ت هه‌ر پێ ده‌گا.
(هه‌رچی ئه‌میره له ژووره‌وه دانیشتوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ جووڵه‌یه‌ك بكا..ده‌رگاكه ده‌شكێنرێ و دوو ئه‌فسه‌ر خۆیان ده‌كه‌ن به ژوورا و ئه‌میر باڵ به‌ست ده‌كه‌ن و ده‌یبه‌ن)
ئه‌میر :- ئه‌وا منتانیش گرت و بردمتان به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نه‌زانراو وه‌ك ئه‌وانی تر به‌ڵام بێ سووده .. سروود هه‌ر ده‌وترێته‌وه و گۆرانی سه‌ر كه‌وتن هه‌ر لێ ده‌درێ..
كۆتایی
ئه‌م شانۆگه‌ریه له گۆڤاری ئاینده ژماره 60 ساڵی 2005 بڵاو كراوه‌ته‌وه