له‌نێوان سه‌ددام حسێن و زانا حه‌مه‌ساڵحدا
كاتێك “سه‌ددام حسێن”یان هه‌ڵواسی ، خه‌ڵكی ئێمه ده‌ستیان دایه ده‌هۆڵ و زوڕنا و لوله‌ی تفه‌نگه‌كان چوون به‌ئاسماندا و ته‌ققه‌ی خۆشی ئاسمانی سوور كرد ، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵواسینه له‌به‌رخاتری چاوی كاڵی كورد و (200)كه‌سه‌كه‌ی دوجێل نه‌بووه ، به‌ڵكو ئه‌جێندایه‌كی زۆر له‌عه‌قڵیه‌تی ساده‌ی ئێمه گه‌وره‌تری له‌پشته‌وه بوو ، ئه‌ویش شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستانه بوو كه له‌ژێره‌وه له‌ده‌ستی سه‌دامدا بوون ، په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و پلان و ئامانجه ئابووری و سیاسی و نامرۆڤایه‌تییانه بوو كه زلهێزه‌كان به‌هاوكاری سه‌ددام ئه‌نجامیان داوه ، كوشتنی سه‌ددام وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی سته‌ملێكراوان نه‌بوو ، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌وره بوو ، ئه‌وه‌بوو ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و زلهێزه‌كان بێده‌نگه‌یان لێ‌كرد ، سه‌ددام له‌نێو (سه‌ر)ه‌كاندا (سه‌ر)ێكی بچووكی ڕیوه‌ڵه‌ی لێ مابوویه‌وه ، بۆیه سه‌رگه‌وره‌كان له‌پێناو هه‌ڵ نه‌درانه‌وه‌ی ده‌مامكه‌كانی خۆیاندا ، (سه‌ر)ی ئه‌ویان كرد به په‌تا ، ئه‌گینا سهددامێك كه دڵنیابوو له‌مه‌رگی خۆی ده‌یتوانی شایه‌تی زۆر گرنگ و ئابڕووبه‌رانه‌ی له كهیسگهلێكی وه‌ك ئه‌نفال و كیمیاباران و جه‌نگی ئێران-عێراق و عێراق-كوێت بدایه، شایهتیگهلێك كه ڕووی گه‌شی زۆر لایه‌نی ڕه‌ش ده‌كرد و پاكیزه‌یی زۆر لایه‌نی دهتكاند .
ئه‌م ڕووداوانه كاتێك ڕووده‌ده‌ن كه سه‌ره گه‌وره‌كان له‌پێناو شاردنه‌وه‌ی ڕووی نه‌گریسیان دهستوپێوهندهكانی خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی ، چه‌ندێك گرنگ و جێبایهخیشیان بن ، ئه‌ی ئه‌وه نییه مرۆڤ كاتێك ده‌ستێك یان قاچێكی تووشی شێرپه‌نجه‌یه‌كی ترسناك ده‌بێت ، له‌پێناو ئه‌وه‌ی بۆ به‌شه‌كانی تری جه‌سته‌ی تهشهنهنهكات ده‌یبڕێته‌وه ، جا ئه‌و ئه‌ندامه چه‌ندێك خۆشه‌ویست و پێویستیش بێت.
“زانا حه‌مه‌ساڵح”ی قایمقام له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر گه‌وره تۆمه‌تبارده‌كرێت و ده‌ستگیر ده‌كرێت به‌بڕیاری دادوه‌ر ، له‌وه گه‌ڕێ له‌جیات ئه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ستگیری بكات ، ئاسایش ئه‌وكاره ده‌كات ، له‌وه‌ش گه‌ڕێ له‌جیات ئه‌وه‌ی بخرێته زیندانێكی دانپیانراوی جكومییهوه ، ده‌خرێته زیندانییه‌كی ته‌نگ و ته‌سكی ئاسایشه‌وه ، ئه‌وه بێمانایه دوای شه‌ش ڕۆژ (خۆی ده‌خنكێنێت) ، له‌كاتێكدا له‌ژووری ئینفیرادی دایه.
