فه‌ره‌نسا بۆ فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌یان (دیدرۆ ) ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت
فه‌ره‌نسا بۆ فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌یان (دیدرۆ ) ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت
له پاش سێسه‌د ساڵ له دایك بوونیه‌وه ((1713 ـ 2013 ))
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و پێش ئاهه‌نگمان گێڕا یان وا باشتره بڵێم فه‌ره‌نساو سویسرا ئاهه‌نگیان گێڕا بۆ یادی سێسه‌د ساڵه‌ی له دایك بوونی ((ژان ژاك ڕۆسۆ)) ،ئێستاش ده‌وری هاوڕێی خۆشه‌ویستی دیدرۆ هاتووه . یان وا بڵێم هاوڕێكه‌ی دواجاریش ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه‌وه و ، هه‌روه‌ها تا مردن مانه‌وه به توندی دژ به یه‌ك . ئه‌مه‌یه كێشه‌ی ڕۆشنبیره فه‌ره‌نسیه‌كان و عه‌ره‌به‌كان ، كه‌سیان وزه نابه‌خشنه كه‌سیان له به‌ر زۆر ئێره‌یی بردن و به‌ربه‌ره‌كانێ و ڕكه‌به‌ری یه‌كتر كردن . خۆ ویستی نێوانیان له‌وه‌ش ناشرین تره كه هه‌ندێك له ژنانی بهربهرهكانێكار ده‌یكه‌ن بۆ كارێگه‌ر نواندن له دڵی پیاواندا . ((بنواڕن چۆن بڕیاره‌كان به هه‌موو ناشیرینیهكانهوه پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه پێش مه‌به‌ست و بڕیاردان . به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌م دوایانه ئه‌وه‌ش ئاشكرا بوو زیاد له‌وه‌ش خراپتر كه ده‌مبینی و تایبه‌ته به‌و پرسه ستراتیژی و ئاڵۆزانه‌وه ! )) . به‌م بۆنه‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك په‌رتوك بڵاو كرانه‌وه له نێویاندا په‌رتوكی ((جاك ئه‌تالی))به ناونیشانی دیدرۆ (چاكه خوازی الفكر) . به‌ڵام من په‌رتوكێكی دیكه‌م له‌و پێباشتره كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه تایبه‌ته به بابه‌ته‌كه‌وه ئه‌ویش پرۆفیسۆر((ڕیمۆن تروسۆنه)) مامۆستای زانكۆی ئازاده له برۆكسل و ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای پاشایه‌تی به‌لژیكایه ،به ناو نیشانی ((دیدرۆ)) ته‌نها به هه‌موو سانایهكهوه . لێره‌دا خۆت له نێوان ده‌ستێكی باوهڕپێكراوو زانستێكی زۆر‌و بتهودا ده‌بینیته‌وه .ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه په‌رتوكه‌كه‌ی (جاك ئه‌تالی) چێژ به‌خش نییه یان بێ سووده . له هه‌مان كاتدا نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌شمان بیر بچێته‌وه په‌رتوكه‌كه‌ی مامۆستای زانكۆی جنێف پرۆفیسۆری گه‌وره (جان ستارو بنسكی) خوا ته‌مه‌نی درێژتر بكات كه (92) ساڵه . ئه‌و به ته‌مه‌ن ترینیانه تا ئێستا له ژیاندا ماوه ، بێگومان كتێب گه‌لێكی زۆر بڵاو ده‌كرێته‌وه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا بۆ جوامێری ئه‌و . دیدرۆ زۆر به نرخه له دڵی فه‌ره‌نساو فه‌ره‌نسیه‌كان ، ئه‌و بنیادنه‌ری ژیاری ڕۆشنگهریانه و یه‌كێكه له شانازیه‌كانی هزریان له گه‌ڵ دیكارت و فۆڵتێرو ئه‌وانیتریان . ڕیمۆن تروسۆن یه‌كێكه له گه‌وره پسپۆرانی تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسا و به تایبه‌تی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری : یان سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م . ئه‌و له‌م پهرتوكهیدا باس له چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی هزری ڕه‌خنه گردن ده‌كات له فه‌ره‌نسا له‌و دابڕانه به ناو بانگه‌دا و ، ئه‌و ناڕه‌حه‌تی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌كانی ڕۆشنگه‌ری بۆته‌وه و ،چۆن به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه یان به