له چاوه‌رێی كابینه‌ی سێبه‌ردا
_ئۆپۆزیسیۆن چیه ؟ ئایا هه‌ركه‌س نه‌یاری حكومه‌ت بێت ئه‌كرێت ناوببرێت به ئوپۆزیسیۆن ؟
+ سه‌ره‌تا راستیه‌ك هه‌یه گه‌ره‌گه دانیپیانێن ئه‌ویش ئۆپۆزسیۆن چ وه‌ك چه‌مك هه‌روه‌ها پراكتیك له ژیانی سیاسی و كه‌لتوری میلله‌ته‌كه‌ماندا نه‌بووه‌ته دیارده و نه له ده‌زگا ئه‌كادیمی و مشتوماله فكریه‌كانیشدا موناقه‌شه‌ی له‌باره‌وه كراوه.
بۆ نمونه گه‌ر وولاتیكی وه‌ك به‌ریتانیا وه‌رگرین میژووی سه‌رهه‌ڵدانی هێزی ئۆپۆزسیۆنی فه‌رمی ( official opposition ( كه به ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی یاخود كابینه‌ی حوكومه‌تی سیبه‌ر یش ناسراوه میژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سالی 1826 كاتێك حیزبی سیاسی نوێ ده‌ركه‌وتن به جیهانبینی و ستراتیژی نوێوه وه‌ك سه‌رهه‌ڵدانی پارت و ره‌وتی جیاواز و بزوتنه‌وه كرێكاریه‌كان. كه‌واته پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا بێبوونی دیدێكی جیاواز ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هێزی ئۆپۆزسیۆنی كارا سه‌ر هه‌ڵده‌دات له ژیانی سیاسی هه‌ر جڤاتێكدا. بێگومان هه‌ر ئه‌م فه‌راغه سیاسی و فكرییه‌یه له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا له میانی هه‌ژده ساڵی رابردوودا ئه‌لته‌رناتیڤێكی سیاسی بۆ ئه‌م دوو هێزه‌ی باشوری كوردستان سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه , به داخه‌وه ئاماژه‌كان وامان پێده‌ڵین له به‌شه‌كانی تری كوردستانیش ئه‌و ئه‌گه‌ره هێشتا زۆر لاوازه . ده‌رباره‌ی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌تان , بێگومان ناكرێت هه‌ركه‌س گله‌ی و گازانده و خرته و بۆڵه‌ی هه‌بوو له ده‌سه‌ڵات به ئۆپۆزسیۆن ئه‌ژمێر بكرێت . وردتر بدوێن له‌ماوه‌ی رابردودا له هه‌رێمی كوردستان و قه‌ڵمڕه‌وی یه‌كیه‌تی ۆ پارتیدا نه زه‌مینه‌سازی هه‌بووه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی هێزی تر و نه ئه‌مان هه‌ڵگری گیانی لێبورده‌یی سیاسی بوون . ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌و هه‌مه نایه‌كسانیه بوو له دابه‌شكردنی داهاتی وڵات و هه‌لی كار و ناڕوونی له گووتاری سیاسی ئه‌و هێزانه‌و ئیداره‌كردنی ووڵاتدا , تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه كه‌وته سه‌روی لیستی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانه‌وه له جیهاندا و به‌مه‌ش توڕه‌بونێكی زۆری لای شه‌قام و تاكی كورد دروستبكات خه‌ڵك خوازیاری گۆڕانكاری بێت له شیوازی حوكمداری ئه‌م دوو هێزانه._ چۆن ڕاڤه‌ی ئه‌و زه‌مینه‌یه ده‌كه‌یت كه‌له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هێزێك ده‌ركه‌وت كه نه ئۆپۆزسیۆنه و نه به‌شداری بڕیاری سیاسی ده‌كات؟ سوود وه‌رگرتنی هێزه ئیسلامیه‌كان له بۆشای ئۆپۆزسیۆن چۆن ده‌بینی؟
+ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی به‌نده به راده‌ی هوشیاری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌و راده‌ی به‌ره‌وپێشچونی كه‌لتوری سیاسی له ناوچه‌كه‌دا , له پاڵ ئه‌مه‌شدا فاكته‌ری گرنگی دیكه‌ش هه‌ن وه‌ك سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌و قۆناغه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی تیایه و له هه‌موویشی گرنگتر پێگه‌و گه‌شه‌ی ئابوریی و فه‌راهه‌مكردنی ئازادیه سیاسی و ئابوریه‌كان بۆ هه‌ر تاكێك . به‌م پێودانگه یه له‌ماوه‌ی رابردویی ته‌مه‌نی هه‌ر پێنج كابینه‌كه‌ی حوكومه‌تی هه‌رێم و خوله‌كانی په‌رله‌ماندا , نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر نه‌ره‌خسانی ئه‌و كه‌شه ته‌ندروسته ئۆپۆزسیۆنی فه‌رمی دروست نه‌بوو به‌ڵكو هێزه ده سه‌ڵاتداره‌كانی ناوه‌و و ده‌ره‌وه‌ی حوكومه‌ت كه میلیشیاو حیزبه‌كان بوو ن به هۆی هه‌یمه‌نه‌ی حیزبی به‌سه‌ر داموده‌زگا حكومی و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕێگریی سه‌ره‌كی بوون له به‌بارخستنی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی كارا بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆنی جیدی. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها دیوێكی قه‌یرانه‌كه‌یه كه ده‌كرێت به گرفتی ناكامڵی سیاسی و نه‌بوونی كه‌لتوریی تۆله‌رانس ناوزه‌دی بكه‌ین لای هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان, هه‌رچی دیوه‌كه‌ی تری كێشه‌كه‌یه به‌نده به گوتار‌و كرداری سیاسی ئه‌و هێزانه‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان كردوه, وردتر كوتله‌ی هێزه ئیسلامیه‌كان له خولی رابردوویی په‌رله‌ماندا. له به‌رامبه‌ر نا روونی و پاوانخوازی پارتی و یه‌كیه‌تیدا گوتارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات لێوان لێوه له ته‌ناقوز و دیسانه‌وه ناڕوونی ,كه یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن . ئه‌مان له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رله سه‌ره‌تاوه كاریان له‌سه‌ر گوتارێكی سیاسی رووننه‌كردوه و هاتوون باری نه‌ستی و "روحی " مه‌ردومیان قۆزتوه‌ته‌وه و بونیادی گوتاری ئیمان و باوه‌ڕداریان كردوه‌ته ئه‌جێندا سیاسیه‌كه‌یان. سه‌ره‌تای كاری ئه‌م گروپانه هێنده بانگێشتكردن بوو بۆ كاروانی بڕواداران و به‌هێزكردنی ئیمان هه‌رگیز كاركردن نه‌بووه له پێناو كارننامه‌ی سیاسی و ئیداریی دا. به‌ڵام هه‌لومه‌رجی دوایی یه‌كه‌م ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردن له‌م هه‌رێمه‌دا دۆخێكی بارگرژ و نائارامی شه‌ڕی ناوخۆ وه‌ها هاته ئاراوه كه زه‌مینه‌یه‌كی له‌باربوو بۆ ده‌ركه‌وتنی هێزگه‌لێكی ئه‌وتۆ سودمه‌ندی یه‌كم بن له‌و گرژیانه. ئه‌و فه‌راغه سیاسی و ئیداریه‌یی یاخود ناسه‌قامگیریه‌یی شه‌ڕی ناوخۆ به سانایی ده‌قۆزرایه‌وه لای هه‌ر هێزێكی نا ته‌ندروست و بێ كارننامه له مه یدانی سیاسی و حوكمداریدا . بۆیه هه‌رزوو ئه‌و راستیه ده‌رككه‌وت كه ئه‌م هێزه ئاینیانه نه‌ك هه‌ر به‌دیلێكی چۆنایه‌تیانه‌ی هێزه نه‌ته‌وه‌یه‌كان نه‌بوون به‌ڵكو ئه‌مان هه‌ر له بنه‌ڕتدا كێشه‌یه‌كی خوازراویان كردبوه شه‌رعیه‌تی بوونیان تا راده‌ێكی زۆر خاڵی بوون له پرۆژه‌ی ساسی و هه‌ژاربوون له فه‌لسه‌فه و جیهانبینی سیاسی‌دا. روونتر قسه بكه‌ین ئه‌مان له میانی چوار ساڵی ته‌مه‌نیان له حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا هێنده شه‌ڕی مانه‌وه‌یان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا به‌نیوه‌ی ئه‌وه نه‌بوونه چاو‌دێر به‌سه‌ر كار‌و ئه‌ددای حوكومه‌ته‌وه. بۆ نمونه له مه‌سه‌له‌ی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوردا , شه‌ری ئه‌وان چه‌قبوبویه‌وه له ناوهێنانی ئیسلام له ده‌ستوردا. ئه‌مه گه‌ر شیكارێكی عه‌قلانی بۆ بكه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه هێزه ئیسلامیه‌كان شه‌رعیه‌تی بوون و جه‌ماوه‌ریان له‌و سۆزه ئیمانیه‌وه وه‌رگرتوه , بۆیه زۆر ووریایانه به‌ته‌نگ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و سۆزه‌وه بوون, نه‌ك موناقه‌شه‌ی جیددی ده‌ستورو مه‌غزاكانی , ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێ بڕگه‌ی ده‌ستوره‌كه‌دا پێچه‌وانه‌ی مه‌رامی( مقاصد) شه‌ریعه و گوتاری قورئانی بوو به‌ڵام ئه‌مه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت ,چونكه ئه‌وان چاك له‌وه گه‌یشتوون كه جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان به‌وه راهێناوه به روكه‌شكاری و گوتاری سۆزباویی متمانه‌یان پێبكه‌ن.
_چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گفت‌و گۆكانی ناو په‌ڕله‌مان له بابه‌تی تیۆری و گشتیه‌وه ببنه بابه‌تی زیندوی خه‌ڵك؟ چۆن په‌ڕله مان تاره‌كان به فیعلی نوێنه‌ری ناوچه‌كانیان بن؟
+ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه تائێستاش ئه‌زمونی په‌رله‌مانێكی كارامان نیه و خوله‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێم حیزبه ده‌سڵاتداره‌كان قورخی ئه‌و ده‌زگا گرنكه‌یان كردبوو و بو بویه جێی ته‌راتێنی بڕیاره كانی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان . به‌مانایه‌كی دی په‌رله‌مان و بڕیاره‌كانی تا راده‌یه‌كی زور دابڕبوو له ژیانی خه‌ڵكه‌وه. گرنگترین رۆڵێك كه په‌رله‌مانی داهاتوو بیگێڕێ یه‌ك, متمانه دروست كردنه‌وه‌یه له نێوان خه‌ڵك و ئه‌و ده‌زگایه‌دا,گه‌ر كاندیده‌كان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن گه‌رمی و گوڕی و به‌شداری فراوانی خه‌ڵك بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدان جۆرێكه له‌و متمانه به‌خشینه كه خه‌ڵك داویه‌تی به‌م خوله‌ی په‌رله‌مان. دووه‌م, دروستكرنی پردێكی توند‌و تۆڵ له‌نێوان خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر و په‌رله‌ماندا. ئه‌مه‌ش له رێگای كه‌ناڵی یاسایی‌ی و میكانیزمی گونجاوه‌وه, كه ده‌كرێت كه‌مێك له‌سه‌ری راوه‌ستین روونیبكه‌ینه‌وه. وه‌ك زانراوه بۆ هه‌ر هه‌ژده هه‌زار كه‌س له‌م هه‌رێمه‌دا كه‌سێك نوێنه‌ریانه له په‌رله‌ماندا , جاری ده‌رككردنی هاوڵاتیان به‌م مافه سیاسی و سه‌ره‌تاییه هه‌نگاوێكی گرنگه له هوشیاری سیاسی تاكی كورددا. به‌پێی پێوه‌ر و ستانده‌ری ووڵاتانی پێشكه‌وتوو و خاوه‌ن ئه‌زمون له ژیانی سیاسی و په‌رله‌مانیدا ده‌كرێت سوود له میكانیزمی ئه‌وان وه‌رگرین به‌تایبه‌تی چاودێری ئۆپۆزسیۆن به‌سه‌ر حوكومه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌و میكانزمانه هه‌بوونی كابینه‌ی ئۆپۆزسیۆنیی سێبه‌ره ( shadow cabinet ( , واته به عه‌مه‌لی چاودێریكردنی وه‌زاره‌ته‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیرێكی سێبه‌ره‌وه, ئه‌م میكانیزمه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا به‌ناوی جیاوه له‌لایه‌ن دووه‌م كوتله‌ی په‌رله‌مانه‌وه به‌رێوه ده‌چێت بۆنمونه له ژاپۆن پێده‌وترێت كابینه‌ی داهاتوو, له به‌ریتانیا و ئوسترالیا و ئیتالیا به كابینه‌ی سێبه‌ر ناسراوه و له فه‌ره‌نسا به كابینه‌ی ركابه‌ر یا وه‌ك میدیاكان به كابینه‌ی جنۆكه ناوی ده‌به‌ن هتد. له‌خولی ئۆپۆزسیۆنیدا ئه‌و ستافی وه‌زاره‌ته سێبه‌ره به‌دواداچون و لێپێچینه‌وه ده‌كات له كاره‌كانی وه‌زاره‌تی راسته‌قینه . به‌مه‌ش هه‌م كێشه‌كان به زیندوی له په‌رله‌ماندا باس ده‌كات وه هه‌مدیسان ئه‌زمونی باش وه‌رده‌گرێت بۆ كاتی بردنه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی خۆی. زۆر به خێرایی میكانیزمیكی تر دانانی رۆژێكی دیاریكراو بۆ پرسیاكردن له سه‌ره‌ك وه‌زیران نه‌ك ته‌نها له‌كاتی هه‌بونی كێشه‌یه‌كدا , به‌ڵكو وه‌ك نه‌ریتێكی په‌رله‌مانی واته دروستكردنی دیبه‌ت و گفتوگۆ له نێوان كه‌سی یه‌كه‌می حكومه‌ت و لێپرسراوی كوتله‌ی موعاره‌زه‌دا و ئه‌م نه‌ریته دابه‌زێت بۆ خواره‌وه‌ش واته وه‌زیرو بریكاره‌كانی پرسیاری ئه‌دایان لێ بكرێ.
_سه‌رچاوه‌ی هێزی ئۆپۆزسیۆن له‌كوێوه‌یه ؟
+ سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه روونبكه‌ینه‌وه كه ئۆپۆزیسیۆن نابێ كورتبكرێته‌وه بۆ ته‌نها حیزب و كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مان , به‌ڵكو ئه‌بێت گرێی بده‌ینه‌وه به چه‌مكی هاوڵاتیبوونه‌وه . واته تێگه‌یشتن له ماف و ئه‌ركه‌كانی هه‌ر دانه‌ێكمان , بۆیه مه‌حاڵه ئه‌م چه‌مكه دابڕین له ئازادی راده‌ربڕین , گه‌شه‌ی دیمكراسی ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی, له هه‌موشی گرنگتر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری. ئاخر راقیترین و دیمۆكراسیترین وولاتی دونیا وه‌رگره گروپه‌كانی فشار‌و رۆژنامه‌كانی لێده‌ركه به ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كورت گه‌نده‌ڵی و ناروونی ئه‌یخنكێنێ , مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه له‌هه‌ر كوێ بێت مه‌یلی ته‌ماعكاری و چاوچنۆكی لیێ نابرێت گه‌ر به‌یاسا و ریسا رێك نه‌خرێ. ته‌نها دوومانگێك له‌مه‌وبه‌ر راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزی بوه هۆی لادانی به ده‌یان په‌رله‌مانتارو وه‌زیری ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر كێشه‌ی خه‌رجی . كه‌واته جگه ئۆپۆزسیۆنی فه‌رمی سێ سه‌رچاوه‌ی گرنگی‌تر هه‌ن كاری چاودێری بكه‌ن ,یه‌ك سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی كه‌لتوری ئۆپۆزسیۆنی كه‌سی و هوشیاری هاوڵاتیبوون , دوو گروپه‌كانی فشار و داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی , سێ بوونی میدیای ئازاد‌و رۆژنامه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆو پیشه‌گه‌ر .
پرۆفایل :
-ناوی ته‌واوی عه‌لی محه‌مه‌د زه‌ڵمی له شارۆچكه‌ی خورماڵ ساڵی 1972 له دایك بووه
-به‌كارلویسی له كۆمه‌ڵناسی و كه‌لتورناسی زانكۆی بریستۆڵا ( ی‌و ده‌بلیو ئی ) به‌ریتانی خوێندوه و قوتابی ماسته‌ره له هه‌مان زانكۆ به‌شی په‌یوه‌ندیه نێوكولتوریه‌كان.
– له‌ساڵی 1992 له‌بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فكری ئاینی ده‌نوسێ و ئێستاش گرنگی به بواری كۆمه‌ڵناسی و دراساتی كه‌لتوریی ده‌دا.
– ئه‌ندامی چه‌ندین گروپه له بواری چالاكی مه‌ده‌نی و مافه‌كانی مرۆڤدا له ئه‌وروپا.ئه‌م چاپێكه‌وتنه له رۆژنامه‌ی رۆژنامه دا ژماره 536 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه