Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
كارین هۆرناى: دەروونشیكاری لەدیدى ژنەوە…ئا: كەژاڵ عەلا

كارین هۆرناى: دەروونشیكاری لەدیدى ژنەوە…ئا: كەژاڵ عەلا

Closed
by January 22, 2009 ژنان

 كارین هۆرناى: دەروونشیكاری لەدیدى ژنەوە
 ئا: كەژاڵ عەلا

 
 
 كارین هۆرناى (16 /3/ 1885 -4/12/ 1952 ) لە ئەڵمانیا لەدایكبووەو هەرلەوێش خوێندنى تەواو كردوە. لەساڵى 1906 بڕوانامەى لە بوارى دەروونناسى پزیشكى بەدەست هێناوە. دایكى ژنێكى ڕۆشنبیرو زیرەك بووەو باوكى كەشتیوانو پیاوێكى مەزهەبىو بەدڕەفتارو سەختگیر بوو. دایكى كارین بەدەست بەدڕەفتارى مێردەكەیەوە دەیناڵاند، بەشێوەیەكى وا بێزار ببوو لەدەستى چەندین جار لاى كارین وتبووی زۆرجار ئارەزووى مەرگى  مێردەكەى دەكات.  سەردەمى منداڵى كارین پڕِبوو لە نەهامەتى، دایكى زیاتر گرنگى دەدا بەكوڕەكەى تا كارین هەربۆیە زۆر جار ئەو (ئیرەیى بە براكەى دەبرد). باوكى سەرەڕاى ئەوەش كە هیچ بایەخێكى بەكچەكەى نەدەدا، بووەمایەى ئەوەى قینو بێنرخىو دوژمنایەتى لەناخى كاریندا بچێنێت. ئەم جۆرە هەڵسوكەوتەى خانەوادەكەى وایكرد هەرلەسەرەتاى ژیانیدا دووچارى خەمۆكى بكاتو تا كوتایى تەمەنى كاریگەرى هەبێت لەسەرى.
 
 كارین لەتەمەنى 14 ساڵیەوە چەند جارێك عیشقى ئەزموونكرد، چونكە ئەو دەیویست بەوجۆرە بۆشایەكانى ژیانى خۆى واتە نەبوونى (خۆشەویستى)  پڕبكاتەوە. كارین بەبێخواستى باوكى چووە زانكۆ، هەر لەزانكۆ شووى كرد بە هاورێیەكى كە خوێنكارى بەشى ماف بوو بەناوى ئۆسكار هۆرناى.  پاشان  لەساڵى 1926دا لە هاوسەرەكەى جیابوویەوەو لەگەلأ سآ كچەكەیدا  كۆچى كرد بۆئەمەریكاو لەوآ بوو بە مامۆستاى زانكۆ لە بوارى دەروونناسى دا. كارین لەئەمەریكا لەگەلأ كۆمەڵێك زاناى دەروونناسى لێهاتوو ئاشنابوو، هەرلەوێ بوو تیۆریەكانى خۆى دەربارەى دەرونناسى ئاشكراكرد. ئەو تێوریەى كە كارین دەربارەى (پەشێوى دەروونى) خستیەڕوو هەتاكو ئێستاش كاریپێدەكرێت. جگەلەمانەش بە هاوكارى ژمارەیەك لە هاوكارانو خوێندكارانى خۆى لەنیۆرك  ڕێكخراوێكیان دامەزراند بە ناوى( ڕێكخراوى دەرونشیكارى هۆرناى)، كەتاكوهەنووكەش ئەم ڕێكخراوە ماوەو لەلایەن خوێنكارەكانى ئەوەوە بەڕێوە دەچێت.
 
