Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
مایتێکەر….زاگرۆس رێباز…..

مایتێکەر….زاگرۆس رێباز…..

Closed
by April 30, 2008 گشتی

لەنێو ئوتوموبێلی خەتی نێوان شاراندا بووم و دەگەڕامەوە پایتەخت. جا ئەوەی خۆشم بەلامەوە سەیرە ئەوەیە کە هەر کە قاچم نایە نێو ئوتوموبێلەوە ئیدی تا کاتی دابەزین خەو میوانمە. جارجاریش بەخەبەردێم، ئەویش بەهۆی دوو سآ شتەوە.. یان تاسەیەکی بەهێزی جادە، یان لە سەیتەرەیەکی خۆمانە، یان لە زەنگی موبایلی هاونشینێک، یان وەک دوێنآ لە دەنگە دەنگ و فزوولیی مناڵێک کە بۆ ماوەی سەعات و نیوێک رێگا دەمی لە قسە دانەکەوت. ئەوەش کە لە قسەکانیدا لە هزرمدا نەخشێنراوە و لەوباوەڕەشدا نیم کە وا زوو لە بیری بکەم پر سیارێکی کیژۆڵە بوو لە دایکی: دایە گەندەلڕ، گەندەلڕ، گەندەڵی یانی چی؟
تومەز رادیۆی نێو ئوتوموبێل گەندەڵیی کردۆتە بنێشتە خۆشەی سەرزمان و کیژۆڵەش پرسیاری لا دروست بووە.
لە لای خۆمەوە بیرم لە وەڵامی پرسیاری کیژۆڵە دەکردەوە، سەرەتا وامزانی وەڵامەکەی زۆر سانایە، بەڵام دوای کەمێک بیرکردنەوە دەرکەوت وانیە. داماو داکیەتی کە چۆن بتوانآ لەنێو ئەو قەرەباڵغی و بەلەبەرچاوگرتنی ئەوهەموو حەساسیەتە وەڵامی کچەکەی بداتەوە، وەڵامێک کە مناڵەکەی تێر بکات و ئیدی لەسەری نەڕوا و لەوەش زیاتر دایکی نەخاتە هەڵوێستی ناخۆشەوە.
گوتم گەندەڵی یانی فەساد.. ئەمە هیچ شتێکی بەلای باشیدا نەگۆڕی، کیژۆڵە چوزانآ فەساد یانی چی، خۆی لەگەندەڵی سەردەرناکات.. گوتم گەندەڵی وەک ئەوەی یەکێک بەرپرس بێت و نەتوانێت ئەو بەرپرسێتیە وەک پێویست بگرێتە ئەستۆ، تێگەیشتنی ئەم روونکردنەوەیەش بۆ مناڵێکی وا سەختە… گوتم گەندەڵی وەک ئەوەی من ببم بە بەرپرس و ئەرکم ئەوە بێت ئیش و کاری کۆمەڵێکی دیاریکراو راپەڕێنم و لەپای ئەوەش مافم هەیە کەبەپێی بەرپرسێتیەکەم مووچەیەکی گونجا و هەندآ ئیمتیازاتی دیکە وەرگرم، دیسانەوە رەوشەکەم شێواند.. ئاخر مناڵێکی وا چوزانآ ئەرک چیە و ماف و ئیمتیازات چیە و..؟ کەمێک وەستام، زیاتر بیرم کردەوە، بۆ ئەوەی لەوە پتر ئەو مناڵە نەخەمە نێو خەیاڵاتی زیاتر، پاش کەمێک گوتم گەندەڵی یانی وەک ئەوەی دایکت ببێتە بەڕێوەبەری فەرمانگەیەک، ئێ؟ .. ئآ .. جا ئەو دایکەت لەو بەڕێوەبەرێتیە خاوەنبڕیاری یەکەم بێت و کارەکانی فەرمانگەکەی رابپەڕێنآ، یانی کە خەڵک ئیشێکیان کەوتە فەرمانگەکە لەرووی بەرپرسیارێتیەوە ئیشەکانیان بۆ رایی بکات و لە پای ئەو بەرپرسێتیەش مووچە وەربگرآ.. پارە .. پارە.. مووچە.. بەڵام لەجیاتی ئەوە، دایکت کە بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیەیە بێت لەبری خەڵکی شیاو کچە خوشک و برازاکانی بکاتە فەرمانبەر و ئەو پارەیەی کە بۆ خزمەتی خەڵک دانراوە بۆ خۆی ببات و بەمەبەستی کڕینی کراس و تەنوورەیەک بەکاری بێنآ کە دەبنە موڵکی خۆی و کەس حەقی نیە بیانکاتە بەر. ئآ؟؟ ئآ.. ئەوە گەندەڵیە، دایکیت ئەو کاتە دەبێتە گەندەلڕ،. کیژۆڵە گوتی: یانی ئەگەر دایکم کراس و تەنوورەیەکی بۆ خۆی کڕی ئەوە پێی دەڵێن گەندەلڕ؟ ئەی بۆچی ئەو پیاوە لە رادیۆ دەیگوت گەندەڵی خراپە؟ مەگەر تەنوورە و کراسێک بەچەندە تا ئەو پیاوە ئاوا بەدایکم بڵآ؟؟ ها؟؟ یان حەز ناکات دایکم تەنوورە بکاتە بەر؟ چونکە نەنکم دەیگوت ئیسلامی تەنوورە ناکەنە بەر تا قاچ و قولیان دەرنەکەوآ.. خەریک بووم لەخۆم دەکەوتمە گومان، چون ناتوانم ئەو مناڵە تێبگەیەنم کە گەندەڵی یانی چی.. گوتم نا.. نا! تۆ واز لەدایکت بێنە، بۆ نموونە خۆت، کە گەورە بوویت دەبیتە وەزیری کارەبا، یان وەزیری دارایی.. هی پارە، یان وەزیری پەروەردە، وەزیری خوێندنگە و ئەو شتانە، کە دەبیتە وەزیر تەنها یەک ئوتوموبێلی مۆدیل کۆنت هەیە، و لەکۆتایی کابینەی وەزارەتدا دەبیە خاوەن پێنج ئوتوموبێلی مۆدیل نوآ، وەک مۆنیکا؟ بەڵآ وەک مۆنیکا.. و چەندین زەوی دەکڕى و پارەت زۆر دەبآ و … کیژۆڵە گوتی: ئەگەر پارەم زۆر بآ دایکم گوتی ئەچینە پانک، لە رواندز، سواری یاری شنگلبانە دەبین، تا ئێستا بیست و دە جار سواری شنگلبانە بوومە، بەڵام زۆر خۆشە، دایکم گوتی کە پارەت زۆر بوو دیسان دەچینەوە.. لەسەر شنگلبانە دەڵێم گەندەلڕ… گەندەلڕ.. دایە گەندەلڕ… وپێدەکەنى. گوتم کچی جوان.. ئاقلڕ گیان.. مەبەستم ئەوە نیە.. ئەزانی گەندەلڕ یانی چی؟ ئیدی تەماشای نەدەکردم.. لەگەلڕ خۆمدا گوتم باش نەبوو ئەو وەڵامانەم لەدڵی خۆمدا دانەوە، ئەی ئەگەر دەنگم هەڵبڕیبا و وەڵامم دابایەوە؟ ئیدی کیژۆلە رووی کردبووە دایکی و پرسیارێکی دیکەی لە دایکی کرد، دەیپرسی: دایە، دایە گیان.. میزانیە یانی چی؟ یانی میز…؟ و پێکەنی.
 
 
مایتێکەر: وشەیەکی کوردیە لە زاراوەی کرمانجی باکوردا بە مانای (فزوولڕ) دێت.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.