فه‌تواکه‌ی مه‌لا سه‌مه‌د: ….
فه‌تواکه‌ی مه‌لا سه‌مه‌د: پێش‌گرتن به پیشێلکاریه‌کان به‌پێی یاسا
هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک یا کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک کۆمه‌ڵیک ترادیسیۆن، نۆرم و بۆنه‌ی که‌لتوری و نه‌ته‌وه‌یی گرنگیان هه‌یه که به‌شێکی گرنگن له به‌ها بنچینه‌ییه که‌لتوریه‌کان له‌هه‌مان کاتدا سه‌رمایه که‌لتوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که هه‌ریه‌کێک له‌وانه گێرانه‌وه، سه‌ربرده و مێژووی تایبه‌ت به‌خۆیان له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، له‌هزر و بیرکردنه‌وه‌ی که‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا جێیانگرتووه، به‌مجۆره بێئاگایانه یا به‌ئاگایانه به‌شێکن له ناسنامه‌ی که‌سه‌کان.
نه‌ورۆز بۆنه‌یه‌کی که‌لتوری و نه‌ته‌وه‌یی گرنگه بۆ خه‌ڵکی کوردستان و گێرانه‌وه‌یه‌کی زیندووی تایبه‌تی له مێژووی مۆدێرنی کورددا به‌تایبه‌تی به‌دیهێناوه. نه‌ورۆز ئه‌گه‌ر بۆ گه‌لانی ئێرانی واتای ساڵی نوێ و سه‌ره‌تای به‌هاربێ، بۆ ناسیۆنی کورد واتاکه‌ی ئه‌و ئاقاره تێده‌په‌ڕێنێت و واتای به‌رخۆدان، ملکه‌چنه‌کردن، یاخیبوون دژی داگیرکه‌ران، ئازادی، خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به ژینگه، خاک، کۆمه‌ڵگه و نیشتیمانی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت. له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌سته به‌سه‌دان و هه‌زاران مرۆڤی کورد له کات و سه‌رده‌می جیاوازدا چیرۆک و داستانی به‌رخۆدانیان تۆمارکردووه و گیانیان خستۆته مه‌ترسی یا گیانیان به‌خشیووه. بۆنمونه هه‌ر له‌و رۆژانه رژیمی داگیرکه‌ری تورکیا به‌سه‌دان کوردی ئازادیخوازی له‌م یاده‌دا ده‌ستگیرکردووه و زیندانی کردوون. مێژووی نه‌ورۆز به‌خه‌بات و خوێن نووسراوه‌ته‌وه و نه‌خشێندراوه، وه نه‌خشاندنی ئه‌و مێژووه له ئێستا و داهاتوودا تا کوردستان داگیرکراو بێت تا چه‌وساندنه‌وه هه‌بێت به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌مجۆره نه‌ورۆز له هزر و بیری مرۆڤی کوردا ڕه‌گی داکوتاوه و بۆته به‌شێکی جیانه‌کراوه له دیدی که‌سه‌کان و ناسنامه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان. هه‌روه‌ها یه‌کێکه له‌و به‌ها که‌لتوری و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری به‌خۆیه‌وه گرتووه، هه‌روه‌کو واتا و هه‌ستێکی هاوبه‌ش بۆ که‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگه دروست ده‌کات. له‌م یاده‌دا خه‌ڵک به‌یه‌که‌وه هه‌ستی خۆیان له ده‌ربڕیێکی هاوبه‌شدا جا چ سه‌باره‌ت به به‌رخۆدان دژی داگیرکه‌ران و زۆرداران بیت (وه‌کو ئه‌وه‌ی له باکور ده‌یبینین) یا سه‌باره‌ت به یادی ساڵانه‌ی رۆژی نه‌ته‌وه‌ییان له ئازادی‌دا (وه‌کو ئه‌وه‌ی له باشور ده‌یبینین) بێت.
