كورد‌و ده‌وڵه‌تی, كورد‌و دووله‌تی ….. عارف معروف داوودی
زه‌مه‌ن زۆر له‌وه تیژتره كه گوله‌ی كلاشینكۆفێك یاخود تانكێك بیبڕێت,مه‌حاڵه فرین له ئاسمانێك به‌كامی دڵ به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵت بخه‌یته گڕ, بزانی چۆنی به كار دێنیت ,بۆیه ئێمه نه ئه‌مڕۆین و نه‌ش دوێنێن، و له به‌ر هه‌مان هۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین سبه‌ینیش بین, ئێمه سنوریكی دهستكردین له ته‌خته ڕه‌شی منداڵێكی باخچه‌ی ساوایاندا. ئێستاشی له پاڵادابێتت ترسی ئه‌وه‌مان لێ نیشتوه ئه‌وه منداڵه ئه‌قڵی بڕ نهكاو بمانسڕێته‌وه. ئێمه ئۆتۆمۆبیلێكی راهێنانین بۆیه ته‌ماشا ده‌كه‌ی دوو ئستێرن و دوو كلاج و دوو برێك و هه‌موو شته‌كانمان خۆی له دووانیدا ده‌بینێته‌وه . ته‌نانه‌ت له لێ خۆرینشدا ده‌بێ دووكه‌س ئاگای له شۆسته‌كه بێت نه‌وه‌كا یه‌كی بشێلین و بڵێن سه‌ر به‌لاكه‌ی تر بۆو . به‌بێ لێ پرسینه‌وه له ئه‌رشیفی خودی خواییشدا بسڕێته‌وه.ئه‌گه‌ر ڕێگای گه‌ل بدرێت بێگوومان بن كه ده‌توانێت گوڵ له دۆزه‌خدا بڕوێنێت. و بگره ئه‌وه‌ش ده‌سته به‌ر ده‌كات كه چه‌ندێ مه‌لی ئه‌م كه‌ونه هه‌یه له فرمێسكه‌كانی چا‌وا خۆیان بشۆن و چیدی گه‌رد نه‌گرن . و هه‌ر به پاكی خۆیانه‌وه بمێننه‌وه ..
له لای ئێمه ئه‌و قووڕه‌ی ئاده‌می لێ درووست كرا هه‌مان قووڕ نییه كه هابیلی لێ په‌یدا بووبێت , هه‌مان ڕق و قینه هابیل و قابیل هه‌ر به‌رده‌وامه و تاوه‌كو ئێستا له هه‌مان تێڕوانینی ئه‌و كاته‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت..له لای ئێمه گیانی له خۆ بووردن له زووه‌وه ماڵئاوایی لێكردوین. به‌ره‌وه مهمللهكهتی عه‌ده‌م كۆچی كردووه, و سویندشی به هه‌موو شته پیرۆزه‌كان خواردووه تا ئه‌مان مابن روومان لێ نه‌كاته‌وه ..(ئه‌وه‌ی خوێنه‌ره تێده‌گا ده‌ڵێم چی) ئه‌گه‌ر زاری خاكیش بدوێنین ئه‌وا ده‌ڵێ من ئه‌و خاكه‌م ئێوه‌م لێ بوویته دۆزه‌خ تا دێ هه‌وراز و نشێوم له‌ت له‌ت ده‌كه‌ن و وه‌كو دز به‌ملا و به‌لادا به‌ش به‌شم ده‌كه‌ن . وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شی كردنی پێش خۆتان كاری خۆی نه‌كردبێت.. من چۆنی بتوانم باسی له تۆ بكه‌م، گه‌ر هه‌موو شتێكم له ڕوودا گیرابێت و نه‌وێرم به زار بدوێم و به گوێ ببیستم و نه‌ش و به چاویش ببینم , حهسحهسهكان به له‌په گه‌وره‌كانیان هه‌موو شتێكیا لێ داپۆشیوم..
