له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی دا چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌ك له (پ.ك.ك)
له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی دا چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌ك له (پ.ك.ك)
دانا ڕزگار
حزب واته ڕه‌خنه‌گرتن و پێشنیاركردن
بۆ ئه‌م وتاره سوودم له ( به‌یاننامه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان: (30)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی (PKK) بەرز و پیرۆز بێت ) وه‌رگرتووه.
پێموایه حزب واته ڕه‌خنه‌گرتن و پێشنیاركردن، ئه‌گه‌ر ئه‌و دووانه نه‌مان، حزب واتای نامێنێت، كه‌واته ڕه‌خنه‌گرتن له‌ناو كاری حزبایه‌تی دا واته قسه‌كردنی ئاسایی، لێره‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كادرانی حزبێك بۆ خۆیان زمانی قسه‌كردنیان جیاوازه له زمانی قسه‌كردنی خه‌ڵكی ئاسایی، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌كچۆن هۆزانڤان و چیرۆكنووسان و بواری وێژه زمانی قسه‌كردنیان جیاوازه، كه‌واته ده‌بێ ڕامیاركارێكی زمان جیابن. له‌كاری حزبیدا زمانیان بریتی بێت له ڕه‌خنه‌و پێشنیار، ده‌بێ بزانن ئه‌گه‌ر زمانی ڕه‌خنه و پێشنیار كه‌مبووه‌وه یان كه‌شێك دروستبوو كه ته‌نها مووچه وه‌ربگرن و ڕۆژانه فۆرم و فایل ڕێكبخه‌ن ئه‌وا مشه‌خۆرێكن، مردنیان ڕه‌واتره.
ئێستا ئێمه شوێنێكی فراوانمان چێ كردووه تا بتوانین ڕه‌خنه‌بگرین و قسه‌كانمان ئاڵوگۆڕ بكه‌ین. خواسوباسی ئێمه ئێستا له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ڕامیارییه كه ناكرێت نكۆڵی له‌و گۆڕانانه بكه‌ین كه ئه‌م حزبه هێناویه‌تیه كایه‌وه، (پارتی كرێكارانی كوردستان) یاخود به شێوه توركییه‌كه‌ی؛ (په‌كه‌كه) (كه ده‌بوو پێی بگووترابا : پارتی كرێكاران؛ به‌هه‌مانشێوه بۆ؛ پارتی چاره‌سه‌ر و پارتی ژیانی ئازاد و هتد)، پ.ك.ك حزبێكه سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ده‌ست؛ تا ئێستا له خنكاندن ڕزگاری بووه‌و تا بێت گڕی زیاتر ده‌یگرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌كانمان ئاڕاسته بكه‌ین ده‌بێت ئه‌وه بزانین زۆرترین شته‌كان له‌م ژیانه‌دا ڕه‌ها نین، جا بۆیه پ.ك.ك-ش بۆ خۆی كه‌م نییه له كه‌موكورتی، ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ش یان ئه‌وه‌تا په‌ی پێ نه‌براوه یان به‌هۆی چالاكییه‌كانی تره‌وه نه‌چوون به‌لایدا، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه وا كاری بۆ كراوه‌و هه‌ر وا ویستراوه. ده‌مانه‌وێت بزانین ئایا پ.ك.ك خۆی ئاوهای ده‌وێ؟
ڕیكخراوی حزبی به‌رده‌وام ده‌بێت بگه‌ڕێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و درزانه‌ی له حزبه‌كه‌دا ده‌كه‌وێت و چاكیان بكات. په‌یامی حزبیش په‌یامێكه به‌هۆیه‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌كه‌ونه شوێنی و په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن و پشتیوانی ده‌بن، به‌ڵام كێشه‌ی پ.ك.