Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
لە زمانى بەڵَگەنامەكانەوە……. عەدالەت عومەر

لە زمانى بەڵَگەنامەكانەوە……. عەدالەت عومەر

Closed
by May 26, 2008 جینۆساید

 جینۆسایدى بارزانییەكان به‌پێی بەڵگەنامەكانى رژێمى بەعس…..

 شەرى حاجى عمران –گردەمەند بە خیانەتى گەورەى بارزانییەكان لە لایەن دەسەلاتدارانى ئەو كاتەى بەغدا لە قەڵەم درا بوو، پاش دەستگیر كردنى ێابر مستەفا محمدعبدالسلام بارزانى و (22) كەس لە هەڤاڵانى لە 26\7\1983 وەك زنجیرە پەلامارێك لە كۆتاییەكانى تەمووزو سەرەتاى ئابى ساڵى 1983 دا هێزێكى گەورەو بەشێوەیەكى زۆر نهێنى پێكهێنراو كە پێك هاتبوون لە هێزەكانى  فەرمانگەى ئەمنى هەولێرو بنكەى فەرمانگەى ئەمنى حوكمى زاتىو فەوجەكانى تەوارى و هێزەكانى حەرەس جمهوریی بە شێوەیەكى زۆر نهێنی  هەستان گەمارۆ دانى ئەو كۆمەڵگا زۆرەملیانەى كە بارزانییەكان تییدا نیشتەجىَ بوون دواتر دەستگیركردنیان بە دوو قۆۆناغ:
 قۆناغى یەكەم:  31\7\1983كۆ كردنەوەى بارزانییەكانى دانیشتووى قۆشتەپە لە دوو كۆمەڵگاى زۆرملى  قدس و قادسیە كە لە دەوروبەرى پارێزگاى هەولێردابوو.
 قۆناغى دووەم:10\8\1983 كۆ كردنەوەى بارزانییەكانى دانیشتووى كۆمەڵگاى حەریر كە سەر بە قەزاى شەقڵاوەیەوكۆمەڵگاى دیانا سەر بە ناوچەى ڕەواندز و كۆمەڵگاى بحركە سەر بە پارێزگاى هەولێر و لادێكانى مێرگەسوور سەر بە ناوچەى زێبار.
 ئەوەى زیاتر ئەم ڕاستییانە دەسەلمێنێت نووسراوێكى ڕەسمى بەڕێوەبەرى ئەمنى گشتییە بە ژمارە 84 لە ڕێكەوتى 29/3/1989 كە ناردوویەتى بۆ سكرتێرى سەرۆكایەتى كۆمارو  تیایدا تەئكید لەوە دەكاتەوە" كە لە بەیانى ڕۆژى 1\8\1983 دا لەگەڵ لەسەر داواى بەڕێوەبەرى ئەمنى گشتى(د.فازل براك) هێزێكى سەربازی سەر بە حەرەس جمهوریدا كۆمەڵگەكانى "قدس، قادسیە لە قوشتەپە" كە بۆ خێزانە بارزانییەكان دروست كرابوو  گەمارۆ دراوە و دەست گیراوە بەسەر هەموو ئەو پیاوە بارزانییانەى تەمەنییان لە 15 پازدە ساڵ بەرەو ژوور بووەو بە سەیارەى گەورەوە گواستراونەتەوە بۆ بەغداد".
