فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی نهێنی قه‌یرانه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و…..
فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی نهێنی قه‌یرانه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و
ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان ئاشکرا ده‌کات
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
له په‌راوێزی فه‌سڵکردنی ( ئاسۆ جه‌بار ) ی نووسه‌ر و ڕوناکبیردا
چه‌ند ڕۆژیک پێش ئێستا بابه‌تێکم له‌ژێر ناونیشانی ( سه‌دان کێشه‌و یه‌ک چاره‌سه‌ر ) له به‌شێک له ماڵپه‌ڕه‌کاندا بڵاو کرده‌وه ، له‌و بابه‌ته‌دا هه‌وڵمدابوو ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانی ئێستای نێوان ( حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان ) و ( ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندن ) شیکاری بکه‌م و ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌م ، من له بابه‌ته‌که‌مدا هه‌وڵمدابوو له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگ و چاره‌نووسسازه قسه‌بکه‌م ، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆری پێنه‌چوو ( فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی ) ( وه‌زیری ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان ) لێکدانه‌وه‌کانی منی هه‌موو به درۆ خسته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی واقیعی و شارستانیانه ده‌ستی خسته سه‌ر ئه‌و کێشه و نه‌هامه‌تیانه‌ی یه‌خه‌یان به خه‌ڵکی کوردوستان گرتووه‌و بۆنه‌ته سه‌ر چاوه‌ی ئه‌م هه‌موو کێشه‌و ململانیهیهی ئێستای ( حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند ) ( فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی ) توانی ڕۆشنبیران و خه‌ڵکی کوردوستان به ئاگابێنیتهوه له‌وه‌ی که سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانی نیوان ( حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند ) له‌کوێوه سه‌ری هه‌ڵداوه و چاره‌سه‌ره‌که‌شی له‌کوێوه وه‌ک ڕۆژی ڕووناک هه‌ڵدێت ، ( فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی ) وه‌زیری ڕۆشنبیری ته‌حه‌مولی نه‌کرد که (سه‌رۆکی په‌رله‌مان یان سه‌رۆکی هه‌رێم یان سه‌رۆکی حکومه‌ت ) سه‌رچاوه‌ی قه‌یران و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی ( به‌غداد و هه‌ولێر ) بۆ خه‌ڵکی کوردوستان ئاشکرا بکه‌ن و مژده‌ی ئه‌وه بده‌ن به‌خه‌ڵکی که سه‌ری ماره‌که‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و ئیتر قاچ ڕاکێشن و بۆ خۆیان بخه‌ون و هه‌قی هیچیان نه‌بێت ، ( فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی ) بهفهسڵکردنی ( ئاسۆ جه‌بار ) ی نووسه‌ر و ڕوناکبیر هه‌موو هاوکێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ههڵگێڕایهوهو به‌شێوه‌یه‌کی زۆر واقیعی و زانستیانه ده‌ستی خسته سه‌ر خاڵی جه‌وهه‌ری کێشه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ، ئینسان شه‌رم دایده‌گرێت کاتێک سه‌یری ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌ی ئێستای ( هه‌رێمی کوردوستان ) ده‌کات ( نان به‌نرخی ده‌م داخستن و ئازادی باجه‌که‌ی برسیه‌تیه ) له‌که‌س شاراوه‌نیه له کوردوستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی شیری ده‌می مناڵه‌که‌ت په‌یدا بکه‌یت ئه‌بێت بۆ کلیل و قوفڵی ژه‌نگاوی ده‌می خۆت بگه‌ڕێیت ، یاسایه‌ک که له کوردوستان به‌ڕێوه ده‌چێت هه‌موو پڕنسیبی و ئه‌خلاقیاتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی شکاندووه ،( وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و حکومه‌ته‌که‌یان ) چاویان ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه نابێنیت که سه‌رتاپای ( حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌که‌یانی ) گرتۆته‌وه به‌ڵام چاوی به‌عه‌ینه‌ک و زهڕهبیناوی سه‌رکووتی ئازادیان هه‌میشه له که‌میندایه بۆ ئازادیخوازان و ڕۆشنبیرانی ناڕازی ، ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌و هه‌موو ملیۆن دیناره نابێنێت که وه‌ک به‌فر له ( وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ) ده‌توێته‌وه ، به‌ڵام له‌ژێر ناوی ده‌وام نه‌کردندا ئاماده‌ن ( ئاسۆ جه‌بار ) فهسڵکهن و هه‌رچی نهشێونهکرێ بیکه‌ن ، له ( 17 ) ساڵی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ( یه‌کێتی و پارتی )دا له کوردوستاندا زیاتر له ( 15 ) هه‌زار ژن کوژراون و تیرۆر کراون به‌ڵام هه‌تا ئیستا نهتاوانبارێک دیاره نه که‌سێک له دادگادا بینراوه ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ( 30 ) گه‌نج ده‌ستیان بۆ ئافره‌تان بردووه ڕوانه‌ی دادگا کراون ، ئه‌مه چی ( فه‌نته‌ڵۆس خانه‌یه‌که ) تاوانبارانی گه‌وره ئه‌ده‌ن له‌شه‌قه‌ی باڵ و ئاسمان ده‌گه‌ڕین و گه‌شت ده‌که‌ن به‌ڵام سوته‌مه‌نی و قوربانیه‌کانی ڕۆژگار ده‌برێنه به‌رده‌م یاسا و دادگاکه‌ی ( حه‌کیم به‌گ و ڕه‌شید به‌گ ) ، که‌سانی ڕاستگۆ و ئازادیخواز ده‌میان داده‌خرێت و پاروی ده‌میان و هه‌ناسه‌دانیان ده‌کرێت به بارمته ، به‌ڵام مشه‌خۆره‌کانی ده‌وری سفره‌ی سوڵتان پله‌و پایه‌یه‌ن به‌رز ده‌کرێته‌وه ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان به‌م جۆره بڕیارانه‌یان پیشانی ده‌ده‌ن چه‌نده دژی ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤن ، چه‌نده دوورن له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و شارستانی و پێشکه‌وتووی ئه‌م سه‌رده‌مه ، چه‌نده نامۆن به ئازادی و مافی سه‌ره‌تایی و که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان .
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
23 / 9 / 2008