مێژووی دژایه‌تیکردنی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه کۆنه، هه‌روه‌ها مێژووی دژایه‌تیکردنی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامه‌وه له کۆنه‌وه که‌م یا زۆر هه‌بووه که له دیدی جیاجیاوه دژایه‌تی ئه‌و جه‌ژنه‌یان کردووه یا قه‌ده‌غه‌یانکردووه. عه‌ره‌به ئیسلامه‌کان که کوردستان و ئێرانیان داگیرکرد هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئایین و که‌لتوری کورد و فارسیان له‌ڕه‌گه‌وه‌دا، بۆنمونه له‌و سه‌رده‌مه‌دا تاقه نوسراوێک رزگاری نه‌بوو و هه‌مووی له‌نێوبردرا، ئه‌و زه‌رده‌شتیانه‌ی نه‌بوونه ئیسلام یا کوژران یا هه‌ڵاتن و وڵاتیان به‌یه‌کجاری جێهێشت. له دیدی ئێستادا ده‌کرێ بگوترێت که ئیسلامه داگیرکه‌ره‌کان ژینۆسایدی ئایین و که‌لتوری کوردیان کرد، که‌لتور و ئایینی ئیسلامیان به زه‌بری شمشێر دوای کوشتارێکی زۆر به‌سه‌ر کورد و گه‌لانی ناوچه‌که‌دا سه‌پاند. دژایه‌تیکردنی به‌ها، نه‌ریت و نۆرمه نائیسلامییه‌کانی پێش ئیسلام، ئه‌وانه‌ی که وه‌رنه‌گیران و نه‌گوسترانه‌وه ناو ئایینی ئیسلام چونکه بیروباوه‌ری ئیسلام نامۆ بوون، که له بیروهزری که‌سه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌دا مابوون له‌وساوه ده‌ستپێده‌که‌ن. پێویسته ئه‌و مێژووه وه‌کو خۆی و بێلایه‌نانه بنووسرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵک له رابردووی له‌مێژینه‌یان بگه‌ن. دیاره ئه‌و بابه‌ته لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی پێویسته.
ده‌بوایه له سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مدا ئه‌و پشووته‌نگییه ئایینیه کۆتایی پێبهێندرێت و ئایین بۆ ئازادی که‌سه‌کان جیبهێڵدرێت. وانه له کاره‌ساته‌کانی رابردوو وه‌ربگیرێت و سنگفراوانی و کراوه‌یی له کۆمه‌ڵگه‌دا بنچینه‌ی ژیان بن. به‌پێچه‌وانه‌وه داخراوی و کۆنه‌پارێزی کۆمه‌ڵگه چۆته ئاستێکی کوشنده، به‌جۆرێک هه‌وڵ ده‌درێت شه‌ریعه و پره‌نسیپه ئیسلامیه‌کان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا بسه‌پێندرێت. ئایین ده‌کرێته جۆرێک له ئایدۆلۆژیای ژیانی کۆمه‌ڵگه، ئازادی که‌سه‌کان پێشێل ده‌کات و هه‌وڵی سه‌پاندنی ده‌درێت. ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌وڵه به شێوه‌ی جۆراوجۆر له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
وتاره‌که‌ی مه‌لا سه‌مه‌د له‌سه‌ر نه‌ورۆز هه‌نگاوێکه له کۆی هه‌نگاوه‌کانی دیکه که هه‌وڵ ده‌دات کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری به‌ره‌و داخراوی و کۆنه‌پارێزی ئایینی، په‌ڕگیری ئایینی و پشووته‌نگی ئایینی ببات. وته‌کانی مه‌لا سه‌مه‌د گوتنێکی یه‌کلایه‌نه‌ی پشووته‌نگه، که جگه له بیروباوه‌ڕی ئیسلام، ریتوال و نۆرمه‌کانی ئیسلام هیچیدیکه‌ی لاپه‌سند نییه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو هێرشیان ده‌کاته سه‌ر و سه‌ره‌نگومکردنیان به ڕه‌وا و ئه‌رکی ئیسلامیانه‌ی هه‌موو موسوڵمانان ده‌زانێت. ڕه‌تکردنه‌وه و پشووته‌نگیی له هه‌موو ئایدۆلۆژیا و بیروباوه‌ڕه تووندڕه‌وه‌کاندا هه‌ن، ئه‌وه‌ی مه‌لا سه‌مه‌د ده‌یکات نمونه‌یه‌کی بیروباوه‌ری پشووته‌نگه.
