Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
قەرەبوكردنەوەى مادەى سەدوچل و تاكسى كوردستان

قەرەبوكردنەوەى مادەى سەدوچل و تاكسى كوردستان

Closed
by November 16, 2008 گشتی

 قەرەبوكردنەوەى مادەى سەدوچل و تاكسى كوردستان
 
 بەختیارجاف

 bextyarjaf@yahoo.com

 نامەوێت لەم نووسینەمدا بگەرێمەوە سەر ئەوەى قەربووى مادەى سەدو چل چەندە و چۆن و بەچ شێوەیەك دابەشكراو كىَ و چیش دەیگرێتەوە، هەروەها هیچ گلیەى و مولاحەزەیەكیشم نەلەچۆنیەتى دابەشكردن و نەلەوەرنەگرتنەكەیەتى، چونكى بەندە بەدوور و نزیك بەر قەرەبووكردنەوەكە ناكەوێت و مەشمولیش نیە، بەڵام ئەوەى زیاتر مەبەستمە ئالێرەدا وەك كەسێكى ئەم كوردستان لە حزورى ئەم مادەیە و مەست لە قەربۆكردنەوەكەى دووقسانى لىَ بكەم ئەوەیە، بێگومان هەموومان بەوەزۆر دڵخۆش بووین كاتێك بڕیارێكى لەم چەشنە درا بۆ ئەوكەسانەى لەكاتى ڕژێمە یەك لەدواى یەكەكانى عێراقى خێر لەخۆ نەدیو زەرەرمەند بووینە و لەزێد و ماڵو حاڵى خۆیان دەرپەڕاندراون و دەكەونە ئەم چوارچێوەیە و قەرەبوودەكرێنەوە بە مەبلەغێك پارە كە ئەگەرچى جێگاى شتێكى واش ناگرێت، بەڵام دەستكەوتێكە بۆیان و مەرجیش لە پێدانى ئەم قەرەبۆیە گەڕانەوەى ئەو خەڵكانەیە بۆ ناوچەكانیان و تۆماركردنەوەى فۆرمى خۆراكیانە لەو شوێنانەى كە لێیهاتوون، ئەمەش بۆ ئەوەى مافى دەنگ دان و سەرژمێریان هەبێت و شوێنى خۆیان بگرنەوە، بەڵام ئەوەى جێگاى سەرنجە و تێبینیە ئێستا لامان واخەریكە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانیش دەست پێدەكات و كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژادنەكانیش لەكارەكانى خۆى تەواو بوو كەچى كەمن ئەوانەى گەڕانەوە یان تەنانەت فۆڕمى خۆراكیشیان گواستۆتەوە، كە ئومێد دەكرا هەموویان بەتایبەت خەڵكى گوێر و مەخمور و دوبز و پردىَ و كەركوك و ناوچە جیاجیاكانى دیكە بەگەڕانەوەیان كوردستانیەتى ئەم ناوچانەیان بەچاوى دوژمن و ناحەزانمان بسەلماندبایەوە، بەڵام بەداخەوە لەبەر كڕینى تاكسى كوردستان و دروست كردنى خانووى دیكە و دانانى دوكان و گۆڕینى ناوماڵ و تازەكردنەوەى بنەگەیان لە هەولێر و سلێمانى بەو پارەیە هیچى دیكەمان لێان نەبینى، جا بۆیە هەقە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەتایبەتى وەزیرى ناوچەدابڕاوەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان وەك لایەنێكى بڕیاردەر لەم پرسەدا ئەگەرچى درەنگە وەختیشە بەڵام زۆرى لەسەر هەموو ئەو خەڵكە بكات بۆ ئەوەى دواى وەرگرتنى قەرەبووى مادەى سەدوچل  بگەرێنەوە ناوچەكانیان، گەرنا با شمولى قەرەبووەكە نەكرێن، نەوەك وەك ئەمڕۆ  پتر دایكوتنە شارەكانى ژێر دەسەڵاتى هەرێم و دوایش لەلایەن عەرەبەهاوردەو ناحەزانى ئەمسالى ئوسامە نوجەیفى ئەوەمان بەچاودابدرێتەوە كوان ئەوانەى قەرەبووكرانەوە، ئەگەرچى ئەمەش ئەركى حكومەتى كوردى نیە و هەقە ئەوانەى قەرەبووى ئەم مادەیە دەیانگرێتەوە خۆیان هەست بەوبەرپرسیاریەتیە نیشتیمانى و نەتەوەیە بكەن و بەبىَ ئەوەى داوایان لێبكرێت بگەڕێنەوە و دەنگى كورد زیاد بكەن، بەڵام موخابن كەوانیە و ئەوان لەبەرگۆڕینى سەیارە و ناوماڵ و تازەكردنەوەى خانووەكانین لە شارەكانى پایتەخت و سلێمانى بەپارەى قەرەبۆكە هیچى دیكەیان لەبیر نیە، ئەوانەى كەماویشن و هێشتا ناوەكانیان نەگەڕاوەتەوە چەشنى بەرلەخۆیان بیردەكەنەوە، ئەگەرواشبێت و واش بڕوات هیچ كات ناتوانین موكربوونى خۆمان لەبەرامبەر مادەى سەد و چل و گەڕانەوەى ناوچە دابڕاوەكان بكەین، هەموو شینەكەى ئێمە بۆ ئەوانە و ئەوانیش بەلایانە نەبایە و نەباران.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.