سه‌ریدا سه‌ركه‌وتوون . دانه‌ر به هه‌موو مانایه‌ك ده‌ڵێت : مێژوو نوسان كۆكن له سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری وای كرد ڕه‌خنه گردنی ڕادیكاڵانه و پیاچوونه‌وه‌ی ڕیشه‌یی هه‌موو بیروباوه‌ڕێكی بۆماوه‌یی كۆنی سه‌ده‌كانی ناوه ڕاست تاكو ئێستا ، ئه‌وه نه‌بوایه كه‌س نه‌یده‌وانی ده‌ست ببات بۆ ڕه‌خنه گردن له كولتوری مه‌سیحی و یان توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ بكات ، هه‌روه‌ها كه‌س ده‌ستی نهدهبرت بۆ ڕه‌خنه گردن له بڕیاره‌كانی پێشوه‌ختی مه‌زهه‌بی و تائیفی باو له كۆمهڵگاداو كه ڕۆ چوو بووه نێو هه‌ناوی چینه نه‌خوێنده‌وارو دواكه‌وتوه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه شوێن كه‌وته‌ی ئامۆژگاری پیاوانی ئایینی بوون به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی . ئه‌و هزره توند‌و تیژانه وا لێكده‌درانه‌وه كه ڕاستیه‌كی بێخه‌وش و موقهدهسهو هیچ مناقشهیهك هه‌ڵناگرێت . ڕاسته دیكارت هزری باوی نه‌قد كرد له‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیدا و گه‌وره‌ترین شۆڕشی فه‌لسه‌فی و زانستی ئه‌نجامدا به سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی سیكۆلائی باودا … به‌ڵام هه‌رگیز له ده‌رگای ئایینی نه‌دا ، به‌ڵكو به توندی هاوپه‌یمانی ئایین بوو و سوێندی خوارد ئیمانداری ڕاسته‌قینه‌یه . هه‌روه‌ها دیكات ڕه‌خنه‌ی گرد له تیۆره‌كانی ئهرستۆو بتلیمۆس سه‌باره‌ت به دروست بوونی گه‌ردوون و دیارده سروشتیه‌كان ، به‌ڵام هه‌رگیزاو هه‌رگیز ڕووبه‌ڕووی بیروباوه‌ڕی مه‌سیحی نه‌بوه‌وه . چونكه ئه‌و كات به توندی ده‌ترسا له خۆی توشی سزای تیژی كه‌نیسه‌و پیاوه تونده‌كانی ببێته‌وه . به‌ڵام ئه‌م هه‌موو خۆ بوارده تونده‌ی هیچ سوودی بۆ نه‌بوو . ئێستا پشت ڕاست ده‌كرێته‌وه به كوشتن مردووه و ژه‌هریان بۆ كردۆته نێو قوربانی به ده‌ستی كاهینی كاسۆلیكی بنه‌ڕتگه‌رای توندڕه‌و ((فرانسوا فیوغیه ی موقه‌ده‌س)) .به‌ڵام فه‌یله‌سوفانی ڕۆشنگه‌ری له پاش سه‌د سه‌ڵ لانی كه‌م له دوای ئه‌وه‌و هاتن و ڕچه‌ی میتۆدی گوماناوی فه‌لسه‌فه‌یان گرده پێش و هه‌نگاوێكی زیاتریان به‌ره‌و پێشه‌وه نا . ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه ئه‌وه‌ی مه‌حاڵ بوو له سه‌رده‌می ئه‌ودا له سه‌رده‌می ئه‌ماندا كرا . هه‌روه‌ها میتۆدی عه‌قڵانیه‌تیان به كار هێنا بۆ ڕه‌خنه گردن له خودی كولتوری مه‌سیحی . لێره‌دا چۆنیه‌تی ته‌واوكاری بۆ دابڕانی گه‌وره له مێژووی هزری ئۆرپا ئه‌نجامدرا . دیسان جێوازی نێوان سه‌رده‌می دیكارت یان سه‌ده‌ی حه‌فده‌یه‌م و سه‌رده‌می فه‌یله‌سوفه ڕۆشنگه‌ره‌كان ،یان سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م ته‌واو ده‌بێت . هه‌روه‌ها گه‌شه كردن له مێژووی هزری نێوان هه‌ردوو سه‌رده‌مه‌كه‌دا به ده‌ست هێنرا . ئه‌وانه‌ی له ڕابردوودا نه‌ده‌كرا ئێستا ده‌كرێت . به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كاره‌كه ئاسان بوو بێت و به بێ سزا تێپه‌ڕێندرا بێت . له ڕاستیدا فه‌یله‌سوفه ڕۆشنگه‌ره‌كان باجی بوێری هزرو ڕه‌خنه گردنیان دا‌و به گران له سه‌ریان كه‌وت . گه‌وره‌كه‌یان فۆڵتێر سی ساڵ له ده‌ره‌وه بوو ، سه‌ردانی شوێنی له دایك بوونی پاریس و ده‌ورو به‌ری لێ قه‌ده‌غه كرا . نه‌گه‌رایه‌وه بۆی تا سێ یان چوار مانگ پێش مردنی ، به‌ڵام دواجار زوو به زوو هه‌ستاو ده‌رووی لێكرایه‌وه‌و پێشوازی لێكرد‌و ئاهه‌نگی بۆ گێڕا به‌و ڕاده‌یه‌ی پادشای سه‌خڵه‌ت كرد . به‌م جۆره چاوی داخست به دڵ‌نشین و ڕه‌زامه‌ندانه . ژان ژاك ڕۆسۆش دیسان دوور له جنیف و هه‌موو شتێك ژیا ، چونكه