ئه‌ی ئیوه به‌ر پرسانی كورد ئه‌وه نییه هه‌موو شتیكمان لێ ده‌شارنه‌وه . نه‌وه‌كا ئێمه‌ش بتوانیین د‌رك به ڕاستیه‌كان به‌رین له پاڵیاندا هه‌ڵبكه‌ین , ئه‌ی ئه‌گه‌ر نا ماده‌ی سه‌د و چل له نیوان دوولهتیدا بزر نه‌بوو .و نه‌بووین به خاوه‌ن هیچ شتێكی له‌و جۆره‌ی بیرمان لێده‌كرده‌وه و نه‌ش له‌و جۆره‌ی كه پیلانمان بۆی دانابوو . چونكه ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌نی ئه‌وه نیمان كه بتوانین پیلان دابنێین. ئه‌گه‌ر واش بوایه ئه‌وه به پیلان ده‌هاتینه كه‌ركوكه‌وه . دهمنزانی چی ده‌كه‌ین و چی ناكه‌ین . نه‌ك وه‌ك ئێستا كه سه‌رمان لێ شێواوه خۆشمان نازانیین په‌نا بۆ كوێ به‌رین. كورد ده‌ڵێ (به‌ردێك نه‌زان فرێ دا له گۆم به سه‌د زانا ده‌رنایه‌ت ). ئێوه‌ش لۆفی زانایتان دهكووتا . كه گوایه زۆر زیره‌كن له‌وه‌ی ئامانجه‌كانی میله‌ت به‌دیبهێنن به‌ڵام ده‌رچوو نه‌ك به‌س زانا نیتان به‌ڵكو ئه‌توانم بڵێم به بێپشت یشهیی كاره‌كانتان ئه‌نجامداو، و ئێستاش ده‌بێت ئه‌و میلله‌ته قووڕ به سه‌ره باجی بداته‌وه. و به تایبه‌تیش خه‌ڵكی كه‌ركوكه هه‌ژارو داماوه‌كه، كه ئێستاشی له پاڵدا بێت خێریان له خۆیان و كیشه‌ی كوردی نه‌بینیوه . هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆرشه‌وه تاوه‌كو بگاته ئێستای سه‌روه‌ری كورد ، كه هه‌ندی كه‌س ئیدعای ده‌كات . كه من به‌ش به حاڵی خۆم هیچی لێ به دی ناكه‌م.
به‌ڵێ به‌ر پرسانی كورد. با دانی پیا بنێین كه بۆ تاقه جاریكش بێت. و به‌رامبه‌ر به‌و میلله‌ته بۆهستین و بڵێن.( ئێمه سهقتمان كرد وله نیوان دوولایماندا كاره‌كان بزر بوون. ئێوه خوتان خاوه‌ن بڕیار بن، بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی باره‌كه، تاوه‌كو به ده‌ست ئێمه‌مانانه‌وه به‌ره‌وه سهقتریش نه‌ڕۆیشتووه . ئه‌وجا بزانن كه‌س له‌و میلله‌ته بڕوای به هیچ لایه‌ك ده‌مێنێ یاخود له ئێوه‌مانان زیاتر هه‌وڵ نادات بۆ ئه‌وه‌ی بار‌و دۆخه‌كه به‌ره‌وه سه‌قام گیری به‌رێت..,ئێمه ئێستاشی له پاڵدا بێت شه‌ڕه په‌ڕۆ كووشتمانی . ئێمه ده‌بێ له‌مه‌و دوا به دوای بێرهنگیدا بگه‌ڕین بۆ سڕینه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كان.
ده‌ی به‌ر هه‌ر حاڵ (ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌سه یه‌ك ئه‌لفی به‌سه). من هه‌ست ده‌كه‌م صهداكان به‌ره‌و گوێ خۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه . بۆیه زۆرم پێ خۆشه كه هه‌ندی جار له به‌ر خۆمه‌وه وبه ده‌نگی به‌رز بیر بكه‌مه‌وه…..