ك له‌وه‌دایه زوو زوو گۆڕانی هه‌ستیار له په‌یامه‌كه‌یدا ڕووده‌دات تا وا ده‌كات خه‌ڵكانێك لێی دوور بكه‌ونه‌وه، من نازانم ئێستا چۆن باسی دامه‌زراندنی كوردستانی گه‌وره ده‌كه‌ن كه پێشتر به‌ڕێز ئۆجه‌ڵان داوای كۆنفێدڕاڵی ده‌كرد و ئینجا له گۆڕانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا له دوایین ڕاگه‌یاندنی دا به‌ڕێز ئۆجه‌ڵان ده‌ڵێت كار ده‌كه‌ین بۆ كردنی توركیا به كۆمارێكی دیموكراتی، ئه‌مه له كاتێكدا پێش ئه‌وه به‌ڕێز ئۆجه‌ڵان به ئاشكرا په‌یامی جودایی داوه‌تا گوێی داگیركه‌راندا، ئێمه ده‌پرسین: ئه‌م گۆڕانانه‌ی له پڕ دێنه كایه‌وه له په‌یامه‌كانی پ.ك.ك-ه‌دا، چی ده‌گه‌یه‌نێ؟ بێجگه له كورد هه‌رگیز نه‌مدیووه‌و ده‌مبیستووه له‌ناو میلله‌تێكی تردا ئاوا سازشی گه‌وره بكه‌ن، من پێموایه كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ حزبه كوردییه‌كانی باكوور ئه‌نجامی گۆڕانی گه‌وره‌یه له په‌یامه‌كانی به‌ڕێز ئۆجه‌ڵان دا، ئه‌وه‌تا من له باسی پ.ك.ك-ه‌وه ئۆتۆماتیكی چوومه سه‌ر باسی به‌ڕێز ئۆجه‌ڵان، بۆیه جێی خۆیه‌تی ڕه‌خنه له به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان بگرم كه ده‌ڵێت : كاتێك دەگوترێت (PKK) واتە رێبەر ئاپۆ، رێبەر ئاپۆ و (PKK) لەیەكدی جیاناكرێنەوە، باشه ئێمه له باشوور شه‌ڕی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه سه‌رۆك حزبه‌كان بگۆڕێن و خه‌ڵكی دی بێته شوێنیان، هه‌ر خودی پارتی چاره‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌ی گۆڕا بۆ سه‌رۆكێكی تر كه ئه‌مه ڕه‌نگه یه‌كه‌مین حزب بێت له باشوور ئه‌م ڕووداوه گرنگه‌ی تێدا ڕووی دابێ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕێز ئۆجه‌لان خۆی ئه‌مه قبوڵ بكات كه‌واته دیسان وه‌كو شه‌ڕی ناوه‌خۆكه‌ی باشوور له 1995، ئێستا له باكوور شه‌ڕ شه‌ڕی ڕزگاركردنی تاقه كه‌سێكه نه‌ك پارچه‌ی وڵاتێك یان وڵاتێك، شتێكی سه‌مه‌ره‌شه كه ده‌گووترێت (ئاپۆ) ! ؛به‌ڕاستی ئاشكرایه له‌گه‌رمیان و چه‌ندین ناوچه‌ی تری كوردستان به سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان ده‌گووترێت (ئاپۆ فڵان)، ئیتر نازانم له‌باكووری ئازیز ئه‌م وشه‌یه چۆن دزه‌ی كردۆته ته‌نیشت ناوی به‌ڕێز ئۆجه‌لان..؟
كارێكی تر كه پ.ك.ك په‌یڕه‌وی ده‌كات هه‌ڵكردنی ئاڵای حزبه، نه‌مدیووه تا ئێستا به‌ڕێز موراد قه‌ره‌یلان ئاڵای كوردستان له ته‌نیشت ئاڵای پ.ك.ك-ه‌دا دابنێت. دڵنیام كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی باكوور ئاڵای كوردستان هه‌ر ناناسن. باشه ئه‌مه چی ئه‌گه‌یه‌نێ؟ لێره‌دا پێویسته ڕه‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی پ.ك.ك بكرێت كه مه‌به‌ستیان چییه له‌م كاره‌دا؟ ئایا دان به‌و ئاڵایه‌دا نانێن؟ یان لێره‌دا جه‌وهه‌ری كاره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه پ.ك.ك جگه له‌خۆی دان به‌هیچ به‌رخۆدانێكی تردا نانێت له ده‌ره‌وه‌ی خۆی؟
به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت:پەكەكە لەسەرەتادا گۆڕانی ناوخۆیی و ئەركی نەتەوایەتی لەچوارچێوەی كۆماردا دەكاتە هەوێنی تێكۆشانی خۆی. گۆڕانی سیستەمی دەوڵەتی فیوداڵی بۆ كۆماری دیموكراتی كە پێویست بوو لە توركیادا ئەنجامبدرێت، پشتگوێ خرابوو، پەكەكە ئەركی ئەو گۆڕانەشی لە ئەستۆ گرتووە و لەو رێگەیەشەوە ئەو پلانانەی كە لەسەر گەلانی توركیا بەڕێوەدەچێت پووچەڵدەكاتەوە.
