Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
فرمێسکی خوشکێکی دوور بۆ کۆچ ی برای نیشتیمانم ….   ئاڤان ئاسۆ

فرمێسکی خوشکێکی دوور بۆ کۆچ ی برای نیشتیمانم …. ئاڤان ئاسۆ

Closed
by February 25, 2011 گشتی

 

رۆژی یەک شەممە لە گەشتێکی ئارام و پڕرەنگ کەڕامەوە بۆ نەرویج . لەدەروازەی شارەوە حەزم کرد بەپیادە بگەرێمەوە بۆ ماڵەوە،  بەیەک دنیاخۆش حالییەوە لە چاوەڕوانیم بۆ بینینەوەی خێزانەکەم وردە وردە جانتاکەم بەدوای خۆمارائەکێشا،,,,یەکێک لەوریزەدوکانانەی من بەلایا تێپەڕیم مەڵبەندێکی کوردی بوو  نائاسایی لەڕۆزانی تر قەرەباڵەخیوو ژاوە ژاوی تیا بوو.  ئەوە سەرنجی منی ڕانەکێشا بەڵکو ئەوەی سەرنجی منی زیاتر برد بۆ خۆی ئەو شاشە گەورەیەبوو کە بەدیواری ناو مەڵبەندەکەیا هەڵواسرابوو . لەشاشەکە شەقامی ئاگرگرتوو شێواوم بینی هەرزووزانیم کە ئەوە سلێیمانیە .بیرم کەوتەوە لە گەشتەکەمما هاورێکەم پێی ووتم گەنجانی شار ڕزاونەتەسەر شەقام و  شار کەمێک نائارامە ئیتر هاوڕێکەم نەیویست زیاتر لەسەری بروات یان من بەجدی وەرم نەگرت.چونکە ئەمە یەکەم جار نەبوو گیۆم لە خۆپیشاندانی خەلکی ئەم وڵاتە بێ بۆ نان و ژیان و ئازادی.،بەڵام ئەوەی من بینیم زۆرلەوە ئاڵۆزتر بوو کە باوەڕم ئەکرد  بۆیە بەهەر بیانویەکەوە بێ خۆم و جانتاکەم چوینە ژورەوە  هەرچەنە بۆ ناوی خواش ژنێکی تیانەبوو  بەڵام کەس هۆشیبەلای ئەوکەسەوە نەبوو کە تازە یەتە ژوورەوە  نە کەس ووتی بەخێربێی . نەکەس پرسی چیئەخوازی . من تەنانەت نەم زانی کێ خاوەن دوکانیشە هەموو چووبونە ناو ناخی ئەوهەموو دیمەنە ناخ هەژێنەوە کە چۆن دەستڕێزی گوولەی برا چلکوردی لەبەرە چەک لەشانەکانی دەست کەوتی ئازادیم بڵاوە بە داخوازی ڕەوای برا پانتۆڵ لەپێ بێلایەنە خوێنەوارە کانم ئەکات.دیمەنێکی ناخ هەژێن بوو وەڵام دانەوەی برا بە چەک بۆ برا..کۆپی کردنەوەی ٣١ ئاب بوو لەپێش چاوم لەوکاتەیا هەستم کرد ‌هێواش هێواش پڕئەبمەوە لە ون بوون لەناو ناسنامەی نیشتیمانی خۆما ،من کوردم و دژی کوردایەتیم،ئاخر کوردایەتی لە نێوان دوو براو دوو دراوسێ و دوو شار و دوو حیزبا کەی کوردایەتیە؟؟؟؟؟  کورد لە ماوەی بیست ساڵی را بووردودا ئەوەنەی خۆی خۆی تاڵان وو دەربەدەر وو جەرگ سوتاو  کردووە بۆ کام لە دووژمنەکانی پێویست بووە دەستی خۆی پیس کات لە ناکامڵی عەقڵی سیاسەت مەداروو بەڕێوەبەرانی کوردا.  بەدەم رۆیشتنەوەی خەیاڵم بۆ ناو رقلێبوونەوەی دوری خۆم لە نیشتیمان و یەک دنیا مەراقم بۆ سلێمانی جاریکی تر ئازاری دەربەدەری و بێکەسی کورد بونی خۆمان گریاندمی ئیتر چیتر خۆمم پێرانەگیرا لە ناو هۆسەو هەرای توڕەی خەلکی ناو مەڵبەندەکەو گولە باران و خەلتان خوێنکردنی ئەوشارە و کوڕەکانی،هیچی تر خۆمم پێنەگیرا کە زمناکۆم بینی کە چۆن ئەو دەستانەی لە قژی کەللە سەری  تاساوی گیر ئەکات بەوهاوارەی کە ناگاتە گیۆمان  ئەڵی ئەوجل خاکیانە مەرگەبەخشنەوە  ئێوە شایەتحاڵم بن من تەمەنی یاسای خۆمم تەواو نەکردووە وهاتووم داوای ژیانەکەم لەو گەورە شەرەف هەڵگیراوانەی کە ناوێرن بێتەدەرەوە و بڵێن  براکەم چیت ئەوێ بۆ لەدەرگا ئەیەیت؟ من کفرم کردووە بۆیە لای ئێوەم خۆش ئەمانە منیان پێزیایەیە ئە بێ بمرم….لەولاوە وتیان ئەوە ڕێژوانە  بەدەست ئەو پۆلیسانەوە ئەو دەموو دەست جێیهێشتبووین فریای دواماڵئاوای نەکەوتبوو بۆ چاوی هیچکامێرایەک .لەناو برینداران و خوێن گەرمەکانا هاورێیەکی خۆمم بینیەوە لەوکاتەیا هەرچەندە توڕەیم شوێنی بۆ عەقڵ نەهێشتبۆوە لە کەللەما  بەڵام ئاخر چ وێژدانێک لەگەڵ وێران بوونی ئەم شارەهەمیشەعاشق و پر ژیانەدایە پڕ بەدڵ ئەمخوازی دووباڵم بگرتایە و دەستم لەملی ئەو هاوڕێ و براییانە بکردایە

براکانم وەرن با دەقیقەیەک بۆ ئارامی بوەستین و توڕەیمان چیتر هەرەس بە برایەتی دەست شکاوی نێوانمان نەهێنێت  ..داواکانتان رەوایە بەڵام بەوجۆرەمردنتان نارەوایە ..وەرن باسروودی خوایە وەتەن ئاواکەی بڵێینەوە بۆ ئەم شارەقارەمانەی مێژوو.  با دەستەکان پەستانێک بن بۆ دەركێشکردنە دەرەوەی ئەوانەی پشتی دیواری شەرمەزاری هەزارو یەک وەعدی درۆ نەک بەرد هاوێشتن و هاواری حەقی ئێوە زیاتر بیان خنێتە  ژێرزەمینی ترسنۆکی نا پیاویانەوە  ..ئەوانە هێشتا ترسی بەردانی کورسی دەسەڵاتیان لەخۆ دەرنەکردووە با هێندەی تر فریشکیان نەکەوێ          

ئاڤان ئاسۆ   ،نەرویج

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.