له باره‌ى میدیاوه….راگه‌یاندنى حزبى!
له باره‌ى میدیاوه
(1)
راگه‌یاندنى حزبى!
محه‌مه‌د حاجى كه‌ریم
ئه‌وه‌ى خوێنه‌ر له رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌هلى یان ئازاد چاوه‌ڕێى ده‌كات، له رۆژنامه‌گه‌رى حزبى چاوه‌ڕێى ناكات، چونكێ میدیاى حزبى رۆڵى چاودێرى ناگێڕێ و ئه‌ركه‌كانى خۆى به‌پله‌ى یه‌كه‌م له جوانكردنى رووى حزب و داموده‌زگاكانى كورت ده‌كاته‌وه. حزب یان هه‌ر رێكخراو و دامه‌زراوه‌یه‌ك مافى خۆیه‌تى میدیاى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێ و پڕوپاگه‌نده بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى بكات، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت ببێته سه‌رچاوه‌ى گه‌یاندنى زانیارى راست و دروست.
راگه‌یاندنى له‌م چه‌شنه ئه‌گه‌رچى بێ رۆڵ نییه و بێ خوێنه‌ر و بینه‌ریش نییه، به‌ڵام نابێته میدیایه‌كى ته‌واو باوه‌ڕپێكراو، میدیاى حزبى زانیارى گرنگ نادركێنێ، به‌دواى شه‌فافیه‌ت و كرانه‌وه ناگه‌ڕێت. بۆیه وه‌ك رۆژنامه‌گه‌رى ته‌قلیدى ده‌مێنێته‌وه‌و روو له گۆڕان ناكات.
خوێنه‌ر پێویستى به رۆژنامه‌یه‌كه زانیارى گرنگ بگه‌ینێت، په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و كه‌مووكوڕییه‌كان هه‌ڵبماڵێ، به‌دواداچوونى راشكاوانه‌ى له‌سه‌ر پرسه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان هه‌بێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناكرێ راگه‌یاندنى حزبى له هه‌موو جوانییه‌كان خاڵیبكه‌ین و شتێكى بۆ نه‌هێڵینه‌وه، نكۆڵى له‌وه ناكرێ زۆرجار هه‌ندێك كه‌ناڵى راگه‌یاندنى حزبى له‌سه‌ر دیارده‌گه‌لى مه‌ترسیدار ده‌وه‌ستن و په‌نجه ده‌خه‌نه سه‌ر كه‌مووكوڕییه‌كان و ده‌رفه‌تى راده‌ربڕین بۆ تاك مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش چه‌نده له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتى دایه، هێنده‌ش زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و حزبه دایه.
باوه‌ڕ هێنان به میدیاى ئازاد‌و ده‌ستكراوه لاى هه‌موو حزبێك په‌سه‌ند نییه‌و قبوڵیش ناكرێ، حیزبه‌كان وه‌ك یه‌ك سه‌یرى میدیا ناكه‌ن و هه‌یانه له گۆشه‌نیگایه‌كى به‌رته‌سكه‌وه لێیده‌ڕوانن، زۆر جاریش هه‌ندێك له كاراكته‌ره باڵاكانى حزب ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م سه‌رهه‌ڵدانى میدیاى ئازاد، چونكه له لێدانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌ترسن، هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان به رووى میدیا دا كراوه‌بن و بۆى هه‌بێ هه‌موو شتێك بڵێت، دواڕۆژیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسى و چیتر ناتوانن له‌سه‌ر پێستى خه‌ڵكى ره‌شوڕوت ده‌وڵه‌مه‌ند بن و بێ هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك سامانى ئه‌و میلله‌ته بخۆن.
له‌بنه‌ڕه‌تدا میدیاى ئازاد كار له‌سه‌ر شه‌فافییه‌ت ده‌كات، به‌دواى سه‌رپێچى و یاساشكێناندا ده‌گه‌ڕێت، بێ دادى و بێ سیسته‌مى ره‌تده‌كاته‌وه و كار بۆ جوانكردنى كۆمه‌ڵگا ده‌كات.
به‌داخه‌وه وڵاتى ئێمه هێشتا خاوه‌ن میدیایه‌كى ته‌واو سه‌ربه‌خۆو ئازاد نییه، ئه‌وه‌ى بوونیشى هه‌یه پڕه له كه‌مووكوڕىو ناته‌واوى. ده‌بێ ئه‌وه بزانین هیچ كاتێك ئازادى رۆژنامه‌وانی رێگاى ئیستیفزازكردن و ناوزڕاندنى هیچ كه‌سێكت پێنادات، یان تۆ بۆت نییه له په‌ناى كارى رۆژنامه‌وانیدا سووكایه‌تى به ئه‌م و ئه‌و بكه‌یت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌دونیاى رۆژنامه‌وانی كوردیدا ونه ئه‌خلاقى رۆژنامه‌وانییه، رۆژنامه‌وانى كورد له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و به‌دواداچوونه‌كانیدا خاوه‌ن كه‌مترین لێكدانه‌وه‌و به‌دواداچوونى راستبێژانه نییه، ئه‌وه‌نده‌ى ره‌واج په‌یداكردنى لا مه‌به‌سته، نیوو ئه‌وه‌نده ده‌رخستنى راستییه‌كانى لا گرنگ نییه، رۆژنامه‌كان له‌جیاتى ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر هه‌قیقه‌ت بكه‌ن، له‌سه‌ر وروژاندنى سۆز ده‌وه‌ستن، ئه‌مه‌ش وایكردووه وه‌ك چۆن له وڵاتى ئێمه خوێنه‌ر هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كى بۆ میدیاى حزبى نییه، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش له میدیاى به‌ناو ئازاد‌و ئه‌هلى بێ ئومێد بێ.