باشه بۆ ناڵێت پ.ك.ك له سه‌ره‌تادا ده‌یویست كۆماری كوردستان دابمه‌زرێنێت، ئێستا ئه‌و كۆماره‌ی باسی ده‌كه‌ن كام كۆماره‌یه؟ ئایا كۆماری كوردستانه یان ئه‌و كۆماره‌یه كه له‌به‌یاننامه‌كه‌دا به شه‌رمه‌وه ناوی هێنراوه كه توركیایه، توركیا كه ئێستا كۆمه‌ڵه چه‌ته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌په‌رست به‌شێوه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌دا دایان كوتاوه مه‌حاڵه بۆ گۆران، ئایا چ گۆڕانێك به پ.ك.ك ده‌كرێت؟ پ.ك.ك له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یامه گرنگه‌كه‌ی خۆی بڕوات كه دامه‌زراندنی كوردستانی گه‌وره بوو، یان قورسایی گۆڕانێكی خه‌یاڵی وڵاتێكی داگیركه‌ر بخاته ئه‌ستۆی خۆی! هه‌ر وشه‌ی توركیا بۆ خۆی برینداركردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌كانی تری ئه‌و ناوچه‌یه‌یه. ئه‌م په‌یامه نوێیه‌ی پ.ك.ك-ه‌ش بۆخۆی كووشتنی ناحه‌قیانه‌ی خه‌ونی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستانه.
به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: لەچوارچێوەی تێكۆشانی نەتەوەییدا پارتی كرێكارنی كوردستان تێكۆشانێكی هەمەلایەنەی نەتەوەیی بەشێوەیەكی دیموكراتی بەڕێوەدەبات و پێوانە و تێورییەكی نەتەوەیی هاوچەرخانەی بۆ گەلی كورد ئافراندووە و لەلایەن گەلی كوردیشەوە تا دێت پێشوازییەكی گەورەی لێدەكرێت. لێره‌دا مه‌به‌ست له تێوری نه‌ته‌وه‌یی هاوچه‌رخانه چییه؟ ئه‌مێستا وه‌كو گه‌نجێكی باشووری كوردستان نازانم ئه‌و تێورو به‌رنامه‌یه چییه؟ ئایا ئه‌مه كێشه نییه كه نه‌وه‌ی نوێ نه‌زانێت ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌ی ئه‌م حزبه چییه و ته‌نها لێدوانه‌كانی به‌ڕێز ئۆجه‌ڵان ببیستین؟ و تا ئێستاش وای كردووه پارتی چاره‌سه‌ر پێشوازییه‌كی كه‌می لێبكرێت. كه‌واته ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌ی 65%ی خه‌ڵكی باشوور له گه‌نج بێت، هه‌ر نه‌بێت 50% نه‌ك هیچ له‌باره‌یه‌وه نازانن به‌ڵكو كه‌شێكی واش نه‌ڕه‌خساوه تا بچن به‌رنامه‌ی پ.ك.