Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
كاروان كاكە سوور بە بێدەنگى هاتەوە كوردستان ….

كاروان كاكە سوور بە بێدەنگى هاتەوە كوردستان ….

Closed
by September 6, 2008 گشتی

 كاروان كاكە سوور بە بێدەنگى هاتەوە كوردستان یان دۆڵى بۆ نەكووترا؟
كەمال چۆمانى

  هەموومان كاروان كاكە سوور دەناسین. ئەو لە بێدەنگییەكانى خۆیەوە لە پڕێكەوە دونییایەك فیكر و تێڕوانین و مەعریفەمان، لەڕآى رۆمان و چیڕۆك و چاوپێكەوتن و نووسینەكانییەوە پێدەبەخشێت. ئەو هەم شاعیر، رۆماننوس، مێژووزان، یاخى، بێدەنگ و هەمیش موتەوازیح و خاكى و عاریف و بیریار. ئەوە رەنگە بكەوێتە خانەى پێدا هەڵگوتن و عەتفەوە، لىَ ئەوەى كاروان لە نزیكەوە بناسێت، دەزانێت چەندە رۆحێكى پڕ خەون و خەیاڵ و تێڕوانین و جاویدى هەیە.
 ئەو، لە شێوەى ئەو مرۆڤانەیە كە هەرگیز بۆ چركەیەكیش بیریان جگە لە جوانى و خۆشەویستى، بۆ هیچى تر نەچووە. هەمیشە كاروان لە بێدەنگیدا، لەڕآى شاكارەكانییەوە،  خۆى كردووە بە ناو رۆحمان دا. هەر لە بێدەنگیشدا ویستوویەتى مرۆڤبوونمان بۆ شیبكاتەوە. لە بێدەنگیشدا كارى جوان دواى كارى جوانى پێشكەشكردووین. ئەو لەو نووسەرانەیە، كە هیچ شتێك ناڵێت گەر خوێندنەوەى زۆر زۆر قووڵى بۆ نەكردبێت. سنورى مەعریفەى كاروان، گەلێك گەورەیە. لەو نووسەرانەش نییە تەنها لە یەك چوارچێوە خۆى قوفڵدابێت.
 كاروان لە وێنەى رۆشنبیرە پۆستمۆدیرنیتە و مۆدێرنیتەكان نییە تەنها لە یەك بازنەدا چەقى خواردبێت. خۆ مەبەستمان ئەوە نییە ئەو مۆدێرن نەبێت، نا بەڵكو ئێستا زۆربەى رۆشنبیرەكان لە یەك بازنەدا چەق دەبەستن. ئەو لە شێوەى ئەو عاریف و بیریارانەى كلاسیكە، كە لە چەندان بوار پسپۆڕ و لێزان بوون. ئەو كە باسى مێژوو دەكات، هەستدەكەییت قاڵبووەوەیەكە لەناو مێژوودا، كە باس لە شیعر دەكات، دەتباتەوە سەر ئەوەى خوێندنەوەیەكى تایبەت بۆ شیعر بكەیتەوە. هەر كە دەشهێتە سەر باسى رۆمان و چیڕۆك، خۆزگە دەخوازیت قوتابییەكى ئەو بیت بۆ ئەوەى لە دواڕۆژدا ببیە رۆماننوس و چیڕۆكنووسێكى بەتوانا. كە باس لە فیكر و مەعریفە دەكات، وا هەستدەكەیت هەموى بۆ خۆى بردووە. بە كورتى ئەو رۆشنبیرێكى خاوەن دونییا بینى و مەعریفەى تایبەت بە خۆیەتى.
