غیابی ره‌خنه‌گر له بزوتنه‌وه‌ی شانۆی كه‌ركوك
ره‌نگه تاكه شتێك شانۆكارانی كه‌ركوك هاوڕا و كۆك بن له‌سه‌ری ناونیشانی ئه‌م ووتاره بێت كه یه‌كێك له ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی پڕۆسه‌ی شانۆیی له كه‌ركوكدا وونه ئه‌ویش (ره‌خنه‌گر)ه، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ست لێره‌دا له ره‌خنه‌گر، بوونی ئه‌و كائینه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی دینامیكی و نۆرماڵ پیسپۆریی كاره‌كه‌ی له‌و بواره‌دا ئاراسته ده‌كات به‌ڵام له سیاقێكی ئه‌كادیمی و دوور له عه‌فه‌ویه‌ت و حه‌زی ده‌ركه‌وتن.
ره‌خنه ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه كه تێیدا به‌رهه‌می هونه‌ری یان شانۆیی ده‌خرێته به‌ر باس و شیكردنه‌وه و له ته‌واوی ره‌هه‌نده‌كانی ده‌كۆڵرێته‌وه، ره‌خنه‌گریش ئه‌و كه‌سه‌یه كه به كرداره‌كه هه‌ڵده‌ستێت بۆیه ده‌بێ كه‌سێكی ته‌واو مه‌وسوعی بێت و زۆرترین مه‌عریفه‌ی له‌سه‌ر زۆرترین بابه‌ت و بوار هه‌بێت بۆ به‌وه‌ی بتوانێ به ئینسافه‌وه و به ئه‌كادیمی و زانستی كاره‌كه هه‌ڵسه‌نگێنێت و شیبكاته‌وه. كاری ره‌خنه‌گریش ته‌واو جیاواز و سه‌ربه‌خۆیه له هه‌ر كارێكی تری وه‌كو ده‌رهێنان یان ئاماده‌كردن یان نواندن یان ڕۆژنامه‌نوسی…..هتد بۆیه ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر بوون و نه‌بوونی ئه‌و كائینه(ره‌خنه‌گر)ه یه وه‌كو خۆی نه‌ك ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه خودی ده‌رهێنه‌ره‌كان یان ئه‌كته‌ره‌كان ده‌یده‌ن بۆ ئه‌رشیفكردنی نمایشه‌كانیان یان قسه‌كردن له‌سه‌ر ئیشه‌كانیان له ڕێی نوسینی جه‌ند ووتارێكه‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش كارێكی پیرۆز و پڕ بایه‌خه و مایه‌ی رێزه به‌وه‌ی كه (ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر)ه نوسه‌ره‌كان رووبه‌ڕووی مه‌حاڵ ده‌بنه‌وه و كاری زیاتر له توانای خۆیان ده‌كه‌ن به نوسینی ئه‌و ووتارانه‌یان چوونكه نایانه‌وه به هۆی نه‌بوونی ره‌خنه‌گره‌وه كاره‌كانیان فه‌رامۆش بكرێت و له یاده‌وه‌ری نه‌مێننه‌وه به‌ڵكو خۆیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانانه‌ش جار جار ده‌درَنه به‌ر په‌لار و قسه‌ی لابه‌لای هه‌ندێ كه‌سی نا حاڵی و به‌د ئینساف. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه:. ئایا بۆ ئه‌و ره‌گه‌زه گرنگه(ڕه‌خنه‌گر) له شانۆی كه‌ركوكدا نیه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه كێن ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له‌سه‌ر شانۆی كه‌ركوك ده‌نوسن؟ كامانه‌ن كتێبه ره‌خنه‌ییه‌كانیان؟ئه‌ی كامانه‌ن ووتاره ره‌خنه‌ییه‌كانیان؟ ئایا بۆ گووتارێكی ڕه‌خنه‌یی له‌م بزوتنه‌وه شانۆییه‌دا دروست نه‌بووه؟؟
به‌بڕوای من دروست نه‌بوونی ئه‌و گوتاره ره‌خنه‌ییه په‌یوه‌ندی به خراپی نێوه‌نده شانۆییه‌كه و لاوازی به‌رهه‌مه‌كانه‌وه هه‌یه به‌وه‌ی كه نمایشه‌كان نه‌بۆته مایه‌ی سه‌رنجی ڕۆشنبیرانی شاره‌كه تا به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌و ڕۆشنبیرییه‌ی خۆیان بخه‌نه خزمه‌تی شانۆوه و ئه‌و په‌یوه‌ندیه دروست بكه‌ن له ته‌كیدا. بێگومان ره‌خنه له دایك نابێت ئه‌گه‌ر ناوه‌نده‌كه شانۆیی وه‌ك (سیبه‌ری كه‌ره‌كه، ئوتێلی نمره هه‌شت، پوله‌كی، خوا وه‌كیله، وانابێ، بشفرێ هه‌ر بزنه…….هتد) به‌هه‌م هێنابێت! ئاخر ره‌خنه واتا قوڵبوونه‌وه مه‌عریفه و جدییه‌ت نه‌ك كۆمیدیا و هه‌زه‌لیه‌ت! بۆیه قورسه ره‌نخنه‌گر له وه‌ها نێوه‌ندێكدا دروست بێت و حه‌وسه‌له‌ی نوسینی ووتار و لێكۆلینه‌وه‌ی شانۆیی هه‌بێت. پاشان خودی ده‌رهێنه‌ره‌كانیش گوناهبارن له دروست بوونی ئه‌و بێده‌نگییه به‌وه‌ی كه‌نه‌ك هه‌ر خۆیان نه‌هاتوون له‌سه‌ر ئیشه‌كانیان بنوسن به‌ڵكو كارێكی واشیان نه‌كردووه تا نوسه‌ره‌كان به‌ده‌نگ بێن و له‌سه‌ر نمایشه‌كانیان بنوسن (هه‌ڵبه‌ته ئه‌م قسه‌یه تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری ناگرێته‌وه چونكه ئه‌و تیپه هه‌ر كاتێك هه‌ستی ئه‌وه‌یان كربێ كه بێده‌نگی له ئه‌زمونه‌كانیان ده‌كرێت ئه‌وا راسته‌خۆ پرسیاریان بۆ نوسه‌ر و شانۆكارانی شاره‌كه ناردووه و دواتریش وه‌ڵامه‌كانیان كراوه به ووتار و له گۆڤاری شانۆكار بڵاو كراوه‌ته‌وه).
