له‌نێوان دادگا‌و تۆمه‌تبارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا كامیان ئازادن؟
له‌نێوان دادگا‌و تۆمه‌تبارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا كامیان ئازادن؟
عومه‌رمحه‌مه‌د
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جینۆساید مه‌ترسیدارترین تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تی، به‌ندی یه‌كه‌می په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی تاوانی جینۆساید ( لایه‌نه په‌یمان به‌ستووه‌كان، بڕوایان به‌وه كردووه كه جینۆساید چ له ئاشتیدا یان له‌كاتی شه‌ردا ئه‌نجام بدرێن تاوانێكه به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی سزابدرێن.) به‌نده‌كانی 11 و12و13ی یاسای ژماره(10)ی عێراقیش كه دادگای باڵای تاوانه‌كانیی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها یاسای نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تۆمه‌تبارانی تاوانی جینۆساید، له‌به‌رده‌می دادگایه‌كی ناوخۆی تایبه‌تمه‌ند، یان له‌دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا دادگایی ده‌كرێن، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م تێگه‌یشتنانه‌دا تۆمه‌تبارانی جینۆساید هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی،حكومی، ئاینیان هه‌بێت، نابێت له‌ده‌ست یاسا رزگاربن‌و نابێ له‌لایه‌ن هیچ كه‌س‌و ده‌وڵه‌تێكی به‌شداره‌وه داڵده‌وپه‌نا بدرێن.
به‌پێی په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی تاوانی جینۆساید، تۆمه‌تبارانی تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هیچ پاساوێك نابێته مایه‌ی به‌خشین یان سوككردنی سزاكانیان، بۆیه تۆمه‌تبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالیش به‌و پێیه‌ی تاوانی جینۆسایدن، نابێ به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه تۆمه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر سوك بكرێت. چونكه گومانلێكراوان‌و تاوانبارنی ئه‌و جۆره تاوانانه، له‌به‌رمه‌ترسی تاوانه‌كه هیچ حه‌ێانه‌یه‌كی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی نایانگرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌رهه‌ق به‌دۆسێی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێ له ئازادكردنی فۆركه‌وان تارق ڕه‌مه‌زان ، ته‌نها به‌كه‌م گرتنی قوربانیه‌كانی تاوانی 16/3ی ساڵی 1988 نیه، به‌ڵكو به‌سوك ته‌ماشاكردنی یاسا‌و هه‌یبه‌تی دادوه‌ریشه.
هه‌رچۆنێك هه‌ڵاتنی یان ئازادكردنی فرۆكه‌وانه‌كه، لێك بده‌ینه‌وه له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا به‌كه‌م گرتنی رۆحی قوربانیه‌كان‌و هه‌ستی كه‌سوكاریان‌و بێبه‌هاكردنی یاسایه، ئێستا به‌پێی لێكدانه‌وه‌كان‌و هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه بێت، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌پشت ئه‌م كێشه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رچی هێشتا نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار بێده‌نگه له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا هیچ یاسایه‌كی ناوخۆیی‌و نیونه‌ته‌وه‌یی پشتگیری له‌پاساو هێنانه‌وه‌ی ناكات، چونكه هیچ به‌ندو برگه‌یه‌كی یاسایی، ئه‌و مافه‌یان پێنابه‌خشێ به سیفه‌تی سه‌رۆكی كۆمار یان ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی په‌نای تاوانبارانی جینۆساید بده‌ن‌و له‌پێش یان له دوای بریاری دادگاوه مامه‌ڵه(تێرف) یان پێوه بكرێ.
تارق ڕه‌مه‌زان جگه‌له‌وه‌ی شایه‌تحاڵێكی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، تۆمه‌تباریشه به‌ماده‌كانی ("11- تاوانی كۆمه‌ڵكوژی" 12 – تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی " 13 -تاوانی جه‌نگ"). دوای ده‌ستگیركردنی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه‌و دانی به‌تاوانی بۆمبارانكردنی شاره‌كه‌دا ناوه، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌دا ئه‌و راستیه‌ی دركاندووه كه‌پارێزگاری له‌فرۆكه تاوانكاره‌كان كردووه، بێگومان له‌میانی دادگایكردنیشیدا وه‌كو هه‌موو تۆمه‌تبارانی تر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داكۆكی له‌خۆی بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه راست بێ ئه‌وا بۆ سه‌رۆكی كۆمار‌و عه‌شیره‌تی عه‌زاویش باشتر بوو، رێزیان له‌یاسا‌و شعوری كه‌سوكاری قوربانیان بگرتایه، له‌بری شاردنه‌وه په‌نایان بۆ یاسا ببردایه‌و ئه‌گه‌ر بێتاوانبوایه، به‌بریاری دادگا ئازادی كردبایه.
