Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
مارگریت دۆراس باس لە ڕێزى مرۆڤ دەكات….ئا: كەژاڵ عەلا

مارگریت دۆراس باس لە ڕێزى مرۆڤ دەكات….ئا: كەژاڵ عەلا

Closed
by November 18, 2008 گشتی

 مارگریت دۆراس باس لە ڕێزى مرۆڤ دەكات
 ئا: كەژاڵ عەلا

 
 ژنە ڕۆماننووسى فەرەنسایى مارگرێت دۆراس (4 ی نیسانی 1914 _ 3 مارتی 1996 ) لە خێزانێكى فەرەنسایی لە ڤێتنامى خواروو لەدایك بوەو لە 18 ساڵیدا بۆ خوێندنى بەشى زانستى سیاسى ئەچێت بۆ زانكۆى سۆربۆن لە فەرەنسا. هەرلەوێ بوو بەنووسەرو ڕۆمانى (بێ شەرمەكان)ى نووسی.  ماوەیەكیش بوو بە ئەندامى حیزبى كۆمۆنیستى فەرەنسا بەڵام هەر زوو  وازى لەسیاسەت وكۆمۆنیزم هێنا.  دۆراس لە ڕۆمانەكانیدا باس لەڕووداو، تەنیایى، چاوەڕوانى، بێزارى مرۆڤەكان دەكات، بەتایبەتى ئەو روِوداوانەى كە ڕووبەڕووى ژنان ئەبێتەوە. زۆربەى كەسایەتەكانى ڕۆمانەكانى دۆراس ژیان لە چاوەڕوانیدا بەسەردەبەن، چونكە بەلاى ئەوەوە چاوەڕوانى پەیامى ئومێدە.
    
 دۆراس بە دووربینیەوە ئەڕوانێتە ئازارو ئەشكەنجەى مرۆڤەكان، ئەو ئازارانەى كە مرۆڤ  لەگەڵیاندا ئەژیو لەپڕێكدا بەهۆى ڕووبەبەڕووبونەوەی لەگەل هەندێك كەس یاخود بەهۆى ڕووداوێكى چاوەڕوان نەكراوەوە، هوشیارى خۆیى تێدا ئەدۆزێتەوە، لەكاتێكدا پێشتر ئەو ئازارانە ڕێگربوون لە بەدیهاتنی ئارەزووە سەرەكیەكانى بیرى مرۆڤ و كە لەناخیدا پەنگیان خواردبوەوە، ئیستا بەئاگای دێننەوە.    هەندێك لە كتێبە گرنگەكانى كە دۆراسى لە جیهانى ئەدەبیاتدا بەنەمرى هێشتۆتەوە بریتیە لە:  شەیدابوونى لۆل و شتاین، ئاگاتا، عاشق، ئازار، جەنگ، لامۆزیكا. هەروەها لەڕۆمانى ژیانێكى ئارام ساڵى (1944 ) و پردێك لەسەر ئۆقیانوسى ئارام( 1950)  و ئەسپەبچووكەكانى تاركینیا (1953) دا، باس لەو قەیرانانەدەكات كە ئەبێتە هۆى سەرسامى گیانى مرۆڤ وتێكەڵبوونى بە جیهانى تەنیایى . لە هەندێ لە چیرۆكەكانیشدا باس لەو قەیرانانە دەكات كە مرۆڤ بەكێش دەكات بۆ جیهانى فەساد و قارەمانى سەرەكى ڕۆمانەكانى بەرەو پەیرەوی لە خەڵەتان و گەندەڵی رادەكێشن بۆ نموونە چیرۆكى : پدراتۆ كانتا بیلە ساڵى( 1958 )، كاتژمێر دەو نیوى شەوی هاوین  ساڵى(1960)، گۆڕەپان  ساڵى (1964 ) .
 
