Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
لە یادی ڕۆژنامەنوسیدا

لە یادی ڕۆژنامەنوسیدا

Closed

كارێكی باشتان دەكرد ئەگەر لە ساڵیادی ڕۆژنامەنوسیدا بەوفایلانەشدا بچوانایەوە كە تیایدا غەدرتان كردووە، بەتایبەتی ئەوانەی لە بیرمرۆڤ ناچنەوە، ناوزراندنی خەڵك بە (جاسوس‌و سواڵكەر) چ دەستەواژەیەكی كەرامەت شكێن‌ونابەرپرسیارانەن لە كاری ڕۆژنامەوانیدا..؟ بەتایبەتیش كە دوایی دەربكەوێت زوڵمتان لەوی دی كردووەوهێشتا بێدەنگ بن ليَى . ؟
من كە یەكێكم لەو قوربانیانە گوناهم هەرئەوەندەبووجەستەوخەیاڵم  بەدەرچوونی (ئەنفالستان)ەوە ماندووە، وەلێ‌ نە سكرتێری لقی كەركوكی سەندیكاو نە ڕۆژنامەی ئاوێنەو نە سەرۆكی لیژنەی داكۆكی لەماف‌و ئازادیەكانی سەندیكا نەیانتوانیوە بەجورئەتەوە بیخوێننەوە.. دەنا هەلەی وایان بەسەردا تێنەدەپەڕی كە لە حەوشەوبانی ئەوانەوە سوكایەتیمان پێبكرێت.. چەندە عەیبێكی گەورەیە ڕۆژنامەیەك‌و لیژنەی (داكۆكی  لە ماف‌وئازادیەكان)ی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان‌..! بەفیتی قەلەمێكی كوالیتی نزمی ناو سایت‌و ڕۆژنامەكان كار لەسەرشكاندنی خەڵك بكەن ..!!؟
حیكمه‌ت و كه‌رامه‌تی كارەكەوم زۆرگه‌وره‌تره‌ له‌ دنیابینی هەندێك حاكم‌و ڕۆژنامەنوس، چونگە ئەوچیرۆكانەی لە ئەنفالستاندا بڵاو دەبنەوە گەواهی راستیەكانن‌، ئەوەى ئەلف‌وبێی ڕۆژنامەوانی بزانێ‌ زووتێدەگا خەریكبوون بە وەها كارێكەوە چەندە كات‌وتوانای مادی‌و رەفتار بەرزی دەوێ‌ ؟
مەرجە ئەوانەی بە كاری راگەیاندن‌و دۆسێی ئەنفالەوە خەریكن رێگەی نامەردی لەخەڵك بگرن‌ چ جای خۆی سەرقالبیت بە بەدكاری‌و شكاندنی خەڵكەوە..؟ ئەوەی دیقەتی هەبێ‌‌ دەزانێ‌ كۆمەككردن‌وكۆمەك  كۆكردنەوە بۆ دەرچوونی وەها بڵاوكراوەیەك سواڵكردن نیە بەلكوكارێكی شەرافەتمەندانەیە. 
بیگومانم كرتەكرتی كیبۆردی كۆمپیوتەرەكەم بۆ گواستنەوەی ئەو كاسێتانەی پڕن لە حیكایەتی پیرەمێردو میممكە ئەنفالكراوەكان تادرەنگانی شەو‌، زۆرجاریش تا سپێدەی بەیانی زۆر كاریگەرترە لەم وەڵامدانەوەیە، بەڵام زۆرجاریش كە بێدەنگی دادی نەدا مرۆڤ ناچار دەبێت قسەیەك بكات.
ئەوانەی كار لە سەردۆسێی ئەنفال دەكەن پێویستە مرۆڤی مەردو دامەزراوو زمان شیرین‌ بن، دەبوو سەندیكای ڕۆژنامەنوسان‌و ڕۆژنامەی ئاوێنە ئەم راستیەیان زانیبایە، وەلێ‌ بەداخەوە هەردوكیان بەفیتی تاكە كەسێك كە ئێرەیی كوشتوویەتی‌وكەم‌و زۆرنە لەتاوانی جینۆسایدو نە لەكاری ڕۆژنامەوانی تێگەیشتووە،، بێباكانە زولمیان لێكردین‌وهەردوكیشیان بەزارەكی پەشیمانیان دەربری وەلێ‌ هیچیان ئامادە نەبوون بەیەك دێریش دان بەهەلەی خۆیاندابنێن..
ئەنفالستان مێژووی ئەنفال بەلای كەمەوە چیرۆكی دەربازبووەكان‌و قوربانیەكانی ئەوتاوانە تۆمار ده‌كات. ئیدی معلومە نەیاركانی كێن؟ ئەوەی لە ئەنفال‌و كاریگەریەكانی ئەو تاوانە تێگەیشتبێ‌ بە برواوە داكۆكی لەمافی مرۆڤ دەكات، چونكە ئەنفال گەورەترین پێشیلكاری بوو، چالاكوانی بواری ئەنفال ئەوكاتە جوانە كە دلرەقانە مامەلە لەگەڵ جیاوازی ناكات، چ جای لە پەنای ئەنفالەوە شەر بەخەڵك بفرۆشیت‌و دلڕەقانە تۆمەت ببخشیتەوەو ببێتە بونەوەرێكی دەمارگیرو توندرەفتار..؟ ئەنفالستان‌و كۆمەككارانی لە بنەرەتەوە كارێكی شەرافەتمەندانە دەكەن، ئەوە رەفتار بەعسی‌و سواڵكەرەكانی بەردەم قاپی بەرپرسانن دەخوازن بڵندی كارەكە نزم بكەنەوەو وێنەی سواڵكەرمان بۆ دادەتاشن..
ئه‌وانە كێن بە دەرچوونی وەها بڵاوكراوەیەك بێزران..؟ به‌ داخه‌وه‌م كە مێژوویەكی چەواشە تۆماردەكەن، ئاخر چ رەوایە ڕۆژنامەیەكی ئازادو سەندیكای ڕۆژنامەنوسان‌و لیژنەی داكۆكی لە ڕۆژنامەنوسان جیاوازی لە نێوان زمانی ڕۆژنامەو زمانی سەرجادە نەكەن..؟ قوربانی تۆمەتبار بكەیت بێئەوەی بەدووی راستی كەوتبی..؟ ئەمە چ لۆچیك‌و ویژدانێكە ئەندامێكی كارای سەندیكای ڕۆژنامەنوسان‌و گۆشەنوسی ڕۆژنامەیەكی ئازاد بەچەپ‌و راست قسەی نزم بەخەڵك بلێت‌و ئەو تۆمەتانە بخاتە پاڵ خەڵك كە خۆی پێی عەیبدارەو بەشەرتی ئازادیش بەخەڵكی بفرۆشرێتەوە ..؟!  لە كاتیكدا خوێنەری وریا دەزانێ‌ هه‌موو تواناو كارامه‌یی كابرا بریتیبێ‌ له‌ قسەی بێسەروبەرو شكاندنی مرۆڤ لە بری بنیاتنانەوە، چ عەیبێكی گەورەیە سەندیكای ڕۆژنامەنوسی‌و ڕۆژنامەیەكی ئازاد فلتەریان ئەوەندە شاش بێت ئەوجۆرە قەلەم‌و قسانەشیان پێدا تێپەڕێ‌‌و جیاوازی لە نیوان شكاندن‌و رەخنەدا نەكەن.؟!
دڵنیام  نەڕۆژنامەی ئاوێنەو نەسەندیكای ڕۆژنامەنوسان نەیاری من نین، بەڵام  رەخنەو گللەیی ئەوەیە كە بەهۆی برادەرایەتیەوە ناهه‌قیان دەرهەقی خەلك كردووه، بەتایبەتی كاك زیرەك كەمال باش دەزانێ‌ تەنانەت هەرەشەی كوشتن لە ڕۆژنامەنوسكراوە‌و خۆی لێبواردووە ؟ كەچی بەهەلە داوان نامەیەكی پرلەتەشهیرو درۆ بەوزمانە بازاریە بە خاڵ‌و فاریزەشەوە لە راپۆرتی سێهەمدا دژی ئێمە بڵاودەكاتەوە‌و ناومان دەزرێنێ‌، بێ‌ ئەوەی پرسێكمان پێبكات‌و تەنانەت تەلەفۆنێكیشمان بۆ بكات..؟ لەدوایشدا دەلێت وەڵاهی ” ئارەقی شەرمەزاریم ڕشت ” 
