قوربانیەکانی جەنگ ، قوربانیەکانی ئاشتی
دانوستانی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ ئۆجەلان و پ.ک.ک ، بەروبومی وەرچەرخانێکی مێژوییە کە دەچێتە خانەی دەست پێکردنی قۆناغێکی تازە لە چارەسەری کێشەو زوڵمێکی دێرین. ئەم زوڵم و چەوسانەوەیە تا ئەمڕۆ درێژەی کێشاوە ، چونکە هاوکێشەو بەرژەوندی جۆراو جۆر لە پشتی هێشتنەوەو درێژەدانی بوون. باجی ئەم زوڵمە دێرینە زۆربوو لە ڕێگای : جەنگ ، کۆمەڵکوژی ، پڕکردنی زیندانەکان و چاندنی نەتەوەپەرستی توندڕەوانەی کە بوو بە کلتورو دووبەرەکیەکی مێژویی و خوێناوی .
هێشتا زووه له‌وڵاتێکی وه‌ک فڕانسه‌دا، ده‌ستی تاوان بۆ لایه‌نێکی دیاریکراو به یه‌قینه‌وه درێژ بکرێ. ده‌کرێ ناسیۆنالیسته تورکه‌کان بن بە هاوبەشی لەگەڵ توندڕەوەکانی نێوسوپاو دەزگا هەواڵگریەکان ی دەوڵەت . ده‌کرێ نه‌یارانی ئاشتیی نێوان گه‌لی کورد و تورک بن: له‌وانه ده‌وڵه‌تانی ئێران ، ئیسرائیل ، ئه‌مێریکا و ته‌نانه‌ت سوریه‌ش . ده‌شکرێ ته‌نانه‌ت ، که‌سانێکی ده‌ستڕۆیشتووی ناو په‌که‌که بن و له توندڕەوە نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بن ، بۆ ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م پرۆسێسی گفتوگۆی ئاشتیی ، به‌ڵام ئه‌مه‌یان زیاتر بۆچوونی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌یه‌و بۆ خۆڵکردنه چاوی رای گشتییە . له‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کاندا به‌رپرسیاره‌تییه مۆڕاڵیی و سیاسییه‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی تورکیه، نەک تەنیا وەکو لایەنێکی سەرەکی جەنگ دژ بە پ.ک.ک بەڵکو وەکو لایەنێکیش کە تائێستا چونە نێو ئاشتیش بە نێوی ” کۆتایی هێنان بە تیرۆریزم ” جێ بە جێ دەکات و ئه‌وانن ته‌شقه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کیی به پرۆسێسی ئاشتییه‌وه ده‌که‌ن .
هەروەک چۆن جەنگ باجی هەیە بەهەمان شێوەش ئاشتیش باجی هەیە ، ئەم سێ قوربانیە سەرەتای ئەو باجانەن نەک کۆتایی، لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌مه هه‌لێکی گه‌وره‌یه بۆ کورد له ئاستی گشتیی‌دا و بۆ کورده‌کانی تورکیه( کوردستانی باکوور) به‌تایبه‌تیی، ئەوان ئێستا دەتوانن ته‌واوی هێزو قورسایی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا ، به‌خه‌باتی مه‌ده‌نیی و جه‌ماوه‌ریی بۆ ریسواکردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌م تێرۆره و بنەبڕ کردنی زوڵم و چەوساندنەوەی گه‌لێکی 15 میلیۆنیی .
تیرۆری سیاسی پەلەقاژەی نەو هێزو بەرژەوەندو لایانانەیە کە دەبینن قۆناغی نەمانی ڕۆڵیان لە مێژودا دەست پێکردووە ، کە بێ گومان سەپاندنی دایلۆگ وئاشتی بۆ مافی کورد ونەهێشتنی چەوساندنەوەی نەتەوایەتی ڕۆڵی دەنگە توندڕەو تەسک بین و دەزگا داپلۆسێنەرەکان تەریک دەکاتەوە نەک تەنیا لە ژیانی سیاسی خەڵکی کورد بەڵکو لە سەرژیانی هاوڵاتیانی تورکیش . بۆیە گرنگە لەم ئان وساتە مێژویەدا دەنگی ئاشتی و دایلۆگی هەردوو نەتەوە بە یەکەوە ئەم دەست وەشاندنە لە پڕۆسەی ئاشتی مەحکوم بکەن وبەردەوام بن لەم وەرچەرخانە مێژوییە کە ڕەنگە چەندین تەگەرەی جیاجیای بۆ دروست بکرێت ، ئێمە سایتی دەنگەکان لەگەڵ مەحکوم کردنی ئەو تاوانەدا ، بەشێکین لەو دەنگانەی کە لەگەڵ کۆتایی هێنانن بە تراژیدیای کورد لە تورکیە لە ڕێگای درێژە دان بە دانوستان وئاشتی .
دەستەی بەڕێوەبەری دەنگەکان