 ئەوەى لێرەدا گرنگە قسەى لەسەر بكەم، ئەوە نییە كاروان كاكە سوور چ رۆشنبیرێكى جدییە، ئەوەش نییە بكەوینە مەدح و سەناى كاروان چونكە پێویستى پێنییە و كارەكانى گەواهیدەرى ئەو قسانەیە. بەڵام شتێك هەیە دەبێت باسیبكەین، ئەویش ئەوەیە كە لەماوەى رابردوو كاروان گەڕایەوە كوردستان. هاتنەوەى كوردستان وەك شاكارەكانى بەبێدەنگى بوو. لە پڕێكەوە زانیم كاروان كاكە سوور لە كوردستانە. هاتنەوەى ئەو وەك هەر هاتنەوەى كوردێك لە دیاسپۆڕا و هاتنەوەى ئاسایی بوو. ئەو خۆشى حەزى لەو ئاسایی بوونەیە، بەڵام من دەپرسم لەبەر چى كاروان لە راگەیاندنەكان وەك پێویست ئاوڕى لێنەدراوەتەوە. من ئاگادارى ئەوەم لە چەند مانگى رابردوو كاتێك چاوپێكەوتنێكى لەگەلأ كرابوو دەربارەى چیڕۆك و رۆمان ونووسین، بازاڕى ئەدەب و هونەرى كوردستانى نوآ بە شێوەیەكى تر بوو. هاتنەوەى هەندێك بەناو رۆشنبیر لە ئەورۆپاو مەنفا، بە مانگ و سالأ دەهۆڵى بۆ دەكوترێت، كەچى كاروان ئاوا بەبێدەنگى بەڕێدەكرێتەوە؟
 دەترسم بەهانەى ئەوە بگرن كە كاروان خۆى حەزی لە بێدەنگییە؟ هۆكار چییە گۆرانبیژێك لە ئەوروپاوە دەگەڕێتەوە و شاشەى گشت سەتەلایتە سەقەتە كوردییەكان دەكەونە مونافەسەى راكێشانى گۆرانیبێژەكە كە هونەرەكەشى هى فارس یا توركە دزیوییەتى و هەنرى كوردى سەقەت كردووە؟ ئایا كاروان ئەوەندە مەعریفەى پێنییە چەند سەعاتێكى سەتەلایتەكانى بۆ تەرخان بكرێت و لە هۆڵێكى شارى هەولێر، دهۆك یان سلێمانى كۆڕێكى بۆ بگێڕدرێت. مەگەر كاروان نییە نووسەرێكى عەرەب دەڵێت "ئەرآ بەڕاست كورد نووسەرى واى هەیە"؟
 ئایا كاروان و هاوشێوەكانى خەتەرن بەسەر ئەمنى قەومی بۆیە دەبێت لە بێدەنگیدا بێنەوە و هەر بە بیچدەنگیش بڕۆنەوە؟ ئەرآ كاروان كاكە سوورمان زیاتر پێویستە ین رۆژنامەنووسەكەى شەرقئەلئەوسەت؟ ئایا كاروان بە قەد هەموو ئەو نووسەر و كۆلكە خوێندەوار و رۆشنبیرانە مەعریفەى پێنییە كە رۆژانە فیكرمان پێدەفرۆشنەوە؟
 ئەرىَ بۆ حكومەتى كوردى بیرێك لەوە ناكاتەوەكە كاروان و هاوشێوەكانییەتى كە كورد بەرەو ئاسوودەیى و برایەتیی و مافى چارەنووس دەبات نەك ئەو گۆرانیبێژەى دانسى ئەورپیمان بۆ دێنێتەوە، نەك ئەو رۆشنبیرانەى لەسەر كەلاكى نیشتمان خۆیان قەڵەو دەكەن، نەك ماستاوچیی و ئینسانە بچووكەكان، نەك پییاوانى نێو دەزگا حیزبییەكان كە تەنها لە هۆنینەوەى قسەى سادە هیچیتریان پێنییە، نەك و سەدان نەكى تر كە ئەگەر بێت و بیرێك لە بنبڕیان نەكرێتەوە هەڕەشەى زۆر ترسناكن لەسەرمان.
 دواجار ئەوەى دەمێنێتەوە تەنها وشەیە، كاروانیش تا دەمرێت وشەى لێنابرشێت و دواى مردنیشى وشەكانى هەر دەمێنن، بەڵام گرنگیشە سوود لە وشەكان و خاوەن وشەكان وەربگیرێت.
 
 
  chomani_85@yahoo.com
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.