به‌ڵام كێشه‌ی تارق ڕه‌مه‌زان ته‌نها په‌نادانی تاكه كه‌سێك ناگه‌یه‌نێ به‌ڵكو په‌یامێكی مه‌ترسیداره مادام پێش دادگایی كردن ده‌رگای ئازاد كردنی تۆمه‌تبارێكی جینۆساید ده‌خرێته سه‌رگازی پشت، ئه‌وه‌په‌یامێكی مه‌ترسیداریشه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌و واتایه‌ی " ئازادی بۆ تاوانكارانی سه‌روه‌ختی رژێمی به‌عسه نه‌ك بۆ هاوڵاتیان.."
ده‌نا " تارق ڕه‌مه‌زان" یش ده‌یتوانی له‌به‌رده‌می دادگا داكۆكی له‌خۆی بكات‌و به‌رائه‌تی خۆی بسه‌لمێنێ، شایه‌ت‌و به‌ڵگه‌كانی ئاماده بكات، ئه‌وسا به‌وانه‌شه‌وه كه ئازادیان كردووه مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، بۆی تێبكه‌ون‌و له‌به‌رده‌می دادگا بێ‌تاوانیان بسه‌لماندایه، به‌ڵام ئه‌فسوس.. كه ده‌بینین بێمنه‌ت له‌هه‌یبه‌تی یاسا‌و هه‌ست‌و شعوری قوربانیان تۆمه‌تبارێكی جینۆساید داڵده ده‌رێت، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه كه هێشتا ئاینده‌ی عێراق‌و چاره‌نوسی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسیدایه..هێشتا تاریكییه‌كی بێ ئامانمان له‌به‌رده‌مدایه.
خۆ ئه‌گه‌ر راسته‌و به‌هه‌ڵه ئازاد كراوه، با داوا له عه‌شیره‌تی عه‌زاوی بكه‌نه‌وه پیاوه بێتاوانه‌كه‌یان راده‌ستی دادگا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دۆسێی تارق ڕه‌مه‌زان جارێكی تر ئه‌وه‌ی سه‌لمانده‌وه، كه ئه‌نجامده‌رانی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال هێشتا له قوربانیه‌كان‌وكه‌سوكاریان به‌رێزتر ته‌ماشاده‌كرێن . هێشتا هه‌یبه‌تی خێڵ‌و عه‌شیره‌ت له سه‌رو یاسایه.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی تۆمه‌تبار تارق ڕه‌مه‌زان العزاویه‌وه بیستمان، كرده‌وه‌یه‌ك نیه به‌ته‌نها پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێت، به‌ڵكو زه‌مینه خۆشكردنه‌وه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه‌سانی ناو سوپا ره‌فتاری تاوانكارانه پیاده بكه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی رێز بۆ یاسا‌ومافی مرۆڤ دابنێن.. له‌كاتێكدا تۆمه‌تبارانی تاوانی جینۆساید هیچ پاساوێك، ناداته كه‌سایه‌تی ده‌وڵه‌تی‌و سیاسیه‌كان ئه‌و جۆره تۆمه‌تبارانه ببه‌خشن‌و رێگه‌ی چونه به‌رده‌می دادگایان لێ‌بگرن.. سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و مافه‌یان هه‌یه حه‌ێانه ببه‌خشنه تاوانبارانی ئاسایی‌و بیانبورن یان سزاكه‌یان له‌سه‌ر سوك بكه‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به تۆمه‌تبارانی تاوانی جینۆساید به‌كارهێنانی حه‌ێانه‌ی سه‌ركردایه‌تی پێچه‌وانه‌ی به‌نده‌كانی یاسای ژماره (10)ی عێراقی ساڵی 2005و پێچه‌وانه‌ی به‌ندی چواره‌می یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌شه كه ده‌ڵێت: ئه‌نجامده‌رانی تاوانی جینۆساید، سزا ده‌درێن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت" ده‌ستوری" یان كارمه‌ندی گشتی، یاخود تاكه كه‌س بووبن ( ) .
هه‌ڵاتن یان ئازادكردنی تۆمه‌تبار تارق ڕه‌مه‌زان،په‌رده له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگ لاده‌بات، به‌لای كه‌مه‌وه پرسیار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگه‌كه دروست ده‌كات، پروپاگه‌نده‌ی سه‌ربه‌خۆیی دادگاكه پوچه‌ڵده‌كاته‌وه كه له به‌ندی یه‌كه‌میدا هاتووه‌و ده‌لێت: ئه‌م دادگایه دادگه‌یه‌كی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه..!!