له هه‌موو جێگایه‌كدا به دوایه‌وه بوون به درێژایی نیوه‌ی ژیانی به هۆی هزره‌كانی سه‌باره‌ت به ئایین و سیاسه‌ت كه پێش سه‌رده‌مه‌كه‌ی كه‌وت بوون . تا ئه‌و كاته‌ی مرد بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ دوچاری هه‌ڕشه كردن بووه‌وه ، زیاتر له جارێك چاوی لێ سوور كرایه‌وه . له كۆتایدا ویستیان زه‌برو زه‌نگ به كار بێنن دژی ، كه چی خوا یارمه‌تیدا و ڕزگار بوو له چنگیان و . له‌و هه‌راو هوریایه ده‌رچوو به‌ڵام په‌كی كه‌وت به هۆی سه‌رگه‌ردانیه‌وه و ، بێگومان ته‌مه‌نیشی كورد كرده‌وه . به‌ڵام دانه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ی له مه‌ڕ دیدرۆیه كه له پیس ترین گرتووخانه‌كانی فه‌ره‌نسای ئه‌و كات زندانی ده‌كرێت و ده‌خرێته نهۆمه‌كانی ژێر زه‌مینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆڵبدات و خۆڕاگری تێك بشكێنن . ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌سایه‌تی گرنگ نه‌بوایه ڕه‌نگه له زینداندا بمردایهت . هه‌موو ئه‌مانه به هۆی ئه‌و نوسینه ڕخنه ئامێزانه‌ی كه بڵاوی ده‌كرده‌وه و ڕایده‌گه‌یاند بڕوای به بنهڕهتگهرای مه‌سیحی نییه . به‌ڵكو گوزارشتی له ئه‌فكاری عه‌قڵانیه‌تی بوێرانه‌ی ده‌كرد ، كه دژایه‌تی بیروباوه‌ڕی پووچ و ئه‌و په‌رجووانه‌ی ده‌كرد كه له په‌رتوكه نه‌ریتیه‌كانی مه‌سیحیه‌ته‌وه ده‌ر ده‌چوون . هه‌روه‌ها دانه‌ر ئه‌وه‌ش ڕیز ده‌كات و ده‌ڵێت : له پاش ئه‌زموونی زیندانه‌وه دیدرۆ زیاتر خۆی ده‌بوارد ، وه‌كو پێشتر به ڕاشكاوی و ئاشكرا گوزارشتی له بیر‌و بۆ چوونه‌كانی نه‌ده‌كرد . ته‌رزی گاڵته ئامێزی ورگن و هێما و شانۆگه‌ری و چیرۆكی له نووسینه‌كانیدا به كار ده‌هێنا . به فره‌وانی ئه‌و ووشه هێما داپۆشراوانه‌ی به زمانی كه‌سانی تره‌وه دا ده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر پرسیاریه‌تی نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ، به‌م چه‌شنه بوو به یه‌كه‌م مناوه‌ره چی به هۆی تێكدانی هاوسه‌نگی نێوان جه‌ماوه‌ری به‌رفره‌وانی بنهڕهتگهراو ، ئه‌و جه‌ماوه‌ره ژماره كه‌مه فێڵبازه‌ی چینی نوخبه‌ی ڕۆشنگه‌ر . به‌م جۆره ته‌رزێكی نوێی به كار ده‌هێنا ،یان هونه‌رێكی جێواز تری له نوسینی فه‌لسه‌فه به كار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی ئه‌و كهوڵهوه ڕزگاری ببێت له‌و شمشێره چاو دێره‌ی كه به سه‌ر سه‌ریه‌وه ڕاگیرا بوو . نه‌یده‌هێشت ئه‌و دانراوانه‌ی كه زیاتر بوێرانه بوون بڵاو بكرێنه‌وه ، له نێو په‌یژه‌ی كتێبخانه‌كه‌یدا شاردنیوهو وه‌سیه‌تی كرد دوای مردنی بڵاو بكرێنه‌وه . ئه‌وه‌ی كه كردی پێشتریش ((سپێنوزا)) كرد بووی و دوای ئه‌ویش هیگڵ و هه‌ندێكی دیكه‌ش كردیان ، به‌م جۆره دانراوه‌كانی ئه‌م فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌یه شاردرانهوهو ئاشكرا نه‌كران تا له ژیاندا مابوو . به‌م هۆیه‌وه ناوبانگێكی وای ده‌ر نه‌كرد شایه‌نی ئه‌و بێت ، تا مردنی و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و پاش ئه‌وه‌ی توانرا تێكڕای په‌رتووكه‌كانی چاپ بكرێت . له ڕاستیدا دیدرۆ به ناوبانگ نه‌بوو تا سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م به پێچه‌وانه‌ی ڕۆسۆو فۆڵتێر هه‌ردوكیان ئاسۆی به ناوبانگیان له سه‌رده‌می خۆیاندا بوو . ده‌ڵێن كاتێك دانراوه‌كانی ده‌نوسیه‌وه ناوه ناوه له په‌نجه‌ره‌كه‌وه ته‌ماشای ده‌ره‌وه‌ی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان ببینێت كاتێك دێن بۆ گردنی یان نه . ئا به‌م جۆره له ژینگه‌یه‌كی دڵه‌ڕاوكێ و ترس‌دا ده‌ژیا وه‌كو باقی فه‌یله‌سوفه ڕۆشنگه‌ره‌كان . پرۆژه