 دۆراس جگەلەوەش چەندین نمایشنامەو فلیمنامەى نوسیوەتەوە بەناو بانگترینیان (هێرۆشیما عیشقى منە1960). زۆربەى ڕۆمانەكانى دۆراس كراون بە فلیم. دۆراس بۆ كات بەسەربردن ئەدەبیاتى بەكارنەهێناوە، بەڵكو بە كەرەسەیەكى گرنگى زانیوە بۆناسینى نهێنیەكانى ناخى مرۆڤ. ئەوتوانى بە زمانێكى پاراو وئازاد ڕۆمان بخوڵقێنێت. دۆراس لەنوسینەكانیدا لەسەر هیچ ڕێبازێكى ئەدەبى نەبوو بەڵكو توانى گشت سنورەكان بشكێنێتو دەیوت: ( دەرگاكان گشت كراوەن).  ئەوپێى خۆشبوو  دەربارەى شتى تازە قسەبكات.
 
   دۆراس  لەتەمەنى 27 ساڵیدا دەستیكردوە بە چیرۆك نووسینو هەر لەو سەردەمەدا نازناوى دۆراسى بۆخۆى هەڵبژاردوە. چیرۆكى پتراتۆ كانتا بیلەچۆتە ریزى چیرۆكە زۆر كلاسیكیەكانى فەرەنسى، كە ماوەیەكى زۆرە هیچ كەس هاوتاى ئەم چیرۆكەى نەبینیوەو نەیخوێندۆتەوە. چونكە دۆراس بەو جۆرە نووسینەى شێوازێكى تازەى داهێنا بۆئەدیبانى فەرەنسایى كە ئەوان بۆ نووسینى چیرۆكو ڕۆمان پەیڕەوى  لە نووسینەكانى ئەو بكەن. شایانى باسە ئەم چیرۆكە هاوتایە لەگەلأ (بێگانەى ئەلبیر كامۆ و فەرمانى كوشتنى مۆریس بلانشۆ).  هەروەها ڕۆمانى (عاشق) یەكێكە لەبەرهەمە بەناوبانگەكانى  دۆراس. ئەم كتێبە تاكو ئێستا زیاتر لە50  زمان وەرگێڕدراوە لەجیهانداو زیاتر لە 20 ملیۆن نوسخەى لێفرۆشراوە، كە لەڕووى ژمارەى فرۆشتنەوە یەكەمین كتێبە لەسەدەى بیستەمدا لە فەرەنسا. ئەم ڕۆمانەى دۆراس جیاوازیەكى زۆرى هەبوو لەگەلأ بەرهەمەكانى تریدا. چونكە لەم ڕۆمانەدا دۆراس باس لەخۆى دەكات، باس لە عیشقەكەى لە مەعشوقەكەى كە چۆن لەتەمەنى پانزە شانزە ساڵى تەمەنیدا پیاوێكى چینى سەرمایەدار عاشقى  ئەبێت كەدوانزە سالأ لەخۆى گەورەترە.. بەڵام باوكى عاشقەكە ڕێگەنادات بەم هاوسەرگیریەو بەبێ خواستى كوڕەكەى ژنێكى چینى بۆ دەهێنێت…  ژمارەیەكی زۆر خوێندكار بۆ نامەى كۆتاییەكەیان لێكۆڵینەوەیان لەسەر ڕۆمانى عاشق كردووە. زۆر لە چیرۆك و ڕۆمانەكانی دۆراس گوزارشت لەژیانى تایبەتی خۆى دەكەن و تارادەیەك وەك  ژیاننامەى خۆی دایڕێژاون! بەرهەمەكانى ئەم خانمە بلیمەتە زیاتر لە 40 ڕۆمانو چیرۆك و 20 فلیمنامەی لەخۆگرتوە. ئەم نووسەرە بەتوانایە 8سالأ پێش مەرگى لە ساڵى 1984 دا خەڵاتى ئەدەبى كۆنكۆرى پێشكەشكراوە. هەندێك لە ئەدیبانى فەرەنسی نازناوى خانمی نووسەرانی هاوچەرخیان  لێناوە.  
 
 كەڵك لەم سەرچاوانە وەرگیراوە: سایتى
 
 http://www.dibache.com
 
 
 http://www.bookna.com
 
 http://www.ketabnews.com
 
 
 http://arazilks.wordpress.com
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.