له یادی ئه‌نفالکردنی هه‌شت هه‌زار لاوی بارزانیدا:
نا بۆ پێدانی پله و پۆست و پارێزگاریکردن له تاوانبارانی گه‌لکوژی
وه‌ک ئاگادارین که ساڵی ١٩٧٤ و دوای هه‌ره‌سپێهێنانی شۆرشی کورد ، رژێمی به‌عس هه‌ڵسا به چۆلكردن و سوتاندنی
گونده‌كانی بارزان و گواستنه‌وه‌ی خێزانی بارزانیه‌كان بۆ شاری( دیوانیه)ی خواری عێراق به‌زۆره‌ملێ و دابه‌شكردنیان
به‌سه‌ر گوند و ئۆردوگاكان و ناحیه‌كانی وه‌ك (شافعیه، ئهلفادێر، فه‌وار) و گوندی (جحێش و مهرجوجه) و
ئۆردوگای(1و2)ی (خێریه)دا نیشته‌جێی كردن.
ساڵی 1980 رژێم به‌بڕیارێك سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه بارزانیه‌كانی گه‌ڕانده‌وه به‌مه‌رجێك كه نه‌چنه‌وه بارزان، به‌ڵكو له ناحیه‌ی
قوشته‌په له هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی (قودس و قادسیه) نیشته‌جێی كردن له شه‌ڕی ( عێراق-ئێران)دا ئه‌م ئۆردوگایه له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی ئێرانه‌وه
بۆردومانكرا له‌ئه‌نجامدا (20) شه‌هید و (100) برینداری لێكهوتهوه، پاشان بۆخۆیان هه‌ڵسان به دروستكردنی خانوو به قوڕوو دار‌و حه‌سیر.
خه‌ڵكه‌كه خه‌ریكی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان بوون و ژیانێكی ساده و ساكار ده‌ژیان, رژێم به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان له به‌ره‌به‌یانی(31/7/1983)دا
ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو ئۆردوگای ( قودس و قادسیه)ی به‌هێزێكی زۆری گاردی كۆماری و هێًزی تایبه‌ت گرت به‌سه‌رپه‌رشتی
تاوانباری گۆڕبه‌گۆڕ (به‌رزان تكریتی). خه‌ڵكی ئه‌م ئۆردوگایه‌ی له‌شیرن خه‌ودا به‌ده‌نگی زنجیری ده‌بابه و تانك و زرێپۆش
و هلیكۆبتهر له‌خه‌وی شیرن كرد و هه‌رچی مێرمنداڵ و پیاو بوون كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان (10-90) ساڵیدا بوو ده‌ستگیریان كردن،
هه‌موو شوێنێكیان ده‌پشكنی هه‌رچی پاره‌و زێڕو شتی گرانبه‌هاش بوایه به‌تاڵانیان ده‌برد ده‌نگی گریان و قیژه‌ی ژن ومنداڵ
بۆ باوك‌و رۆڵه‌كانیان ئاسمانی ده‌هه‌ژاند، هه‌مان كاره‌سات له (10/8/1983) به سه‌ر ئۆردوگای (به‌حركه-حه‌ریر-دیانا) دا
هات, هه‌روه‌ها رژێم له (1/10/1983) بۆ جاری دووه‌م ئۆردوگای ( قادسیه‌ی) چواردهورهداو ئه‌وانه‌ی له پرۆسه‌ی یه‌كه‌م
ده‌ربازببوون ده‌ستگیریان كردن، ژماره‌ی سه‌رجه‌م قوربانیان (8000) لاوی بارزانی بوون. دوای ئه‌م تاوانه‌ش رژێم چاودێریه‌كی
توندی خستبوه سه‌ر ژن و منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی نه‌درێن ئاو و كاره‌باشی له سه‌ر بڕِین و چه‌ندین منداڵی بچووك له به‌ر برسێتی و
گه‌رما و بێ خزمه‌تگوزاریدا مردن، دواتر سه‌رجه‌میان کوشتن و له ژێر لمدا و له بیاباندا له گۆڕی به کۆمه‌ڵدا کران به ژێر خاکه‌وه،
که مه‌گه‌ر هه‌ر شێرکۆ بێکه‌سی شاعیری گه‌وره بتوانێت له (گۆرستانی چراکاندا) وه‌سفی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه بکات….
ئەم هەموو تاوانانە بەبیانوی کاری هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستانی عراق لەگەڵ سوپای ئێران بۆ هێرشکردنە سەرخاکی عراق لە ناوجەی حاجی ئۆمەران بولەساڵی 1983 دا لە گەرمەی شەڕی عراق ئێران‌دا،، کە خۆکژی خێڵێکی لێکەوتەوە ودواتر بوە گەلکوژی هەموو گەلی کوردستان..
ئێمه وه‌ک رێکخراوی چآودێری کوردۆساید – چاک لامان وایه که ئه‌و هه‌شت هه‌زار لاوه بارزانییه، قوربانییه‌کی تری ده‌ستی رژێمی به‌عسن و
جینۆسایدێکی تری گه‌له‌که‌مانه، که به داخه‌وه هێشتا وه‌ک پێویست له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی کار بۆ ناساندنیان نه‌کراوه،
ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که نه حکومه‌تی هه‌رێم وه نه پارتی دیموکراتی وکوردستان که بارزانییه‌کان سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن
نه‌یانتوانیوه وه‌ک پێویست یارمه‌تی که‌سوکاری قوربانییان بده‌ن و برینه‌کانیان سارێژ بکه‌ن، ته‌نها ئه‌و گروپه نه‌بێت که له حزبه‌وه نزیکه.
ته‌نانه‌ت له سه‌ر ئاستی به‌دادگا گه‌یاندنی تاوانبارانیش هه‌نگاوی کرداری نه‌نراوه، جگه له‌و تاوانبارانه‌ی که دادگای باڵای تاوانه‌کان له به‌غدا
له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه سزای داوان ، هێشتا چه‌ندان تاوانباری تری له دۆسیه‌دا به ئازادی ده‌سورێنه‌وه و بگره هه‌ندێکیان
پله و پۆستی باڵاشیان پێ دراوه وه‌ک (شێروان حەیدەری) که ئێستا وه‌زیری (داد!!)ی حکومه‌تی هه‌رێمه و به‌ڵگه‌ش هه‌یه
له تێوه‌گلانی له تاوانی کۆمه‌ڵکوژی بارزانییه‌کاندا….
شآد بێت گیانی هه‌شت هه‌زار لاوی بارزانی
دادگایی بۆ سه‌رجه‌م تاوانبارانی که‌یسی بارزانییه‌کان
نا بۆ پارێزگاری و شاردنه‌وه و پێدانی پله و پۆست به تاوانبارانی گه‌لکوژی
چاودێری کوردۆساید – چآک
٢٠١٣/٧/٣١