Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
لەمەشهەدانیەوە بۆ مەهاباد قەرەداغى. گورگى هار كىَ گۆشى كرد ؟

لەمەشهەدانیەوە بۆ مەهاباد قەرەداغى. گورگى هار كىَ گۆشى كرد ؟

Closed
by September 28, 2008 گشتی

  لەمەشهەدانیەوە بۆ مەهاباد قەرەداغى. گورگى هار كىَ گۆشى كرد ؟
 شوان سدیق

 
 لە ژمارە 85 ى رۆژنامەى (بارزان) رۆژى یەك شەم 21/9/2008 دا خاتوو مەهاباد قەرەداغى لە گۆشەكەیدا نووسیویەتى گورگێك سەرۆكى پەرلەمانى عێراق، گۆشەى پرسى سات خۆیى لەخۆیدا پێویستە پرسە ساتەكانى تێدا باس بكرێت، نەك پرسێك پەیوەندى بەدۆخى نەتەوەیەكى سەدان ساڵ زوڵم لێكراو لەژێر پەردەى بەعس سیزمدا چەوسابێتەوە، كێشەى كورد لەگەڵ سەرانى عورووبە مێژوویەكى دوور و درێژى هەیە هەرجارە بەبیانوویەك و لەژێر ئایدیایەكى وەهمیدا مامەڵەیان لەگەڵ دۆزى ڕەواى كورد كردووە، پێدەچێت مهاباد خان بەپرسى ساتى نێو زەند بكات، بەهەر حاڵ قسەمان لەسەر گۆشەكەى نیە، سەر ساغ بێت گۆشەكەى دەگۆڕێت بۆ هەڵدانەوەى لاپەرەكانى مێژوو، ئەوەى گرنگە لەم نووسینەدا هەڵوێستەى لەسەر بكەین، كورد لەگەڵ عێراقى عەرەبە دووبارە زیندوكردنەوە و گۆشكرنى ئەو كەسانەیە، كە مەهاباد خان بە گورگ لە قەڵەمیان دەدات،  لەدواى داگیركارى عێراق لەلایەن ئەمریكا و روخانى رژێمى دیكتاتۆرى بەعس و لەگەڵ دامەزراندنى دووبارە دەوڵەتى عێراق، هەلێك بوو بۆ كورد كە جارنامەى سەر بەخۆى بكردبیایە بەمەنهەجى خۆى و كارى لەسەر بكردایە، لەبرى ئەو عێراقەى خۆى ناوی لێناوە فیدراڵ كە تاهەنووكەش لەسەر زارى عورووبەیەك و بۆ دڵنەواى ئەو شیعارەى هەڵیان بژاردوە نەیان گوو تووەتەوە، عێراق و عورووبە مێژووى دوورو درێژەى هەیە، هەرگیز عەرەب برایەتى كوردى پێ قبوڵ نەبووە، بەڵام زۆرێك لە سەرانى كوردى ئەمرۆ بەبراى نێوزەند دەكەن، وپێیان وایە عێراق وڵاتى برایەتى و تەباییە ئەوەیان بۆ روون نەبووتەوە كە عەرەب ئەو برایەتیەى پێ قبووڵ نیە و نایەوێت، مهاباد خان دەبێژێن مەحموود مەشهەدانى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق گورگە، ئەى مەحموود مەشهەدانى گورگە داخۆ ئەندام پەلەمانەكانى و كورد ولایەنگرانى مهاباد خان چیبن، خۆناشكرێت بڵێن ئەوان مەرن، ئەى نەوبیستووە مەر و گورگ دانوویان لەمەنجەڵێكدا بەیەكەوە ناكوڵێت، ئەى ئەگەر ئێوە مەرن وەرنە دەرەوە باحەپە لووش نەكرێن، چونكە ئازادى خواز و فێمەنیزم ناس گۆشتى زوو دەخورێت، مانەوەتان لەو جێگایە و ئەوەى لەپەرلەمانى عێراقى خۆتان گووتەنى فیدراڵ كۆبووەتەوە هەمووتان گورگى كوڕى گورگن، پێم سەیرە كاتێك خاتوو مەهاباد باس لەگورگ یان دزبێت گەر رێگربێت و گەندڵ كاربێت بیكات، خوێنەر گەر لە بۆ چوونەكەت بگات، ئاو ڕلەرابردوو دەداتەوە، ئەو پرسیارەى لا دروست دەبێت، ئاخۆى كىَ گورگ و گەندەڵكار و مشەخۆرى و كەسى نابەرامبەرخوازى گۆشكردوە، كىَ دەنگى بەو كەسانەدا، لەسەر كورسى دەسەڵات قۆڵیان هەڵماڵن و بەخواستى بیركردنەوە و ئایدۆلۆژیا دۆڕاوەكەى خۆیان، بریار بدەن بەبىَ ئەوەى بەرامبەرەكەیان بخوێننەوە، هەموومان باشمان لە بیر و دەیزانین عێراقى دواى داگیركارى ئەمریكا و لەناو چوونى رژێمى حكوم تاریكەكەى سەدام، چۆن درووست بوو كىَ هانى خەڵكى دا دەنگ بەدەستوورى سیستمى كولتوورى كۆنى عێراقى فیدراڵ بدەن، هەر دەست و پێوەندەكەى ئێوە نەبوو خاتوون لە ڕاگەیاندنەكانتانەوە، گۆرانى بێژ بەمەیى و كچى جوان و مامۆستاى ئاینى بەپارەى باش بانگهێشتان دەكردن، بۆ ئەوەى هانى میللەتى كوردبدەن، دەنگ بەو دەستوورە بدەن كە ئێستا لەیەك پارێزگاى وڵاتدا مامەڵەى پێناكرێت، وەك مۆڵەتى شۆفێریەكەى هەولێر و سلێمانى لێهاتووە هەریەكەیان و لەشارێك دەخوێنرێتەوە، ئەمانە هەمووى پرسیار و جێگاى گومان هەڵگرتنن، ئایا ئێوە خۆتان ئەو گورگانەتان گۆش نەكردووە؟ ئەم پرسیارە گومانى تریش هەڵ دەگرێت پێدەچێت، گۆشكردن و بەخێوكردنى ئەو گورگانەى ئێوە ناوتان هێنان، پەروەردە كەرەكانیان لە گورگ خراپتربن، مەگەر مەنتیق سەقام گیرنەبێت ئەگینا گورگێكى سادە و ساكارو مۆرڤ دۆستیان لێ دەردەچوون..
 shwansdiq@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.