لێره‌دا پرسیارێك خۆی قوتده‌كاته‌وه ئاخۆ ئه‌گه‌ر هاوكاری و داڵده‌دانی وه‌فیق سامه‌رائی‌و نزار خه‌زره‌جی به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ئۆپزسیون بوون‌و تاسه‌ر له‌گه‌ڵ رژێمی ێدام نه‌ماونه‌ته‌وه؟ ئه‌ی خۆ فرۆكه‌وانه‌كه تاسه‌ر له‌گه‌ڵ ێدام حسێن‌و رژێمه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه نه‌هه‌ڵاتبوو ئۆپزسیونیش بووه..؟
له‌مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره (10) دا هاتووه، دادگای باڵای تاوانه‌كان سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی هه‌یه‌و: (ده‌سه‌ڵاتی لێپێچینه‌وه‌و سزادانی هه‌موو كه‌سێكی تۆمه‌تبار‌و گومانلێكراوی هه‌یه، جا عێراقی بێت یان ناعێراقی، ئه‌گه‌ر بێت‌و له ناوخۆی عێراقدا نیشته‌جێ بێت) هه‌روه‌ها به‌پێی بڕگه‌ی 2 له مادده‌ی 27ی یاساكه، هه‌ر تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن ئه‌وداگایه‌وه سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرابێ، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك، " جا له‌هه‌ر پۆستێكی ده‌سه‌ڵاتدابێت" ته‌نانه‌ت سه‌رۆك كۆماریش مافی ئه‌وه‌یان نیه له سزاكه‌ی كه‌م بكه‌نه‌وه، یان بیبه‌خشێت . چ جای ئه‌وه‌ی زیندانی بێت‌و به‌ر له‌دادگایی كردنی ئازادی بكه‌یت.!!
پێویسته هه‌موو عێراقییه‌ك به‌تایبه‌تی كورد به‌و به‌نده یاساییانه ئاشنابن‌و بزانن كه‌وا تاوانی كۆمه‌ڵكوژی، فه‌یلییه‌كان، شیعه‌كانی خواروی عێراق، تاوانی دوجه‌یل، تاوانی كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كان، تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال‌و بۆردومانی قه‌ڵاتدزێ‌و هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵه‌كانی( 1974 ، 1988) هه‌روه‌ها ته‌ختكردنی گه‌ره‌كی كانی ئاشقانی هه‌ڵه‌بجه‌و كوشتنی 173 كه‌س به‌كۆمه‌ڵ له‌ساڵی 1987، هه‌موو ئه‌و تاوانه هاوشێوانه، به‌وپێه‌ی ده‌چنه‌خانه‌ی جینۆسایده‌وه، سنوری ناوچه‌و نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو ده‌به‌زێنن، واته ئه‌و تاوانانه‌ی له‌كوردستان ئه‌نجامدراون به ته‌نها تاوان نین دژی گه‌لی كورد، به‌ڵكو تاوانی مه‌ترسیدارن دژ به‌كۆی مرۆڤایه‌تی‌و هه‌ره‌شه‌ن بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه ئه‌و تۆمه‌تباران‌و تاو‌انبارانیان دادگای تایبه‌تیان بۆساز ده‌كرێت‌و له‌كاتی سزادانیاندا هیچ حه‌ێانه‌یه‌كی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی نایانگرێته‌وه، به‌پێی مانا‌و ناوه‌رۆكی یاسای نێوده‌وڵه‌تی تاوانی هه‌ڵه‌بجه دژ به هه‌موو مرۆڤایه‌تی‌و زینده‌گی یه.
نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه‌وا یاسای ژماره (10)ی عێراق، ده‌سه‌ڵاتێكی گرنگتریشی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وكه‌سانه‌ی گومان‌لێكراو تۆمه‌تباران، به ماده‌كانی ئه‌و یاسایه ئه‌گه‌ر له‌پێش دامه‌زراندنی دادگاكه‌شه‌وه لێبوردنیان بۆ ده‌رچووبێت ئه‌و دادگایه هه‌لیان ده‌وه‌شێنێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه پێشیلكردنی سه‌ربه‌خۆیی دادگا، جگه له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئێراده‌ی هاوڵاتیان‌و بێبایه‌خكردنی هه‌یبه‌تی یاسا‌و دادوه‌رییه، مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایش‌و ئاشتی هه‌مووان هه‌یه، ئیتر سه‌رۆك كۆمار یان هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێكی سه‌رۆكایه‌تی له‌پێناوی كێ‌و له‌پای چی؟ ئاسایشی خه‌ڵك ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه؟ له‌پێناوی تۆمه‌تبارانێكدا، كه‌سومعه‌ی مرۆڤایه‌تیان له‌كه‌دار كردووه‌و له مێژووی ده‌سه‌ڵاتیاندا زه‌ره‌ری گه‌وره‌یان له هیبه‌ت‌و سومعه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی داوه‌و له‌به‌رده‌م ڕای گشتی جیهان روخساری كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیان شێواندووه؟!.
له‌هاوڵاتی ژماره (495) ی به‌رواری 1/2/2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه.