( شه‌ڕی سارد ) له‌نێوا ن، ئه‌مریکا و رووسیه، پشتێنه‌ی سه‌وز،
( شه‌ڕی سارد ) له‌نێوا ن، ئه‌مریکا و رووسیه، پشتێنه‌ی سه‌وز،
پرسی کورد له رؤژهه‌ڵاتێ ناڤین،
به‌شێک له خاڵه‌کانی شه‌ڕی سارد
نوسینی عومه‌رعینایه‌تی
له‌به‌شێکی دیکه سه‌باره‌ت به هێنابه‌رباس و لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌کانی سه‌ده‌ی رابوردو هه‌تا کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانیدا، پرسی چاره‌نووسی کورد که‌وته ژێر کاریگه‌ریی سیاسه‌تی ئیستعماری و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت / نه‌ته‌وه که به‌شێک له خاڵه شاراوه‌کانمان روون کرده‌وه.
له‌م به‌شه‌دا له‌دوای شه‌ڕی جیهانی له‌نێوان چه‌مکی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسه‌تی ئیستعماری رووکه‌شێکی دمامکدار له‌نێوان ئه‌مریکا وه‌کو ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیست و ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا وه‌کو به‌ره‌یه‌ک و ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت له‌ژێر ناوی شۆڕشی کرێکاری و ده‌سه‌ڵاتی سه‌نتراڵی به‌نێوی به‌ره‌ی کومونیزم ده‌بێته قوناخێکی دیکه‌ی ململانێی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له ژێر ناوی شه‌ڕی سارد.
ئامانجی سه‌ره‌کیی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ر بازاڕی ئابووری و به‌ده‌ستهینانی بازاڕی مه‌سره‌فیه که له‌م بواره‌دا پێویستیی به هێزی به‌رهه‌مهێنان هه‌یه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناکانی هێزی به‌رهه‌مهێنان پێویستیی به کانزای سرووشتیی وه‌کو وزه (نه‌وت و گاز) و هێزی کاری هه‌رزان هه‌یه، ململانێی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ له ژێر ناوی ئیمپریالیزم و کومونیزم به دوو جه‌مسه‌ری باکووری رۆژهه‌ڵاتی ناڤین (واته بلوکی شه‌ڕق) و رۆژئاوا (واته بلوکی غه‌رب) ده‌ناسرین……