بێگومان زانا (ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵیش بووبێت) ، داوێكی بچووكی ڕایه‌ڵه‌ی مافیاكانی گه‌نده‌ڵیی ئه‌م هه‌رێمه بووه ، ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كی گه‌نده‌ڵی زۆر له عه‌قڵییه‌تی سیناریسته‌كانی ده‌سه‌ڵات گه‌وره‌تر و تۆڕێكی گه‌لێك فراوانتر له‌و 4 كه‌سه‌ی تۆمهتبارنی له‌پشته‌وه نه‌بوایه ، زاتی كارێكی وا گه‌وره‌ی نه‌ده‌كرد ، بێگومان ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی زانای پێ تۆمه‌تبار كراوه زاده‌ی سه‌رێكی پلاندانه‌ر و تۆڕێكی زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تره ، ئه‌گینا ماسی وا گه‌وره به‌تۆڕی وا بچووك ڕاو ناكرێت.
بۆیه دواجار زانا (كوژرا) یان (خۆی كوشت) ، به‌ڕای من ئه‌گه‌ر خۆی كوشتبێت ، له‌ژێر فشارێكی زۆر له (ئازاری ویژدان) گه‌وره‌تردا ئه‌و كاره‌ی كردووه ، هه‌روه‌ها پێم وایه سه‌ركرده‌كانی ئێمه هێشتا نه‌گه‌شتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی به‌هۆی ئابڕووچوونی گه‌نده‌ڵییه‌وه خۆیان بكوژن ، ئه‌گینا ده‌بوو به‌رپرسێك نه‌مێنێته‌وه!
خۆ ئه‌گه‌ر (كوژرابێت) ، وه‌ك زۆربه‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان و كه‌سوكاره‌كه‌ی جه‌ختی لێ ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌وا ده‌بێ قه‌ناعه‌ت به‌وه‌بكه‌ین كه زاناش هه‌مان چاره‌نووسی سه‌ددام حسێنی هه‌بووه ، بووه قوربانی له‌پێناو ئاشكرانه‌بوونی سه‌ره گه‌وره‌كانی مافیای گه‌نده‌ڵیی ئه‌م هه‌رێمه‌دا ، بوو به ئه‌و ده‌سته‌ی كه بڕینی هاتبوو ، بڕدرا له‌پێناو ته‌شه‌نه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشی (ئابڕووچوونی گه‌وره‌كان) دا.
ئه‌گه‌ر وابێت ، ئه‌م ڕووداوه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ، كه كه‌یسی گه‌نده‌ڵی كه‌یسێكی ساده و ئاسایی نه‌ماوه ، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ك كه‌یسێكی مافیایی ترسناك مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكرێت ، كه‌یسه‌كه كه‌یسێكه زۆر گه‌وره‌تر له‌هه‌وڵه شه‌رمنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆچاكسازی ، لهپلینیۆم و كۆڕ‌و سیمیناره بێتامهكانی ئه‌مڕۆ و دوێنێی ڕاگه‌یاندنی سێبه‌ر .
گه‌نده‌ڵیی قۆناغی به‌هه‌ده‌ربردنی سامانی میلله‌تی تێپه‌ڕكردووه و گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كایه‌كردن به‌گیانی ڕۆڵهكانیشیهوه .
ئاڵۆزه ، ئاڵۆزتر له‌وه‌ی هه‌ندێك سیاسهتمه(دار)ی ئێمه به‌پێكه‌نینه‌وه له كۆنفرانسه‌كاندا باسی ده‌كه‌ن ، ئاڵۆزتر له‌و فایله سادانه‌ی له زایه‌ڵه‌ی میدیا ئه‌هلییه‌كانه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه.
گه‌یشتۆته ئاستێك كه‌ده‌ستی مافیاكان ده‌گاته كونی زیندانه‌كان و له‌وێوه فایله‌كان شوێن‌بزر ده‌كرێن و سه‌ره‌داوه‌كان ده‌سوتێنرێن تا ڕیسه‌كه نه‌بێته‌وه به‌خوری ، له‌وێوه نه‌فه‌سێكی تر ده‌درێته‌وه به سیپهلكی سهرهگهورهكانی گه‌نده‌ڵیدا .
دواجار ده‌ڵێم : “سه‌ددام حسێن”و”زانا حمه‌ساڵح” زۆر له‌وه زیاتریان مابوو كه بیڵێن ، زۆر شایه‌تی گه‌وره‌یان پێ بوو بۆ مێژوو ، به‌ڵام ………
كارزان دوكانی