سەیر لەوەدایە لە راپۆرتی سەندیكادا هاتووە سكرتێری لقی كەركوك خەریكی چارەسەری كێشەكەیە ..؟ بێئەوەی بزانین كێشەی چی‌و چارەسەری چی دەكات ..؟ لە كاتێكدا سكرتێری لقی كەركوكی ڕۆژنامەنوسان بە زارەكی قسەیەكی تردەكات‌و دەلێت تكام كردووە ئەوانە راستنین‌و شتی وابڵاومەكەنەوە..؟! بەڵام لەبەرواری 4/5/2010 كە بۆئەو ناهەقیە  لەلقی سلیمانی كۆبووینەوە ئەو بێدەنگترین كەسبوو..!! كاتێك هەموو راستیەكانیش دەركەوتن‌، تا ئەوپەری لێبوردەیی‌و نەریمیم نواند كەچی لەبری ئەوەی محزەری كۆبوونەوەكە لە راپۆرتی داهاتویاندا بڵاوبكەنەوە نوسیویانە كێشەی نیوان فڵان‌و فیسارچارەسەركرا..؟!!  بەڵام لە دوای ئەوە ئەندامە كاراكەی سەندیكا لەسەر رەفتارەكانی‌ بەردەوامەو ئەمجارە، سوكایەتی بەخۆی‌و بە خودی سكرتێری لقی كەركوكیش دەكات‌و لە ڕۆژنامەی ئاوێنە دەنوسێت : ( قێزم لەوانە دەبێتەوە كار بۆ ئەنفال دەكەن ! ) بەمنیش دەلێ‌ ( فڵانە كەس گۆڤارێك بۆ ئەنفال دەردەكات بایی موچەی 3 ساڵی ئێمە سواڵ كۆدەكاتەوەو گۆڤارەكەش بەخۆڕایی دەردەكات‌و خۆشی بە قارەمانی یەكەمی ئەنفال دەزانێت )   لەكاتێكدا سكرتێری لقی كەركوك چاك ئاگادارە قسەی زۆر قورس‌وبەڵگەدارم پێیەو دەشزانێ‌ له‌ناو چیرۆكەكانی ئەنفال‌وكاری خۆبەخشدا ونبووم‌، نەك قارەمانی ئەنفال نیم بگرە یەكێكم لە قوربانیەكان‌و گۆشەكەی ئاوێنەو راپۆرتەكەی سەندیكا باشترین نمونەی ئەو قوربانیدانەمە..!
پێموایە مافی خۆمە لە یادی 113 ساڵی ڕۆژنامەنوسی كوردیدا بەرۆكی سكرتێری لقی كەركوكی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان بگرم‌و بزانم چی چارەسەردەكات..؟ كاتێك ئەندامێكی كارای لقەكەی بێحورمەتی بەخەڵك دەكات‌و ئەو لێی بێدەنگە ..؟ كە چالاكوانێكی ئەنفال بەتەلەفۆن لەو بێحورمەتی كردنە ئاگاداری كردبووەوە داخۆ هەلوێستی چیە كە ئەندامێكی كارای لقەكەی قێزمان لێدەكاتەوە، فڵان كەس بەسوالكەرو فیساركەس بازرگانو سودمەند ناودەباو تەنانەت چووتە ناوكاروباری كۆمەڵایەتیشمانەوە..؟  كەچی سكرتێری لقی كەركوك لەوەڵامدا وتبوی : ( خەمت نەبێت قسەی بەمن‌و تۆ نەگوتووە) ..؟! وەك بلێی رەوابێت ئەندامی لقەكەیان قسەی سوك بەكەسانی تر بلێت و وەزیفەی ئەوان نەبێت ئیدانەی بكەن ؟ ؟!! نازانم ئێستا، سەندیكاو یاسا ناسەكەی ئاوێنە‌و ڕۆژنامەنوسەكانی هەلوێستیان چیە..؟ پرسیار ئەوەیە بۆچی سەندیكا ئامادەیە بەبێ‌ بەڵگە ناوی ئێمە بزرێنێ‌ بەڵام ئێستا كە بەڵگەی پێشیلكاریشی لە بەردەستدایە ئامادە نیە ورتەی لێوەبێت..؟ مەگەر سەندیكا ئیشی چیە ئەگەر ئاگای لەرەفتارو زمانی ئەندامەكانی خۆی نەبێت..؟ ئەی كە سوكایەتی كردن بەخەلك بە مافی ئەندامەكانتان دەزانن؟ لە یادی ڕۆژنامەنوسی كوردیدا پیرۆزبایی ئاراستەی كێ‌ دەكەن .؟ مەگەر چۆن ڕۆژنامەنوس وچەقاوەسوویەكی ناوسایتەكان ليَكجیابكەینەوە..؟

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.