ك و پارتی چاره‌سه‌ر بزانن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتی چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌نده لاوازه كه خه‌ڵك به ئاسانی ده‌ستیان ناكه‌وێت، بۆ نموونه سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌بوونی رۆژنامه‌ی ڕۆژی وڵات، ده‌گات به‌شاره‌كانی كوردستان به‌ڵام به‌ده‌ست هه‌موو كه‌سێك ناگات، یان هه‌ندێ جار له‌بازار نافرۆشرێت، و ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ش نه‌خشه‌سازییه‌كه‌ی له ئاست نه‌خشه‌سازی سه‌رده‌مدا نییه، هه‌روه‌ها سایته ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی پارتی چاره‌سه‌ر درزی زۆری تێدایه كه زۆرجار به 10-15 خوله‌ك ئینجا ده‌كرێته‌وه، و ڕۆژنامه‌ی ڕۆژی وڵاتیشی تێدا ده‌ست كه‌س ناكه‌وێت. هۆكاری وه‌رگه‌ڕانی باسه‌كه‌مان له پ.ك.ك-ه‌وه بۆ پارتی چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو حزبه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه بیروكارێكی عاقڵانه‌یه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م حزبه، له‌لایه‌كی تره‌وه گرنگی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خه‌ڵك هه‌ست و سۆزی خۆی لای هه‌ر چوار حزبه‌كه و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: پ.ك.ك وێڕای هەموو هێرشە دژە نەتەوەییەكان، ئەم رۆژانە سەركەوتنی نوێ و بەرچاو تۆمار دەكات، لەڕووی رێبازیشەوە خاوەن ستاتۆ و هێزێكە كە نە مۆدێرنیتەی سەرمایەی جیهانی، نە محافەزەكاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانن زەفەری پێببەن، شتی بەرچاویش بەمدواییانە ئەمریكا و ئێران هەرچەندە لەدژی یەكترن بەڵام لەبەرامبەر پەكەكەش بەشێوازی جۆراوجۆر شەڕ بەڕێوەدەبەن. تێكۆشانی ئایدیۆلۆژی پەكەكە لە لوتكەدا ژیان دەكات و هێزێكی گەورەی لە زیهنی گەلی كورددا ئاواكردووە و بەرەو وەرچەرخانێكی دیموكراتیانەی دەبات، بەمشێوەیە رەگی میللیگەرایی بەكرێگیراوی بیانی لە كوردستاندا هەڵدەكێشێت و گەل دەكاتە خاوەن هێزی خۆی و ئەو هێزەش دەخاتە گەرەنتییەوە و دەیكاتە خاوەن ناسنامەیەكی دیموكراتی.
