Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
شـــــــــه‌تاوێكی لینج ….  قوبادی جه‌لیزاده‌

شـــــــــه‌تاوێكی لینج …. قوبادی جه‌لیزاده‌

Closed
by October 15, 2009 ئەدەب

                
1
باران
 مه‌رگی  له‌سه‌ره‌خۆی هه‌وره‌ !

2
ده‌ ستڕێژی له‌ پڕتاوی بارانه‌
كه‌ به‌ فر ،
كون كونه‌ سینه‌ی !

3
باران ،
چه‌قۆی خسته‌ سه‌ر ملی
به‌فر !

4
باران بێ‌ حه‌یا .
ته‌رزه‌ لاسار .
به‌فر كپ و شه‌رمن !

5
له‌ناو كزه‌بایه‌كی پێچراودا ،
به‌فر ،
ماچێكی به‌ باران بۆ ناردم .

6
بۆ سێكس كردنی (با ) ،
به‌فر ،
شه‌نگه‌بی خستۆته‌ سه‌رچۆك!

7
فریشته‌یه‌ك دڵی خودای شكاند ..
په‌ڕوو باڵی كرد به‌ لۆكه‌به‌فرو
دایباراند !

8
به‌فر،
دۆشه‌گێكی سپی سه‌رتاپاگیره‌،
هه‌تاو له‌سه‌ریدا پاڵده‌كه‌وێ !!

9
خرمه‌ خرمی په‌راسووه‌ ناسكه‌كانی به‌فره‌ ،
له‌ بن پێ قورسه‌كانی
 باراندا !

10
له‌ ترسی هه‌تاو .. ، به‌فر
قژی به‌ شه‌خته‌ به‌ستووه‌ .
ملپێچی كزه‌بای كردۆته‌ ملی !

11
تا تۆقه‌ڵه‌ی شاخ ،
هه‌تاو ،
سه‌ری له‌ دوو به‌فر نا !

12
كه‌ به‌فر له‌ پێده‌شته‌كه‌ رایكرد ..
ئه‌وه‌ڵكراسێكی گیایی
ده‌رپێیه‌كی نێرگزی و
شه‌تاوێكی لینجی ،
 لێ به‌جێما !!

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.