  لە نووسراوەكەدا هاتووە" لە كۆمەڵگەى حەریر 403 كەس لە عەشیرەتى بارزانییەكان كە بارزانیو شیروانىو مزوریین لەبەر ئەوەى پەیوەندییان بە هێزەكانى پێشمەرگەوە هەبووە و تاوانییان بۆ ڕێكخراوەو حوكمى ئیعدامیان لەسەر جێبەجىَ كراوە، بە هەمان شیوەش لە كۆمەڵگاكانى دیانا و بحركە ولادێكانى مێرگەسوور بارزانییەكان  دەستبەسەر كراون و روانەى بەندیخانەى أبو غریب كراوەن و تەسلیم بەهێزێك كراون كە لە كارمەندانى بەڕێوەبەرایەتى ئەمنى گشتىو بەڕێوەبەرایەتى ئەمنى بەغداد پێكهێنرابوونو لەسەر فەرمانى بەڕێوەبەرى ئەمنى گشتى 16 تاوانى جیاجیا بۆ 667 كەسیان ڕێكخراوەو ڕەوانەى دادگاى شۆرش كراوەن لەوىَ حوكمى ئیعدامیان بەسەردا سەپێندراوەو  ئەوانەى تر كە 2225 كەس دەبن  نەتوانراوە تاوانیان بخرێتە پاڵ ، پاش دەستبەسەردا گرتنییان و گواستنەوەیان لە سەرەتاى مانگى ئابدا ڕەوانەى ناوچەى (بوێەیە)ى سەر بە پارێزگاى موسەنا كراونو لە نووسراوەكەدا هاتووە كە حوكمى گەلیان لەسەر جێبەجىَ كراوە واتە ئیعدام كراون، لەهەمان نووسراودا ئاماژە كراوە لەدواى ئیعدامكردنیشیان بەڵگەنامەى وفات بە خێزانەكانییان نەدرێت.
 ئەوەى شایانى باسە و لەم نووسراوەدا هاتووە ئەوەیە كە سكرتاریەتى سەرۆك كۆمار بە نووسراوى 2651/ك لە 24/8/1987 دا فەرمانى دەركردووە بۆ هەموو ئەو دام و دەزگا و بەرپرسانەى تایبەتن بە كێشەى كورد لەوانەیە لە لایەنێكى سێهەهەمەوە پەیوەندییان پێوە بكرێتو سەبارەت بە چارەنووسى بارزانییەكان و پرسیارییان لىَ بكرێت، بۆیە وا پێویست ئەكات كە وەڵام دانەوەى هەر پرسیارێك سەبارەت بەم بابەتە ئەم وەڵامە بێت كە: "تەنها سەرۆكایەتى دەوڵەت لەم كێشەیە ئاگادارە چونكە كێشەكە كێشەیەكى سیاسیەو زۆر گەورەترە لە كێشەى ئەم خێزانانە".
 لە شىكردنەوەى چەندین بەڵگەنامەى تردا هۆكارى جینۆسایدى بارزانیەكان لە لایەن دەسەڵاتدارانى بەعس بە دیار دەكەوێت كە وا لە خوارەوەدا باسیان دەكەین:
 1) بریارى حوكمى لە سیدارەدان و دەستبەسەرداگرتنى سەروەت و سامانی ێابر مستەفا محمدعبدالسلام بارزانى و (22) كەس لە هەڤاڵانى بە نووسراوێك لە سەروكایەتى (دادگاى شورش) بە ژمارە1446\ج\1983 لە 30\8\1983دەرچووە بۆ سەرۆكایەتى دیوانى سەرۆكایەتى كۆمار، كە بریارى گرتنیان لە لایەن دادەوەرى لێكۆلینەوە سەر بە بەرێوەبەرایەتى ئەمنى بەغدا دراوە .
 هۆكارى گرتنیان بە مادەى  175و159و162\2-49و50و53 لە ق.ع  لە داوایەك بە ژمارە1\83 لە 26\7\1983لە شیكراوەتەوە كە لە لایەن سیخۆرێك پێیان دراوە .
 ئەم راپۆرتە باس لە شەرى حاجى عمران –گردەمەند و بەشدارى پارتى لەو شەرەدا دەكات لە ناوەروكى راپۆرتەكەدا دەلێت ":موتەهەم ێابر مستەفا محمد عبدالسلام بارزانى لەگەڵ كۆمەلێك لە تێكدەران كە سەر بە مسعود و ادریس بارزانین، زانیارى ناوخۆی سەركردایەتییان داوەتە تێكدەران بەتایبەتى لەسەر ئەو جێگایانەى ستراتیژى و حەساسن وئامادەكارى و هاوكارییان لە بەغدا و هەولێر لەگەڵ تێكدەران كردووە بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكان لە كەرتى باكوور لە حاجى عمران لە رێگاى مسعود و ادریس".
