شه‌وێك له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌مدا … هێرش یاسین
ماڵه‌كه‌م به‌جێنه‌هێشت!
ئه‌و شه‌وه‌ی تاریكیی باڵی كێشا به‌سه‌ر ژووره‌كه‌مدا
كتێبه‌كانم ده‌نگیان ده‌چووه سه‌رده‌نگی گوێدرێژ،
خۆشه‌ویستی خه‌وی لێكه‌وت..
ده‌نگی خۆر نووسا …!
سه‌گه‌كه‌م، له‌به‌ر قاچم كه‌وته سه‌ر زه‌وی.
ئه‌و شه‌وه میوانی زۆرم هه‌بوو
پێنووس و لاپه‌ڕه و شیعر …
هه‌رسێكیان میوانێكی بێده‌نگبوون.
ئه‌و شه‌وه ئومێد چه‌قۆی له گه‌رووی ڕاچوو
مرۆڤه‌كان دڵیان هه‌ڵزڕا
سه‌گه‌كه‌م ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری ڕه‌شت
ئه‌و شه‌وه چاودێری گه‌ڵام ده‌كرد
له‌ده‌می جووتبوونی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا
چاودێری چرام ده‌كرد
ئه‌و ده‌مه‌ی ژیان كوژایه‌وه
چاودێری مر‌ۆڤم ده‌كرد
ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌نگی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌گه‌ویشته ئاسمان.
ئه‌و شه‌وه له پڕێكدا،
ده‌نگی ناقووسی پیرۆز له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كان به‌رز ده‌بۆوه
كتێبه‌كانم دیسان زه‌ڕینه‌وه
دووده‌نگی زۆر نه‌شاز بوون
سه‌گه‌كه‌میان به‌ئاگا هێنا.
ئه‌و شه‌وه یارمه‌تی په‌پوله‌یاندا
تا له‌گه‌ڵ پاییز بخه‌وێت
گوڵێیان له‌به‌رده‌م گۆڕستانه‌كان ناشت
سه‌ری ئاویان بڕی خستیانه ناو ڕووباره‌وه
لاشه‌ی سه‌گه‌كه‌م خوێنی لێده‌ڕۆیشت
ئه‌و شه‌وه سروشت پێكی شه‌رابی وه‌همی ده‌خوارده‌وه
درۆ له به‌ندینخانه ڕایكرد
راستیش به‌دیل گیرا….!
هه‌ر به‌دیلیش كوژرا…!
قاچی سه‌گه‌كه‌م شكا …!
له ناو گه‌ڕه‌كه‌دا
یه‌ك ماڵ و یه‌ك مرۆڤ
یه‌ك سه‌گ و یه‌ك ئاتشگه
یه‌ك چرا و یه‌ك شیعر
یه‌ك پێنووس و یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی لێ‌بوو
هه‌موویان به‌ده‌وری ژیان ده‌سوڕانه‌وه.
له هه‌موو ساڵێكدا
ڕۆژێكم به‌شه‌و ده‌چێت
ئه‌و شه‌وه‌ش..
سه‌گه‌م مرۆڤی بینی خه‌وی لێ تێكدام
ئه‌و شه‌وه، سه‌گه‌كه‌م زۆر وه‌ڕی!
ئه‌م ده‌قه له‌ژماره(36) هه‌فته‌نامه‌ى ” نسێ”دا بڵاوبۆته‌وه