Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
مارشی 8 مارس….هۆنراوەو چڕینی نەجم محەمەد

مارشی 8 مارس….هۆنراوەو چڕینی نەجم محەمەد

Closed
by March 9, 2013 دەنگ و ڕەنگ

 

 

 

 

 

وه‌رنه‌ مه‌یدان  وه‌رنه‌ مه‌یدان ئه‌ی ژنانی كوردستان

هه‌شتی مارسه‌ جه‌ژنی مارسه‌ ڕۆژی جیهانی ژنان

ده‌نگ هه‌ڵێنه‌ دژ به‌نه‌زمی پیاوسالاری

تێبكۆشه‌ بۆئازادی و به‌رابه‌ری

باخه‌بات كه‌ین پێكه‌وه‌ بێ‌ پسانه‌وه‌

تا نه‌مێنی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ 

ڕابه‌ ئیتر هوشیاربه‌و هه‌ڵهێنه‌ چاو 

داوات بێ‌ یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو

بێره‌ مه‌یدان بڵێ‌ نا بۆ توندوتیژی

نابۆ فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتوو ژن كوژی

شۆڕشێ‌ كه‌ بۆ ژیانێ‌ شیاوی ئینسان

بۆدونیایه‌كی باشتر وه‌ره‌ مه‌یدان

خۆت مه‌سوتێنه‌ بابه‌س بێ‌ خۆكوژی

له‌به‌رابه‌رخۆتا بۆ وا توندوتیژی

وه‌رنه‌ مه‌یدان  وه‌رنه‌ مه‌یدان ئه‌ی ژنانی كوردستان

هه‌شتی مارسه‌ جه‌ژنی مارسه‌ ڕۆژی جیهانی ژنان

 

 

 

 

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.