گه‌وره‌كه‌ی بریتی بوو له مه‌وسوعه‌یه‌كی زانستی و فه‌لسه‌فی به ناو بانگ كه زیاتر له چه‌ندین جار دووچاری وه‌ستاندن بوه‌وه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی یسوعیهكان یان برایانی مه‌سیحی دژ به‌و . داوایان كرد له ده‌سه‌ڵات یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ قه‌ده‌غه كردنی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه هزریه كه له بۆچوونی ئه‌واندا كولتوری مه‌سیحی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه یان ڕه‌خنه‌ی توند‌و تیژی لێده‌گرێت . ڕه‌خنه‌كان ڕاشكاوانهن و هه‌ندێك جار ته‌شه‌ر ئاماێزو هه‌ندێك جاریش شاراوه‌و نادیارن كه پێشتر ووتمان ، له ڕاستیدا به توندی پیاوانی ئایینی مه‌سیحی لێی تووڕه بوون و وایان دا ده‌نا كه گومڕاو بێئیمانه یان مادیهكی خوا نه‌ناسه . ده‌ڵێن براكه‌ی پیاوێكی ئایینی بووه‌و سڵاوی لێ نهدهكردو ده‌ستیشی نه‌ده‌خسته نێو ده‌ستی بۆ ئه‌وی گڵاو (پیس) نه‌بێت !! . له كاتێكدا براكه‌ی ((ئۆلفییه دیدرۆ)) سڵاوی لێ نه‌ده‌كرد ئه‌ی له گه‌ڵ كه‌سانی دیكه چ ده‌كه‌ی ؟ . له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌شدا پرۆژه‌ی مه‌وسوعه فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی چاوه‌ڕوان نه‌كرا بوو . دیدرۆ بوو به هێزێكی ڕۆشنبیری وا كه جێی ئاماژه كردن بوو . توانی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ئۆرۆستۆكراتی گه‌وره ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزن . ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه نه‌یده‌توانی پرۆژه‌كه‌ی به ڕێوه ببات له ماوه‌ی بیست ساڵی به‌رده‌وامدا سه‌ر باری ئه‌و هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و ناڕه‌حه‌تی و ههڕهشهانه كه ده‌كرانه سه‌ری . ده‌توانین بڵێین پێشه‌كی مهوسوعهكه ئه‌و كات مانێفێستێكی فكری گه‌وره بوو بۆ هه‌موو سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری . هاوڕێی سه‌ره‌كی ته‌مه‌نی و جێگره‌كه‌ی ((دالامبێر)) یارمه‌تیده‌ری بوو بۆ نوسینه‌كانی و هه‌ردووكیان تێیدا ده‌ڵێن واتای چییه : ((میتۆدی عه‌قڵانی ئه‌زموونگه‌ری به ته‌نها له توانایدایه به دیارده‌ی جیهان و گه‌ردوون بمانگه‌یه‌نێته زانستی ڕاست و ووردو . ئا به‌م جۆره پێویسته واز له‌و هه‌موو بیره كلاسیك و پڕوپوچه باو‌و تێگه‌یشتنه غه‌یبیانه كه له ڕابردووه‌وه به میرات بۆمان ماوه‌ته‌وه بێنین و ، هزرگه‌لێكی نوێ بنیاد بنێین . پاشه‌ڕۆژ بۆ زانسته نه‌ك بۆ نه‌فامی ،مانه‌فێست ئه‌وه‌ش ده‌خاته پاڵی و ده‌ڵێت مانای چییه : سهردهمهكهمان سه‌رده‌می زانست و فه‌لسه‌فه‌یه ، به‌ڵكو سه‌رده‌می جۆن لۆك و ڕینیه دیكارت و گالیلۆو ئه‌و زاناكانی تره كه بۆچوونهكانمانیان گۆڕی سه‌باره‌ت به جیهان و گه‌ردوون . له هیچ سه‌رده‌مێكدا به قه‌د سه‌رده‌می ئێستا مه‌عریفه‌ی زانستی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه ، بۆیه ده‌بێت ئه‌م مه‌عریفه‌یه له فه‌رهه‌نگێكی گه‌وره یان له مه‌وسوعه‌یه‌كی به‌رفره‌واندا به خه‌ڵك پێشكهشكهین كه هه‌موو بواره‌كان و پسپۆرایهتیهكان له خۆ بگرێت ، هه‌ر له فیزیا‌و ،بیركاری و ، سیاسه‌ت و ، فه‌لسه‌فه‌و ، ئایین و ، تكنۆلۆژیاو ، هاو شێوه‌كانی تر . پێویسته هه‌موو مه‌عریفه‌ی مرۆڤایه‌تی له ڕێگای ئه‌م مهوسوعهوه كه ده‌یان بگره سه‌دان له بیرمه‌ندانی سهردهمهكهمان كه تێیدا به‌شدارن بگات به فه‌ره‌نسیه‌كان )) به‌م جۆره ووشه‌كانی مانه‌فێست كۆتایی دێت ، دیدرۆ سه‌رده‌مێكی مێژووی نوێی مه‌عریفه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا واڵا كرد . ده‌توانین