Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
لیستی ناوی38 تاوانكاری  ئه‌نفالی چوار

لیستی ناوی38 تاوانكاری ئه‌نفالی چوار

Closed
by May 3, 2012 جینۆساید

 

 

له‌ یادی 24ساڵه‌ی تاوانی  كیمیابارانكردنی  گونده‌كانی گۆپته‌په‌ و عه‌سكه‌ر و ئۆپه‌راسیۆنی  ئه‌نفالی چواردا   لیستی ناوی38 تاوانكاری  ئه‌نفالی چوار بڵاو ده كه ینه وه .

24  ساڵ  پێش ئێستا و  له‌ پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی  3-5-1988 فڕۆکه‌کانی‌ رژێمی به‌عس  به‌ گازی كیمیاوی گونده‌كانی  گۆپته‌په‌ وعه‌سكه‌ر و ده‌وروبه‌ریان  وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی  پرۆسه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چوار بۆردومان کرد. له‌ ئاكامی كیمیابارانه‌كه‌دا  نزیكه‌ی  200  هاووڵاتی شه‌هید  و ژماره‌یه‌كی زیاتریش بریندار بوون ، كه‌ ڕۆژی دواتر ئه‌وانیش له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی  ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چواردا بێسه‌روشوێنكران .
له‌ رۆژی 4-5-1988 دا هێزه‌كانی ڕژێم  به‌ پێشڕه‌وی جاشه‌کان له‌ 21  قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری  ناوچه‌كه‌یان  دا، له‌ ئه‌نجامدا  زیاتر له‌ 23000  هاووڵاتی ناوچه‌كه‌ ئه‌نفالكران. هه‌ر له‌ چوار چێوه‌ی  ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 3  هاووڵاتی كورد  له‌ نزیك شاری كۆیه‌ و له ڕۆژی 13-5  له‌ قوڵایی  ئاسمانه‌وه‌ له‌ ڕێگای  فڕۆكه‌ی كۆپته‌ره‌وه‌  فڕیدرانه‌  خواره‌وه , ئه‌مه‌ش  ئه‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قی به‌عسی ده‌رخست و  بۆ چاوترساندنی خه‌ڵكی  بوێری ناوچه‌كه‌ پیاده‌ كرا  .
مخابن  وێڕای ئه‌وه‌ی تاوانكارانی ئه‌نفالكردنی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ش  لێیان نه‌پرسرایه‌وه‌ و بڕیاره‌كانی  دادگایان  به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كرا ، که‌چی دواتر ده‌ركه‌وت  یه‌كێك له‌ تاوانكارانی  كیمیابارانكردنی  ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌ ناوی كه‌ریم سه‌بتی  له‌ لایه‌ن
 ” ینك ” ه‌وه‌ له‌ بری دادگاییكردن  ئازاد  كراوه‌، كه‌  ده‌بوایه‌ له‌به‌رده‌م دادگای  ئه‌نفال دا  ئاماده‌ بوایه‌ و بڕیاری ئه‌نجامدانی جینۆسایدی به‌سه‌ردا جێبه‌جێبكرابایا  .
ئێمه‌  له‌ یادی  24 ساڵه‌ی تاوانی  كیمیابارانكردنی گوندی گۆپته‌په‌ و عه‌سكه‌ر و ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی  چواردا  داوای  لێكۆینه‌وه‌  له‌سه‌ر ئه‌و سكانداڵه‌ ‌ و داڵده‌دانی تاوانكاران له‌ لایه‌ن پارته‌كانی كوردستان  ده‌كه‌ین .
هاوكات  داواكارین لێكۆڵینه‌وه‌  له‌ هه‌موو  ئه‌وبه‌رپرسانه‌ بكرێت  كه‌ له‌ سه‌رو به‌ندی پروسه ی  ئه‌نفال كردنه كاندا  فه‌رمانی  به‌زۆر  مانه‌وه‌ی خه‌ڵكیان دا  و نه‌یان هێشت جه‌ماوه‌ر له‌ بازنه‌ی  ئه‌نفالی چوار   خۆیان  ڕزگار بكه‌ن، كه‌ ده‌كرا  ئه‌زموون له‌ زیانه‌كانی  ئه‌نفالی 3 و 2 وه‌ربگیرابایه  و  قه‌باره‌ی  زیانه‌كان  كه‌متر بوایه‌ له‌وه‌ی  كه به و شیوه یه كه وته وه  .
دیسانه‌وه‌  بۆ جارێكی دی  و وه‌كو ساڵانی  پێشتر , كۆمه‌ڵێك  داواكاری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌  ده‌خه‌ینه‌  به‌رده‌ست  ڕای گشتی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی  :

