كاری ئازاد و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری
و: تاهیر عوسمان*
ژاپۆن دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌راستی به‌ده‌ست كێشه‌كانی هه‌ژاری و بێكاریدا ده‌یناڵاند . به‌ڵام به فێر كردن و مه‌شق كردن و په‌ره پێدانی هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و خزمه‌ت گوزاری و هاندانی لاوان بۆ كاركردنی ئازاد,توانی هه‌لی كاركردن بۆ هاووڵا تیان بدۆزێته‌وه. به‌مه‌ش ئابووریه‌كه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی كه‌مدا گه‌شه‌ی كرد, تا بووه هێزێكی ئابووری مه‌زن . ژاپۆن ساڵانه نیو ملیۆن قوتابی ده‌ر ده چوێنێ . لاوه‌كانیش كاركردنیان له كۆ مپانیا تایبه‌تیه‌كان و كاری ئازاد پێ باشتره . به‌ڵكو هیوای هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كۆ مپانیایه‌كی سه‌ره‌تایی بچووكی تایبه‌ت بكاته‌وه, تا یارمه‌تی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی بدا .نزیكه‌ی 6ملیۆن كۆ مپانیای تایبه‌تی بچووك و مام ناوه‌ندی له ژاپۆن هه‌یه كه كۆی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 127 ملیۆن كه‌سه . هه‌ندێك له‌و كۆ مپانیایانه‌ش كارگه‌ی ته‌كنۆ لۆ ژی بچووكن له ماڵان‌دا . له به‌رامبه‌ردا ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته عه‌ره بیه‌كان ده‌گاته نزیكه‌ی 350 ملیۆن كه‌س و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ده‌یه‌كانی داهاتوو دا پێویستیان به 80 ملیۆن هه‌لی كار بێ . فێر كردنیش رۆڵێكی گرینگی له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی داهاتوودا هه‌یه . به‌ڵام كۆ مه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌كان چۆن ده‌توانن ئه‌و هه‌لی كارانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ؟وه‌ئایا كه‌رته‌كانی خزمه‌تگوزاری تایبه‌تی و پیشه سازی چاڵاك ده‌كرێن ؟وه‌ئایا هانی لاوه‌كان ده‌درێ كاری ئازاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به كۆ مپانیا تایبه‌تیه‌كانیان بده‌ن . به‌مه‌ش پشتگیری ئابووری وڵات بكه‌ن ؟ و هه‌لی كاركردنی تازه دابین بكه‌ن . پاشان فێر كردن چۆن بۆ ئه‌مه ئاماده‌یان ده‌كا؟
ئابووریناسێكی به‌ره‌چه‌له‌ك ژاپۆنی و به ره‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكی رۆبێرت كیو ساكی له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی ( باوكێكێ هه‌ژارو باوكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند) ره‌خنه له‌وه ده‌گرێ كه‌وا سیسته‌می فێر كردن, كه‌لتوری چۆ نیه‌تی مامه‌له كردن له گه‌ڵ سامان له خۆ ناگرێ و ئه‌و لایه‌نه گرینگه‌ی فه‌رامۆش كردوه و هانی لاوه‌كان نادا له كاری ئازاد‌دا داهێنان بكه‌ن . به‌ڵكو جه‌خت كردنی ته‌نها له‌سه‌ر گرینگی دانه به كاری وه‌زیفیه‌وه . هه‌روه‌ك چۆن شارۆن لیتشه‌ری هاوڕێی ده‌ڵێ من منداڵه كانی خۆمم خۆش ده‌وێن و ده‌مه‌وێ باشترین جۆه‌ر فێربوون به‌ده‌ست بێنن . ئه‌وه‌ش بۆچوونێكی زۆر ئاساییه له په‌روه‌رده‌ی تازه‌دا . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆر گرینگیشه . به‌ڵام له جیهانی عه‌وله‌مه‌دا به‌س نیه . چونكه زۆر گرینگه له دراو‌و چۆنیه‌تی كاركردنی و رێگاكانی وه‌به‌ر هێنانی له خزمه‌تی خۆماندا بگه‌ین . له‌به‌ر ئه‌وه نا, ببینه كۆیله بۆ خزمه‌ت كردنی . به‌ڵام ئایا قوتابخانه‌كانمان منداڵه كانمان بۆ ئه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن رووبه‌رووی به‌ره‌نگاریه‌كانی ژیانی ئێستا ببنه‌وه . كاتێك ئامۆژگاری دووباره كراوه‌ی ئێمه بۆ ئه‌وان ته‌نها ئه‌وه‌بێ به جیدی بخوێنه و هه‌وڵ و كۆشش بكه تا پله‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ست بێنی و وه‌زیفه‌یه‌كی باش به مووچه‌یه‌كی به‌رز مسۆگه‌ر بكه‌ی ؟؟؟؟لیتشه‌ر پرسیاری كوڕه‌كه‌ی خۆی زۆر پێ سه‌یر و چاوه‌ڕوان نه‌كراو بووه كه لێی ده‌پرسێ له‌به‌ر چی ده‌بێ چه‌ند وانه‌یه‌ك بخوێنین كه‌له ژیانی كرده‌ییماندا هیچ سوودێكیان لێ وه‌رناگرین , ئه‌ویش زۆر به ساده‌و ساكاریی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر پله‌ی به‌رز به‌ده‌ست نه‌هێنی له زانكۆ وه‌ر ناگیرێی .پاشان كوڕه‌كه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر له زانكۆ وه‌ربگیرێم یا وه‌ر نه‌گیرێم هه‌وڵ ده‌ده‌م ده‌وڵمه‌ند بم . چونكه نامه‌وێ ببمه فه‌رمانبه‌رێكی هه‌ژار . دایكه‌كه‌ش به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه لێی ده پرسێ ئه‌گه‌ر له‌زانكۆ ده‌ر نه‌چی . كارێكی باشت ده‌ست ناكه‌وێ .ئه‌گه‌ر كارێكی به‌دڵی خۆشت ده‌ست نه‌كه‌وێ, چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بی؟كوڕه‌كه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه دایكه كاتی ئه‌وه هاتووه من وانه‌ت پێ بڵێم دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی دوور‌و درێژ وانه‌ت پێ گووتم . له زه‌مه‌نی ئێمه‌دا بژی و سه‌یری ده‌ورو به‌ری خۆت بكه .ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان هه‌رگیز به خوێندن ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوونه . فه‌رمانبه‌رێكی ده‌رچووی زانكۆ به‌ر له‌وه‌ی مانگه‌كه ته‌واو بێ مووچه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێ . به‌ڵام كه‌سانی وه‌كو مادۆنا . مایكل گۆردن, سامانێكی زۆریان كۆ كردۆته‌وه ته‌نانه‌ت یه‌كێكی وه‌كو بیل گیتس زانكۆی جێهێشت, هه‌موو كاتی خۆی بۆ كۆ مپانیای مایكرۆ سۆفت ته‌رخان كرد .تا بووه ده‌وڵه‌مه‌ند ترین كه‌س له جیهاندا .كه هێشتا له ته‌مه‌نی سی 30 ساڵیدا بوو, بۆ ئه‌وه‌ی ملیۆنان هه‌لی كار كردن له رێگای داهێنانه‌كانیه‌وه دابین بكا ,دایكه من نامه‌وێ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه زۆره بده‌م, وه‌كو تۆ‌و باوكم هه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی باجه‌كان بده‌م و بكه‌ومه ژێر قه‌رزه‌وه ,هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هیچ زه‌مانه‌تێك بۆبه‌رده‌وام بوونی وه‌زیفه نیه. رۆژانه هه‌واڵی داخستنی كارگه‌و كۆ مپانیاكان و زۆر بوونی بێكاری و به‌رز بوونه‌وه‌ی تێچووه‌كانی ژیان ده بیستین ,مووچه‌كانیش له‌به‌رامبه‌ردا زیادیان نه‌كردوه , سیسته مه ئیفلاس كردوه‌كانی خانه نشینیش جێگای متمانه نین . هه‌روه‌ها نامه‌وێ ببمه بارگرانی به‌سه‌ر حكو مه‌ته‌وه , بۆیه ئامۆژگاریه كۆنه‌كانت هیچ سوودێكیان بۆ من نیه, به‌ڵكو پێویستم به وه‌ڵامی تازه هه‌یه .