به ڕاستی وشه‌ی (سه‌ركه‌وتن) بۆ خۆی جێی پرسیار و گومانه، لێره‌دا ئایا سه‌ركه‌تن ئه‌وه‌یه كه 1000 هه‌زار سه‌ربازی توركی بكوژرێت یان چی؟ و سه‌ركه‌وتنی نوێ و به‌رچاو-یش بۆ خۆی به‌نجكردنی تاكی كورده، من ده‌رباره‌ی ڕێبازه‌كه‌ی زانیارییه‌كی وام چنگ نه‌كه‌وتووه له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌پێشه‌وه باسمان كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت ته‌حه‌ددای هه‌موو جیهان بكه‌یت و فه‌لسه‌فه‌كه‌ت به هه‌موو جیهان دا بڵاوبێته‌وه به‌ڕاستی ئه‌مه خه‌یاڵێكه، دوو تا سێ 2-3 سه‌ده‌ی ده‌وێ و ئه‌و كاته‌ش چ گرنگییه‌كی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌كانی ئه‌م ڕۆژه ده‌بێت؟ ئه‌و ئایدۆلۆژی و هێزه گه‌وره‌یه‌ی كه به‌یاننامه‌كه باسی ده‌كات كه له‌زیهنی گه‌لی كورددا ئاوا كردووه، ئه‌مه‌ش دیسان ئه‌گه‌ر سه‌یری حزبه كوردییه‌كانی تر بكه‌ین كه هه‌ندێكیان سیاسه‌تی ئه‌مریكا و شوێنی تر په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌بینین كه ئایدۆلۆژیاكه‌ی پ.ك.ك نه‌ك هیچی به ئه‌مریكا نه‌كردووه به‌ڵكو ته‌نانه‌ت نه‌یتوانییه‌وه گۆڕان به‌سه‌ر حزبه كوردییه‌كانیشدا بهێنێت. هه‌ر بۆیه‌ش له هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان دا نه‌یتوانییه‌وه ره‌گی میللیگه‌رایی به‌كرێگیراوی بیانی له كوردستاندا هه‌ڵبكێشێت و جاشایه‌تیش تا بێت زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت، ئینجا به‌یاننامه‌كه ده‌بێژێت گه‌ل ده‌كاته خاوه‌ن هێزی خۆی و ئه‌و هێزه‌ش ده‌خاته گه‌ره‌نتییه‌وه، ئه‌مه‌ش قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئاینده كه بۆخۆی بڕیارێكی هه‌ره قورسه، ئیتر نازانم چۆن ئه‌م گه‌ره‌نتییه دراوه؟ خه‌یاڵه یان چی؟
لێره‌دا ڕه‌خنه و پێشنیاره‌كانم (وه‌كو گه‌نجێكی كوردی باشوور) به كورتی ده‌خه‌مه سه‌ر چه‌ند خاڵێك:
1- ئیتر له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بگووترێت (بژی ئاپۆ) پێویسته بگووترێت (بژی كوردستان).
2- پێویسته پ.ك.ك سه‌رۆكێكی نوێ بۆ خۆی هه‌ڵببژێرێت، به‌ڕێز ئۆجه‌ڵان بكرێت به سه‌رچاوه‌ی ئایدۆلۆژییه‌كان نه‌ك خاوه‌ن بڕیار. په‌یامی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان به‌رزبكرێته‌وه، و هه‌موو لێدوانه‌كانی به‌ڕێز ئۆجه‌ڵان كار پێنه‌كرێت. چونكه ئه‌و له به‌ندیخانه‌یه، ئه‌گه‌ر بڕیار به‌ده‌ست ئه‌و بێت ئه‌وا ڕێكخراوه‌كه‌ش هه‌ر له به‌ندیخانه‌دا ده‌بێت.
3- له جیاتی ئه‌وه‌ی ئاڵای پ.ك.ك و چه‌ند ئاڵایه‌كی تر به‌رزبكرێته‌وه كه كه‌م كه‌س ئه‌زانێت ئه‌م هه‌موو ئاڵایه چییه؟! پێویسته ئاڵای كوردستان به‌رزبكرێته‌وه، ئیتر چۆن ئێمه‌ی كورد له باشوور هه‌ست بكه‌ین به‌شێكین له یه‌كتری؟.
4- پ.ك.ك هه‌وڵبدات چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى و ناوچه‌یى دروست بكات، تا دۆزه‌كه‌ى بناسرێنرێت و لۆبى له هه‌موو وڵاتانى نزیك كار بكات.
تێبینی : هیوادارم ئه‌م وتاره له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی پارتی چاره‌سه‌ره‌وه وه‌ربگێڕرێت بۆ شێوه‌زاری (سه‌روو-باكوور) و به لاتینی بگه‌یه‌نرێته ده‌ستی ئه‌ندامه باڵاكانی پ.ك.ك و به‌تایبه‌تى ده‌ستى به‌ڕێز ئۆجه‌ڵان.