كۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌كان و دوباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆی فاشیلی تونس و میسر
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ 5 حیزب له شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه , دووی ده‌سه‌ڵات و سیانیش به ناو ئۆپۆزسیۆن بۆ گفت و گۆ كردن له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش بۆ شاری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری .
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئایا ئه‌و لایه‌نانه مافی ئه‌وه‌یان پێدراوه كه له بری خه‌ڵك له پشت مێزه‌كانه‌وه و له ژوره داخراوه‌كان قسه بكه‌ن له سه‌ر كێشه‌كان له كاتێكدا خاوه‌ند كێشه‌كان له به‌ر لێزمه‌ی بارانن و له تاو بێكاری و برسێتی له وتنه‌وه‌ی درووشمه‌كان ماندوو نابن .
ئه‌م 5 لایه‌نه له یه‌كه‌م چركه ساته‌كانه‌وه هه‌موو خۆیان بێ به‌ری كرد له خۆپیشاندانه‌كه یاخود ئه‌وانه بوون به‌ره‌و رووی بوونه‌وه به ئاژاوه‌گێڕ و تێكده‌ر ناویانیان برد , ئیتر به چ ئابرووییه‌كه‌وه دێن له بری ئه‌وان له ژوره داخراوه‌كانه‌وه له سه‌ر مافه‌كانیان قسه ده‌كه‌ن , له 17 ی مانگه‌وه بۆ ئێستا مێژووییه‌كی هێنده دوور نییه له بیر بچێته‌وه .
له تونس و میسریش هه‌مان سیناریۆ به‌رده‌وام دووباره ده‌بوه‌وه , بن عه‌لی و موباره‌ك به‌رده‌وام له گه‌ڵ پارته به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كان كۆ ده‌بوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان , به‌ڵام خه‌ونه‌كانی شه‌قام به‌و گفت‌و گۆیانه چاره‌سه‌ر ناكرا , خه‌ڵك وێڵی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و كه‌رامه‌ت بوو .
ئێمه هه‌موو له گه‌ڵ ئارامیداین , نه‌فره‌ت له‌وه‌ی ئارامی ده‌شێوێنێت , باش ده‌زانین مناڵی سه‌ركرده‌كان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌موو له شوێنه ئارامه‌كان پارێزراون , ئه‌وانه‌ی ده‌كوژرێن به‌چكه‌ی هه‌ژارن و جگه‌ر گۆشه‌ی ئێمه‌ن , ئه‌وه‌ی ئه‌وان زیانی لێ ده‌كه‌ن له نا ئارامی بازاڕ و ئیمتیازات و دابه‌زینی نرخی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیانه , ئه‌گه‌ر به راستی ده‌تانه‌وێت كوردستان ئارام بێت ئه‌وا گوێ له خه‌ڵك بگرن , كه‌رامه‌تیان مه‌شكێنن و برسیان مه‌كه‌ن , بنه‌ماڵه له ده‌سه‌ڵات دوور بخه‌نه‌وه , نان له قورگی حیزب ده‌ركه‌ن …. ئاخر ئێمه تاوانمان چییه له‌وه‌ته‌ی هه‌ین هه‌ر ئه‌و ده‌موچاوانه ده‌بینین شه‌ڕمان پێده‌كه‌ن و مفاوه‌زاتمان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن , ئێوه به‌رده‌وام هاورێن , یان دوژمن , به كوشتمان ده‌ده‌ن , ده‌مان خه‌نه به‌ر گازی خه‌رده‌ل , ئێمه بووینه‌ته رۆبۆت بۆ گه‌مه نا شه‌ریفانه‌كان ئێوه ده‌بڕۆن نه‌تان بینینه‌وه , قێزمان له‌و چاوانه ده‌بێته‌وه ئێوه‌ی پێ ده‌بینین , باسه گه‌مه شه‌رمه‌زارییه‌كانتان .
له كۆتاییدا ده‌ڵێین نه‌ك 5 حیزب , 500ی له‌و جۆره‌ش كۆببنه‌وه تا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار نه‌كه‌ن , ئه‌وا ئیتر ناتوانن له‌سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌كانتان پاڵ ده‌نه‌وه به ئارامی , كورسی بۆ كه‌س تا سه‌ر نامێنێت , تاكه‌ی بۆ حه‌كایه‌ته دووباره‌كان ئێوه ببین به قوربانی ,ئه‌و كێشانه‌ی ئێمه هه‌مانه له برسێتی و هه‌ژاری و بێكاری , له ئاو‌و و كاره‌با , له كه‌رامه‌ت و سوكایه‌تی پێكردن ….. كێشه‌ی ئێوه نییه , ته‌نها له شاشه‌كانه‌وه ده‌یان بینن , كێشه‌ی ئێوه ته‌نها كێشه‌ی گیرفانه‌كانتان و كورسییه‌كانتانه .