  هەروەها ئەوانى بە هەڵگرتنى چەك بەرامبەر بە هێزەكانى چەكدارى عێراق بە مەبەستى هاوكارى هێزەكانى ئێران بۆ گرتنى ناوچەى حاجى عمران تۆمەتبار كردووە و بە بەكرێگرتەى ئیران ناوزەدى كردون .
  ئەوەى شایانى باسە دادگاى شورش بە نووسراوى ژمار( 1446\ج\1983) لە (30\8\1983 )بە سەروكایەتى عەواد بەندر وئەندامیەتى عەقید مافپەروەر داود سلمان شهاب و موقەدەم مافپەرەور تارق هادى شاكر بەستراوە، بە پشتبەستن بە فەرمانى سەروك كۆمار ژمارە 23\1287 لە 20\8\1983 بەم ماددانە 175و159و162و\2\49و50و53 لە ق.ع تۆمەتبار كراوەن حوكمى لە سیدارەدانیان بەسەر دا سەپاندوون.  ئەمەش ناوەكانیانە:
 1.ێابر مستەفا محمد عبدالسلام بارزانى 2.عوسمان احمد محمد عبدالسلام بارزانى 3. عبدالبارى سلیمان عبدالسالم بارزانى 4.سبحان اسماعیل عبدالسلام بارزانى 5. نورالدین محمد ێدیق محمد بارزانى 6.عیماد عوسمان احمد بارزانى 7. نزیر احمدمحمدبارزانى 8.بیداد لقمان مستەفا بارزانى 9. نوزاد لقمان مستەفا بارزانى 10.ئازاد لقمان مستەفا بارزانى 11. ێلاح لقمان مستەفا بارزانى 12.اسماعیل فقى عولابارزانى 13.زبیر عبداللە سلیم بارزانى 14.دلدار على محمد بارزانى 15.حكیم سعید حسن بارزانى 16.على عمر احمد بارزانى 17.رمزى عبداللەسلیم بارزانى 18.رجب اسماعیل حسن بارزانى 19.قادر نعمان جهور بارزانى 20.مجید عبداللە سلیم بارزانى 21.حسین زیاب در بارزانى 22.اسماعیل مستەفا محمود بارزانى 23.امین عوسمان همیرەبارزانى
 
 2) بەڵگەنامەى بریارى حوكمى لە سیدارەدان و دەستبەسەرداگرتنى سەروەت و سامانی شمس اللە خالد خدر بارزانى و  پەنجا كەس لە هەڤاڵانى  بە نووسراوێك لە سەرۆكایەتى دادگاى شورش بە ژمارە3864 لە 12\11\1983 دەرچووە بۆ سەرۆكایەتى دیوانى سەرۆكایەتى كۆمار، كە بریارى گرتنیان لە لایەن دادەوەرى لێكۆلینەوە سەر بە بەرێوەبەرایەتى ئەمنى بەغدا/ش31 دراوە بەنوسراوى  ژمارە 8\83 لە 11\8\1983 .
  هۆكارى گرتنیان بە مادەى  175و159و162\2-49و50و53 لە ق.ع  لە  داوایەك بە ژمارە 1610/ج/1983 لە سەر شمس اللە خالد خدر بارزانى و هەڤاڵانى شیكراوەتەوە كە لە لایەن سیخۆرێك پێیان دراوە ،داواكە بە نووسراوى ژمارە 23/1434 لە 27\9\1983   بۆ دادگاى باڵاى شورش نێردراوەو  لە 10/11/ 1983 حوكمى لە سیدارەدانیان بۆ دەرچووە.
 ئەم راپۆرتەش هەر وەك راپۆرتەكانى پێشۆ باس لە شەرى حاجى عمران –گردەمەند و بەشدارى پارتى لەم شەرە دەكات،لە ناوەرۆكى راپۆرتەكەدا دەلێت"مۆتەهەم" شمس اللە خالد خدر بارزانى كە سەر بە مسعود بارزانى و محمد خالید بارزانیە  بە هاوكارى لەگەڵ ئەو كەسانەى ناویان لە خوارەوە هاتووە وئامادەكارى و هاوكارییان لەگەڵ تێكدەران و هێزەكانى ئێراندا كردوە زانیارى عسكرى و ستراتیژیان ناردوە ،هەروەها رێنمایى كردنى بەرپرسانى عسكرى ئیرانى لە ناوچەكەدا  بۆ ئەنجامدانى كارى تێكدەرانە دژى هێزەكانى چەكدارى عێراق پیش هجوم كردنى هێزەكانى ئێران لە كەرتى باكوورو  گرتنى ناوچەى حاجى عمران تۆمەتبار كراوەن و بە بەكرێگرتەى ئیران ناوزەدى كردوون ، ئەوەى شایانى باسە دادگاى شورش لە10/11/1983 بە سەروكایەتى عەوادبەندەر بەستراوەو بەم ماددانە 175و159و162و\2\49و50و53 لە ق.ع تۆمەتبار كراوەن و حوكمى لە سیدارەدانیان بەسەردا سەپاندوون و بە نووسراوى ژمار(3864) لە12/11/1983 سەرۆكایەتى دیوانى سەرۆكایەتى كۆماریان لىَ ئاگادار كردۆتەوە. ئەمەش ناوەكانیانە:
 1.شمس اللە خالد خدر بارزانى 2.سلیمان مفردى خانو 3. احمد حمود مستەفا4.ێوفى سیف الدین وستا 5. سعید محمد محمدامین 6.یوسف زبیر حاجى 7.حدو جلو فقى 8.حاتم جیجو حاتم  9. حسن حسین حسن 10. تەها محمد ابراهیم11.فریق میران مح12. نعمان حسین یاسین 13.یاسین حسین یاسین 14.حسكو رشید نبى 15.تەلعەت سعید عمر 16.رەمەزان عبداللە یاسین 17.وجدى مستەفا ناوخۆش 18.مستەفا حسین سالح 19.حسین محمد احمد 20.اسعد حسن عبداللە 21.سلیمان ابابكر احمد 22 .جادر محمد حسین 23.عبدالرحمن محمد حسن 24.احمد سعید حسن 25.مستەفا باجو مستەفا 26.عزیز سالح سلیم 27.حكیم زادە محمد 28.زكرى جلو مالى 29.باجو حسین ملكو30غفور احمد محمود 31.محمد على عباس 32.خدر مولود سالح 33.سعید اخدل شیخ عمر 34.عبدالعزیز حجى عبداللە 35.ێبرى رەمەزان حسن 36.ویس یوسف رەمەزان 37.میرخان محمد مرزا38.نادر حبیب حسن 39.فقو خوجە ناێر40.قرتاس سالح حسین 41.حسن حاجى ابراهیم قادر 42.جمیل عبداللە فارس 43.اسماعیل سلیمان الیاس 44.یونس حسن یونس 45.بحرى محمد ملكو 46.زلفو احمد جوهر 47.شهاب زادە محمود 48.ێوفى درویش محمد 49.شهاب احمد جوهر 50.بیرو حمد ابراهیم 51.جوهر حدو حاجى
 3) بەڵگەنامەى بریارى حوكمى لە سیدارەدان و دەستبەسەرداگرتنى سەروەت و سامانی خورشید رشید سلمان بارزانى و هەڤاڵانى هەروەها ملا سعید حسن بارزانى و هەڤالانى بە نووسراوێك لە سەروكایەتى (دادگاى شورش) بە ژمارە4066 لە 24\11\1983 دەرچووە بۆ سەرۆكایەتى دیوانى سەرۆكایەتى كۆمار، كە بریارى گرتنیان لە لایەن دادەوەرى لێكۆلینەوە سەر بە بەرێوەبەرایەتى ئەمنى بەغدا/ش31 دراوە بەنوسراوى  ژمارە 15\83 لە 1\8\1983 .