بێگومان له‌م بابه‌ته‌دا په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانیش پیشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت له تاوانباریدا به‌وه‌ی كه نه‌ك نه‌یتوانیوه لقی ره‌خنه له به‌شی شانۆدا بكاته‌وه و ره‌خنه‌گر پێبگه‌یه‌نێ به‌ڵكو خودی مامۆستاكان كه‌مترین یاخود هیج ئاماده‌گییه‌كیان نیه له ناوه‌نده‌كه‌دا له رووی نوسینه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ لاوازی ئاستی مه‌عریفه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌و په‌یمانگایه وه‌ك شوێنێك بۆ بژێوی ژیان ده‌بینن نه‌ك وه‌ك ناوه‌ندێكی هونه‌ری و پێگه‌یه‌نه‌ری فیرخواز بویه ده‌بینین ته‌نانه‌ت توانای دانانی پڕۆگرامی خوێندنی یه‌شه‌كه‌ی خۆشیان نیه زۆربه‌ی مه‌نهه‌جه‌كه‌یان له گۆگڵه‌وه (كۆپی_په‌یست) كردووه وه‌كو توتی به فێرخوازی داماوی ئه‌ڵێنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاگایه‌كیان له دوایین پێشكه‌وتن و تێزه جیهانییه‌كانی شانۆ بێت!!
به‌ڵام به شانازی و خۆشحاڵییه‌وه ئێمه له تیپی شانۆی (ئه‌زمونگه‌ری) پێشوو و (گروپی كلتوری) ئێستا له پاڵ و نوسینی كه‌سانی تر به‌رده‌وام خۆمان ووتار و لێكۆلینه‌وه‌مان له‌سه‌ر نمایش و ئه‌زموونه‌كانمان هه‌بووه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئه‌گه‌ر له داهاتوودا لێكۆلینه‌وه له باره‌ی مێژووی شانۆی كه‌ركوك بكرێت ئه‌وا ئێمه له‌م قۆناغه‌دا به ته‌نها هێنده‌ی هه‌موو به‌رهه‌مه شانۆییه‌كانی میژووی ئه‌م شاره قسه‌مان له‌سه‌ر ده‌كرێت چونكه هیچ ئه‌زموونێكمان نیه كه چه‌ندین و ووتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرابێت ئیتر ئه‌وانه چ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه بێ یان له لایه‌ن كه‌سانی تری ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌كه‌وه بووبێت.
ئێستا كه ره‌خنه‌گر و گوتاری ڕه‌خنه‌ییمان نیه چی بكه‌ین؟ ئایا ئه‌كرێ ئه‌و لایه‌نه گرنگه‌ی شانۆ فه‌رامۆش بكه‌ین؟ یاخود له‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌قیقه‌ته تاڵه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ین كه ناوه‌نده‌كه‌ی ئێمه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ و خۆمان (ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ره‌كان) ئه‌و ڕۆڵه ببینین و له‌سه‌ر ئیشه‌كانی خۆمان بنوسین؟به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆمان ئه‌و توانایه‌مان نه‌بوو و نه‌مانتوانی بنوسین؟ بێگومان ئه‌وكات ته‌واوی هه‌وڵه‌كان ده‌بنه قوربانی ئه‌و دَخه هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له رابردوودا ڕوویداوه! بۆیه باشترین كار ئه‌وه‌یه ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ره‌كان خۆیان فێری نوسین بكه‌ن!نوسین له‌سه‌ر شانۆ دیاره ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسانه ئاسانه به‌وه‌ی كه ئه‌م كاره ته‌نها له ریگه‌ی خوێندنه‌وه و ده‌وڵمه‌ندكردنی مه‌عریفه‌ی خودییه‌وه ده‌بێت.