 كارین هۆرناى هەرچەندە پەیڕەوى لە تیۆرى فرۆید كردوە، بەڵام دەربارەى دەرونناسى ژنان ناڕەزایى خۆى دەربڕیوەو بۆچونەكانى ئەوى  بە شتێكى نادروستو سوكایەتى كردن بەرامبەر بە ژن زانیوە. كارین چەندین وتارى دەربارەى مەسەلەى كەسایەتى ژنان نووسیوە. هەروەها كارین دەڵێت:( پیاوان بەهۆى ئەوەى كە ناتوانن كەسێكى تر بەدنیا بێنن هەست بە كەموكوڕى خۆیان دەكەن، هەربۆیە هەموو هێزو تواناكانى خۆیان خستۆتە گەڕ لە داهێنانو خوڵقاندنو بوارە جیاجیاكاندا، بۆئەوەى كەموكوڕیەكانى خۆیانى پێ دابپۆشن).
  هەروەها كارین كتێبى:(غەریزەى سێكسى) فرۆیدى ڕەتكردۆتەوە. چونكە كارین بەپێچەوانەى ئەوەوەبوو. فرۆید پێى وایە هۆكارى سەرەكى نەخۆشیە دەروونیەكان دەگەڕێَتەوە بۆ نەمانى توانای غەریزىو لەهەمووى گرنگتر غەریزە سێكسیەكان. بەڵام كارین لەوبڕوایەدایە كە هۆكارى نەخۆشیە دەروونیەكان لەتاكدا بەهۆى ئەو نائارامیانەوەیە  كەلەخەڵكیدا ڕەنگ دەداتەوە, لەمنداڵیشدا خۆى دەنوێنێت.
 
 كارین هۆرناى دەورێكى كاریگەرى هەبووە لە مرۆڤناسىو خودى_دەروونناسىو خۆسازاندنو سایكۆلۆجیاى ژناندا. ناڕەزایى كارین بەرامبەر بە تیۆریەكانى فرۆید دەربارەى سایكۆلۆجیاى ژنان بەجۆرێك ڕەنگى دایەوە، بوویەمایەى وروژاندنى ئەم مەسەلەیەو بەشێوەیەكى وا كە زیاتر باسى لەسەربكرێتو لەبەرچاو بگیرآ. كارین لەو باوەڕەدابوو كەخەڵك دەتوانن بەشێوەیەكى باش  كاریگەربن بۆباشتركردنى بارى ناهەموارى دەروونى خۆیان. هەروەها ئەو پێیوابوو  هەر كەسێك دەتوانێت ڕۆڵى كەسایەتى خۆى بنوێنێتو هاندەرو هاوكارى خۆى بێت، واتامرۆڤ دەتوانێت (دەرونشیكارى خودی خۆی بێت).
 
  بەناوبانگترین كتێبى كارین هۆرناى بریتیە لە:( دەرونشیكارى خود ) كەلەساڵى 1942دا بڵاوكرایەوە. جگەلەمەش چەندین بەرهەمى ترى هەیە وەك:( هەندێك ڕێگەى نوآ لەدەروونشیكاریدا- 1939)، (ململانێكانى ناوەوەمان-1945)، (دەروونناسى مێینە)، (كەسایەتیی تووڕەى سەردەمى ئێمە). لە كتێبی كەسایەتی تووڕەى سەردەمى ئێمەدا،  نووسەر دەڵێت: (نائارامى، بنچینەى درووستبوونى تووڕەیى پێكدەهێنێت. لەنموونەى: ئینكارىو دوژمنایەتى، هەست كردن بە قینو بێنرخى، هەست كردن بەبێچارەیى، هەست بەبێدەستەڵاتىو بێتوانایى كردن، هەستى بێ پەنایى، هەست بەبێ پشتگیرىكردن، تەنیایىو بێكەسى لەجیهانێكدا كە هەموو مرۆڤەكانى لەبەرامبەر بەیەكتردا، حەز بەئازاردانى یەكترى، كینەبەرایەتى، بیانو، فڕوفێلأ لەیەكتر كردن، نیەتى خراپەكارى دەكەن.
 
 جگەلەمانەش كارین دەڵێت: ترسو نائارامى لەڕادەبەدەر، هەست بەبێتوانایىو بێزارى، هەست بە حەقدو بێبایەخى، هەست بەترس لە شكستو دووژمنایەتى پێكردن، خۆدوورخستنەوەو دابڕان لە خەڵكى، بێباوەڕى بەخودو كەسانى تر…هتد. ئەمانە هەموو ئەوشتانەن كەلەكەسى توڕەدا دەبینرێت.
  
   كارین لە 4/12/ 1952 لە ئەمەریكا كۆچى دوایى كردوە.
 
 سەرچاوەكان: سایتى
 
 http://33pol.files.wordpress.com
 
 http://newmind.mihanblog.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.