دیاره ئه‌گه‌ر له روانگه‌یه‌کی هۆشمه‌ندانه‌ی زانستیه‌وه بڕوانییه دوانه‌که‌ی ئه‌و مه‌لایه، هه‌ر زوو هه‌ڵه و نادروستیه‌کان له گوتنه‌که‌دا ده‌رده‌که‌ون و کوێریی بۆچوونه‌کان خۆیان ده‌خه‌نه روو، به‌ڵام ئه‌وه بابه‌تی ئه‌و وتاره نییه. ئه‌و مه‌لایه له مینبه‌ری مزگه‌وته‌که‌یه‌وه که شوێنێکی گشتییه خۆی وه‌کو که‌س پیشێلی به‌ها که‌لتوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کات، هه‌روه‌ها داوا له خه‌ڵک ده‌کات که به‌دوای داواکه‌ی ئه‌و بکه‌ون، نه‌ورۆز نه‌که‌ن و نه‌ورۆز حه‌رام بکه‌ن. ئه‌و ئه‌رک و شوێنی مه‌لایه‌تی خۆی خراپ به‌کارده‌هێنێت و هه‌وڵی سه‌پاندنی بۆچوونی پشووته‌نگانه‌ی خۆی ده‌دات. ئه‌و پێشێلی ئازادی که‌سه‌کان ده‌کات، تێکه‌ڵی بیروهزری ئازادانه‌ی ئه‌وان ده‌بێت و ڕه‌وایه‌تی ده‌داته خۆی و بیروباوه‌ره‌که‌ی. مه‌لا سه‌مه‌د وه‌کو هه‌رکه‌سێکی دیکه بۆی هه‌یه خۆی ئه‌و بیروباوه‌ره‌ی بۆ خۆی هه‌بێت، به‌ڵام بڵاوکردنه‌وه‌ی له شوێنه گشتیه‌کان و هاندانی خه‌ڵک له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه پێشێلکارییه له چه‌ند لایه‌نه‌وه.
مه‌لا سه‌مه‌د ته‌نها نمونه‌یه‌که له سه‌دان نمونه‌ی دیکه که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی کورده‌واری له باشوری کوردستاندا له ئه‌نجامی نه‌بوونی یاسای مۆدێرن و سه‌رده‌میانه‌دا، له ئه‌نجامی هه‌بوونی جۆرێک له ئه‌نارکیزم (به‌ره‌ڵایی و پاشاگه‌ردانی) له‌م بواره‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا له بزریی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌وڵی کۆنه‌پارێزکردن، پشووته‌نگکردن و داخراوکردنی کۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی دووبه‌ڕێوه‌به‌ری پ.د.ک و ی.ن.ک که په‌یامێکی ڕاشکاوی پیشکه‌وتووخوازی کراوه‌ی پێ نییه و له‌ئاست تویژه ئایینیه‌که‌دا لاوازه، نه‌ریت و نۆرمه فیودال و کۆنه‌پاریزه‌کانی له کۆمه‌ڵگه‌دا به‌هێزکردووه، ڕه‌وتێکی ناراشیونال و ئایینپارێزی گرتووه، هه‌روه‌ها بۆ بیست ساڵ ده‌چێ جله‌وی بۆ ئه‌و لایه‌نه ئایینیه وه‌کو تاک و رێکخراو شلکردووه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ده‌یبینین به‌رهه‌مێکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی لێی به‌رپرسیاره.
له کۆتاییدا پێویسته بگوترێت که ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته مسۆگه‌ر و پارێزگاری ئازادی که‌سه‌کان، سه‌ره‌وه‌ریی و به‌ها که‌لتوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بکات. به له‌به‌رچاوگرتنی ئازادی ده‌ربڕین به‌شێوه گه‌ردونیه‌که‌ی پێویسته کانونیانه ڕێگه له پیشێلکاری به‌ها گرنگه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بگرێت و سنورێکی یاسایی بۆ پیشێلکاران دابندرێت.
شاخه‌وان شۆڕش
23ی مارسی 2012