كیو ساكی _ش كه‌لتووری سامانی له دیالۆ گی دایك و باوكێك و باوك و دایكێكی ته‌ڵاق دراودا كورت كردۆته‌وه, كه هه‌ردوولایان له‌گه‌ڵ كوڕه تاقانه‌كه‌یان ده‌دوێن . یه‌كێكیان باوكێكی هه‌ژاری خوێنده‌واری زیره‌كه . له باشترین زانكۆكاندا خوێندویه‌تی وه‌كو شیكاگۆو ستانفۆرد. چه‌ندین جار له ئاستی به‌رز نێر دراوه‌ته ده‌ره‌وه تا بڕوانانه‌ی دكتۆرای به پله‌ی نایاب به‌ده‌ست هێناوه , . به‌ڵام باوكه‌كه‌ی دیكه كه ده‌وڵه‌مه‌نده خوێندنی ناوه‌ندیشی ته‌واو نه‌كردوه , هه‌رچه‌نده هه‌ر دووكیان له كاره‌كانی خۆیان سه‌ر كه‌وتوو بوونه و داهاتێكی ساڵانه‌ی باشیان هه‌یه . به‌ڵام خوێنده‌واره‌كه به‌درێژایی ژیانی گرفتی له‌گه‌ڵ خراپ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ساماندا هه‌بووه , كه كۆچی دواییشی كرد نوقمی قه‌رزه‌كانی ببوو . به‌ڵام پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه بووه یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هاوای . كه مردیش ملیۆ نه‌ها دۆلاری له دوا به جێ‌ما كه بۆ خێزانه‌كه‌ی و كڵێسا‌و ده‌زگا خێر خوازیه‌كان مایه‌وه . هه‌ردوو كیشیان خاوه‌ن كه‌سایه‌تی به هێز بوون وه باوه‌ڕیان به فێر كردنی باش هه‌بوو , و زۆر ئامۆژگاری كوڕه‌كانی خۆیان ده‌كرد . باوكه هه‌ژاره‌كه به كوڕه‌كه‌ی ده‌گووت خۆشه‌ویستی سامان له خۆ شه‌ویستی شه‌یتان دایه , له‌و كاته‌ی كه نه‌یده‌توانی تێچووه‌كانی خێزانه‌كه‌ی دابین بكا . به‌ڵام باوكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه به كوڕه‌كه‌ی خۆی ده‌گووت كه‌می سامان شه‌یتانه .وه وشه‌ی( نا)ی لا نه‌بوو بۆ خه‌رج كردن له هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی داراییدا ,به‌ڵكو كوڕه‌كه‌ی فێر كردبوو چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ساماندا بكا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تێچووه‌ك ده‌ر بهێنێ . به‌ڵام باوكه هه‌ژاره‌كه كوڕه‌كه‌ی فێره ته‌مبه‌ڵی كردبوو له به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی كێشه داراییه‌كاندا . له به‌رامبه‌ردا باوكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه كوڕه‌كه‌ی فێر كردبوو چۆن كێشه داراییه‌كان به پرسیار كردن و مه‌شق كردن و لێكۆَڵینه‌وه له وه‌ڵامه واقیعیه‌كان چاره‌سه‌ربكا , بۆ په‌ره پێدانی به‌هره‌كانی و له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دراو‌و چۆ نیه‌تی زیاد كردنیدا , هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌دا چۆن زیره كیه داراییه‌كه‌ی ببو ژێنێته‌وه‌و په‌ره‌ی پێ‌بدا. به‌ڵام باوكه هه‌ژاره‌كه باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه ده‌بێ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له پێناو یارمه‌تیدانی هه‌ژاراندا باج بده‌ن , وه‌هانی كوڕه‌كه‌ی ده‌دا بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندن و به‌ده‌ست هێنانی وه‌زیفه‌یه‌ك له كۆ مپانیایه‌كی دیاردا ,وه هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو له مامه‌ڵه‌داراییه‌كان و مه‌تر سیه‌كانی به‌ئاگا بێ . له كاتێكدا باوكه ده‌وڵه‌مه‌نده كه پێی وابوو باجه‌كان بۆ سزا دانی ده‌وڵه‌نده‌كانه له‌به‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان و پاداشت كردنی هه‌ژارانه له‌سه‌ر ته‌مبه‌ڵیه‌كه‌یان . هه‌روه‌ها رێگا سه‌ركه‌وتووه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی كۆ مپانیایه‌كی سه‌ر كه‌وتووی فێر كردبوو تا بیكڕێ . وه‌هانی دابوو له كاتی نان خواردنی ئێواره‌دا گفت و گۆی دارایی بكا . ئه‌گه‌رچی باوكه هه‌ژاره‌كه ئه‌وه‌ی بۆ كوڕه‌كه‌ی دووپات ده‌كرده‌وه كه زۆر پێویست و گرینگه حكومه‌ت وه‌زیفه بۆ هاووڵاتیان دابین بكا .وه هه‌میشه باسی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌و سه‌ر مووچه‌و زیاده‌ی ساڵانه‌و خانه نشینی و مافی كرێكارانی بۆ ده‌كرد . به‌ڵام باوكه ده‌وڵه‌مه‌نده كه كوڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه رێنمایی ده‌كرد متمانه له‌سه‌ر خۆی بكا و كاری ئازاد ئه‌نجام بدا . باوكه هه‌ژاره‌كه كوڕه‌كه‌ی فێر ده‌كرد چۆن داوای سلفه بكا . له‌به‌رامبه‌ردا باوكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه كوڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه راده هێنا چۆن پلانێكی بازرگانی بۆپرۆژه‌یه‌ك دابنی َتا وه‌زیفه بۆ هاووڵا تیان مسۆگه‌ر بكا و باوكه هه‌ژاره‌كه پێی وابوو كه كوڕه‌كه‌ی هه‌ر گیز ده‌وڵه‌مه‌ند نابێ و سامان شتێكی گرینگ نی یه . به‌ڵام باوكه كه‌ی تر پێی وابوو ئه‌و هه‌میشه ده‌وڵه‌مه‌نده‌و كاتێك كه ئیفلا سیشی كرد ئه‌وه‌ی دووپات كردبۆوه كه‌وا پێویسته جیاوازی له نێوان هه‌ژاری و ئیفلاس كردن‌دا بكرێ . چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ژاری دیارده‌یه‌كی ئه‌به‌دی بێ, ئه‌وه‌پێی وایه ئیفلاس كردن دیارده‌یه‌كی كاتیه‌و ده‌كرێ بگۆڕدرێ . نووسه‌ریش له‌و هه‌قایه‌ته‌دا ده‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌وا مه‌ینه‌تی ده‌رچووان له هه‌ژاری له‌به‌ر داهاتی دارایی ان نی یه . به‌ڵكو به‌هۆی بیر‌و ڕاو هه‌ڵس و كه‌وتی هه‌ڵه‌یه له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ساماندا . بۆیه كوڕه‌كه بریار ده‌دا گوێ له‌و باوكه رابگرێ كه خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو نه‌كردبوو . وه كیو ساكی كتێبه‌كه‌ی به‌وه كۆ تایی پێ دێنێ و ده‌ڵێ ده‌وڵه‌مه‌ندی توێژه ده‌وڵه‌مه‌نده كان وبه‌رده‌وامی هه‌ژاری چینه نێوه‌نده خوێنده‌واره‌كان په‌یوه‌سته به رێژه‌ی گرینگی دان به گفت و گۆكردن له‌سه‌ر سامان له ماڵه‌وه‌و له نێوان ئه‌ندامانی خێزاندا . بۆیه ئه‌وه‌ی له باوكێكی خوێنده‌واری هه‌ژار چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ته‌نها ئامۆژگاری كردنی كوڕه‌كه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنێ و ببێته پزیشك , یا پارێزه‌ر , یاخود ئه‌ندازیار . كوڕه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌خوێنێ نمره‌یه‌كی باش به‌ده‌ست بێنێ تا بچێته كولیژێكی به‌رزه‌وه ,كێشه‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه زه‌ینی ئه‌و منداڵه به‌به‌رنامه‌یه‌كی دارایی خراپه‌وه به‌رنامه رێژكراوه . . بۆیه ناتوانێ به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سامان یا كار كردن بكا تا زیاد بكا . به‌مه‌ش هه‌لی په‌ره پێدانی زه‌ینی خۆی له خه‌ریككردنی مێشكی بۆكێشه داراییه‌كان له‌ده‌ست ده‌دا . واته زیره‌كیه داراییه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه . هه‌روه‌ها له قوتابخانه‌ش له‌باره‌ی سامانه‌وه هیچ فێر نابێ . به‌ڵكو هه‌ندێك مامۆستا پێیان وایه سامان هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ خۆ له گفت و گۆ له‌سه‌ر كردنی دوور بخه‌ینه‌وه , و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه ده‌بێ قوتابی ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر به‌هره زانستی و ماتماتیكیه‌كان بكاته‌وه. ئه‌گه‌رچی به‌هره داراییه‌كان هیچ پێگه‌یه‌كیان له به‌رنامه كانی خوێندندا نی یه . بۆیه ده‌بینین زۆر له مامۆستایانی زانكۆ و پارێزه‌ران و ئه‌ندازیاره هه‌ڵكه‌وتووه‌كان له بواری پسپۆڕی خۆیان به‌ده‌ست ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه ده‌ناڵێنن . دوور یش نی یه یه‌كێك له كێِشه كانی ئابووری ئه‌مه‌ریكاو زۆر بوونی قه‌رزه‌كانی هه‌روه‌ك ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی پێ كردوه , ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌توانان و كار به‌ده‌ستانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ئه‌وانه‌ی كه بڕیاره ئابووری و داراییه‌كان ده‌رده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه رانه‌هێنراون چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه داراییه‌كان بكه‌ن . وه به‌هره‌ی زیهنی و زیره‌كی دارایی پێویستیان نی یه , پرسیاره‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا كۆ مه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌كان په‌ره به فێر كردنێك ده‌ده‌ن كه په‌ره پێدانی زیره‌كی دارایی و و به هێز كردنی به‌هره كانی زیره‌كی جه‌سته‌ی و زیهنی و سۆزداری و گیانی به‌یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه ؟ وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و ژینگه پێویسته ده‌ره خسێ تا هانی گه‌نجه‌كان بدرێ كاری ئازادی داهێًنه‌رانه ئه‌نجام بده‌ن و به‌شداری بوژاندنه‌وه‌ی وڵا ته‌كانیان بكه‌ن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
——————————————————————
سه‌رچاوه :
رۆژنامه‌ی المۆتمر ژ2121رۆژی 16/9/2010
نووسینی: خلیل حسن
وه‌ر گێڕ* سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران له وه‌زاره‌تی كاره‌با
:tahir_om@yahoo.com