  هۆكارى گرتنیان بە مادەى  175و159و162\2-49و50و53 لە ق.ع  لە دوو داوا كە داواى یەكەم بە ژمارە 1775/ج/1983 لە سەر خورشید رشید سلمان بارزانى و هەڤاڵانى و داواى دووەم بە ژمارە 1609/ج/1983 لە سەر ملا سعید حسن بارزانى و هەڤاڵانى شیكراوەتەوە كە لە لایەن سیخۆرێك پێیان دراوە ،داواكان بە دوو نووسراو یەكەمیان بە ژمارە 23/1563 لە 19/10/1983  دووەمیان بە نووسراوى ژمارە 23/1433 لە 27/ 9/1983 بۆ دادگاى باڵاى شورش نێردراوەن بەلام هەموویان لە 22/11/ 1983 حوكمى لە سیدارەدانیان بۆ دەرچووە.
 ئەم راپۆرتەش هەر باس لە شەرى حاجى عمران –گردەمەند و بەشدارى پارتى لەم شەرە دەكات،لە ناوەرۆكى راپۆرتەكەدا دەلێت"مۆتەهەم حسن محمد شیرۆ لەگەڵ كۆمەلێك لە تێكدەران   كە ناویان لە خوارەوە هاتووە سەر بە مسعود بارزانین زانیارى عسكرى و ستراتیژیان ناردوە وئامادەكارى و هاوكارییان لەگەڵ تێكدەران و هێزەكانى ئێراندا كردوە ،هەروەها رێنمایى كردنى بەرپرسانى عسكرى ئیرانى لە ناوچەكەدا و ئەنجامدانى كارى تێكدەرانە دژى هێزەكانى چەكدارى عێراق پیش هجوم كردنى هێزەكانى ئێران لە كەرتى باكوور  بۆ گرتنى ناوچەى حاجى عمران تۆمەتبار كراوەن و بە بەكرێگرتەى ئیران ناوزەدى كردوون ، ئەوەى شایانى باسە دادگاى شورش لە 22/11/1983 بە سەروكایەتى عەواد بەندەر بەستراوەو بەم ماددانە 175و159و162و\2\49و50و53 لە ق.ع تۆمەتبار كراوەن و حوكمى لە سیدارەدانیان بەسەردا سەپاندوون و بە نووسراوى ژمار(4066) لە( 24/11/1983 سەرۆكایەتى دیوانى سەرۆكایەتى كۆماریان لىَ ئاگادار كردۆتەوە. ئەمەش ناوەكانیانە:
 1.خورشید رشید سلمان 2.احمد حدو محمد 3. یاور على محمد4.یوسف فرخو محمد 5. حسین عمر حسین 6.محمود فقى محمد حسین 7. حسین ملا حبیب عبدالرحمن 8.عیسى محمد حسن 9. جهور یونس ابراهیم 10.جزیرى برایم محمد 11. محمد ابراهیم محمد 12.نعمان شریف شمیرن  13.عزیز فقى سعید 14.خلیل تاهیر عبداللە.15.نیاز عزیز عبداللە 16. حاجى عمر عبداللە17.عوسمان حسن عوسمان 18.عزیز ملا عبداللە فقى 19.ابراهیم عوسمان حاجى 20.على قاسم على 21.نزمى محمد محمدامین 22. محمد تاهیر حجى ابراهیم23.عمر احمد عمر 24.حسن خالد ملا 25.عیسى حسن شریف 26.حسین عبدالحمن حسین 27.تەها محمد یوسف 28. حسین محمد یوسف 29. ایوب محمد عیسى 30.مولود جوج مولود 31.محمد قرتاس سالح 32. شیخ عمر باپیر 33.خوشوى داود محمد 34.شاكر خالد سالح 35.عمر حدو محمد 36.تاهیر عبدالرحمن على 37.حسین محمد حسین 38.عزیز ابراهیم شێخو 39.سلیمان سەبرى عیسى 40.عمر تاهیر عمر 41.حسین فقى محمد حسین 42.نزهت شریف عمر 43.ممو سەبرى عیسى 44.فریق ملمكو تاهیر 45.حدو محمد احمد 46.فرات ابراهیم باپیر 47.عبداللە ابوبكر فتح اللە 48.حسن محمد شیرو 49.درویش عمر یاسین 50.تمر محمود قرتاس 51.عبدالواحد عمر سعید.
 
    عەدالەت عومەر
    چالاكگەر لە بوارى ئەنفال و بىَ سەروشوینەكان
                                                         
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.