بڵێین ڕێنسانسی فه‌ره‌نسا یان ڕۆشنگه‌ری عه‌قڵیان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌می ئه‌و پرۆژه فه‌لسه‌فیه گه‌وره‌یه بوو . به‌ڵام كه پێشتر ووتمان ئه‌و كات له پاڵ دیدرۆ بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی تر هه‌بوو ئه‌ویش ((دالامبیر)) . گه‌وره ترین زانای بیركاری و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بوو . هه‌روه‌ها بۆ نوسینی كه‌ره‌سته‌كانی مهوسوعهكه ده‌یان بگره سه‌دان توێژه‌رو بیرمهندگهلێكی پسپۆری جۆراو جۆر یارمه‌تیده‌ری بوو . فۆڵتێر تێیدا نوسیویه ، هه‌روه‌ها ژان ژاك ڕۆسۆ و زۆربه‌ی زاناكانی ئه‌و سه‌رده‌مه ، مه‌وسوعه ته‌نها كه‌سێك ناینوسێته‌وه به‌ڵكو سوپایه‌ك له توێژه‌ران تێیدا به‌شدارن ، كێ مه‌وسوعه‌ی ڕۆشنگه‌ری عه‌ره‌ب له‌م سه‌رده‌مه‌دا دا ده‌نێت ؟ له لای خۆیه‌وه ((جاكئهتالی)) وای ده‌بێنێت ئه‌م پرۆژه فه‌لسه‌فیه گه‌وره‌یه به‌ته‌نها فه‌ره‌نسای ڕۆشن نه‌كرده‌وه به‌ڵكو ئۆرپاو هه‌رهه‌موو جیهانیشی گرده‌وه . شۆڕشی فه‌ره‌نسا بوو به ڕۆشناییهك بۆ هه‌موو گه‌لان ته‌نها به تاقیكردنه‌وه‌ی سیاسی له ئه‌رزی واقیعدا . به بۆچوونی ئه‌تالی ئه‌وه دیدرۆ بوو بۆ یه‌كه‌م جار زاراوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ده‌ر بڕی , هه‌روه‌ها ئه‌و بوو هزری حه‌تمیه‌تی شۆڕشی راسته‌قینه‌ی ده‌ربڕی ، پێش ئه‌وه‌ی ڕوبدات . هه‌روه‌ها خودی خۆی هه‌ڕشه‌ی له پادشا لویسی شازده‌یه‌م كرد‌و پێی گوت : ((ئه‌گه‌ر له تواناتدا نه‌بێت داواكاریه‌كانی گه‌ل جێبه‌جێ بكه‌ی ده‌تكه‌نه دوو كه‌رته‌وه !)) ئه‌و فه‌قیره ئه‌وه‌ی به سه‌ردا هات ته‌نها پاش بیست ساڵ سه‌ریان په‌ڕاند له ژێر ((مه‌قسه‌ڵه)) به ناو بانگه‌كه . ئا به‌و جۆره ڕسته‌كانی پێشبینی كرا‌و بوون . به چاوی خۆی ده‌یبینی چۆن تێكڕای جیهان ده‌مرێت و جیهانێكی نوێتر هه‌ڵده‌ستێت بۆ ڕزگار كردنی . ئه‌مه‌ی ده‌بینی پێش ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه ڕو بدات ، مانای شۆڕشی فه‌ره‌نسا . چونكه ته‌نها پێنج ساڵ پێش ئه‌وه‌ی ڕوبدات مرد ، ئه‌و سه‌باره‌ت یه‌كێتی نێوان ڕه‌گه‌زی مرۆڤ دهپهیڤا و ده‌یگوت شتێك نییه به ناوی ڕه‌گه‌زی به‌رزو ڕه‌گه‌زی نزم . تائیفی و ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی و ئیمپریالیزم و بازرگانیكردنی كۆیلایه‌تی به ڕش پێستانهوه ڕیسوا ده‌كرد . له ڕاستیدا هاوسهردهمهكهمان بوو نابێت ته‌نها له له‌چوار چێوه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیدا چڕ بكرێته‌وه . به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و مه‌وسوعه‌یه كه ته‌مه‌نی تێدا برده سه‌ر یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره بوو بۆ تێكڕای شۆڕشی فه‌لسه‌فی و سیاسی و ئابووری كه ته‌واوی ئۆرپای ته‌نییه‌وه .نه‌ك ته‌نها فه‌ره‌نسا ئه‌و بنیاد نهری بناغه‌ی به‌هاری تێكڕای ئۆرپا بوو ،ئا به‌و شێوه‌یه ده‌ست له نێو ده‌ستان ده‌نێین چۆن گۆڕانی فكر پێش گۆڕانی سیاسی ده‌كه‌وێت و ڕێگای بۆ خۆش ده‌كات . ئه‌م هۆكاره تایبه‌تیانه بوون به‌هاری فه‌ره‌نسی نه‌بوو به پایزی ئوسولی ! تۆ بڵێی چۆن ئه‌م پرۆژه فه‌لسه‌فیه گه‌وره‌یه گڵاڵه بووه ؟ ڕیمۆن تروسۆن وڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت : له سه‌ره‌تاوه دیدرۆو هاوڕێكه‌ی دالامبیر ده‌یانه‌ویست مه‌وسوعه‌ی ئنگلیزی وه‌رگێڕن ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری فه‌ره‌نسی ئاگادار بن له دوا مه‌عریفه‌ی نوێی سه‌رده‌مه‌كه‌یان . ئاشكرایه ئه‌نگلیز ئه‌و كات له پێشه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بوون له ڕێنسانسی زانستی و پیشه‌سازی و سیاسی ، ئه‌و كات خاوه‌نی مه‌وسوعه‌ی ((شامبر))ی به ناوبانگ بوون كه به زمانی ئنگلیزی دانرابوو له نێوان ساڵه‌كانی 1728 ـ 1742 و مه‌عریفه‌و زانسته جۆراو جۆراوهكانی له خۆ ده‌گرت . به‌ڵام دیدرۆ له پاش ئاواتێكی دوور‌و درێژ و مشت و مڕێكی قووڵ ،ڕای له سه‌ر ئه‌وه جێگیر بوو كه مه‌وسوعه‌یه‌كی نوێ بنوسێت نه‌ك وه‌رگێڕانی ووشه به ووشه‌ی مهوسهعه ئنگلیزیهكه . ئامانجی له پشت ئه‌مه‌وه پیشاندانی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی ڕۆحی مرۆڤایه‌تی ــ یان هزری مرۆڤایه‌تی ، له بواری زانست و پیشه‌سازی و پیشه‌وه‌ری له چوار چێوه‌ی سه‌ده‌كانی ڕابردوودا . ئامانجی له‌مه‌دا گۆڕانی عه‌قڵی فه‌ره‌نسی له ڕێگه‌ی هاندانی هزری نوێ و بڵاو كردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌كانی ڕۆشنگه‌ری له پادشایهتیهكی سته‌مكار و تاریكستانی بنهڕتگهرادا . فه‌ره‌نسیه‌كان به پێچه‌وانه‌ی ئنگلیزه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و كات نه‌فام و داخراو بوون به ڕووی زانست و فهلسهفهداو ئاسۆیه‌كی كه‌می هه‌بوو ، ئه‌مه‌ش خواستی فۆڵتێر بووه‌و ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانی له‌نده‌نی كردووه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی درێَژ تێیدا ماوه‌ته‌وه . ئه‌و كات زۆربه‌ی فه‌ره‌نسیه‌كان جوتیارو نه‌خوێنده‌وار بوون ، تا ڕاده‌یه‌ك وه‌كو كۆیله مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا ده‌كرا له لایه‌ن خانه‌دانه فیوداڵهكانهوه . ئا به‌م شێوه‌یه ئه‌م فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌یه بیری كرده‌وه بۆ ڕۆشنگه‌ری و ده‌ر هێنانیان له تاریكی و نه‌فامیدا به‌ره‌و ڕۆشنایی زانست . ئه‌مه‌ش به ئاكام نه‌ده‌گه‌یشت به بێ پێشكه‌ش كردنی مه‌عریفه‌یه‌كی نوێ جیا له مه‌عریفه‌ی باوی كه‌نیسه ، به مانای ئه‌و مه‌عریفه‌یه كه بۆیان ده‌وترێته‌وه له ڕێگای ڕاهیبه‌كان و مه‌ترانه‌كان له دایك بوونه‌وه تا مردن . زۆربه‌یان مهعریفهگهلێكی ئایینی بوون و باس كردنی زانستی نوێیان به لاوه گرنك نه‌بوو . ئه‌و كات كاهینه‌كانی مه‌سیحیه‌ت ده‌ستیان گرد بوو به سه‌ر عه‌قڵی جه‌ماوه‌ری فه‌ره‌نسادا ، وه‌كو شێخه‌كانی فهزائیهكان كه ئێستا ئێمه هه‌مانه . ئا به‌م جۆره مهوسوعهكه به كردار ئاراسته بوو بۆ ئه‌و نوخبه‌یه كه به باشی خوێندن و نوسینیان ده‌زانی و حه‌زیان له تێر بوونی فه‌زیله‌ی مه‌عریفه بوو و هه‌روها پاره‌ی پێویستیان هه‌بوو بۆ كڕینی په‌رتوك . هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه ده‌كرێت به كاریان بێنین وه‌كو نمونه‌یه‌ك ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئاشنا بیین به ئه‌و فه‌زا گشتییه باوه‌ی ئه‌و كات . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیدرۆ له سه‌ره‌تاوه مه‌به‌ستی خۆی ڕوون كرده‌وه له ڕێگه‌ی ستونی ژماره یه‌كدا گوتی : ((ئامانجمان له‌م مهوسوعهیهدا بریتییه له كۆ كردنه‌وه‌ی تێكڕای ئه‌و معارفانهی كه مرۆڤایه‌تی به ده‌ستی هێناوه ، ئه‌وه‌ش زانسته جیا جیاكانه به درێژای سه‌ده‌كانی ڕابردوو ، دیسان هه‌ده‌فمان ئه‌وه‌یه ڕه‌خنه له توندڕه‌وی ئایینی كوێرانه و توند ڕه‌وی سیاسی ،به‌و مانایه‌ی سته‌مكاری سیاسی بگرین . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنیادنانی ڕۆحی ڕه‌خنه گرانه‌ی عه‌قڵی و ئازادی فكر . فه‌ره‌نسا پێویستی به هه‌ناسه‌یه‌كی ئازاده ، تا پێشكه‌وتنی ڕۆحی ڕه‌خنه‌گرانه‌و داهێنان . هه‌روه‌ها ده‌بینین ئامانجی پرۆژه‌كه دژایه‌تی كردنی مه‌سیحیه‌تی ئوسوڵی بوو كه هه‌ژموونی كرد بوو به سه‌ر عهقڵكاندا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده . ئه‌و هه‌ژموونه سه‌پێنراوه بوو ، بوه هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی توند ڕه‌وی و تاریك بیری له نێو كۆمه‌ڵگادا و به تایبه‌تی له نێوه‌نده شه‌عبیه‌كان ، ئه‌و كات دیدرۆ هه‌ده‌فی بریتی بوو له پشكنینی هه‌موو بیروباوه‌ڕێك به بێ خۆشدویی یان ڕێز لێنان . هه‌موو شتێك پێویسته بخرێته به‌ر چه‌كی ڕه‌خنه گردن و تێڕوانینی عه‌قڵ له نێویانیشدا بیر‌و باوه‌ڕی ئایینی مه‌سیحی كه زۆر مقه‌ده‌سه . به‌م هۆیه‌وه فه‌یله‌سوفی گه‌وره ڕووبه‌ڕووی پیاوانی ئایینی بووه‌وه و بۆ چه‌ندان جار ویستیان گرفت بخه‌نه نێو پرۆژه‌كه‌یه‌وه ته‌نانه‌ت ڕا گردنیشی ، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رده‌وام بوونی كاره‌كه‌ی سه‌ر له نوێ ، ده‌ڵێت دوچاری هه‌وكردنی گه‌ده بووه‌ته‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو په‌لاماردان و هه‌ڕه‌شانه كه لێی كراوه . ئه‌و مه‌وسوعه به ناوبانگه گۆڕدرا بۆ جه‌نگێكی هزری و جه‌نگێك له نێوان هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا ، به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی علمانی ڕاپه‌ڕیو و ، به‌شی مه‌سیحی لاهوتی باڵا ده‌ست له مێژوودا . ئا به‌م جۆره مه‌سیحیه بنهڕتگهراكان جه‌نگان دژ به فه‌یله‌سوفه علمانیه‌كان به هه‌موو دڕنده‌یی و توانایه‌كیانه‌وه . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شی یه‌كه‌می مهوسوعهكه له ساڵی ((1751)) بڵاو كرایه‌وه ، واتا له نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م ، سه‌رو دانه‌یه‌ك نێردرا بۆ به‌شدار بوان كه سه‌ر به چینه به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵگا بوون : ئۆرۆستۆكراتیه گه‌وره‌كان ، زانا به‌ر چاو ڕوونه‌كانی كه‌نیسه‌و په‌رله‌مانه‌كان و هاو شێوه‌كانیان و ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوك بوو ، ژماره‌ی ئه‌و نسخانهی كه لێی چاپكران ((2000)) هه‌زار بوو . له وتارێكدا به ناو نیشانی : ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان به مانایه‌كی تر ڕه‌وایه‌تی سیاسه‌ت ، دیدرۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌وره ترین كه‌سایه‌تی مه‌سیحی له فه‌ره‌نسا ((بوسویه)) ئاشكرایه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م ژیاوه و به شێوه‌یه‌كی گشتی دژ به فه‌لسه‌فه‌ی دیكارتی و هه‌موو زانستێكی نوێ بوو . دیسان ئه‌وه‌ش ڕوونه كه ئه‌و كات به خێوكهری پڕوپوچی سه‌رده‌م بوو ، دیدرۆ هێرشی كرده سه‌ری چونكه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی قڵای بیری كۆنه‌په‌ره‌ستی ده‌كرد له فه‌رنسا ، دیسان ده‌یگوت پادشای فه‌ره‌نسا مافی خودایه‌تی هه‌یه كه‌واته شه‌رعیه‌ت بوونیان له لایه‌ن گه‌له‌وه نه‌هاتووه به‌ڵكو له ئاسمانه‌وه بۆیان دابه‌زیوه . ئه‌مه ئه‌و تێكه‌ڵاو كردنه به‌رده‌وامه‌ی ئێستای له مه‌ڕ لای خۆمان دێنێته‌وه یاد كه له نێوان حاكمیه‌تی سنه‌و ولایه‌تی فقیهی شیعه‌دا هه‌یه . هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه تێ‌یان په‌ڕاندووه‌و شه‌ڕیان له سه‌ر كردوه پێش سێسه‌د ساڵ ئێمه ئێستا پێیدا تێده‌په‌ڕین ، ئه‌مه ئه‌و ماوه جێوازهیهی مێژووی نێوان ئێمه‌و ئه‌وانه . ده‌زانم ئه‌م ووشانه زۆرێك له خۆ به گهورهزانهكان بێزار ده‌كات ، به‌ڵام بێگومان ده‌بێت ڕاستییه‌كان به ڕوونی بڵێین ، ڕه‌حمه‌ت له‌و پیاوه‌ی توانای خۆی ده‌ناسێنێت . بێگومان هێرشی دیدرۆ بۆ سه‌ر ئه‌م كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌یه ((بوسویه)) توڕیی بنهڕهتگهراكانی مه‌سیحی و پیاوه ته‌ور به ده‌سته‌كانی پادشای وروژاند ، به‌ڵام دیدرۆ پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌ی لێكرا له لایه‌ن كه‌سایه‌تیه ئۆرۆستۆكراتیه پله به‌رزو ڕۆشنگه‌ره‌كانی وه‌ك ((كمالزریب)) وه‌زیری ڕۆشنبیری ئه‌و كات ،وه‌كو چۆن له مونتیسكۆو فۆڵتێر و هاو شێوه‌كانیان كرا . مهوسوعهكه نه‌ك به ته‌نها له فه‌ره‌نسا كه پێشتر گوتمان له ته‌واوی ئۆرپا سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا ، له سویسرا‌و ، ئیتالیا‌و ، ئنگلیزو ، ڕوسیا بڵاو كرایه‌وه . به‌ڵام ده‌ر كردنی به‌شی دووه‌می مهوسوعهكه بوو به هۆی توڕه‌یه‌كی ئاشكرای گه‌وره له نێو بنهڕتگهراكان و پیاوانی ته‌ور به ده‌ستی پادشا ، یه‌كسه‌ر ده‌ستیان به سه‌ردا گردو دیدرۆش دوچاری هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناك بوه‌وه . خۆی نه‌ده‌خسته به‌ر چاوان نه‌بادا دوچاری زه‌بروزه‌نگ بێته‌وه ، دواجار فۆڵتێر پێشنیاری بۆ كرد پرۆژه‌كه‌ی بگوێزێته‌وه بۆ به‌رلین بۆ ئه‌وه‌ی تهواویكات له ژێر سایه‌ی چه‌وسێنه‌ری ڕۆشنگه‌ر ((فردریكی گه‌وره)) . به‌ڵام ڕازی نه‌بوو به هۆی دۆخی خێزان و هه‌ندێك شتی دیكه … گرنگ ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی ئه‌م فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر فه‌ره‌نسی ده‌زانن زۆر سود به‌خشه ، هه‌روه‌ها به هێزتان ده‌كات بۆ ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی ئێستای عه‌ره‌ب ، ڕه‌نگه هاوار بكه‌ن و بڵێن ئه‌مشه‌و وه‌كو دوێنێ نه‌بوو ! . له كۆتایدا ده‌بێت ئاگادری ئه‌وه‌ش بن كه ((ڕیمۆن تروسون)) به شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو دانراوه‌كانی دیدرۆو قۆناغه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی ژیانی پێكه‌وه گرێده‌دات و به ووردی شییتاڵیان ده‌كاته‌وه قۆناغ له دوای فۆناغ به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو باڵا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی . به‌م جۆره به ته‌واوی و ووردی ئاشنا ده‌بین له په‌یوه‌ندی دانراوه‌كانی به زه‌نجیره یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی ژیانیه‌وه . دیسان ئاشنا ده‌بین به گه‌شه كردنی هزره‌كانی قۆناغ له دوای قۆناغ و چۆنیه‌تی پێگه‌یشتنی تا گه‌یشتنه ترۆپك . ئه‌م كاره گه‌وره‌یه كه‌س له توانایدا نییه ته‌نها پسپۆرره گه‌وره‌كان نه‌بێت ، ئالێره‌دا جێوازیهكانی ده‌ر ده‌كه‌وێت له گه‌ڵ په‌رتوكه‌كه‌ی ((جاك ئه‌تالی)) چونكه ئه‌تالی له سه‌ر ڕۆشنایی سهردهمهكهمان ده‌یخوێنێته‌وه ، نه‌ك له سه‌ر ڕۆشنایی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی ، لێره‌دا جێوازیهكهی به ده‌ر ده‌كه‌وێت له په‌رتوكه‌كه‌ی ترسۆن ، به‌م جۆره هه‌ردووكیان ته‌واو كه‌ری یه‌كترن . ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێم ته‌واوی ژیانی دیدرۆ ئازار‌و ڕاوه دونان نه‌بووه و جیا بووه له ژان ژاك ڕۆسۆ ، به پێچه‌وانه‌وه به شێوه‌یه‌كی بۆرژوازی ئاسوده ژیاوه‌و چێژی له ژیان وه‌ر گردووه . نوقمی خۆشه‌ویستی بووه و خه‌یانه‌تی زه‌وجی كردووه له ته‌وقی سه‌ریه‌وه تا په‌نجه‌كانی پێی ، نامه‌گه‌لێكی خۆشه‌ویستی ئاگراوی نوسیوه بۆ ((سۆفی فولان)) ، ئه‌و نامانه تا ئێستاش ده‌خوێنرێته‌وه . ئا به‌م شێوه‌یه ژیانی به ته‌واوی بۆ دوو به‌شی له یه‌ك جیا دابه‌ش كردووه : ژنه كۆنه‌كه‌ی بۆ ششتن و چێشت لێنان و شانازی ، ده‌نكه عه‌شیقه جوانه‌كه‌شی بۆ كاته‌كانی كامه‌رانی پاش نیوه‌ڕۆ !! . لێم ببوورن
هاشم صالح ــ الاوان . شه‌مه 12/ 1 / 2013