•    گرنگی  به‌ ژیانی  كه‌سوكاری  ئه‌نفالكراوانی  ده‌ڤه‌ره‌كه‌  بدرێت  ,  هه‌موو  ئیمتیازاتێكی شه‌هیدانه‌یان  بۆ  دابینبكرێت له  ” خانوو, موچه , خویندن , …. ” , موچه‌كانیانی بۆ 10% به‌رزترین موچه‌ له‌ ئاستی  هه‌رێمی كوردستان به‌رز بكرێته‌وه‌  .
•    ده‌وڵه‌تی عێراق  و له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك كۆماره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن له‌ گه‌لی كورد به‌ گشتی و قوربانیانی جینۆساید  به‌ تایبه‌تی  بكات .
•    گونده‌كانی  ناوچه‌كه‌ ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌  و خزمه‌تگوزاریان بۆ دابینبكرێت  له‌ ڕێگاو بان و نه‌خۆشخانه‌ و قوتابخانه‌ و ئاو كاره‌با……. هتد.
•    مۆنمێنت  بۆ  ئه‌نفالكراوانی  ناوچه‌كه‌  دروستبكرێت .
•    رێگا بدرێت به‌ درووستكردنی مۆنمێنتی تاوانكارانی ئه‌نفال له‌ چه‌مچه‌ماڵ  له‌ سه‌ر ئه‌ركی رێكخراوه‌كه‌مان كه‌ دوو ساله‌ به‌ فه‌رمی ‌ داوامان كردووه‌ .
•    په‌له‌ بكرێت له‌ هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی  قوربانیه‌كان.
•    ئه‌و جاشانه‌ی كه به‌شداری  ئه‌نفالی چواریان  كرد و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌نفالدا ته‌سلیم بوونه‌وه‌ و تاوانیان  به‌رامبه‌ر به‌  خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان  ئه‌نجامدا موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان ببڕدرێت و دادگایی بكرێن .

لێره‌دا  ناوی به‌شێك  له‌ و تاوانكاره كوردانه‌ بڵاو ده كه ینه وه كه به شداری برۆسه‌ی   ئه‌نفالی  چوار یان كردووه‌ به‌ پێی به‌ڵگانه‌مه‌كانی دادگا و وته‌ی سكاڵاكه‌ران و شایه‌دحاڵه‌كان  .
 هیوادارین  بۆ ته‌واوكردنی  لیسته‌كه‌  هاوكارمان بن  :

1.    قاسم ئاغای كۆیه‌ .
2.    سعید محمود  باریكه‌ .
3.    شێخ  مه‌جید شێخ بایز .
4.    جیهان موسا .
5.    تحسین  شاوه‌یس.
6.    هادی شاوه‌یس .
7.    شێخ حوسێن  شێخ  سه‌عید  .
8.    حمید  سلێمان .
9.    شێخ ڕوناك
10.    بایز ئاوڕه‌حمان
11.    عومه‌ره‌ بچكۆل .
12.    حه‌مه‌ده‌مین  كه‌وا شۆڕ .
13.    عومه‌ر ئیسلامی .
14.    عه‌دنان عه‌بدوڵا .
15.    مه‌لا عوزێر .
16.    مه‌مه‌ند قه‌شقه‌ .
17.    عه‌قید  حه‌مید .
18.    بورهان شوانی .
19.    مسته‌فا .
20.    سه‌لاح نه‌قشبه‌ندی .
21.    ئه‌حمه‌د  ڕه‌جه‌ب .
22.    شێخ جه‌لال ساڵه‌یی .
23.    حاجی  عه‌لی نه‌بیاوه‌ .
24.    عه‌به‌ كه‌ركووكی ( عبدالله‌ كاكه‌مین ) .
25.    فه‌تاح كتكه‌یی .
26.    كه‌ریم قایه‌باشی .
27.    سه‌لاح  شینه‌ .
28.    شێخ عاسی زێباری .
29.    قادر قه‌ره‌وه‌یسی .
30.    قاسم دڕه‌یی .
31.    حه‌مه‌ی شێخ  عه‌بدوالكه‌ریم .
32.    ره‌حمان كاوانی .
33.    عه‌بدوالخالق  سه‌لیم .
34.    فارس كه‌ریم .
35.    قاسم ڕه‌شید .
36.    مام ئه‌سوه‌د .
37.    مشیر ئاغا .
38.    حه‌مه‌  پۆخچی .

چاودێری  كوردۆساید-چاك
2-5-2012
 Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
kurdocide@hotmail.com

چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه‌، به‌ پابه‌ندبوون به‌ پره‌نسیپ و پێوه‌ره‌ دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه‌ ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــكردن‌و جینۆسایدی گەلی كــورد- چاك )کاری دەکرد، له‌ به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرت ,تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه‌,ساڵانه‌ سه‌دان چالاكی ئه‌نجامه‌ دات .

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.